عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: تاوان.!
دوای هه‌ره‌سی 1975 حکومه‌تی عێراق ، چه‌کی له باشووری کوردستانی کۆکرده‌وه، ئه گه‌ر قاوغێکی فیشه‌کێکی به‌تاڵی له به‌ر ده‌رگای هه‌ر ماڵێکدا ببینایه، ئه‌و ماڵه خاپوور ده‌کرا و هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی بێ سه‌روشوین ده‌کرا.
دوای راپه‌رین بێ سیسته‌می و بێ ده‌ستووریی و بێ یاسایی و بێ سەروبهرەیی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی داگرت، دیارده‌ی چه‌کداری به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کانی ته‌نی، کڕین و فرۆشتنی چه‌ک له شاره‌کان دا بوو به کارێکی ئاسایی.
له کاتی هه‌ڵمه‌تی ههڵبژاردنهکانهکاندا سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد، ده‌مانچه‌ی گرانبه‌هاو چه‌کی جۆراوجۆریان ده‌کرد به دیاری ده‌ستیان بۆ کڕینی ئیراده‌و ویژدانی ده‌نگی خه‌ڵك، حکومه‌تیان له‌سه‌ر ئیسک و پروسکی شه‌هیدانی خاک و ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمان و گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کان دروست کرد.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم هیچ یاسایه‌کیان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک دیاری نه‌کرد، دوای ئه‌نفال خه‌ون و خۆزگه‌ی گه‌نجی کورد ئهووەبوو، رۆڵی دیاری له هیزی کاری بنیات نانه‌وه‌ی نیشتمان و کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ببێ، سه‌رکرده‌کان ئه‌و گه‌نجانه‌یان کرد به چه‌کدارو پاسه‌وانی خۆیان و ماڵ و باره‌گای حیزبه‌کانیان.
رۆژانه له‌م لاو ئه‌ولا، له‌سه‌ر کێشه‌کی بچوک، له شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کانی هه‌رێم، ده‌یان تاوانی گه‌وره و ئاڵۆزی کوشتن رووده‌دات، ئایا بێ ده‌نگی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو دیارده سلبی و تاوانانه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟، گه‌ر سنوورێک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک و دیارده‌ی چه‌کداری و توندوتیژی و تاوانباران دیاری نه‌کرێ، ئه‌وا دیارده‌ی چه‌کداری و تاوان ده‌بێ به کلتور.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه ئینتیهازی کورد هه‌موو جومگه‌کانی حیزب و حکومه‌تیان کۆنترۆڵ کرد، توانیان به فیشاڵ مه‌دحی درۆی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد، یاری به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌ی بکه‌ن، له سه‌نگی خۆیان گه‌وره‌تریان بکه‌ن، بیان که‌ن به دۆنکیشوت، به جۆرێک سه‌رکرده‌کان له خۆیان رازی کرد، خۆیان له سه‌رووی یاسا‌و هاوڵاتیانه‌وه ده‌بینن.
سه‌رکرده‌کان ململانییه لاوه‌کییه‌کانی رۆژانه‌ی خۆیان گه‌وره ده‌که‌ن، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر هه‌ره‌شه‌و زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژی و هیزو چه ، په‌رله‌مانتاره‌کان له ناو هۆڵی پهرلهن په‌لاماری یەکتری ده‌ده‌ن و شه‌ڕ ده‌که‌ن.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یان توانی سوود له توانای له بن نه‌هاتووی ئه‌و هه‌موو دکتۆرو پسپۆڕ‌و راوێژکارییه ده‌رونیانه و ئه‌و هه‌موو دادوه‌ره یاسا ناسه به هه‌ڵوێستانه‌ی نیشتمان وه‌ربگرن. بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی و قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک و چه‌کداری، حیزبه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا، مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک دێنن، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان، بودجه‌ی بۆ دیاری ده‌که‌ن.
حیزبه سیاسییه‌کان، به‌هۆی ململانێی ناڕه‌وای حیزبایه‌تییه‌وه، رێزی به‌های ده‌ستوورو یاسا و شکۆی دادگا ناگرن، خۆیان بوار ده‌دەن به‌و چه‌کدارانه، له‌م لاو له‌ولا تاوان بکه‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، به‌هیزی چه‌کدار به‌رگری و پشتیوانی له تاوانباران و تاوانه‌کانیان ده‌که‌ن.
سه‌رکرده‌کانی کورد، وه‌ک سه‌دام گرنگی ده‌ده‌ن به‌و پیاو کوژو تاوانبارانه، بۆ ئه‌وه‌ی له پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراودا بیان خزێننه زه‌لکاوی تاوانه‌وه، دواتر ئه‌و تاوانبارانه له زنجیره سینارۆێی ململانییه ناڕه‌واکانیاندا به‌کار بهێنن.
سه‌رکرده‌کان وه‌ک سه‌دام خۆیان چه‌ک ده‌به‌خشن به‌و پیاو کوژانه‌ی له‌ریزی حیزبهکانیاندان، رۆڵیان پێ ده‌ده‌ن و سریه‌و فه‌وجی تایبه‌تی بۆ خۆیان و خانه‌واده و که‌س و کار‌و عه‌شره‌ته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه، هه‌موویان ده‌که‌ن به ئاڕمێکی حیزب.
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد له دوای راپه‌ڕینه‌وه به های یاسا و رێساوو شکۆی دادگایان به جۆرێک کاڵ کرده‌وه تاوانیان کرد به دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌ی ئاسایی، به‌های که‌سێتی و نه‌رێتی کورده‌واریان ورد‌و خاش کرد، ئه‌م نیشتمانه‌یان کرد به زه‌لکاوی تاوان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts