عەتا قەرەداخی: گەڕان بە دوای بەهاکانی جوانیدا لە شیعری گۆران‌دا/ بەشی شەشەم.
تاكو ئێره باسی جوانی سرووشت و لێكچواندنی جوانی ئافره‌ت به جوانی سرووشت و لێكچواندنی جوانی سرووشتمان به جوانی ئافره‌ت كرد لاى گۆران. لێره به دواوه هه‌وڵده‌ده‌ین ئاخاوتنی جوانی ئافره‌ت بكه‌ین لاى گۆران ئه‌ویش له شیكردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و وێنه شیعریه جوانانه‌ى كه به‌رجه‌سته‌ى جوانی ئافره‌ت ده‌كه‌ن. گۆران به‌رده‌وام به زمانێك ئافره‌ت ده‌دوێنێت كه زمانێكی تایبه‌تیه‌و به وێنه رازێنراوه‌ته‌وه‌و وه‌كو ئه‌وه وایه ئه‌و زمانه تایبه‌تیه‌ى بۆ دواندن له‌گه‌ڵ فریشته‌و په‌رى دۆزیبێته‌وه‌و زیاتریش ڕاسته‌وخۆ وه‌كو كه‌سی دووه‌م یان گوێگر ئه‌وى ئافره‌ت ده‌دوێنێت و وێنه‌كانی وه‌ها به‌رجه‌سته ده‌كات كه ئه‌م گه‌ردوونه ته‌نیا دوو ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌رى تێدایه. ئه‌م خۆى و ئه‌وى یار یان ئه‌وى ئافره‌ت. له هه‌ڵبه‌ستی “ئاواتی دوورى”دا ڕاسته‌خۆ به‌مجۆره له‌گه‌ڵ ئه‌وى ئافره‌ت ده‌دوێت و كۆمه‌ڵێ پرسیارى سه‌باره‌ت به كۆى ئه‌و به‌شانه‌ى جه‌سته‌ى لێ ده‌كات كه جوانی به‌رهه‌م ده‌هێنن، یان له ڕاستیدا خۆیان جوانن و بریتین له جوانی. گۆران ده‌پرسێت:
ئه‌ى چاو چه‌شنی بازى قه‌فه‌س هه‌ڵوه‌رى په‌ڕت
كوا باڵه تیژه‌كانی نیگاى حوسنی دڵبه‌رت؟
كوانێ دوو چاوى مه‌ست؟ كوانێ؟
كوانێ برۆى په‌یوه‌ست؟ كوانێ؟
كوانێ زوڵفی ره‌ش؟
كوڵمی ئاڵ و گه‌ش؟
كوا هه‌یكه‌لی جه‌مال؟
كوا حوسنی بێ میسال؟
شاعیر ڕاسته‌خۆ ئه‌وى ئافره‌ت ده‌دوێنێت، به‌ڵام له دواندنهكهیدا دیاره ئه‌وى ئافره‌ت، یان دووره لێیه‌وه، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌م وه‌كو شاعیر ئه‌و شتانه نابینێت كه پرسیاریان له‌باره‌وه ده‌كات. ئه‌گه‌رچی له كۆپله‌ى دووه‌می ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌دا خۆى باسی ئه‌وه ده‌كات كه چاو یارمه‌تیده‌ر نیه بۆ بینینی ئه‌و جوانیانه‌ى كه پرسیاریان له‌باره‌وه ده‌كات، بۆیه په‌نا بۆ بیستن ده‌بات. به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له پرسیاره‌كانیدا وێنه‌یه‌كی جوانی ئافره‌تێك به‌رجه‌سته ده‌كات كه ئێمه ده‌توانین به چاوى هه‌ست، یان به بیستن ئه‌و وێنه قه‌شه‌نگه له‌سه‌ر په‌ڕه‌ى خه‌یاڵمان به‌رجه‌سته بكه‌ین و كۆى ئه‌و جوانیانه ببینین كه ئه‌و له باره‌ى به‌شه جیاوازه‌كانی جه‌سته‌ى ئه‌وى ئافره‌ته‌وه وێنه‌یان ده‌گرێت وه‌كو نیگاى حوسن و چاوى مه‌ست و برۆى په‌یوه‌ست و زوڵفی ره‌ش و كوڵمی ئاڵ و گه‌ش و هه‌یكه‌لی جه‌مال… گۆران كاتێ باسی ئافره‌ت ده‌كات، یه‌ك روانینی هه‌یه بۆ وه‌سفكردنى ئه‌م ڕه‌گه‌زه كه یه‌كێكه له دوو پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌ى مرۆڤایه‌تی، ئه‌ویش جوانیه. واته ده‌توانین بڵێن پێوانه‌ى گۆران بۆ ئافره‌ت پێوانه‌ى جوانیه‌و باس له ره‌هه‌نده مرۆییه‌كانی ئافره‌ت ناكات. به مانایه‌كی تر ئه‌م كاتێ باسی ئافره‌ت ده‌كات جیاواز نیه له‌وه‌ى كه باسی فریشته‌و په‌رى بكات. به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرایه جوانی شتێكه لاى گۆران هاوشانی ژیانه. بۆیه نه ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێت و نه له یادى ده‌چێته‌وه چونكه لاى ئه‌م جوانی هه‌م مۆتیڤى ژیانه، هه‌م به‌رهه‌مهێنی شیعره‌و له‌پاڵ ئافره‌ت و سرووشتدا گۆران له هه‌ندێ شوێندا كه وه‌سفی شوێن ده‌كات به‌ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن بایه‌خ به جوانی شوێن ده‌دات، ئه‌ویش هه‌م وه‌كو ڕه‌گه‌زى شوێن و هه‌م وه‌كو فه‌زاى شیعر، جوانی شوێن هاوشێوه‌ى چه‌ندین ڕه‌گه‌زى تر لاى ئه‌می شاعیر ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت. بێگومان شیعر به‌رهه‌می خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌و نهستهو درووستكردنی خه‌ون یان یۆتۆپیایه له شوێندا. له‌م رووه‌وه جوانی شوێن به‌شدارى ده‌كات له به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و خه‌ونه یان ئه‌و یۆتۆپیایه‌دا. له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى شوێن به خهونهوهو بوونی شوێن به فه‌زاى شیعرى گاستۆن باشلا‌ر ده‌ڵێت: ماڵ (وه‌كو شوێن) داڵده‌ى زڕه‌خه‌ون ده‌دات، ماڵ كه‌سی خه‌ونبین ده‌پارێزێت و ماڵ بوار به كه‌سێك ده‌دات له بۆشاییدا خه‌ون ببینێت(9). ماڵ به مه‌به‌ستی هه‌ر فه‌زایه‌ك دێت كه ببێته زه‌مینه بۆ بواردان به مرۆڤـــ ره‌هه‌ندى خه‌یاڵی فراوان بكات و به قوڵی تێڕابمێنێت. پاڵنه‌رى سه‌ره‌كی په‌یوه‌ستبوونی مرۆڤیش به شوێنه‌وه پێویستیه، یان به‌هۆى كه‌وتنه ژێركاریگهرییهوهیه. له ڕاستیدا ئینتیما به شوێنه‌وه لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و شوێن وه‌كو زێد‌و شوێنی له دایكبوون و ژیان ده‌بێته به‌شێك له بوونی مرۆڤـــ و رووبه‌ڕێكی فراوان له یادهرهى داگیرده‌كات و نه‌ك هه‌ر له خه‌یاڵدا به‌ڵكو له‌ڕاستیشدا شوێن به تایبه‌تی ده‌بێته زه‌مینه‌ى خه‌ونبینینی مرۆڤـــ به‌پێی ئاستی په‌یوه‌ستبوونی به‌و شوێنه‌وه، یان به‌هۆى كاریگه‌رى ئه‌و شوێنه له‌سه‌ر ئه‌مى مرۆڤــ ئاستی خه‌ونبینین له‌و شوێنه‌دا زیاتر ده‌بێت، كه مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئاستی درووستكردنی یۆتۆپیا، یان دنیایه‌كه له خه‌یاڵ. له‌ڕاستیدا هه‌ندێجار هۆكارى جوانی شوێن ده‌بێته بنه‌ماى خه‌ونبینین به‌و شوێنه‌وه. هه‌روه‌ك گوتمان شیعر له رووى په‌یوه‌ستبوونی به خه‌یال َو ئه‌ندێشه‌و نه‌سته‌وه، هه‌ندێجار ده‌گاته ئاستی خه‌ونبینین و هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌رهه‌مهێنانی شیعر له شوێندا خاسێتی جۆرێك له خه‌ونبینینی هه‌یه. جوانی شوێن كه لاى گۆران به‌شێكه له جوانی سرووشت ئه‌ویش به ته‌نیا به‌جێناهێڵێت به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ جوانی ئافره‌تدا كۆیان ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌كه جوانتر‌و ئاشكراترو به‌رجه‌سته‌تر بێت. هه‌روه‌ك له وێنه‌یه‌كی قه‌شه‌نگی “گه‌شت له قه‌ره‌داخ”
دا وه‌سفی تانجه‌رۆ له پانتایی ده‌شتی شاره‌زووردا ده‌كات. تانجه‌رۆ وه‌كو بووك واته وه‌كو ئافره‌تی شۆخ یان جوان وه‌سف ده‌كات و ده‌شتی ره‌نگینیش وه‌كو دۆشه‌ك وه‌سف ده‌كات و به‌هه‌ردوو وێنه جوانه‌كه وێنه‌یه‌كی باڵاتر له جوانی به‌رهه‌م ده‌هێنن. كاتی ده‌ڵێت:
بووكی تانجه‌رۆى ناو دۆشه‌كی سه‌وز
ئهترووكێ چاوى شینی به وه‌نه‌وز.
هه‌روه‌ك هه‌ندێجار شوێن ده‌بێته هۆكار بۆ به زیندووهێشتنه‌وه‌ى شۆخێك له یاده‌وه‌ریدا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێجار شۆخێك ده‌بێته هۆكار بۆ هێشتنه‌وه‌ى وێنه‌ى جوانی شوێنێك له یاده‌وه‌ریدا. گۆران له هه‌ڵبه‌ستی (بۆجوانی سه‌ره‌ڕێ)دا ده‌ڵێت:
سڵ مه‌كه له مه‌یلی به گه‌رمی روانینم
پیاوێكم جوانییه قیبله‌گاى ئایینم
سه‌رنجێك من ئه‌یده‌م له‌و به‌ژن و باڵایه
له سینه‌ى پاكه‌وه بۆ جوانی ته‌نیایه
ئه‌مه‌وێ كه ده‌رچووم له‌م دێیه به‌یانی
خاتیره‌م هه‌ڵگرێ جوانترین نیشانی
چونكی ئاخ،! ئه‌گه‌رچی ئێوه من ئهمرێنن
به‌ڵام تۆ، خۆت و (دێ)ت لاى من هه‌ر ئه‌مێنن
تۆیش له‌گه‌ڵ هه‌ر جوانێك ئه‌بینم تا ئه‌مرم
ئه‌بیته مروارى بۆ ملوانكه‌ى شیعرم.
شاعیر وێنه‌یه‌كمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات كه هه‌ستكردن به شێوه‌ى وێنه‌كه به‌ئاسانی لاى خوێنه‌ر جێگا ده‌گرێت و وه‌كو تابلۆیه‌ك دێته پێش چاو. شاعیر دواى مانه‌وه له‌و دێیه ده‌ڕوات و ئه‌وێ به‌جێده‌هێڵێت. ئه‌و له ڕێگادا ئافره‌تێك ده‌بینێت كه له وه‌سفه‌كه‌یدا شۆخێكه، ئه‌می رێبوار چاوى سه‌رنجی تێبڕیووه، ئه‌ویش به‌شه‌رم و نازه‌وه، نیگایه‌ك ده‌گرێته ئه‌می رێبوار . جوانی و نیگاى ئه‌و شۆخه ئه‌می رێبوار مه‌ست ده‌كات و ده‌یگه‌یه‌نێته باڕێك كه شوناسی خۆى بۆ ئه‌و شۆخه ئاشكرا بكات. ئه‌می شاعیر ده‌یه‌وێت ئه‌و دڵنیا بكات كه روانینی ئه‌م روانینێكی پهرستكارانهیهو ئه‌م كه‌سێكه جوانی په‌رسته‌و سوژده بۆ جوانی ده‌بات، ئه‌ویش هه‌ڵگرى ئه‌و جوانیهیهو ئه‌مى كه‌مه‌ندكێش كردووه. لێره‌دا گۆران له‌لایه‌ك جوانی ئه‌وى ئافره‌ت نیشان ده‌دات كه چۆن سه‌رنجی ئه‌می راكێشاوه. له لایه‌كی تره‌وه باس له هه‌ڵوێستی خۆیشی ده‌كات به‌رامبه‌ر به جوانی و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م له‌برى ئایین، جوانی ده‌په‌رستێت و قیبله‌ى ئه‌م جوانیه‌و ته‌نیا بۆ جوانی دهچهمێتـهوهو سه‌رنج و روانینیشی جۆرێكه له ملكه‌چی بۆ جوانی و په‌رستنی جوانیه وه‌كو هه‌ر ئایینێك. واته لێره‌دا گۆران جوانی ده‌خاته شوێنی ئاین و روانین و سه‌رنجدان و شوێنكه‌وتنی جوانی به‌شێكن له‌و ئه‌ركانه‌ى كه بۆ ئایینه‌كه‌ى خۆیی جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌می شاعیر ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ى یاده‌وه‌رى جوانی ئه‌وى شۆخ و جوانی دێیهكهشی تۆمار بكات و وه‌كو نیشانه له‌لاى ئه‌و بمێننه‌وه. ره‌نگه واى بۆبچین كه له‌به‌ر جوانی ئه‌وى ئافره‌ته كه ئه‌م باسی دێیه‌كه‌ى ده‌كات. هه‌روه‌ك ده‌شێ جوانی و هێمنی دیمه‌نی دێیه‌كی كورده‌وارى له چاره‌كی دووه‌می سه‌ده‌ى بیستدا جێگاى سه‌رنجی گۆرانی شه‌یداى جوانی و هێمنی و ژیانی ناو سرووشت ببێت.
هه‌ر لێره‌شه‌وه شوێن كه لێره‌دا دێیه‌كی كوردستانه، ده‌بێته زه‌مینه‌ى خه‌ونبینین و پاڕاستنی خه‌ونبین و خه‌ون پێوهبینراویش كه هه‌م جوانی دێیه‌كه خۆیه‌تی، هه‌م ئه‌وى ئافره‌تی شۆخ و شه‌نگی دێیهكهیه. واته لێره‌دا جاڕێكی تر جوانی ئافره‌ت و جوانی شوێن كه ڕه‌گه‌زێكه له‌سرووشت پێكه‌وه تێكه‌ڵاو ده‌بن و وێنه‌یه‌كی جوان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ى یاده‌وه‌رى ئه‌م ده‌نه‌خشێن و به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌به‌رهه‌مهێنانی جوانی ئه‌م ده‌قه شیعریه‌دا و له ئاستێكی تریشدا به‌شدارى ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌تی ده‌قه‌كه‌دا. گۆران كچه‌كه ده‌دوێنێت و پێی راده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا له ژیاندا ماوه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بینینی هه‌ر جوانێكدا وێنه‌ى جوانی ئه‌میش له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یاده‌وه‌رییه‌كانى ئاماده ده‌بێته‌وه. واته جوانی لاى گۆران بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه‌و جۆرێك له نه‌مرى هه‌یه و دهشبێـته پاڵنه‌رى به‌رهه‌مێنانی شیعر واته داهێنان. دیسان ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و بۆچوونه‌ى كه پێیوایه جوانی مۆتیڤ و پاڵنه‌رى هه‌موو جوڵه‌یه‌كه. هه‌ر لێره‌وه جوانی ئه‌م خانمه شۆخ و شه‌نگه‌و جوانی دێیه‌كه و جوانی سرووشت ده‌بنه پاڵنه‌رى به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت و مۆتیڤى ژیان و درێژه‌دان به ژیان و شاعیریش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و جوانپهرستهو له سه‌یركردن و سه‌رنجدانی ئه‌وى ئافره‌تدا هه‌مان هه‌ڵوێستی خوداپهرستێكی هه‌یه كه چۆن به هه‌موو دڵسۆزى و بڕوابوونێكهوه ده‌ڕوانێته خوداى خۆى و به پارێزهرو رزگاركه‌رى خۆیی ده‌زانێت، گۆرانیش به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوانێته جوانی و بۆ ئه‌م جوانی پارێزهرو رزگاركهرو هه‌موو شتێكه. ئه‌م هه‌ڵوێستی جوانپهرستیهى گۆران ده‌چێته سنوورى بڕوابوون به جوانی.. ئێسه‌تیك یان فه‌لسه‌فه‌و جوانی هونه‌ر بریتیه له توێژینه‌وه‌ى فه‌لسه‌فیانه‌ى جوانی و چێژ‌و به نزیكی په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ره‌وه كه ده‌كۆڵێته‌وه له سرووشتی هونه‌رو ئه‌و چه‌مك یان بیروبۆچوونانه‌ى كه به‌پێی ئه‌وان به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌ر راڤهدهكرێن و هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن.
ڕاسته گۆران هه‌ستێكی به‌هێزى جوانپه‌رستی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و جوانی له ئاستی ئاییندا داده‌نێت و ته‌نیا به هه‌ستیش له جوانی ده‌ڕوانێت، نه‌ك له روانگه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى جوانیه‌وه كه دواى لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌كو جوانی هونه‌ر لێیبڕوانێت كه ئه‌وه‌ش پشت به ئاستی چێژ ده‌به‌ستێت. روانینی گۆران بۆ جوانی له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌یشتنه به چێژى جوانی، به‌ڵام له روانگه‌ى ههستكردنهوه كه زیاتر هه‌ستی بینین و بیستن ده‌یگه‌یه‌نن به چێژى جوانی چی جوانی سرووشت بێت یان جوانی ئافره‌ت، چونكه كۆى ئه‌و وێنه بهرجهستهكراوانهى جوانی له شیعرى گۆران‌دا كه لوتكه‌ى وێنه‌و وێنه‌ى شیعرین و هۆكاره‌كه‌شی رازاندنهوهیانه به دیمه‌نی جوان و به گه‌وهه‌رى جوانی چ سرووشت بێت و چ ئافره‌ت یان به چاو بینیوونی یان گوێی له ده‌نگ و ئاوازیان بووه.
گۆران زیاتر له‌سه‌ر جوانیپه‌رستی خۆى ده‌ڕوات و ئه‌م ئاڕاسته‌یه رووبه‌ڕێكی فراوان له شیعرى ئه‌ودا داگیر ده‌كات. له “به‌سته‌ى دڵدار”دا، ده‌ڵێت:
ئه‌وسا كه تۆم نه‌دیبوو
ژینم تاڵی و ترشی بوو
بێ شادى و ئارام
بێ هیواو ناكام
ئه‌ژیام: ژینی سه‌رسه‌رى
نه‌مبوو كه‌س، بۆ رابه‌رى
تۆیت و به‌س
ڕێگاى هیوا نیشانده‌رم
سه‌ختی ژیان ئاسان كه‌رم.
شاعیر ژیانی خۆى دابه‌ش ده‌كات بۆ دوو قۆناغ، قۆناغی پێش ناسینی ئه‌می ئافره‌ت و قۆناغی دواى ناسینی. قۆناغی پێش ناسینی ئه‌می ئافره‌ت بریتی بووه له ناخۆشی و خه‌م و په‌ژاره‌و بێ هیوایی و بێكه‌سی، به جۆرێك كه وه‌ها وه‌سفی خۆی ده‌كات له‌بارى ونبووندا بووبێت، به‌ڵام دواى ناسینی ئه‌وى ئافره‌ت هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت. هۆكارى ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش ئه‌وى ئافره‌ته. ئه‌و ده‌بێته رابه‌رو رێنیشانده‌رو رێ ئاسانكهرى له ژیاندا. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه دووپات ده‌كاته‌وه كه چۆن ئافره‌ت ته‌واوكه‌رى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌رێتی و چۆن كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر دوو پایه وه‌ستاوه كه ئه‌وانیش پیاو و ژنن. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه ئافره‌ت مۆتیڤى مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر ژیان. هه‌روه‌ها ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه چۆن ئافره‌ت هه‌ڵگرى ئاسۆى ئاینده‌یه‌و، چۆن ڕۆشنكهرهوهى ڕێگاى تاریك و سه‌ختی ژیانه‌و، چۆن هۆكارى كۆڵنه‌دان و خۆڕاگریه، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆى به ته‌نها به‌ڵكو بۆ ئه‌وى پیاویش كه ڕاسته‌خۆ له لایه‌ك هاوشانهو ناڕاسته‌خۆش له رووى مه‌عنه‌ویه‌وه وزه و هێز به ئه‌وى پیاو ده‌به‌خشێت بۆ به‌رده‌وامبوون. له‌لایه‌ك ئه‌وى ئافره‌ت وه‌كو مرۆڤ ئه‌م رۆڵه ده‌بینێت، له‌لایه‌كی تره‌وه جوانیه‌كه‌ى ده‌بێته پاڵنه‌رو جوڵێنه‌رى ئه‌می پیاو بۆ به‌رده‌وامی و روانین به‌ره‌و ئاسۆى ئاینده.
دیسان گۆران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ى جوانیپه‌رستی و ئه‌و جوانیه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م جوانی ئافره‌ته‌و به پله‌ى دووه‌میش جوانی سرووشته. له هه‌مان هه‌ڵبه‌ستدا ده‌ڵێت:
بۆ ئایینم ئه‌گه‌ڕێ
هه‌ندێ كه‌س
باجاڕ بدرێ: تۆیت و به‌س
قیبله‌ى ئایین و باوه‌ڕم
جوانی به‌هه‌شتی دڵی ته‌ڕم.
گۆران به‌وى ئافره‌ت، به‌وى یار ده‌ڵێت كه نه‌ك ئه‌م سه‌رسامه به‌و وه‌كو ئافره‌ت و وه‌كو هێماى جوانی و ناسكی، به‌ڵكو ئه‌می ئافره‌ت له پێگه‌ى ئاییندا داده‌نێت و به قیبله‌ى ئایین و باوه‌ڕى خۆى باسی ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه گۆران نه‌ك هه‌ر ئه‌می ئافره‌ت له‌پاڵ ئایین و باوه‌ڕى ئایینی خۆیدا داده‌نێت و وه‌كو ئه‌و به گرنگ سه‌یرى ده‌كات، به‌ڵكو ده‌ڵێت كه ئه‌م ئایینێكی تر‌ى نیه‌و ته‌نیا ئه‌وى ئافره‌تی هێماى جوانی ئایین و باوه‌ڕێتی. واته ئافره‌ت لاى ئه‌و ده‌بێته هێماى په‌رستن و په‌یڕه‌وكردن و ئه‌ویش وه‌كو گوتمان یه‌كه‌م له به‌ر مرۆڤبوونی ئافره‌ت و دووه‌میش له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ى. ئه‌وه‌شی جێگاى سه‌رنجه ئافره‌ت وه‌كو ڕه‌گه‌زى ناسك به گشتی لاى گۆران به جوان ناو ده‌برێت و وه‌سف ده‌كرێت. هه‌روه‌ك له ” گه‌شت له قه‌ره‌داخ”دا ده‌ڵێت:(سا هێز ده‌ست به‌ردا، جوانی ده‌ست بگرێ)، واته گۆران به گشتی ئافره‌ت وه‌كو هێماى جوانی سه‌ریر ده‌كات و له شوێنی ئایین و باوه‌ڕ دایده‌نێت و به پاڵنه‌رى ژیان و درێژه‌دان به ژیان باسی ده‌كات و به هۆكارى داهێنان و له‌وێشه‌وه به هۆكارى نه‌مرى ده‌زانێت. گۆران سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به گشتی عیشقی جوانیه‌و جوانیپهرسته، به‌ڵام هه‌ندێجار ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كام جوانی لاى ئه‌و سهرنجڕاكێشترهو زیاتر كه‌مه‌ندكێشی ده‌كات و به‌دواى خۆیدا رایده‌كێشێت. له‌و رووه‌وه له هه‌ڵبه‌ستی “جوانی بێ ناو”دا ده‌ڵێت:
گیانی من بۆ ته‌ڵێ وه‌نه‌وشه په‌رۆشه
كه له ژێر سێبه‌رى تووتڕكا خامۆشه.
له‌م سرووشته‌دا چه‌ندین گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ هه‌ن، كه تابلۆى قه‌شه‌نگی سرووشت و هارمۆنیاى سرووشتیان پێكهێناوه. شاعیر هه‌ست به هه‌موو ئه‌و جوانیانه ده‌كات و به جۆرێكیش هه‌موو ئه‌و جوانیانه ئاستێك له چێژ به‌م ده‌به‌خشن، به‌ڵام بۆ هه‌موو مرۆڤێك نێر بێت یان مێ نموونه‌یه‌ك هه‌یه كه بۆ ئه‌و په‌سه‌ندترین و كاریگه‌رترینه كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به ئاستی هه‌ستی جوانیپه‌رستی ئه‌و و جوانناسی ئه‌و و چۆنێتی چێژوه‌رگرتنی ئه‌وه‌وه هه‌یه له جوانی. گۆران هه‌موو گوڵه‌كانی پێ جوانه، ئافره‌ت به گشتی به هێماى جوانی ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش واى لێناكات كه باسی په‌سه‌ندترین و باڵاترین جوانی لاى خۆی نه‌كات. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ربارى روانینی ئه‌و بۆ جوانی به گشتی، به‌ڵام گیانی ئه‌و شه‌یداى جوانیه‌كه كه هێشتا وه‌كو نهێنی ماوه‌ته‌وه، وه‌كو ئه‌و ته‌ڵه وه‌نه‌وشه‌یه وایه كه تووتڕكی دڕكاوى چوارده‌ورى گرتووه‌و به‌سێبه‌ر دایپۆشیووهو به ئاسانی نابینرێت. دیسان گۆران نهێنیه‌ك له‌سه‌ر چۆنێتی روانینی خۆى بۆ جوانی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و به چاوى ئاسایی جوانی نابینێت به‌ڵكو ئه‌و به چاوى رۆح جوانی ده‌بینێت و سه‌یرى ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش واى لێده‌كات كه ئه‌و جوانی شاراوه ببینێت. ره‌نگه چاو ته‌نیا سیما یان رووكه‌شی جوانی ببینێت، به‌ڵام چاوى رۆح گه‌وهه‌رى جوانی ده‌بینێت ئه‌ویش له ڕاستیدا شاراوه‌یه. لێره‌وه گۆران ناڕاسته‌خۆ باس له روانینی خۆى بۆ جوانی ده‌كات كه روانینێكی ئاسایی نیه، هه‌روه‌ها باس له شووناسی جوانیش ده‌كات و دوو ئاست له جوانی له‌یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه، جوانی ئاسایی و رووكه‌ش له جوانی شاراوه‌و گه‌وهه‌رى جوانی، كه ته‌نیا به چاوى نائاسایی ده‌بینرێت كه ئه‌ویش چاوى رۆحه. ته‌نانه‌ت گۆران كه باسی جوانی سرووشتیش ده‌كات هه‌رچۆن به گشتی به جوانی سرووشت سه‌رسامه، به‌ڵام له‌وێش په‌سه‌ندترین و كاریگه‌رترین جوانی به لاى خۆیه‌وه دیارى ده‌كات. ئه‌وه‌تا له هه‌مان ههڵبهستداو له وێنه‌یه‌كی قه‌شه‌نگدا ده‌ڵێت:
له هه‌موو ئاسمان ئه‌ستێره‌ى به‌ربه‌یان
ئه‌خاته دڵی من هه‌ستێكی سپی و جوان.
ژماره‌یه‌كی بێ پایان ئه‌ستێره‌ى جوان له ئاسمانی شه‌ودا ده‌دره‌وشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له هه‌مووان زیاتر هه‌ستی ئه‌می شاعیر ده‌بزوێنێت و سه‌رسامی ده‌كات ئه‌ستێره‌ى به‌ربه‌یانه. واته لێره‌ش جاڕێكی تر له ناو هه‌موو جوانیه‌كاندا ئه‌و جوانیه دیارى ده‌كات كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ستی ئه‌م له هه‌موو ئه‌وانی تر زیاتره. ده‌شێ ئه‌ستێره‌ش جاڕێكی تر هێما بێت بۆ ئافره‌ت و له ناو هه‌موو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌دا (له نێو هه‌موو ئافره‌تاندا) ته‌نیا یه‌كێكیان هه‌ستی ئه‌م به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه‌تر ببزوێنێت، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یانه ئه‌م پێی سهرسامترهو ره‌نگه له ڕاستیشدا نه ئه‌و و نه هیچ مرۆڤێك نه‌زانێت بۆچی ئه‌م جوانیه، ئه‌م گوڵه، ئه‌م ئافره‌ته زیاتر له‌وانی تر كار له‌م ده‌كات.
ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كرد كه گۆران به گشتی ئافره‌ت وه‌كو هێماى جوانی سه‌یر ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ریزى هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌دا، ئه‌و وه‌كو شاعیڕێكی ههستیارو وه‌كو جوانیپهرستێك به‌رده‌وام به دواى جوانی باڵاوه‌یه، كه ئه‌وه‌ش شتێكی رێژه‌ییه‌و هه‌ست و تێڕوانینی تایبه‌تی تاكه‌كه‌س ئه‌وه دیارى ده‌كات و به‌و پێیه‌ش هه‌رچۆن ڕاستی شتێكی رێژه‌ییه‌و به ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى مرۆڤه‌كان ڕاستی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه به ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى مرۆڤه‌كان جوانی باڵا هه‌یه‌و هه‌ركه‌سه‌و جوانی نموونی خۆیی هه‌یه، كه له هه‌موو جوانیه‌كی تر زیاتر به‌لایه‌وه په‌سه‌نده‌و كاریگه‌ره له‌سه‌رى. باسكردنی جۆره‌كانی جوانی یان جوانی ئافره‌ت لاى گۆران به تایبه‌تی له هه‌ڵبه‌ستی” شه‌وێك له عه‌بدوڵا”دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك ده‌ڵێت:
یه‌كێ قژ زه‌رد، یه‌كێ چاوگه‌ش
یه‌كێك لێو وه‌كو گوڵ- غونچه‌ى گه‌ش
یه‌كێك جوانی وه‌ك هه‌تاوه
تین و تیشكی له پێش چاوه
یه‌كێك مانگی شۆخ و شه‌نگه
سیحرى جوانیه‌كه‌ى بێ ده‌نگه
یه‌كێك شێوه‌ى دوان خۆشه
جوان نیه، به‌ڵام جوان پۆشه.
كه‌واته لێره‌دا به ته‌واوى ئاشكرایه كه گۆران له هه‌موو ئافره‌تێكدا جۆرێك له جوانی ده‌بینێت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى كه بڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی كه جوان نیه هێشتا له جوانی رووتكراوه نیه‌و ئه‌ویش ئاستێك له جوانی تێدایه‌و جوان پۆشه. ئه‌م روانینه‌ش روانینی مرۆڤێكی هه‌ستیاره كه له وردبوونه‌وه‌و تێڕاماندا له شته‌كان، ده‌توانێت به چاوى رۆح و ته‌نانه‌ت به بینینی ئاساییش جۆرێك له جوانی ببینێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ده‌بێته هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و، ئه‌و جوانیه‌یه كه به‌لاى ئه‌وه‌وه نموونه‌ى باڵایه‌و ئه‌و وه‌كو ئایین و باوه‌ڕ ده‌یپه‌رستێت.
شاعیر له وه‌سفی جوانی ئه‌وى ئافره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و تابلۆ قه‌شه‌نگه‌ى كه چه‌ندین وێنه‌ى جوانی ئافره‌ت و سرووشت له شیعرى ئه‌م شاعیره‌دا له خۆده‌گرێت، به‌رده‌وام له فراوانبوون و هه‌ڵكشاندایه. ئه‌م جاڕێك جوانی ئافره‌ت ده‌چوێنێت به جوانی سرووشت و جاڕێك جوانی سرووشت دهچوێنێـت به جوانی ئافره‌ت و جاڕێك جوانی ئافره‌ت ده‌چوێنێت به جوانی وێنه خه‌یاڵیه‌كانی وه‌كو په‌رى و فریشته‌و حۆرى. ئه‌وه‌ش بۆ ده‌رخستنی به‌رزترین ئاست له جوانی ده‌كات. له هه‌ڵبه‌ستی” له لادێ”دا باسی جوانی ئافره‌ت ده‌كات و سه‌رتا وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ى جوانی ئافره‌تی لادێ نیشان ده‌دات و پاشانیش بۆ زیاتر ده‌رخستنی جوانیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ په‌ریدا لێكچوونی پێده‌كات و ناوى ده‌نێت په‌رى سه‌ر زه‌وى. كاتێ ده‌ڵێت:
كراس كه‌تانی، كه‌وا سه‌وزى، به‌ژن و باڵا به‌رز
به‌شان و گۆزه‌وه چه‌ن جوانی ئه‌ى په‌رى سه‌ر ئه‌رز.
گۆران ئافره‌تی لادێ هاوشێوه ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌رى ئاسمان و ناویشی ده‌نێت په‌رى سه‌رزه‌وى. ئه‌و پهرییهى كه گۆران وه‌سفی ده‌كات بوونێكی مادیانه‌ى هه‌یه‌و ده‌بینرێت و به‌رجه‌سته‌یه لهبهرچاوداو تواناى گرتن و ده‌ست لێدانی هه‌یه‌و جوانیه‌كه‌شی ده‌بینرێت و هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام په‌رى ئاسمان ده‌شێ ته‌نیا وێنه‌یه‌كی له خه‌یاڵدا به‌رجه‌سته‌كراو بێت و هیچ بوونێكی مادیانه‌ى نه‌بێت. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه شاعیر ئه‌وى ئافره‌تی جوان به په‌رى سه‌ر زه‌وى ناوده‌بات كه بوونی هه‌یه نه‌ك به‌راوردى بكات به په‌رى ئاسمان كه ده‌شێ ته‌نیا له خه‌یاڵدا بوونی هه‌بێت. له پشتی ئه‌م بۆچوونه‌شه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ى ده‌بێته به‌رهه‌مهێنی چێژى جوانی ئه‌و جوانیانهن كه بوونی مادیانهیان هه‌یه، یان خاسێت و به‌رهه‌می بوونه مادیهكانن، له‌وانه‌ش سرووشت و ئافره‌ت.
گۆران له” گه‌شت له هه‌ورامان” ته‌نیا باسی جوانی سرووشتی هه‌ورامان ناكات، به‌ڵكو جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌ت پێكه‌وه ده‌به‌ستێت و له هه‌ردووكیان تابلۆیه‌كی ره‌نگین له وێنه‌ى جۆراوجۆرى جوان به‌رجه‌سته ده‌كات. گۆران ده‌ڵێت:
ژنی هه‌ورامان: سه‌رتاپاى خشڵ
سه‌رچاوه‌ى بۆنی مێخه‌ك و سمڵ
تا بڵێى ته‌ڕپۆش، ئال َو واڵا جل
به‌ژن و باڵا جوان، به‌ده‌ن نه‌رم و شل
ژینی به‌هارى عه‌شق و جوانی
جلیوهگاى حوسنی: رێی باخ و كانی.
