عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هه‌رێمێکی به تاڵ.
دوای گۆڕانکارییه‌کانی 9- 4- 2003 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له به‌غداد و په‌رله‌مانی کورد له هه‌ولێر کرا، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حیزبه‌کانی کوردستان له په‌رله‌مانی عیراق و حکومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ندەی دژایه‌تی ناڕه‌وای یه‌کتریان کرد و ئه‌وه‌نده هه‌ڵپه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وت کردوه،
ئه‌وه‌نده‌ی میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیان خستوه‌ته گه‌ر بۆ دروستکردنی سیناریۆو درۆ و تۆمه‌ت و بوختیان هه‌ڵبه‌ستن بۆ یه‌کتریی، ئه‌وه‌نده خاوه‌نی ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون، به‌مه‌ش خاڵه لاوازه‌کانی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کورد له به‌غداد که‌وته روو.
په‌رله‌مانتارانی کورد نه‌یانتوانی به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست، له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌غدادی پایته‌خته‌وه، زنجیره کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال و کیمیا باران کران و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی گه‌له‌که‌یان بگه‌ینه ئاستی عێراق، ویژدانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته جیاجیاکانی عێراق بهه‌ژێنن.
نه‌یانتوانی جینۆسایدی کورد له گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه بکه‌ن به دۆکۆمینتێکی نیوده‌وڵه‌تی و له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بیگه‌یننه جیهان، نه‌یانتوانی نوێنه‌ری ده‌نگ و ره‌نگی داوا سه‌ره‌تایی و مافه ده‌ستوورییه‌کانی کورد بن، نه‌یانتوانی له‌و چه‌ند خوله‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراق کێشه‌و قه‌یرانه ئاڵۆزکراوه‌کانی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له به‌غداد نه‌یانتوانی سنووری سروشتی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای عێراقی نوێ دیاری بکه‌ن.
کوا ئه‌و پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانه‌ی بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 دیاری کرابوو؟ ، به‌جۆرێک کاڵ کراوه‌یه‌وه له‌وه‌ده‌چێ شوێنه‌واری نه‌مابێ.
نه‌یانتوانی به حکومه‌تی نوێی عێراق راگه‌یه‌نن، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق له ناوچه سه‌وزی به‌غداد، کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان و بارزانیه‌کان و ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به جینۆساید داناوه، کوا بۆ حکومه‌تی نوێی عێراق مه‌رسومی جمهوری ده‌ر نه‌کرد، بۆ حکومه‌تی عێراق دوای لێبوردنی له کورد نه‌کرد، بۆ قه‌ره‌بووی یاسایی و مادی و مه‌عنه‌وی کورد نه‌کرانه‌وه، به‌ڵام قه‌ره‌بووی جینۆسایدیی کوێتیه‌کان کرایه‌وه.
نه‌یان توانی به هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانی لیسته جیاجیاکان فشار بخه‌نه سه‌رده‌وڵه‌تی عێراق، عێراق ببێ به ئه‌ندامی دادگای نیوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر کورد ئه‌نفال و جینۆساید نه‌کرێته‌وه، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق وا به ساردوسڕی دانه‌خرێ.
بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له به‌غدادو هه‌ولێر بواریان ره‌خساند ،سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان بڕیاری یاسایی دادگایی باڵای تاوانبارانی ئه‌نفال بخه‌نه په‌راوێزه‌و تۆمتبارانی ئه‌نفال بپارێزن، بوار نه‌ده‌ن رووبه‌رووی دادگا بکرێنه‌وه .
ده‌بوایه سنوورێک بۆ ئه‌و هه‌موو زنجیره جینۆسایدانه‌ی کورد دابنرایه که ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیای دراوسێ رۆژانه له‌سه‌ر سنووره‌کان به‌رپای ده‌که‌ن.
ده‌بوایه به‌پێی ده‌ستوورو یاسا و سیسته‌می سه‌ره‌وتی نیشتمانی، بواریان نه‌دایه هیچ سه‌رکرده‌و حیزبێک بیره نه‌وته‌کان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌کار بهێنن، چیتر یاری به گرێبه‌ستی نه‌وت نه کرێ، داهاتی خاڵه گومرگییه‌کانی سنووره‌ییه‌کان به‌هه‌ده‌ر نەدرێ. تا حکومه‌تی هه‌رێم ئاوا مه‌زاجیانه و بێ موبالاتانه دوور له یاسا ورێسا، یاری به‌قوت و بژێوی هاوڵاتیان نه‌کات، ژیانی خه‌ڵک ئاوا دژورو قورس نه‌کات، شه‌پۆل شه‌پۆل گه‌نجه‌کان رێگای هات و نه‌هاتی ده‌ریای ئیجه نه‌گرنه به‌ر، به‌ره‌و چاره‌نووسێکی ون.
گه‌ر کورد له ئاستی عێراق نه‌ک 60 کورسی، گه‌ر 100 کورسیشی له په‌رله‌مانی به‌غداد هه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یەکتریی قوبوڵ ناکه‌ن یه‌کتریی ده‌سڕنه‌وه. رۆڵی کورد له به‌غداد لاوازه‌و هیچ گۆڕانکارییه‌کیان پێ ناکرێ.
ئیستا هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌له‌مانی کورد له حکومه‌تی به‌غداد ئه‌وه‌یه، گه‌ر به‌غداد بودجه بنێرێ حکومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی هاوڵاتیان نابڕێ و له کاتی خۆی دا دابه‌شی ده‌کات. گه‌ر حکومه‌تی به‌غداد موچه نه‌نێرێت، ئه‌وا حکومه‌تی کوردی وه‌ک حکومه‌تێکی هه‌رێمی به‌تاڵ موچه‌ی هاوڵاتیانی پێ نادرێ، با ژیانی هاوڵاتیان نه‌هامه‌تی بێ، با خانه‌نشینانی به‌رده‌م ده‌رگای بانکه‌کاندا بمرن.