عەتا قەرەداخی: گەڕان بە دوای بەهاکانی جوانیدا لە شیعری گۆران‌دا/ بەشی حەوتەم.
شووناسی جوانی له شیعرى گۆران دا
مه‌به‌ست له شووناس چیه؟ بێگومان شووناس ئه‌و رووخسار‌و سیما و خاسێت و هه‌ڵس و كه‌وت و ده‌ربڕینانه‌یه كه بوویه‌كی پێ ده‌ناسرێته‌وه‌و له بووه‌كانی تر‌ى پێ جیاده‌كرێته‌وه. شووناس بریتیه له خاسێت و بیروباوه‌ڕو كه‌سێتی و دیمه‌ن و روخسار، یان ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ى كه كه‌سێك درووست ده‌كه‌ن. كاتێ بیر له شووناس ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته دوو ئاست بۆ بوونی بووى خاوه‌ن شووناس له‌به‌رچاو بگرین كه یه‌كه‌میان منی بیركهرهوهیهو دووه‌میان منی هه‌بوو یان منی ئاماده‌یه، كه ئه‌م دوو بنه‌مایه پایه‌ى بوویهكن كه بتوانێت خۆى نمایش بكات و بوونی خۆى نیشان بدات كه ئه‌و نمایشكردن و خۆنیشاندانه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاماده‌بوونێك ده‌بن كه بوویه‌كی دیار یان به رێژه‌یی بوویه‌كی ته‌واو له پشتیه‌وه بێت. ئه‌م خۆنواندن و خۆنمایشكردنه بنه‌مان بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌م بووه له ئه‌وانی تر‌و ناسینه‌وه‌ى. كه له ڕاستیدا شووناس له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاوازى له ئه‌وانی تر بینا ده‌كرێت. هه‌ر لێره‌وه شووناس چیێتی كه‌سێك یان شتێكه كه ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و شته له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه، یان ده‌یناسێنێت. ئه‌م پێناسه شتێكی گشتیه‌و ده‌شێ شووناسی كۆمه‌ڵایه‌تی، تاكه‌كه‌سی، ئایینی، سیاسی، ئایدیۆلۆجی و كه‌لتوورى بگرێته‌وه. هه‌روه‌ك ده‌شێ له چوارچێوه‌ى ئه‌م پێناسه گشتیه‌دا ئاخاوتنی شووناسی بابه‌ته مادى و مهعنهویهكانیش بكرێت. لێره‌وه ده‌توانین ئه‌م پێناسه گشتیه بكه‌ین به بنه‌ما بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر شووناسی جوانی به گشتی و شووناسی جوانی كوردى و له‌وێشه‌وه شووناسی جوانی له شیعرى گۆران‌دا.
له ڕاستیدا قسه‌كردن له‌سه‌ر جوانی بۆ خۆى بابه‌تێكه جێگاى مشت‌ومڕ و ئاخاوتنی جۆراو جۆر بووه له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا. له‌به‌رئه‌وه‌ى پێوانه‌یه‌كی جێگیر و پێناسه‌یه‌كی مادیانهش بۆ جوانی نیه كه‌واته هه‌ر شتێك له‌باره‌ى ئه‌م چه‌مكه‌وه بوترێت ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ست و روانینی تاكه‌كه‌س لێكبدرێته‌وه. یه‌كێك پێیوایه جوانی ئاسووده‌ییه، یه‌كێكی تر ده‌ڵێت جوانی تیشكه، نیگایه، ئه‌فسوونه، چركه‌ساته‌كانی هه‌ستكردن به بوون و به ڕاستی و به ئازادیه، چێژ‌و خۆشیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌موو بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به جوانی كۆده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه جوانی ئه‌و وێنه یان ده‌نگ و ئاواز و ههستكردنهیه كه كار له هه‌ست و سۆز‌و رۆحی مرۆڤــ ده‌كات و سه‌رنج به‌لاى خۆیدا راده‌كێشێت، تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ وابه‌سته‌و كهمهنكێش ده‌كات و ده‌یخاته ژێر سایه‌ى هه‌ژموونی خۆیه‌وه. هونه‌ر به گشتی نه‌ك هه‌ر رووتكراوه نیه له جوانی، به‌ڵكو شتێك نیه به بێ جوانی ناوى هونه‌ر بێت. واته هه‌م بنه‌ماو هه‌م خاسێتی سه‌ره‌كی هونه‌ر جوانی و به‌رهه‌مهێنانی جوانیه، كه ئه‌و جوانیه‌ش هه‌م سه‌رچاوه‌ى چێژه و هه‌م مۆتیڤی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی و درێژه‌دانه به ژیان و هه‌م مۆتیڤى داهێنانه‌و هه‌م مۆتیڤى به‌ده‌ستهێنانی نه‌مریه. ئه‌مه له كاتێكدا كه جوانی بۆ خۆیشی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ره‌هاش نه‌مر نه‌مێت ئه‌وا خاسێتی نه‌مرى هه‌یه.
شیعرى گۆران كه سرۆشی به‌رهه‌مهێنانی دوو سه‌رچاوه‌ى جوانیه كه ئه‌وانیش جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌تن، له هه‌مان كاتدا به‌رجه‌سته‌كه‌رى ئه‌و جوانیانهن و له‌و جوانیانه‌ش تابلۆیه‌كی به‌رز له جوانی باڵا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه له به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و تابلۆیه‌دا جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌ت جۆرێك له بڵندبوونیان پێكراوه (Sublime)، ئه‌ویش له‌و رووه‌وه كه جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌ت له وه‌سفی گۆران‌دا هه‌میشه وا ده‌رده‌كه‌ون كه له‌وه جوانتر بن كه له ڕاستیداو له بوونی خۆیاندا هه‌ن. كه‌واته جوانی له شیعرى گۆران‌دا جوانیه‌كی ئاسایی نیه به‌ڵكو جوانیه‌كی بڵندبووه.
گۆران له ئاستێكدا جوانی وه‌كو خاسێتێكی گه‌ردوونی سرووشت و ئافره‌ت سه‌یر ده‌كات و ده‌بینێت. واته له‌م رووه‌وه جوانی شووناسێكی گه‌ردوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشكرایه له ناو بوونه گه‌ردوونیه‌كاندا بوونی ناوچه‌یی یان تایبه‌تیش هه‌یه‌و به‌وپێیه‌ش سه‌ربارى شووناسی گه‌ردوونی، شووناسی ناوچه‌یی یان تایبه‌تی كه مه‌به‌ست له‌مه‌یان شووناسی نه‌ته‌وه‌یی یان ئیتنیكی یان نیشتیمانی یان ئایینی دێته ئاراوه. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه جێگاى خۆیه‌تی ئاخاوتنی شووناسی جوانی له شیعرى گۆران‌دا بكه‌ین و بزانین ئایا جوانی لاى گۆران یان له شیعرى گۆران‌دا ته‌نیا شووناسێكی گشتی یان شووناسێكی گه‌ردوونی هه‌یه، یان شووناسی تایبه‌تی یان نه‌ته‌وه‌یشی هه‌یه، كه لێره‌دا مه‌به‌ستمان له شووناسی كوردیبوونه. به مانایه‌كی تر ئایا شتێك هه‌یه له شیعرى گۆران‌دا به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ببات كه وای لێكبده‌ینه‌وه، گۆران هه‌وڵیداوه شووناس به جوانی كوردى یان جوانناسی كوردى بدات كه مه‌به‌ست له‌مه‌ش جیاكردنه‌وه‌ى جوانی كوردیه له جوانی گه‌ردوونی یان جوانی ئه‌وانی تر، هه‌رچه‌نده ئه‌وه گومانی تێدا نیه كه جوانی كوردیش به‌شێكه له جوانی گه‌ردوونی یان جوانی گشتی.
گۆران سه‌ربارى به‌رجه‌سته‌كردنی چه‌ندین وێنه‌ى رازاوه له جوانی سرووشت و له جوانی ئافره‌ت به جۆرێك له ڕێگاى وه‌سفی ڕاسته‌وخۆى جوانی كوردیه‌وه ده‌خاته روو، كه ئه‌ویش له ناوهێنانی جوانی سرووشتی كوردستان و جوانی ئافره‌تی كورددا وێنا ده‌كات. دیسان به ناڕاسته‌وخۆش ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌ى جوانی كه سرووشت و ئافره‌تن و پایه‌و سهرچاوهرى به‌رهه‌مهێنانی شیعر و شیعریهتن لاى گۆران كوردستانین. یه‌كه‌میان سرووشت له به‌رهه‌مهێنانی شیعرى گۆران‌دا رۆڵی شوێن ده‌بینێت و له وه‌سفی شوێنیش‌دا جوانی شوێن به‌رجه‌سته ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له وه‌سفی ئافره‌تدا، ئه‌و له‌باره‌ى یه‌كێك له دوو ڕه‌گه‌زه سهركیهكهوه ده‌دوێت كه ئه‌ویش ئافره‌ت، یان ژنی كورده‌و ئه‌و جوانی ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌و ئه‌و شوێنه ده‌دوێنێـت كه خۆى وه‌كو ڕه‌گه‌زى نێر‌و ئه‌و وه‌كو ڕه‌گه‌زى مێ لهێدا ده‌ژین، واته ئه‌م خۆى وه‌كو سه‌رچاوه‌ى هێزو ئه‌وى ئافره‌ت وه‌كو جوانی و نه‌رم و نیانی له‌و زه‌مینه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن یان ده‌شێ به‌یه‌ك بگه‌ن.
گۆران له” به‌سته‌ى دڵدار” دا ده‌ڵێت:
كچه كوردێك وه‌ك گوڵ وابێ
كوردستانی پێ ئاوا بێ.
ئه‌مى شاعیر لێره‌دا باسی كچێك ده‌كات، به‌ڵام شووناسی ئه‌و كچه ئاشكرا ده‌كات كه شووناسی كوردیه‌و لێكچواندنی پێده‌كات له‌گه‌ڵ گوڵدا كه به‌لاى گۆرانه‌وه گوڵ به‌گشتی هێماى جوانیه. واته ئه‌و باسی كچێكی كورد ده‌كات كه له جوانیدا هاوشێوه‌ى گوڵ بێت، كام گوڵ؟ بێگومان گوڵی كوردستان. ئه‌گه‌رچی له ئاستی گوتراوى وێنه‌كه‌دا ئه‌وه نهدركێنراوه به‌ڵام دیارى نه‌كردنی شووناسی گوڵ به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و نیشان ده‌دات كه مه‌به‌ستی له گوڵه به‌گشتی، به‌ڵام گۆرانی نێو سرووشتی جوانی كوردستان ناشێت هه‌رچی گوڵی ره‌نگاو ره‌نگی ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه تێیدا ژیاوه‌و به‌شێك بووه له بوونی به‌جێبهێڵێت و باسی گوڵی ژینگه‌یه‌كی تر بكات. به تایبه‌تی له نیوه‌ى دووه‌می دێڕه‌كه‌دا یان وێنه‌كه‌دا زیاتر ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه باسی گوڵی كوردستان ده‌كات، كاتێ ده‌ڵێت كوردستانی پێ ئاوا بێت، كه دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كوردستان به‌و كچه كورده گوڵ شێوه‌یه ئاوه‌دان بێت. هه‌روه‌ك ده‌شێ ماناى دووه‌م یان دوورى ئه‌م ده‌ربڕینه‌یه ئه‌وه بێت كه كوردستان به‌و گوڵه جوانه‌ش ئاوه‌دان بێت كه ئه‌و گوڵه ههڵبژاردهیهیهكه له نێوان سه‌دان گوڵی تر‌ى جوان‌دا، به‌و پێیه وه‌رگرتنی ئه‌و گوڵه دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی به‌شه بۆ گوزارشتكردن له گشت. واته ئه‌و گشتهى كه له توانایدا هه‌یه كوردستان ئاوه‌دان و ره‌نگین بكات.