گۆران باسی سرووشتی جوانی هه‌ورامان ده‌كات و له‌وه‌ش جوانیه‌كی سه‌رنجڕاكێش وێنا ده‌كات كه له‌لایه‌ك هه‌ستی جوانناسی و جوانپه‌رستی ئه‌و ده‌رده‌خات، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و سرووشته خاوێن و جوانه نیشان ده‌دات كه شێوه‌ى ڕاسته‌قینه‌و دیمه‌نی سه‌ره‌كی و گه‌وهه‌رى سرووشتی پێش پیسبوون و پهڵاویبوونی ئه‌و سرووشته‌یه به پیسایی و پاشه‌رۆكانی جیهانی پیشه‌سازى و سه‌رمایه‌دارى. گۆران له هه‌ردوو هاوینهگهشتهكهیدا ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ هێورى خاوێنی و ساده‌یی ژیانی ناو سرووشت. ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێش بارگاوى بوونی ئه‌م گه‌ردوونه به ڕه‌گه‌زه‌كانی پیسكردن و ناشیرینكردن و رووخێنه‌رى بوون و گه‌وهه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى ژیان و به‌و پێێش رووخاندنی گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی مرۆڤـــ. سرووشتی هه‌روامان و قه‌ره‌داخ له دوو هاوینه گه‌شته‌كه‌ى گۆران‌دا سه‌ربارى دواكه‌وتوویى بارى كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورى و سیاسی و كه‌لتوورى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى وه‌كو جۆرێك له گه‌ڕانه‌وه بۆ سرووشتی خاوێن و بۆ ژیانی دوور له ئاڵۆزى نێو سرووشت ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ش هاوشێوه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى یان ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ى مرۆڤه بۆ یه‌كه‌مین مه‌نزڵگاى كه ژیانی پڕ له هێمنی نێو هه‌ناوى دایكه. له‌م جوگرافیا هێمنه‌دا گۆران سه‌ربارى وه‌سفی جوانی سرووشتی، باسی جوانی ئافره‌ت یان ژنی ئه‌م جوگرافیایه ده‌كات كه هه‌ورامانه كه ئه‌و له ئاستێكی به‌رزدا باسی جوانیه‌كه‌ى ده‌كات. هه‌روه‌ك جۆرێك له شووناسیش ده‌به‌خشێت به ژنی هه‌ورامان كه شووناسی جوانیه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و سرووشته قه‌شه‌نگه‌ى هه‌ورامان هه‌ر ئه‌وه‌نیه به ته‌نیا جوانی ڕه‌گه‌زه‌كانی سرووشتی تیدا به‌رهه‌م بێت به‌ڵكو زه‌مینه‌ى ده‌ركه‌وتن و پێگه‌یشتنی ئافره‌تی جوانه. كه‌واته لێره‌دا جۆرێك له گریمانه دێته ئاراوه كه ئه‌ویش گریمانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جواگرافیای سرووشتێكی جوانی هه‌یه له هه‌مان كاتدا ئافره‌تی جوانیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت. هه‌ر لێره‌وه هه‌ورامان زێدى له دایكبوونی هه‌ردوو جوانیهكهیه، جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌ت. هه‌ورامانیش وه‌كو به‌شێك له سرووشت و وه‌كو شوێن به‌رهه‌مهێنی جوانیه كه جوانی شوێنیش به‌شدارى ده‌كات له به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ر به گشتی و جوانی هونه‌ریشدا به تایبه‌تی، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له هه‌ردوو هاوینهگهشتهكهى گۆران‌دا شوێن كه ده‌ره‌وه‌ى شاره‌و سرووشتی خاوێن و ده‌ست لێنه‌دراوه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ى رۆحی مرۆڤه‌و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنی جوانی و چێژى جوانیه.
ئه‌وه‌ى به ئاشكرا دیاره‌و رووبه‌ڕێكی فراوانی له شیعرى گۆران‌دا داگیركردووه سرووشت و ئافره‌ته كه دوو پایه‌ى سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیعرى ئه‌م شاعیره‌ن و هه‌ردووكیشیان وه‌كو دوو ڕه‌گه‌زى بێلایه‌ن ئه‌و رۆڵه نابینن به‌ڵكو ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه هه‌ردووكیان سه‌رچاوه‌ى جوانی و به‌رهه‌مهێنی جوانین. ئامانجی شیعریش له ئه‌زموونی گۆران‌دا گه‌ڕانه به دواى جوانی و چێژى جوانیدا كه ده‌شێ چێژى فیزیكی یان رۆحی و مه‌عنه‌وى بێت كه هه‌ردوو باره‌كه‌ش دوو پێداویستی سه‌ركی ژیانن. جوانی لاى گۆران وه‌كو گوتمان به‌رهه‌مهێنی چێژه. چێژى بوون، چێژى ئازادى چێژى سه‌ره‌وه‌رى مرۆڤـــ، چێژى باڵاده‌ستبوونی ڕاستی و ماف، چێژى بڵندبوونی رۆحی ئینسان و رزگاربوونی له هه‌موو كۆت و پێوه‌نده‌كان كه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا گۆران له‌و یۆتۆپیا رازاوهیهى جیهانی شیعرى خۆیدا كه تیایدا به‌هاو چێژى جوانی و جوانیپه‌رستی كه هه‌ردووكیان پایه‌ى بوونی مرۆڤی ئازادن جێبه‌جێ ده‌كات. كه‌واته ئه‌زموونی شیعرى گۆران راكردن نیه له ژیانی جه‌نجاڵی شار‌و كێشه‌كانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو سرووشت و بۆ لاى جوانی ئافره‌ت و ته‌نانه‌ت بۆ ناو هه‌ناوى هێورو بێده‌نگی دایك كه ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی تر‌ى سرووشته، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه له ئه‌زموونی شیعرى گۆران‌دا گه‌ڕانه به دواى رووبهڕێكدا كه بوونی رۆحی و فیزیكی مرۆڤ به هه‌موو ویست و خواسته‌كانیه‌وه تیایدا به‌ره‌و بڵندبوون بچێـت و له‌وێشدا مرۆڤ بگات جۆرێك له ئازادى و بوونی خۆى بسه‌لمێنێت كه بزوێنهرو پاڵنه‌ر بۆ ئه‌و بڵندبوونه جوانی و چێژى جوانیه.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts