عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: گرێ ده‌روونییه ئاڵۆزه‌کان.
به‌ریتانیا له 1914 دا پلانی نه‌خشه‌ی داگیرکردنی عێراقی کرد به به‌رنامه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و پراکتیکی، زانیاری وردی له‌سه‌ر ولایه‌تی موسڵ و سه‌راپا جوغرافیای عێراق و نه‌وت تۆمار کرد، تویژینه‌وه‌ی ورد‌و قوڵیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای عێراق به عه‌ره‌ب و کورد‌و که‌مایه‌تیه‌کان له هه‌موو بواره جیاجیاکان کرد.
له 16 ی تشرینی دووه‌می 1918 میجه‌ر نۆئێل رووی کرده سلێمانی و شێخ مه‌حمود-یان کرد به مه‌لیک و حوکمڕانی جوغرافیایه‌کی دیاری کراو، به‌ریتانیا دەیانویست له سنووره دیاریکراوی سڵیمانیدا بمێننه‌وه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان قه‌واره‌یه‌ک بۆ کورد دروست بکه‌ن.
ده‌وڵه‌تی تورکیا به خێرایی ئۆزدهمیریان نارد بۆ رهوهنداز له‌وێ شێخ مه‌حمودی بینی و، وت‌ووێژیان کرد. مه‌لیک مه‌حمود له‌گه‌ڵ به‌یتانیا نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام.
له 18 حوزه‌یرانی 1919شه‌ڕی دهبهندی بازیان په‌رپا بوو، به‌ریتانیا له 27 /12 / 1920 یه‌که‌مین حکومه‌تی عێراقی نیشتمانی کاتی پاشایه‌تی عێراقی پێک هێنا، له 6 / 1 / 1920 یه‌که‌م سوپای عێراق له لایه‌ن به‌ریتانیاوه دامه‌زرا، فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م دانرا به یه‌که‌م مه‌لیکی عێراق.
به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی به‌خشی بهکهمایهتیهکی سونی عه‌ره‌بی چه‌ند شارێکی دیاریکراو، نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌کانی تری عێراقی له مافه سه‌ره‌تاییه‌کان بێ به‌شکرد، بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشه سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و کلتووری، تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
سوپای عێراق ئامرازی سه‌ره‌کی و زه‌بروزه‌نگ و داپڵۆسین و سه‌رکوتکردنی هه‌موو جوڵانه‌وه‌و راپه‌ڕین و شۆرش بوو، عێراق به درێژایی زنجیره رووداوه‌کان، وڵاتی کێشه‌ی ئاڵۆزی مه‌زهه‌بی سنه‌و شیعەو کێشه‌ی دژواری نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تیه‌کان بووه.
عێراق بوو به سه‌رهه‌ڵدانی زنجیره کۆده‌تای گرتن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن و بڕین و کۆمه‌ڵکوژی و گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
عێراق به نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی مه‌زهه‌بی سونه به‌کلتوری کۆده‌تا، به پاڵپشتی سوپا، بووه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ریتی زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژیی، دیارده سلبییه‌کان به نێو لێپرسراوانی حیزب و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه شۆڕبوه‌وه بۆ ناو ریزه‌کانی سوپا‌و ئاسایش.
هیچ نه‌ریتێک له ناو سوپا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا به‌هاو متمانه‌ی نه‌ما، حکومه‌تی عێراق به‌پێی کۆده‌تای سه‌بازیی، خوێنی ده‌ڕشت و ده‌سه‌ڵاتی عورفی ده‌سه‌پاند، له ماوه‌ی 91ساڵی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌موو توانای سیاسیی و سه‌ربازیی و ژێرخانی ئابوری عێراق و میدیاکانیان بۆ کۆمه‌ڵکوژی کورد‌و گۆڕینی باری دیمۆگرافی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان بوو.
ده‌وڵه‌تی عێراق له 27 /12/ 1920 ـەوه تا 27/ 4 / 2022، ئه‌وه 92 ساڵه به‌هۆی گرێی ئاڵۆزی ده‌روونی سونه‌و شیعه بوو به وڵاتی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن و یه‌کتریی سڕینه‌وه‌و توند‌و تیژیی و زه‌برو زه‌نگ و کوشتن و بڕین و کاری تیرۆریستی و کێشه ئاڵۆزه‌م زەمینهکانی نه‌مانی متمانه‌و ئاشتی و ئاسایش و ئارامی.
هه‌رێمی کوردستان له 1964 تا ئێستا 27 /4/ 2022، 58 ساڵه به هۆی گرێی ئاڵۆزی جه‌لالی و مه‌لایی، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی مه‌لایی و جه‌لالییان له ململانیه شه‌خسیه‌کانیان به ده‌ستی یه‌کتریی به کوشتدا.
ئه‌م نیشتمانه‌یان کرد به وڵاتی رق و توند‌و تیژی و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه، کورد کورد بکوژێ، سه‌دان و هه‌زاران که‌سی ئینتیهازی و ماستاوچی بوون به سێبه‌رو جێی متمانه‌ی سه‌رکرده‌کان، ئاگری ئه‌و ململانێ و ناکۆکی و زه‌برو زه‌نگ و کوشتنانه‌یان زیاتر کرد.
سه‌رکرایه‌تی سیاسی کورد به هه‌موو بۆچوونه جیاجیاکانه‌وه له ئاستی مێژوویی خوێناوی کۆمه‌ڵکوژی میلله تهکهیاندا نه‌بوون، نه‌یانتوانی سنوورێک بۆ بڕانه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزه‌ی مه‌لایی و جه‌لالی دابنێن، لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ بۆ یه‌کتر قبوڵکردن هه‌ڵبده‌نه‌وه.
به بڕیاری مه‌زاجیان له ژێر کاریگه‌ری که‌سانی زمان ژه‌هراوی، له سیناریۆکانیاندا بڕیاریان ده‌دا، کورد و کورد بکوژێ.
به درێژایی 102 ساڵی ده‌وڵه‌تی عێراق و له دوای راپه‌رین و گۆرانکاری 9/ 4/ 2003 ، کۆمه‌ڵگای عێراقی به‌هۆی گرێی ئاڵۆزی سونه‌و شیعه‌وه، کورد به هۆی گرێی ئالۆزی جه‌لالی و مه‌لایی، به یه‌کێتی و پارتی و گۆڕانه‌وه، له بری هێنانه‌دی ژیانی ئاسایی و ئاسایش و ئاشتی و ئارامی، نیشتمانی‌یان کردوو به کێشه ئاڵوزه چه‌ق به‌ستووه‌کان، هیچ تروسکه‌یه‌ک و ئه‌لته‌رناتیڤ له عێراق و کوردستاندا نابینرێ.
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی دووه‌م .