گۆران به گشتی جوانی سرووشت ده‌دوێنێت، واته له گشته‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له‌وێوه دێته سه‌ر وه‌سفی به‌شێكی تایبه‌تی له سرووشت كه ئه‌ویش به ئاشكرا دیاره سرووشتی كوردستانه‌و ئه‌م جوانی ئه‌و به‌شه كه به‌شێكه له سرووشتی كوردستان ده‌خاته سه‌روى هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی تر‌ى سرووشته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ى جوانی كوردستانن. له‌م رووه‌وه گۆران ده‌ڵێت:
كانیه‌كی روونی بهرتریفهى مانگا شه‌و
له بنیا بله‌رزێ مروارى زیح و چه‌و..
جوانتره له لاى من له ده‌ریاى بێ سنوور
شه‌پۆلی باته به‌ر تیژگی ڕۆژ شڵپ و هووڕ.
شاعیر باسی جوانی كانیه‌ك ده‌كات له شه‌وێكی مانگاشهودا كاتێ له به‌ر رووناكی تیشكی مانگدا له بنی كانیهكهو له ژێر ئاوه‌كه‌دا زیخ و چه‌و كه ئه‌و به مروارى ناویان ده‌بات بله‌رزن، واته له گه‌ڵ جوڵه‌دا بدره‌وشێنه‌وه كه وه‌كو ئه‌وه وایه سه‌ما بكه‌ن. گۆران ئه‌م وێنه رازاوه‌یه له سرووشتێكی ساده‌ى كوردستان وه‌رده‌گرێت كه هه‌زاره‌ها دیمه‌نی كانی له‌م جۆره له‌م شوێنه‌دا كه سرووشتی كوردستانه هه‌یه‌و ره‌نگه زۆربه‌ى ئێمه به چاوى ئاسایی خۆمان ئه‌م جۆره دیمه‌نه‌مان بینیبێت، به‌ڵام دیمه‌نه‌كه له وه‌سفه‌كه‌ى گۆران‌دا سه‌رنجراكێشتره له‌وه‌ى كه ئێمه به چاوى ئاسایی خۆمان بینیوومانه، یان ده‌یبینین چونكه لاى ئه‌و خه‌یاڵ به‌شداریكردووه له زیاتر رازاندنه‌وه‌ى دیمهنهكهو بهرجهستكردنیدا له وێنه‌یه‌كی شیعرى یان وێنه‌یه‌كی هونه‌ریدا. ئه‌و ئه‌م وێنه ره‌نگاوره‌نگه به‌راورد ده‌كات به ده‌ریاى بێ سنوور كه شه‌پۆل ده‌دات و شه‌پۆله‌كان به‌ر كه‌نار ده‌كه‌ون و دهشكێنهوهو ده‌ریا شڵپ و هوڕى دێت وه‌كو ئه‌وه‌ى هاواربكات یان بناڵێنێت. به‌ڵام به لاى گۆرانه‌وه دیمه‌نی كانیه روونه‌كه جوانتره له دیمه‌نی ئه‌و ده‌ریا بێ سنووره. گۆران دوو وێنه‌ى جوان له ته‌نیشت یه‌كتردا داده‌نێت وێنه‌ى كانیه‌كی روونی به‌ر تریفه‌ى مانگا شه‌و و وێنه‌ى ده‌ریایه‌كی بێ سنوور، كه به‌لاى ئه‌وه‌وه كانیه‌كه له ده‌ریاكه جوانتره. ئاشكرایه كانیه‌كه كانیه‌كی نێو سرووشتی كوردستانه، به‌ڵام ده‌ریاى بێ سنوور له ده‌ره‌وه‌ى سرووشت و جوگرافیاى كوردستانه، چونكه ئاشكرایه كوردستان له رووى واقیعیه‌وه ده‌ریایه‌كی له‌وجۆره‌ى تێدا نیه.
كه‌واته لێره‌وه گۆران شووناسی ئه‌و وێنه رازاوه‌یه دیارى ده‌كات كه شووناسێكی كوردستانیه‌و لهبهراوردیشدا لایه‌نگرى جوانی ئه‌م وێنه‌یه ده‌كات و به‌لایه‌وه جوانتر‌و باڵاتره له وێنه‌ى ده‌ریاى بێ سنوور كه شووناسی كوردستانی نیه. ده‌شێ له‌م هه‌ڵوێسته‌ى گۆران‌دا به‌رامبه‌ر به جوانی كانیه‌كی روون جۆرێك له راهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنه‌یه هه‌بێت، به‌ڵام له ئاستی قوڵدا په‌یوه‌ستبوون و ئینتیماى به‌هێزى ئه‌و بۆ جوانی سرووشت و زێدى خۆى ده‌رده‌خات و لهبهراوردیشدا ئه‌م جوانیه نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتیمانیه له پێش جوانی ئه‌وى تر یان ده‌ره‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌وه داده‌نێت، كه ئه‌مه‌ش رووناكی ده‌خاته سه‌ر شووناسی جوانی كوردستانی و به‌جۆرێكی تریش وابه‌سته‌بوونی گۆران له‌و ئاسته جوانناسیه قوڵه‌دا به زێد‌و نیشتیمانی خۆیه‌وه نیشان ده‌دات.
گۆران له هه‌ڵبه‌ستی ” هه‌رچه‌ن”دا باسی ئاره‌زووى جه‌سته‌یی یان دنیایی و عیشق ده‌كات. ڕاسته گۆران له ئاستێكدا ئه‌م دووانه پێكه‌وه ده‌به‌ستێت و وه‌كو ته‌واوكه‌رى یه‌كتر سه‌یریان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ردووكیشیان به‌لاى ئه‌وه‌وه به جوانی و ڕه‌گه‌زه‌كانی جوانی بارگاوى كراون كه جوانی فیزیكی واته جه‌سته‌و جوانی مه‌عنه‌وى واته رۆحیه. ئه‌م دوو ئاسته‌ش بێ شووناس به‌جێناهێڵێت و تێروانین و هه‌ڵوێستی خۆیشی له‌سه‌ر عیشق و ئاره‌زوو ده‌رده‌بڕێت و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له كوێدا ئه‌وه ده‌بینێت. ئه‌و ده‌ڵێت:
لاى من چ جامی نه‌شئه، چ میحرابی دینی عه‌شق:
ئه‌م چاو و، ئه‌و برۆى كچه كوردێكی جافییه.
ئاره‌زوو كه ده‌شێ ئاره‌زووى جه‌سته‌یی بێت یان جامی نه‌شئه و باده بێت كه هه‌ردووكیان ئاره‌زووى دنیایین، گۆران به چاو ناویان ده‌بات. میحراب كه شوێنی پێشنوێژه له مزگه‌وتدا، گۆران ده‌یكاته میحرابی ئایینی عیشق. واته له روانینی گۆرانه‌وه عیشق جۆرێكه له ئایین و به‌وپێیه‌ش ده‌بێ بنه‌ماو پێڕه‌و و به‌رنامه‌و ته‌قسی تایبه‌تی و شوێنی جێبه‌جێكردنی تهقسهكانیشی هه‌بێت، كه گۆران ئه‌م میحرابی ئایینی عیشقه به برۆ ده‌شوبهێنێت. برۆ و چاویش هه‌میشه وه‌كو دوو ڕه‌گه‌زى جه‌سته‌ى مرۆڤــ پێكه‌وه دێن و ته‌واوكه‌رو پێویستی یه‌كترین چی له رووى فیسیۆلۆجیه‌وه، چی له رووى به‌رجه‌سته‌كردنی دیمه‌نی سیمایه‌كی جوانه‌وه، چی له رووى به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین وێنه‌ى شیعرى جوانه‌وه په‌یوه‌ست به جوانی ئافره‌ت. به‌ڵام ئایا ئه‌و چاو و برۆیهى كه گۆران باسی ده‌كات كام چاو و برۆیه؟ لێره‌دا گۆران شووناسی ئه‌و چاو و برۆیهو خاوه‌نی چاو و برۆكهش دیارى ده‌كات كه كچه كوردێكی جافییه. كه‌واته لێره‌شدا گۆران به‌جۆرێك شووناس به‌سه‌رچاوه‌ى جوانی جه‌سته‌یی و جوانی رۆحیش ده‌به‌خشێت كه شووناسی جافێتی و به‌و پێیه‌ش شووناسی كوردیه له كاتێكدا كه جاف له ره‌سه‌نترین و بێ خه‌وشترین خێل و پێكهاته‌كانی كوردن له رووى رهگوریشهو دره‌ختی بنه‌ماڵه‌وه.
گۆران سه‌ربارى ئه‌و وه‌سفه باڵایه‌ى بۆ جوانی ده‌كات وه‌كو چه‌مكێكی گه‌ردوونی، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌یوه‌ستبوونی خۆى به جوانی كوردیه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات گیانی هه‌میشه وروژاو و هه‌ڵچوو نائارامی ئه‌م و هه‌ستی جوانی په‌رستی قوڵ و فراوانی و بیستنی ههستیارو روونی بۆ ده‌نگ و ئاواز‌و مۆسیقا‌و گۆرانی ته‌نیا كاتێك ئارام ده‌گرن كه خۆراكی رۆحیان بدرێت. ئه‌و خۆراكه‌ش ته‌نیا له رهگوریشهو ره‌سه‌نایه‌تی كورده‌وارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و بارانی هێورى به‌سه‌ر ئه‌و رۆحه پڕ گلاراوه نائارامهیدا ده‌بارێنێت. ئه‌م گفتوگۆیه‌ى گۆران له‌گه‌ڵ ده‌روێش عه‌بدوڵاو به‌رزكردنه‌وه‌ى داواكارییه‌كانی له ده‌روێش زیاتر رووناكی ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ستبوونی گۆران به جوانی كوردیه‌وه‌و لێره‌شه‌وه هه‌وڵێكی ئاشكراى ئه‌و ده‌بینرێـت بۆ دانانی جوانی كوردى، به هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانیه‌وه له ئاستی جوانی ئه‌وانی تردا‌و بگره لهبهراوردیشدا به‌رزترو جوانتر ده‌یبینێت، ئیتر ئه‌و جوانیه جوانی ئافره‌ت، سرووشت، ده‌نگ، ره‌نگ، مۆسیقا، ئاواز، گۆرانی و سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕكێ و عیشق و چێژ هه‌ر كامیان بێت. گۆران له هه‌ڵبه‌ستی “ده‌روێش عه‌بدوڵا”دا ده‌ڵێت:
ئه‌وه‌نده‌م بیست له مۆسیقا خرۆشی رۆحی بێگانه
میزاجی كورده‌واریم تێكچووه.. ده‌روێش عه‌بدوڵا
ده‌خیلت بم ده‌سا به‌و لاوك و ئاى ئاى و حه‌یرانه
شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پڕ ده‌روونی مات و چۆڵم كه!
له بیتهۆڤن گه‌لێ زیاتر به رۆحم ئاشناى، وه‌ڵا
ده، ئه‌ى ده‌روێش، سكاڵایه‌ك له‌گه‌ڵ رۆحی كڵۆڵم كه!
له‌م ده‌قه شیعریه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆران گوێگڕێكی باشی مۆسیقا‌و گۆرانی بووه‌و هه‌ستی جوانناسی و ئاستی چێژوه‌رگرتنیشی به‌جۆرێك بووه كه تواناى ناسینه‌وه‌و دیاریكردنی هه‌م ئاستی هونه‌رى و هه‌م شووناسی هونه‌رى هه‌بووه. ئه‌و گوێ له مۆسیقاى جۆراوجۆر ده‌گرێت و ده‌شزانێت كه كام مۆسیقا خۆراكی رۆحی ئه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش واى لێده‌كات بێزارى خۆى له بیستنی زۆرێك له مۆسیقاى بێگانه ده‌رببڕێت و باسی ئه‌وه بكات كه گوێگرتن یان بیستنی زۆرێك له مۆسیقاى بێگانه كه نامۆیه به رۆحی ئه‌م و ده‌ربڕى ناخی ئه‌م نیه كارى له هه‌ستی جوانپهرستنی و چێژى كوردانه‌ى ئه‌م كردووه‌و تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ست و چێژى ئه‌مى شێواندووه كه هه‌ست و چێژێكی ڕاسته‌قینه‌و ره‌سه‌نی كورده‌واریه. گۆران په‌نا بۆ ده‌روێش عه‌بدوڵا ده‌بات كه شووناسی ده‌روێش عه‌بدوڵا لاى ئه‌م ئاشكرایه‌و خاوه‌نی ده‌نگێكی زوڵاڵهو به‌شێوه‌یه‌ك لاوك و ئاى ئاى و حه‌یران ده‌چڕێت كه میزاجی شێواوى كورده‌وارى ئه‌مى شاعیر بهێنێته‌وه جێگاى خۆى. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه كه هه‌م ده‌نگ و هه‌م ئه‌و گۆرانیه ره‌سه‌نه كوردییانهى كه ده‌روێش عه‌بدوڵا ده‌یانچڕێت له ئاستێكی هێنده به‌رزدان كه خۆراكی رۆحی په‌شێو و بێ ئارامی ئه‌وى شاعیر بده‌ن و له‌و باره رۆحیه نامۆییه رزگارى بكه‌ن و جاڕێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌سڵی خۆى ئاشتی بكه‌نه‌وه‌و پێكیه‌وه ببه‌ستنه‌وه. ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌روونی چۆڵ و ماته و ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه به جۆرێك هه‌ست به ونبوون ده‌كات و داوا له ده‌روێش عه‌بدوڵا ده‌كات به گۆرانی ره‌سه‌نی كوردى زه‌وقی میللی ئه‌م زیندوو بكاته‌وه‌و به‌وه‌ش له‌و بارى ماته‌می و هه‌ست به ونبوونكردنه رزگارى بكات. ده‌شێ گۆران ئه‌م ده‌روێش عهبدوڵایهى كه له ڕاستیدا میرزا عه‌بدوڵایه، وه‌كو ده‌مامكێك به‌كارهێنابێت و له‌ڕاستیدا له‌ژێر ئه‌و ده‌مامكه‌وه له‌خۆى بدوێت وه‌كو داهێنهڕێك. گۆران خۆى و ده‌روێش عه‌بدوڵا دوو داهێنه‌رن، به‌ڵام دوو داهێنه‌رى ره‌سه‌ن. لاوك و حه‌یران و ئاى ئاى هاوشانی شیعره جوان و نه‌مره‌كانی گۆرانن. گۆران له به‌كارهێنانی ناوى ده‌روێش عه‌بدوڵادا وه‌كو ده‌مامكێك بۆ باسكردنی خۆى، ده‌یه‌وێت به‌وى خوێنه‌ر یان به گشتی به خه‌ڵك بڵێت، كه‌س ئاگاى له داهێنان و به‌هاى داهێنان نیه. واته ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه گۆران به زمانه‌كه‌ى ئه‌وان داهێنان ده‌كات خوێنهڕێكى بێئاگایه‌و له گه‌وهه‌رى داهێنانی ئه‌م تێناگه‌ن یان هه‌ر بهلایشیانهوه گرنگ نیه. هه‌تا ده‌شێ ناوهێنانی ده‌روێش عه‌بدوڵا ئه‌گه‌رچی ده‌زانین میرزا عهبدوڵایهك هه‌بووه‌و ناوێكی واقیعیه، به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه مه‌به‌ستی گۆران عه‌بدوڵا هه‌رخۆى بێت كه ناوى عه‌بدوڵایه‌و ئه‌و دهروێشهش وه‌كو ده‌مامكێك بۆ شاردنه‌وه به‌كارهێنرابێت.
لێره‌دا گۆران باس له شووناسی ره‌سه‌نایه‌تی و په‌یوه‌ستبوونی مرۆڤــ به‌و رهگوریشهیهوه ده‌كات كه به‌شێكه له‌بوونی. ئه‌و باسی شووناسی ڕاسته‌قینه‌ى گۆرانی و لاوك و حه‌یرانی كوردى ده‌كات كه ته‌نیا ئه‌مانه خۆراكی رۆحی ئه‌ون و مۆسیقا‌و خرۆشی بێگانه هه‌ستی كوردایه‌تی ئه‌م ده‌شێوینن. له‌به‌رامبه‌ردا مۆسیقاى ره‌سه‌نی كوردى و گۆرانی ره‌سه‌نی كوردى رۆحی میللی ئه‌و زیاتر به‌هێزده‌كه‌ن. ئه‌وه ئاشكرایه گۆرانی و مۆسیقا وه‌كو به‌رهه‌می نه‌ته‌وه به یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی رێنیسانسی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت و به‌و پێیه‌ش رۆڵ و كاریگه‌رى ده‌بێت له بوژاندنه‌وه‌ى گیانی میللی و بهرخوردانداو ده‌شبێته پایه‌یه‌كی رابوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی. لێره‌وه گۆران په‌یوه‌ستبوونی خۆى به‌و ڕه‌گه‌زه رهسهنانهوه راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌شێكن له به‌رهه‌می میللی كوردى‌و وه‌كو بنه‌مایه‌ك به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ خۆجیاكردنه‌وه له ئه‌وانی تر، كه ئه‌وه‌ش ڕێگاى به‌ره‌و خۆسه‌لماندن و به‌ده‌ستهێنانی شووناسه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاماده‌بوون و جیاوازى.
گۆران لێره‌دا باسی كاریگه‌رى جوانی هونه‌ر ده‌كات له‌سه‌ر مرۆڤــ و ئاستی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به رهسهنایهتیهوه، كه مه‌به‌ستی له‌وه‌ش شووناسی هونه‌ره وه‌كو به‌شێك له شووناسی نه‌ته‌وه‌یی. واته ئه‌و لێره‌دا پێداگرى له‌سه‌ر شووناسی ئه‌و به‌شانه‌ى هونه‌ر ده‌كات كه ده‌بنه خۆراكی رۆحی ئه‌و و ئارامی پێده‌به‌خشن و گیانی میللی تێدا به‌هێزده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش هونهڕێكه له رووى چێژبهخشینهوه بۆ ئه‌م جیاوازه لهَ هونه‌رى ئه‌وانی تر‌و شووناسی خۆیی هه‌یه كه شووناسی كوردیبوونه.
ئاشكرایه گۆران له هه‌ردوو هاوینهگهشتهكهیدا كه دوو تابلۆن له جوانی باڵا، وه‌سفی جوانی شوێن- سروشت- و وه‌سفی جوانی ئافره‌ت پێكه‌وه، ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كی پێكهێنانی ئه‌و دوو تابلۆ رهنگهینهن. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا باسكردنی جوانی شوێن ده‌بێته ڕێگایه‌ك بۆ باسكردنی شووناسی جوگرافیا كه ئه‌و وه‌كو جوانی جوگرافیا به هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانیه‌وه باسی ده‌كات و له‌وه‌شدا شووناسی شوێن دیارى ده‌كات كه هه‌ورامان و قه‌ره‌داخه كه ئه‌وانیش دوو رووبه‌رى جوگرافی یان سرووشتی جوانی كوردستانن و سه‌ربارى جوانیهكهشیان هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك له رووى هه‌ڵكۆڵینه‌وه په‌یوه‌ستن به ره‌سه‌نایه‌تی كوردیه‌وه له جوگرافیاى ناوچهكهداو ئه‌و پاشماوه‌و بهرههمهكهلتوورى و شوێنهوارییانهى تیایاندا ماوه‌ته‌وه یارمه‌تیده‌رن بۆ سه‌لماندنی زیاترى ڕاستی خاوه‌ندارێتی كورد بۆ ئه‌م دوو رووبه‌ره جوگرافیایه له مێژوودا. واته لێره‌دا شوێن وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت، به‌شێكیشه له شووناسی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ى كه گۆران به زمانه‌كه‌ى ئه‌و شیعر به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه جوانی شوێن به‌شداره له فۆرمهلكردن و پێكهێنانی شووناسی جوگرافی و به‌و پێیه‌ش شووناسی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ى كه له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه ده‌ژى. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا به‌خشینی شووناسی كوردیبوونه به جوانی یان بانگه‌شه‌كردنه بۆ جوانیه‌ك كه جوانی كوردستانیه. ته‌نانه‌ت گۆران له هه‌ردوو هاوینهگهشتهكهیدا، ته‌نیا سه‌یرى جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌تی نه‌كردووه‌و ته‌نیا له دواى گه‌وهه‌رو شووناسی ئه‌و دوو جوانیه نه‌گه‌ڕاوه، به‌ڵكو له ڕێگاى وهسفهكانیهوه بارى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌رده‌خات و به‌ئاشكرا جیاوازى چینایه‌تی نیشان ده‌دات و شووناسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كمان ده‌خاته به‌رده‌م كه ئاستی ژیان تیایدا جیاوازه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی جیاوازى چینایه‌تی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه. له‌م رووه‌وه گۆران له گه‌شتی هه‌وراماندا ده‌ڵێت:
خانووى به‌گزاده له ساى دهرختا
ئارامی بووكه له كۆشی تهختا
خانووى ئه‌هالیش زۆریان دوو نهۆم
هه‌ندێ قنج و قیت، هه‌ندێ لار‌و كۆم
… له دێ‌دا كام جێت گه‌وره به‌رچاو كه‌وت
ماڵی ئاغایه‌و خانه‌قاو مزگه‌وت.
هه‌روه‌ك بۆ ده‌رخستنی جیاوازى كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌شتی قهرهداخیشدا ده‌ڵێت:
له‌وبه‌ر وشكه شی‌و گه‌ڕه‌كی گه‌وره
مزگهوتێكهو ماڵ لێی داوه ده‌وره
له ده‌شتی ئه‌مبه‌ر گه‌ڕه‌كی بچووك
تیایه‌تی ماڵی كوێخاو زاوا و بووك.
وه‌ك ده‌بینرێت له هه‌ردوو گه‌شته‌كه‌دا گۆران به جوڕێك واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌شی وێناكردووه‌و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك شووناسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناچوونیه‌ك یان ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازى پێ ده‌به‌خشێت كه ئه‌وه‌ش واقیعبینی ئه‌م شاعیره‌یه‌و له هه‌مان كاتدا رووناكی ده‌خاته سه‌ر جیهانبینی گشتی ئه‌و بۆ ژیانی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه سه‌ربارى دواكهوتوویهكهى و سه‌ربارى نه‌بوونی ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی تیایدا، له ئاستی ناوخۆشدا كه‌مینه‌یه‌ك ئاستی ژیانیان باشه‌و زۆرینه‌ش لهباڕێكی خراپ‌دا ده‌ژین و ئه‌و كه‌مینه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كردووه كه دیاره بوونی ئه‌و جیاوازیه‌ش ماناى نه‌بوونی یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه. دیاره له سیستێمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌مجۆره‌شدا كه ئازادى پێویست نیه، جوانی و داهێنان رێز لێ‌گیراو نابێت.
گۆران له وێنه‌یه‌كی جوان‌دا هه‌وڵده‌دات ئه‌و شووناسه ترسناكه‌ى به به‌رى مرۆڤـــ بڕاوه كه گوایه روخێنه‌رو تێكدهرو ترسناكترین بكوژه له‌م گه‌ردوونه‌دا بگۆڕێت و شووناسێكی تر‌ى بداتێ كه ئه‌ویش هاوڕێ و دۆست و هاوشانی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی تر‌ى نێو سرووشت بێت. دیاره ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بێت كه مرۆڤـــ له خولیا‌و ئاره‌زووى ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی رووتبكرێتهوهو چیتر ئه‌و ویسته‌ى نه‌مێنێت كه له ڕێگاى سه‌ركوتكردن و لێدان و ئازادى زهوتكردنهوه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر گه‌ردوون و هه‌موو بوونهوهرهكانیدا بكات. له‌م رووه‌وه وێنه‌یه‌كی جوانی گفتوگۆى نێوان خۆى و كۆمه‌ڵێك مه‌لی جوانی نێو سرووشت پێشكه‌ش ده‌كات و له‌باره‌ى شووناسی ڕاسته‌قینه‌ى خۆیه‌وه بۆیان ده‌دوێت. له هه‌ڵبه‌ستی”دیمه‌نێكی به‌هار”دا ده‌ڵێت:
مه‌لی سه‌ر بنچك، په‌ل و پۆ ره‌نگین! خۆ من هه‌ڵۆ نیم،
لێم مه‌فڕن جووت جووت، مه‌ترسن ئاخر پێـان بڵێم چیم:
منیش وه‌ك ئێوه له دنیاى گه‌وره گه‌ردێكم بچووك،
حه‌تتا ناشتوانم بفڕ‌م، بخوێنم، به باڵ به ده‌نووك!
به‌ڵام وه‌ك ئێوه له دڵما ئه‌گڕێت مه‌یلی سه‌ربه‌ستی،
ئه‌مه‌ش ئایینم، وه‌ك ئایینتانه: هه‌رده په‌رستی!
گۆران ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و پرسیاره به‌رز ده‌كاته‌وه كه ده‌پرسێت: بۆچی هه‌موو زینده‌وه‌رانی تر‌ى ئه‌م گه‌ردوونه له مرۆڤـــ ده‌ترسن؟ ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه كه مرۆڤـــ له هه‌موو ئه‌وانی تر به‌هێزتره؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌ى ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه كه له هه‌موو ئه‌وانی تر دڕنده‌تره؟ ره‌نگه ئاسایی گوێبیستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ببین كه به نه‌خێر وه‌ڵام بدرێته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ى مرۆڤـــ له هه‌موو زینده‌وه‌رانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤـــ زیندهوهڕێكی ژیره‌و ئه‌و ژیریهش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى كه وه‌كو نوێنه‌رى خودا بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌و رهوایهتیشی به‌خۆى داوه كه چی ده‌توانێت و چی پێده‌كرێت بۆ ده‌سه‌ڵاتكردن به‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه‌و كۆى توخم و ڕهگهزهكانیدا به زیندوو نازیندووه‌وه بیكات. ئه‌و خواست و ویستی دهسهڵاتكردنه به‌جۆرێك له روانگه‌ى زینده‌وه‌ران و بوونه‌وه‌رانی تره‌وه مرۆڤـــ وه‌كو جۆرێك له دڕنده نیشان ده‌دات و مرۆڤیش له مێژوودا به كاره تووند‌و تیژه‌كانی به‌رامبه‌ر به كۆى زینده‌وه‌ران ئه‌و بۆچوونه‌ى ئه‌وانی كردووه‌ته ڕاستی و سه‌لماندویه‌تی. واته شووناسی مرۆڤـــ به گشتی لاى زینده‌وه‌رانی تر ده‌شێ شووناسی جۆرێك له دڕنده بێت. گۆران له‌م گفتوگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌له‌كان، هه‌وڵده‌دات شووناسی مرۆڤبوون بۆ مرۆڤـــ بگێڕێته‌وه‌و ئه‌و بۆچوونه‌ى مه‌له‌كان كه مرۆڤـــ وه‌كو دڕنده (هه‌ڵۆ) سه‌یر ده‌كه‌ن كه مه‌لێكی گۆشتخۆره‌و ئه‌وانی تر ده‌خوات، پووچ بكاته‌وه.
گۆران باسی ئه‌و باره ده‌كات كه ئه‌وى مرۆڤی تێدایه كه باڕێكه تیایدا خۆى به لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات نیشان ده‌دات و ته‌نانه‌ت ئه‌وه بۆ مه‌له‌كان باس ده‌كات كه ئه‌م نه‌ك هه‌ر به‌هێز نیه به‌ڵكو له‌وانیش بێ تواناتره. ئه‌می مرۆڤـــ نه ده‌توانێت وه‌كو ئه‌وان بفڕێت، نه بخوێنێت. واته نه له رووى كاراییه‌وه تواناى ئه‌وانی هه‌یه، نه له رووى پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئاوازه جۆراوجۆرانه‌وه ده‌گات به ئاستی مه‌له‌كان، ئیتر بۆ ده‌بێ مه‌له‌كان له‌م بترسن و وه‌كو هه‌ڵۆ سه‌یرى بكه‌ن؟ گۆران له وه‌سفی مهلهكاندا تابلۆیه‌ك به وێنه‌ى جوان ده‌نه‌خشێنێت، كه ئه‌ویش به‌شێكه له جوانی سرووشت، ئه‌و سرووشته‌ى كه ئه‌می تێدا ده‌ژی، كه سرووشتی كوردستانه‌و ئه‌و جوانیه‌ش جوانی كوردیه و خاوه‌نی ئه‌و جوانیه‌ش ئه‌و مهلانهن كه له‌م ژینگه‌یه‌دا ده‌ژین و ئه‌م نیشتیمانه هه‌مان شیۆهى مرۆڤه‌كان زێدى ئه‌وانیشه. به‌ڵام له نێوان ئه‌مان و مرۆڤه‌كاندا جیاوازى هه‌یه، ئه‌ویش جیاوازى نێوان دوو شووناسه. واته بوویه‌ك كه مرۆڤه‌و شووناسی ده‌سه‌ڵات و له روانگه‌ى مهلهكانهوه شووناسی دڕنده‌ى هه‌یه، بوویه‌كی تر كه مهلهكانه وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی ئه‌م سرووشته ده‌وڵه‌مه‌نده كه ده‌یه‌وێت ئازاد بێت و به ئازادى بفڕێت و بخوێنێت، به‌ڵام زۆرجار ئه‌می مرۆڤــــ ده‌بێته به‌ربه‌ست له ڕێگاى خواستهكانیداو هه‌ندێجار ده‌یكوژێت و له‌ناویشی ده‌بات. كه ئه‌میان شووناسی چه‌وساوه‌و مافخوراوى هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵگرى گه‌وهه‌رى جوانیه، هه‌م له دیمهنداو هه‌م له خوێندندا. گۆران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م جوان و به‌رهه‌مهێنی جوانیه‌دا ئاشتبێـتهوهو هه‌موو دیوارى ترسی نێوان ئه‌وان و خۆى وه‌كو مرۆڤـــ بڕوخێنێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌باره‌ى خۆیه‌وه بۆیان ده‌دوێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ویش له‌م گه‌ردوونه‌دا گهردێكه بچووك و نه‌ك دڕنده نیه به‌ڵكو سه‌روه‌رى ئه‌وانیش نیه‌و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ رووه‌وه تواناى ئه‌وانیشی نیه. واته له به‌راوردكردندا، گۆران وه‌كو مرۆڤـــ له هه‌ندێ رووه‌وه خۆى له باڵنده‌كان به كه‌متر نیشان ده‌دات و له هه‌ندێ روویشهوه خۆى ده‌چوێنێت به‌وان به تایبه‌تی له ویست و خواستی ئه‌وه‌وه بۆ ئازادى و سه‌ربه‌ستی كه ده‌خوازێت وه‌كو باڵنده‌كان ئازاد بێت. هه‌روه‌ها باسی ئایین و په‌یڕه‌وى باڵنده‌كان ده‌كات كه وه‌كو ههردهپهرست ناویان ده‌بات و خۆیشی له‌م رووه‌وه ده‌چوێنێت به‌وان و خۆى وه‌كو ههردهپهرست پێشكه‌ش ده‌كات. له‌م لێكچواندهشدا گۆران له ئاستی نه‌گوتراودا باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن له ژیانی شار‌و كۆمه‌ڵگه بێزاربووهو ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نێو سرووشت هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش وه‌كو گه‌ڕانه‌وه بۆ ئازادى نێو سرووشتی جوان و ساده ده‌رده‌كه‌وێت و بڕوابوونیش به ژیانی پڕ له ئازادى نێو سرووشت وه‌كو په‌یامێكی ئایینی سه‌یرده‌كات و ناوى ده‌نێت ههردهپهرستی. ههردهپهرستی یان سرووشتپهروهریى چه‌مكێكه به‌جوانیه‌كانی سرووشت و به ئازادى بێ كۆت و به‌ندى نێو سرووشت بارگاوى كراوه. ئه‌م جوانیه و ئه‌م ئازادیه‌ش بۆ مه‌له‌كان و بۆ گۆرانیش وه‌كو مرۆڤ و وه‌كو داهێنه‌ر له نێو سرووشت و هه‌رده‌و لاپال َو ده‌شت و شیوى كوردستاندا ده‌گاته ئه‌نجام. لێره‌دا گۆران له ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه‌وه بۆ نێو سرووشتی جوان هه‌وڵده‌دات شووناسی بارگاویكراوى مرۆڤـــ به گشتی و مرۆڤی ژینگه‌كه‌ى خۆى به تایبه‌تی له ڕه‌گه‌زه ناشیرینه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركوتكردن و به‌ربه‌ستكردن رووتبكاتهوهو له‌برى ئه‌وه به ڕه‌گه‌زه‌كانی جوانی و سه‌ربه‌ستی و بڵندبوونی رۆحی و گه‌یشتن به لوتكه‌ى چێژى ناو سرووشتی جوان، بارگاوى بكات و سیماى دڕنده‌یی له رووى مرۆڤـــ و به‌و پێیه‌ش له شووناسكهى بسڕێـتهوهو وه‌كو مرۆڤــــ به ره‌هه‌نده مرۆییه‌كانیه‌وه نیشانی بدات، كه له‌برى ناشیرینكهرو تێكدهرو وێرانكه‌رى سرووشت، جوانكهرو دروستكهرو ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ى سرووشته‌و هاوڕێی هه‌موو بوونهوهرهكانیهتی.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts