بورهان شێخ ڕەئوف: پێویستە یاسای هه‌ڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خولێكی نوێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ڕوات له كۆتایی ئه‌مساڵدا، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كه له ساڵی 1992ه‌وه نووسراوه و كاری پێ كراوه و چه‌ندین جاریش هه‌موار كراوه‌ته‌وه، ئێستا مایه‌ی مشت‌ومڕ و قسه‌وباسی زۆره، له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
مشتومڕی هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن
پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت به یاسا كۆنه‌كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كگرتوو ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ، خوازیاری ئه‌وه‌ن یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن دانرێت یburhان هیچ نه‌بێت هه‌موارێكی بنه‌ڕه‌تی یاسا كۆنه‌كه بكرێت كه له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌مدا بگونجێت.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان هه‌ردوو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستاندا بكه‌ین، ده‌بینین عیراق له هه‌ر پێنج خوله‌كه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌ر جاره‌ی یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له سی ساڵی رابردوودا هه‌ر هه‌مان یاسایه جگه له چه‌ند هه‌موارێكی كه‌م نه‌بێت، بۆیه ئێستا پێداگرییه‌كی زۆر له لایه‌ن زۆری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه هاتۆته ئارا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م و داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه و هاوسه‌نگی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.
یاسایه‌ك كه له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ری گرنگ گۆڕانكاری ریشه‌یی بكات، كه هاووڵاتیانی هه‌رێم ئاشت بكاته‌وه، چونكه ماوه‌ی رابردوو هه‌موومان شاهیدی بایكۆت و به‌شداری نه‌كردنی به‌شێكی زۆر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووین، كه ده‌كرێت به ره‌چاوكردنی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی خه‌ڵك یاسایه‌ك دابنرێت كه بتوانێت مسۆگه‌ری ئه‌وه بكات كه خه‌ڵك به ئاسانی و راشكاوانه نوێنه‌ری خۆی بناسێته‌وه و ده‌نگی پێ بدات.
1. بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
هه‌موومان ده‌زانین له ساڵی 1992ه‌وه تائێستا هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆری هێناوه‌ته ئاراوه، كه ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی ناوچه‌یه‌كی تر نوێنه‌ری زیاتری به‌ر ده‌كه‌وێت، راسته ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه بچوكه‌كان نییه، به‌ڵام جاران به‌ربه‌ستی 10٪ دانرابوو، دواتر لابرا وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی حزبه بچوكه‌كان، له عیراقیش له خولی یه‌كه‌م هه‌موو عیراق یه‌ك بازنه بوو، به‌ڵام دواتر عیراق كرا به هه‌ژده بازنه، واته هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌ك. به‌ڵام بۆ ئه‌م خوله‌ی ئێستا كه له 10- 10- 2021 به‌ڕێوه‌چوو بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عیراق وردتریش كرانه‌وه، بۆ هه‌شتاوسێ بازنه، بۆیه گرنگه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاسا كۆنه بگۆڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و بنبه‌ست و بێ ئومێدییه‌ی هاتۆته ئاراوه رزگاری ببێت، نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك فراوان بكرێت و هه‌ر پارێزگایه‌ك به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووانه‌كانی كورسی په‌رله‌مانی بۆ ته‌رخان بكرێت.
2. تۆماری ده‌نگده‌ران
كێشه‌یه‌كی تری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان تۆماری ده‌نگده‌رانه كه گله‌یی و گازنده‌ی زۆری له سه‌ره، هه‌ر له بوونی ناوی مردوو خه‌ڵكی بێگانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو لیستی ده‌نگده‌راندا، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌م تۆماره‌ی له‌لایی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه، له‌گه‌ڵ تۆماری هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق (400) هه‌زار كه‌سی زیاتره، بۆیه زۆر گرنگه تۆماری ده‌نگده‌ران ته‌ته‌ڵه بكرێت و پاك بكرێته‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت، كه بتوانێت سه‌قامگیری سیاسی بێنێته دی، كه ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ گه‌شه‌كردنی هه‌موو سیكته‌ره‌كان.
3. پێكهاته‌كان یان كۆتاكان
بابه‌تێكی تری جێ ناكۆكی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سه‌له‌ی پێكهاته ئازیز و به‌رێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، له توركمان و كریستیان و ئه‌رمه‌ن، كه یازده كورسییان بۆ دیاریكراوه له یاسای پێشوودا، ئه‌وه‌ی گرنگه كه‌س نكوڵی له ماف و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێكهاتانه ناكات و به تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، خۆی به داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ئه‌و پێكهاتانه ده‌زانێت، به‌ڵام له خوله‌كانی پێشوودا كورسی ئه‌و پێكهاتانه قۆرخ كراوه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسییه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی، كه به‌رامبه‌ر لایه‌نه سیاسییه ركابه‌ره‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، ئیتر كاتی ئه‌و هاتووه تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌و پێكهاتانه جیابكرێته‌وه به جۆرێك هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌توانێت ئه‌و مافه‌یان لێ بسێنێته‌وه و بۆ خۆی ده‌ستی به سه‌ردا بگرێت.
4.كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم
كۆڵه‌كه‌یه‌كی تری هه‌ڵبژاردن، كۆمیسیۆنی راپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمه، ئه‌ویش ماوه‌ی یاسایی كاركردنی ته‌واوبووه و به‌سه‌رچووه، كه ده‌كرێت ئه‌ویش رێك بخرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و بێ لایه‌نانه كه بتوانێت سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه بكات، دوور له ده‌ستوه‌ردان.
له كۆتاییدا هیچ به‌هانه و بیانووییه‌ك نییه بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست و گرفت بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، جگه له هه‌وڵدان بۆ قۆرغكردن و خۆسه‌پاندن، له كاتێكدا ئه‌م یاسایه له چوار چێوه‌ی ئه‌و یاسا و باباتانهیه كه ده‌بێت سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر بكرێت.