عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌نفالی کلتوور.
ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزب و حکومه‌تی هه‌رێم به چ پێوه‌رێکی یاسایی و کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی یه‌وه بوار به خۆتان ده‌ده‌ن به چه‌پکه گوڵه‌کانتانه‌وه به‌شداری یادی ئه‌نفال بکه‌ن.
له دوای ڕاپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9- 4- 2003 ـه‌وه، ئێوه ئه‌و هه‌موو جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو تاوانبار‌و ئه‌نفالچیانه‌تان له‌م لاو ئه‌ولا له له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاراست و خزمه‌تان کرد و له ئۆراگانه‌کانی حیزب و حکومه‌تدا له شوێنی شایسته‌و گرنگدا داتان نان.
ئێوه له گه‌ڵ ئه‌و تاوانبارانه له کۆمپانیاو بواره جیا جیاکانی بازرگانی و بازاڕدا، هاوڕێ و شه‌ریکه به‌شن، هه‌ردوولاتان برای ده‌سکه‌وت و قازانجی رۆژن.
ئێوه سه‌رکرده‌کان هیچ هه‌ستێکتان نییه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌م و ئازار‌و موعاناتانه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان، گوێ له سکاڵاکانیان ناگرن، رێزی دواکانیان ناگرن، ئێوه‌ش وه‌ک سه‌دام و به‌عس هه‌موویانتان له ئۆرد گاکانی سه‌دامدا کۆکردوه، بی ئاو، بێ کاره‌با، بێ خزمه‌ت گوزاری، ئیتر چۆن و به چ روویه‌که‌وه له 14- 4 ی هه‌موو ساڵێکدا، له سیناریۆیه‌کی پڕ له نمایشی دا درۆ له‌گه‌ڵ ناخی خۆتان و ئه‌واندا ده‌که‌ن، به وتارێکی سارد‌و سڕی پڕ له به‌ڵێنی درۆ یاده‌که کاڵ و بجوک ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌م درۆ‌و ته‌کتیکه‌ی ئێوه، هه‌مان سیناریۆی ئه‌نفالچییه کورد‌و به‌عسییه‌کانه، ئێوه له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی شه‌هیدان و ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال بوون به‌سه‌رکردوه و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و حکومه‌تی هه‌رێم.
ئێستاش له یادی تراژیدیاکانیاندا، به‌م درۆ‌و فێڵ و دروشم به‌ڵێن و نمایشانه‌تان جارێکی تر هه‌ست و نه‌ستی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان بریندار ده‌که‌نه‌وه، جارێکی تر ئه‌نفالێکی تری کلتوری درۆ له میدیا زه‌به‌لاحه‌کانتانه‌وه په‌خش ده‌که‌نه‌وه، جارێکی تر و ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به هه‌مان درۆ و په‌یام و کلتوری به‌عس و سه‌دام، ئه‌نفالی کلتوریی کورد ده‌که‌نه‌وه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts