عیماد عه‌لی: جۆره سازش كردنێك ئازایه‌تی ده‌وێت.
بێگومان زۆرجار سازش یان نیمچه ملكه‌چبوون له پێناو گه‌یشتن به ده‌ره‌ئه‌نجامێكی سودبه‌خش، هه‌م ئازایه‌تی و هه‌میش له‌خۆبوردوویی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش له سیاسه‌تدا زۆر رێی تێده‌چێ و له به‌رێوه‌بردنی كاروباری سیاسی ولاتان به پێی توانا و قورسایی هه‌ر لایه‌ك له زۆر گفتوگۆ و ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له رێرٍهوی به‌رێكردنی كاروباری گه‌لیشدا پهیرٍهو ده‌كرێت. بۆ كوردێك كه تا ئێستا چاره‌نوسی نادیاره و له قۆناغێكدا ده‌ژێت كه‌ناتوانێت پێناسه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی تایبه‌تی خۆی بكات، چۆن مامه‌ڵه له‌گەڵ پێشهات و رووداو و بابه‌ته چاره‌نوسساز و قورس و گه‌وره‌كاندا بكات.
به‌ڵێ ریفراندۆم لایه‌نی ئیجابی و سه‌لبی خۆی هه‌بوو، به‌لام له رووی دوورمه‌ودای پرسی گه‌لی كوردستان و له په‌نای رووداوه ستراتیجیه‌كانی مێژوو هه‌ر وه‌كو كۆماری مهابات به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌ند له ته‌كتیكی كورتمه‌ودای سیاسی له زۆر لاوه زیانی گه‌وره‌ی به پرسی كورد له كوردستانی باشوور گه‌یاند و ئیستێكی به پێشكه‌وتنی بارودۆخه ههمهچۆرهكهی كردین. به‌ڵێ هۆكارگه‌لێك چی نێوه‌خۆیی یان ده‌ره‌كی بونه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به ئاسایی و نه‌رم نیشتنه‌وه‌ی هه‌ڵمی ده‌ردانه‌كانی ئه‌م پرۆسه گه‌وره و گرنگ و نه‌ته‌وه‌ییه سه‌رنه‌كه‌وتووه كه ده‌توانین له مه‌ودای كورتدا به شكستخواردووی كاتیش دایبنێین، هه‌مووانیش باش هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی دوژمنانیان و ته‌نانه‌ت زۆرێك له به‌ناو دۆستانیشیان له‌م مه‌سه‌له‌یه له‌به‌رچاوه.
ئهمرٍۆ و پاش ماوه‌یه‌ك له نیمچه ئاسایی بونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، وا ئێمه له قۆناغێكی پهرٍینهوه و ناجێگیرداین كه زۆرێك له ده‌وروبه‌ر تائێستاش ئیستغلالی ده‌ردانه‌كانی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له گهرٍاندنهوهی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك و هه‌موو شتێكی ئه‌م میله‌ته سه‌رنگون بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه ههمهچۆرهكانی خۆیان له‌سه‌ر حسابی كوردی سته‌مدیده زیاتر به‌ده‌ست بێنن .
له‌و پێودانگه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ولاتانی ده‌وروبه‌ر و حكومه‌تی ناوه‌ندی بخوێنینه‌وه و پێشهاته نوێكان به روونی شیبكه‌ینه‌وه ئه‌وا له زۆر لاوه بیری قووڵ و مامه‌ڵه‌ی حه‌كیمانه و هه‌نگاوی پێویستی ئازایانه‌ی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئه‌ودیوی رۆخی ده‌ریاكه.
* له لایه‌كه‌وه ته‌ماشای قورسایی و پێگه و توانای هه‌مه‌جۆری ئێران و ته‌نانه‌ت رۆڵی ئیداره‌دانی حكومه‌تی عیراقی پاش صه‌دام ده‌كه‌یت و بارودۆخه ده‌خوێنیته‌وه، به ئاسانی فشاره‌كانی ده‌بینیت، لایه‌كی تره‌وه به زگزاگی سیاسه‌تی توركیا له ده‌ستوه‌ردانی له عیراق و هه‌رێم و ركابه‌ریكردنی له گه‌ڵ ئێران و دابینركدنی به‌رژه‌وه‌نده‌یكانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گریت، ئه‌وسا قورسی بریاردانی له‌مه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بریاری هه‌نوكه‌یی و دوورمه‌ودای ده‌سه‌لاتی هه‌رێمیش بۆت روون ده‌بێته‌وه .
* كاریگه‌ری رووداوه گه‌وره‌كانی جیهانی هاوشێوه‌ی جه‌نگی ئۆكراین و په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر ناوچه‌كه و له‌و نێوه‌نده‌شدا له‌سه‌ر كوردستان بخوێنیته‌وه، ئه‌وا ده‌ردانه‌كانی له‌به‌رچاو ده‌بن و له‌وێشه‌وه بریار و هه‌نگاوی راست و دروست و سه‌ركه‌وتوو زۆر به قورسی بۆت ده‌رده‌كه‌وێـت، ئه‌وه‌ت به جوانی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها به عه‌قڵ و دوور له رقابه‌ری و هه‌وڵی گه‌یشتنی ئامانجی بچوك و كاری جزبی ته‌سك پێی ده‌گه‌یت و، به‌ژیری و وردی و حساباتی زانستیانه هه‌ڵه گه‌وره‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه.
* پاش ئه‌و ئاڵۆزی و بریاره هه‌ڵه كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی له مهر ناردنی نه‌وت له رێگه‌ی توركیاوه و هه‌وڵدان بۆ دووباره هه‌ڵه‌كردن له ناردنی غاز به هه‌مان رێگه‌و شێوه‌و به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه ململانێی ئابووری زلهێزه‌كان له پاش شهرٍهكهی ئۆكراین گه‌یشتۆته حه‌لحه‌له‌ی ئاسمان و هه‌ر بریار و ره‌فتارێك له دووریشه‌وه بێت خۆی له‌و نێوه‌نده ئاڵۆز و ته‌ڵخه بدات ده‌بێت چاوه‌رێی شتی زۆر خراپی لێ بكه‌یت.
بۆیه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له چۆنێتی هه‌ندێك بریاری پێویستی گرنگ له دووریانێكی زۆر سه‌خت و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی چاره‌نوسسازدایه:
یان به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر ئابووری سه‌ربه‌خۆ و چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجام نادیار تاوه‌كو كه‌وتنه سه‌ر سكه‌یه‌ك له تاریكی و نادیار به هه‌ر جۆرێك بۆ ژیانی خه‌لك بكه‌وێته‌وه، یان بریاری قورسی پاشگه‌زبونه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی پێشوو كه ته‌نها زیان گه‌یاندن بوو بۆ خه‌ڵك و دووباره په‌یوه‌ستبوون به ناوه‌ندی عراق و خۆبه‌ستنه‌وه‌ی سیاسی توند و ئابووری هه‌مه‌چه‌شن به به‌غدا و له‌به‌رچاوگرتنی كاردانه‌وه‌ی توركیا و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆرٍانكاریهكاندا، ئه‌مه‌ش كاری پێویستی گه‌وره‌ی ده‌وێت و ئاسان نیه. به‌لام ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت كه به پێی چاوخشاندن به ره‌فتاری پێشتری سه‌ركردایه‌تی كورد، له رووی سایكۆلۆجی سیاسی و بیركردنه‌وه‌وه زۆر سه‌خت ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه له‌و باوهرٍهدا بین، كه هه‌ر بریارێكی یهكلاییكهوه له‌م باره‌وه هه‌م ئازایه‌تی و هه‌میش عه‌قڵ و ژیری ده‌وێت و، ده‌بێت باوه‌رت به‌وه هه‌بێت كه سازش له سه‌ر هه‌ر پرسێك له قازانجی پرسه‌كه و ئایندهی میله‌ت بكه‌وێته‌وه و قوتاری بكات له فه‌وتان و گهرٍانهوه بۆ دواوه ئازایه‌تی ده‌وێت و هیچ عه‌یبه‌یه‌كی تێدا نیه و ناكرێت كاری سیاسی وه‌كو ره‌فتاری كه‌سی ته‌ماشا بكرێت و به‌ها و پرنسیپه‌كانی تاك تێكه‌ڵی كاری سیاسی گشتی و بریاری گرنگ بكرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه حسابی بۆ بكرێت و له‌به‌رچاوبگیرێت كه خراپ له خراپتر باشتره.