چێنەر عەوڵا: حکومەتەکەی مەسرور، ڕواندای دووەمە.
بەریتانیەکان بەوە ناسراون هەموو کاتێک سود لە حکومەتە بێ ئیرادەو ناشەرعیەکانی دنیا ببینن بۆ بەرژەوەندی خۆیان. لە ئێستادا حکومەتەکەی بۆریس جۆنسۆن لەوپەری خراپیدایە، دەسەوەستانە بەرامبەر بە کێشەی رۆژانەی بەریتانیەکان و شەرمەزاریەکی زۆریشی هێناوەتە سەر بەریتانیەکان بەهۆی بەردەوامی مردنی پەنابەران لە ئاوەکانی کەنالی ئینگلیز لەگەل ئەوەشدا نەیتوانیوە رێگری لە لێشاوی پەنابەران بکات.
دواین هەوالیان لە 14 ی ئەم مانگە رێکەوتن بوو لەگەل وڵاتی ڕواندا (حکومەتەکەی ئەوانیش موفلیسەو موچەی پێ نادرێ) کە کامپێکی پەنابەران لەوێ بکاتەوە لە بەرامبەر 120 ملیۆن پاوەند. ئەمە چارەسەری کاتیە، چارەسەرە سەرەکیەکەی پەنابەران ئەوەیە بیاننێریەوە ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون.
زۆری ئەو پەنابەرانەی روو لە بەریتانیا دەکەن بەقاچاغی لە دوو ناوچەی جیهانەوەن، رۆژهەڵاتی ئەفریقا بەهۆی برسیەتی و قاتوقری وە کوردی ئێران و عێراق و ئەفغانی، دوایی هاتنەوەی تالیبان حسابیان جیایە.
ئەفریقیەکان دەنێردرێنە کامپەکانی رواندا تا یەکلایی دەکرێنەوە، وابریارە ئەگەر مەسرور توانای هەبێ لەبەرامبەر برە پارەیەکدا کوردەکانیش بە هی ئێران و عێراقیەوە رەوانەی لای حکومەتی مەسرور بارزانی بکرێن.
ئەمە هەموو قورسای و ئامانجی پێشوازی سەرۆک وەزیرانی ئینگلتەرا بوە لە مەسرور بارزانی، هەر بۆیە لەگەل بەرپرسی هۆم ئۆفیس کۆبویەوە لەگەل ئەوەی ئامانجەکە غاز فرۆشتن بووە بەقسەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت.
ئامانجە سەرەکیەکە دۆزینەوەی ڕێگای تازەیە بۆ رێگەگرتن لە قاچاغی پەنابەران بۆ هاتنە ناو بەریتانیا وەک لە تویتێکی خۆی مەسرور ئاماژەیەکی وای کردوە.
فرۆشتنی نەوت و غاز تەنها قسەیە، چونکە کوردستان ئێستا غازی ئامادەی نیە بۆ فرۆشتن بۆیە لەگەل وەزیری وزە باسی سەرچاوەی وەزەی خاوێن و کارەبا و پەرەپێدانی کشتوکاڵی کردوە!
بەم شێوەیە بەریتانیا بەنیازە رۆژانە نزیکەی ٥5 ملیۆن پاوەند پارەی باجدەران بگەرێنێتەوە خەزێنەی گشتی لە کرێی هۆتێل کە بۆ پەنابەران سەرف دەکرێ.