عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌ردۆگانی تیرۆریست.
له‌ساڵی 1984 ـه‌وه پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) به ئه‌زمونێکی نوێ بێ ئه‌وه‌ی پاشکۆی هیچ هێزێکی جه‌مسه‌ره‌کانی دنیا‌و داگیرکه‌ری کوردستان بێت، به‌ستراتیژو به په‌روه‌رده‌یه‌کی ره‌وشتی باڵای پارتزانی په‌یوه‌ست به‌خاک و کلتووری نه‌ته‌وه رۆڵی دیاری خۆیان ده‌بینن.
به هه‌نگاو و ئه‌زمونی جیاواز له خه‌باتی رزگاری خوازی حیزبه‌کانی کوردستان و دنیای ده‌ره‌وه، به ستراتیژ‌و به ته‌کتیکێکی به‌رگریی له خاک، دژ به ده‌وڵه‌تی تورکیا به فه‌لسه‌فه‌ی به‌رنامه‌و تیوریی و کاری پراکتیکی شۆڕشگێرانه، جه‌نگی پارتیزانی نوێ ده‌که‌ن.
تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق و زلهێزه‌کانی دنیا زۆر به حه‌زه‌ره‌وه، هه‌ڵسوکه‌وتی ورد‌و دژوار له‌گەڵ گه‌ریلای په‌که‌که ده‌که‌ن و به هه‌ڵوێسته نمونییه گیان بازییه لۆژیکییهکانیان سه‌رسامن، گه‌ریلاکانی په‌که‌که به ئیراده‌ی باڵای پۆڵاین و به‌ئه‌فسانه‌ی نوێی سه‌رده‌می دنیای جیهان گیریی، به تیوری فکری لۆژیکانه، خه‌ون و خۆزگه و خواستیان بۆ ئێستا‌و ئاینده خۆشه‌ویستی و پهیوستبوونه به نیشتمان و کلتوری به‌رگریی له نه‌ته‌وه‌و خاک.
گه‌ریلا کان به ره‌وشتی باڵای پارتیزانانهو به عه‌شقی خاک و نیشتمان په‌روه‌رده کراون، ئه‌گه‌ر گه‌ریلایه‌ک له دنیای ئه‌وروپای کراوه بێ و له قه‌ندیلی مه‌ڵبه‌ندی شۆڕش و سه‌نگه‌ری بهرگردا بێ، هه‌مان پارتیزانی خاک و هه‌مان گه‌ریلای شکۆی رۆحی به‌رگری و گیان به‌خشینه له نیشتمان بۆ به‌دیهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد له (باکور و رۆژئاوا‌و باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)، له‌و پێناوەدا زیاتر له 40هه‌زار که‌س جه‌سته‌و خوێنیان به خاک به خشییووه و یه‌ک ملوێن که‌سیش ماڵ وێران و ده‌ربه‌ده‌ر بوون. مێژویه‌کی نوێی جه‌نگی پارتیزانییان، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م سه‌رده‌مه دژواره‌ی دنیا تۆمار کردووه.
له دوای گۆڕانکاری 9- 4- 2003 ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌ری عێراقی ئێستا و پاشکۆی ئێران و دنیای به‌رژوه‌ندی ناتۆ‌و زلهێزه‌کان، هه‌موو بوارێکی سیاسی و ئابووری ناوخۆ و ئیقلیمی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تی بۆ تورکیا ره‌خساوه، بۆ ئه‌وه‌ی به نه‌وتی باشووری کوردستان، باکورو رۆژئاوا و رۆژه هه‌ڵات و باشووری کوردستان خاپوور بکه‌ن، کۆمه‌ڵ کوژیی کورد بکه‌ن.
به‌پێی سیاسه‌تی دنیای ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می جیهانگیری، عه‌قڵی دۆگمای ره‌گه‌زپه‌رستی ئهتاتورکهکانی تورکیا، به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان توانیویانه هێزێکی بێ شوماری سوپای تورکیا سنووری عێراق و تورکیا ببڕن و بگه‌نه به‌بست به بستی چیا‌و لاپاڵ و نشیو و شوێنه ستراتیژییه‌کانی باشووری کوردستان بۆ به‌دیهێنانی ستراتیژی خه‌ونی عه‌قڵی ئه‌ردۆگان، هێزه‌کانی تورکیا به‌پێی رێکه‌وتن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان له‌گه‌مه‌ی ستراتیژێکی سیاسیی پڕ له مه‌ترسیدان، دژ به کورد‌و نیشتمانه‌که‌ی.
له‌م ساڵانه‌دا چه‌ندان بنکه‌ی سه‌ربازی سوپای تورکیای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سه‌ر سنوور‌و له ناوچه‌کانی دهۆک و هه‌ولێر دامه‌زراوه، به هه‌موو ته‌کنه‌لۆژیای نوێ ی عه‌سکه‌ری سه‌رده‌م و به‌ده‌زگای هه‌وڵگیری میتی پێشکه‌وتوو، ئه‌و سوپایه ئاماده‌کراوه بۆ کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفالێکی تری کورد.
بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراق و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، حیزبه‌کانی کوردستان له ئاستی پێشێلکاریی یاسای سه‌روه‌ری نیشتمان مایه‌ی پرسیارێکی بێ وه‌ڵامه.
گه‌ر سه‌یری لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی دێرین و نزیکی هه‌ندێ له‌و سه‌رکردانه‌ی کورد بکه‌ین، دوور له مه‌دح و درۆ‌و فیشاڵی نووسهرورۆژنامهنوسه مه‌قاش و ماستاوچی یه ده ربارهکان، درۆ و ده‌له‌سه‌ی کادره مشه‌خۆرو توتییه‌کان، ئه‌وانه‌ی رۆژانه کار‌و کرده‌وه‌ی ناڕه‌وای ئه‌و سه‌رکرده‌کانه ده‌بینن، به‌ڵام له‌به‌ر لاوازی و په‌رپوتی که‌سێتی یان، وه‌ک توتی به درۆوه به شانوباڵی ئه‌و سه‌رۆکانه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن، زۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد که‌سێتیه‌کی دووفاقی فهنتازییان هەیه، له نێو نیشتمان دژی دیالۆگ و یه‌کتر قبوڵ کردنن له ده‌ره‌وه ئامێری جێ به‌جێکردنی بڕیاری داگیرکه‌رانی نیشتمانن.
ئه‌م گه‌مه‌ی تورکیا کلتووری سترایژێکی ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تییه تا چه‌ندان ساڵی تر، وه‌ک ژه‌هرێکی سامناک بۆ تێکشکانی کۆمه‌ڵگای کورد له رووی سیاسیی و ئابوری و کلتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و دهرونێییهوه به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورده به ناوی حیزب و شۆڕشه‌وه، به‌ناوی په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌وه، شه‌ڕی کورد کوشتن نه‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد مه‌قاش و سێبه‌ری هیچ داگیرکه‌رێکی نیشتمان نه‌بن.
ئایا رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی، ده‌وڵه‌تی عێراق له ئاستی ئه‌و زنجیره جینۆسایدانه‌ی کورد چ هه‌ڵوێستێکیان هه‌یه، هێزه‌کانی سوپای تورکیا به پاڵپشتی ناتۆ له ناوچه‌ی برادۆست و چه‌ندان ناوچه‌ی تر سه‌ربازگه‌ی گه‌وره و جبهخانەو ده‌زگای هه‌واڵگرییان دامه‌زراندوه، به به‌رده‌وامی به هێزی پیاده‌و فرۆکه‌ی جه‌نگی و کۆپته‌رو تۆپی دوور هاوێژ ئه‌م هه‌رێمه نوقمی ئاگرو باروت و قوروقشم و ژه‌هری کیمیاویی و چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نیو ده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن، هەموو بنه‌مایه‌کی سه‌روه‌ریی یاسایی و ده‌ستوورییه‌کان و سه‌روه‌ری نیشتمان و یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کۆکوژی نیو نه‌ته‌وه‌یی پێ شێل ده‌که‌ن.
با سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد‌و حیزبی کوردی و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، بوار نه‌ده‌ن سیناریۆی سواره‌ی حه‌میده له باشووری کوردستان جارێکی تر نمایش بکرێته‌وه،کورد به هه‌موو بیر‌و بۆچونه جیاوازه‌کانه‌وه به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک هه‌ڵوێست له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وەی نیشتمان دژ به‌و ستراتیژه تیرۆریستیه‌ی ئه‌ردۆگان بوه‌ستنه‌وه. جارێکی تر کورد نه‌بێ به جه‌للاد و کورد له باکورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان نه‌کوژێ.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts