رزگار شێخ حه‌سه‌ن: كێ به‌رپرسه له په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگا؟
گرنگى و بایه‌خى په‌روه‌رده له كاریگه‌ری و ئهنجامهكانیدایه له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكییه گشتیه‌كاندا، له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرترین مزگه‌وت و قوتابخانه و قوتابی و دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین كێشه‌ی قورسی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی هه‌ن كه له نه‌بوونی په‌روه‌رده‌وه دێنه ده‌رێ، له‌وانه كێشه‌ی كۆمه‌ڵكوژى و ژنكوژى و گه‌نده‌ڵى دارایی له‌ئاستێكى ئیجگار به‌رزدایه، ده‌بێت بگه‌ڕێن و له خۆمان بپرسین ئــایا كــێ به‌رپرسه لــهپهروهردەكردنی كۆمه‌ڵگا، به كام فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی تاكی ئێمه په‌روه‌رده ده‌بێت؟
لـه كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا هه‌میشه حكومه‌ت یه‌كه‌مین نیشانه‌یه كه به‌ته‌واوه‌تى هه‌موو كێشه‌كان ئاڕاسته‌ى ده‌كه‌ین و هه‌موان له ره‌خنه‌گرتن له دواكه‌وتوی و نا كارایی په‌روه‌ده ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی فه‌رمی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه كه‌ده‌بێت هه‌موان بیزانین خراپى په‌روه‌رده لـهئهنجامى خراپی ئیداره‌دان و رێكخستنیدایه. واتا له‌گه‌ڵ بونى ژماره‌ى زۆرى دامه‌زراوه‌ى په‌روه‌رده‌ىی و خوێندنگا و مامۆستا، به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه نائاماده‌ن له په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ڕاسته ئه‌ركێك جێبه‌جێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌ویش به‌قه‌ده‌ر لێهاتوى قوتابیه‌كه فێرى وانه زانستیهكانى ده‌كه‌ن واته ئه‌ركه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ركی فێركارین نه‌ك ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی، له‌كاتێكدا ئه‌ركی خوێندنگا ته‌نها به فێركردن و پێدانی نمره ته‌واو نابێت به‌ڵكو ئه‌ركێكی په‌روه‌رده‌یی گرنگی له ئه‌ستۆدایه، ئه‌ركێكی هه‌ره گرنگی قوتابخانه و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌وه‌یه ڕه‌وشت و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان فێری خوێندكار بكات تا لێره‌وه جیاوازیه‌كانى ده‌ربخات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س هه‌بیت، به‌لام له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ڕه‌وشت ته‌نها له له‌شولارى ژناندا ببینرێت، هه‌میشه ئه‌م كاریگه‌ریه له ڕوئیاو دونیا بینى مامۆستاكاندا ره‌نگبداته‌وه، هه‌ربۆیه نێرینه‌یه‌ك به‌رهه‌م دێت كه ژن وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ته‌ماشا ناكات و هه‌میشه وه‌ك شه‌ره‌فی نێرینه‌ی بنه‌ماڵه سه‌یری ئه‌كات، ئاماده‌یه ڕه‌شه‌كوژى بكات وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ش میینهیهك به‌رهه‌م دێت كه روانگه‌یه‌كی پیاوسالاری بۆ ئافره‌ت هه‌یه و جه‌سته‌ی ئافره‌ت به شه‌رم و به‌ڵا ئه‌زانێت و داواكاره به‌رده‌وام جه‌سته‌ی ئافره‌ت به‌رانبه‌ر به چاوی پیاو دابپۆشرێت نه‌ك ژنێك له روانگه‌یه‌كی مرۆڤانه‌وه سه‌یری خۆی و ره‌گه‌زه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر بكات و بایه‌خ به كوالیتی و ئاستی هوشیاری و زانستی بدات نه‌ك پۆشینی جل و بهرك بكاته پێوه‌ری باشبوون و رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی. بوونى واعزهكانى سۆشیال میدیا كه‌ته‌نها به وتیـان و گێڕایهنهوه وتاره‌كانیان ڕازاندۆته‌وه، گوێی وه‌رگری كوردیان پر كردوه له وه‌عز و نه‌سیحه‌ت، ئه‌مانه به كرده‌وه بونه‌ته بهلایهكى گه‌وره‌ى بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگا، به‌شێك له‌مانه ئاراسته‌كراون و به سپۆنسه‌ری ده‌زگا خێرخواز و سیاسیه‌كانیان ئه‌جێندای تایبه‌تی ئایینی و ئایدۆلۆجی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ كۆمهڵگایهكمان هه‌یه پڕ له وتار‌و په‌روه‌رده‌ى دژ به‌یه‌ك، كه‌هیچ كام له‌وانه چاودێریكراو نین، ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه فه‌رمیه پهروهردهییهكانیش چاودێریكراو نین، گه‌ر سه‌ره‌نجێك بده‌ین ده‌بینین دام ده‌زگای فه‌رمی په‌روه‌رده‌یی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی دیاریكراوی نییه، هه‌ر لایه‌ك له قوتابخانه‌كان، ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان به پێی باوه‌ر و ئایدۆلۆجیای خۆی تاكه‌كان كۆمه‌ڵگای ئێمه په‌روه‌رده ئه‌كات، چه‌ندین ده‌زگا و كاره‌كته‌ری په‌روه‌رده‌یی گرنگ رۆڵیان هه‌یه كه ده‌توانن كاریگه‌ر بن له په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگا ده‌كرێت لێره‌دا له باره‌ی هه‌ندێكیانه‌وه بدوێین:
قوتابخانه
دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌وڵه‌تییه، به‌بێ بونى ستراتیجى ساڵانه كارده‌كات و به‌رێوه‌ده‌برێت لــه ژێر میزاجى به‌ڕێوبه‌رى دانراوه ناشاره‌زا له فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌یی، واتا ته‌نها لێپێچینه‌وه‌یه‌ك بكرێت ڕۆتینه كارگێریهكانه و ناتوانێت نیشانى بدات چه‌نده ئه‌و ئامانجانه‌ى به‌دى هێناوه له‌و دامهزراوهكهیدا كه له پێناویدا دامه‌زراوه.
مامۆستا
فه‌رمانبه‌رو مرۆڤه مووچهخۆرهكهی ده‌وڵه‌ت كه ته‌نها وه‌رنه‌گرتنى موچه خه‌به‌رى ده‌كاته‌وه، مامۆستا بێ ئاگایه له پێشكه‌وتنه زانستیه‌كان، دابڕاو له سیسته‌مه پێشكه‌وتوه‌كانى وانه‌وتنه‌وه، بێ ئه‌رك لــه به‌رپرسیارى ، ته‌نها چل ده‌قیقه كاتى منداڵ بگرێت له‌به‌رامبه‌ردا كۆتایی ساڵ نمره‌كان بگه‌یه‌نه به ده‌سته‌ى كارگێرى له‌به‌رامبه‌ر ده‌رچو ده‌رنه‌چو هیچ ئه‌ركێك له پێدانى كاتى زیاتر به قوتابى ناكه‌وێته ئه‌ستۆى.
سیسته‌مى كار گێڕى په‌روه‌رده
گرنگه له‌م ڕوانگانهى خواره‌وه لێ بڕوانین:
یه‌كه‌م/ ژماره‌ى زۆرى ڕاوێژكارو بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی بواری په‌روه‌رده كه پێویسته چاودێربن بۆ پرۆگرامه‌كانى خوێندن، له‌باڵاترین ئاست له پله‌و ده‌سكه‌وته مادیه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن، به‌ڵام وه‌ك پێویست رۆڵی خۆیان نابینین به‌وه به‌دواداچوون بكه‌ن ئایا پرۆگرام چه‌نده‌ى جێبه‌جێكراوه، ئایا قوتابى لێهاتوى له‌گه‌ڵ پرۆگرام دێته‌وه؟ ئایا سیسته‌م جێبه‌جێكراوه یان ده‌كرێت گۆڕانكاریه بهپهلهكانى دونیا چه‌ندێكى لهنێوپرۆگرامى ساڵى داهاتو جێكراوهدهبێت.
دووه‌م/ سه‌رپه‌رشتیارى.. ناوێكی دیاری ناو چاودێركردنی سیستمی په‌روه‌رده و فێركردن، كه به ئه‌زموونی ده‌ركه‌وتوه شێوازی كاركردن و چاودێریكردنی كۆن بوه و پێویستی به نوێكردنه‌وه‌یه، پێویسته باشتر ئاگاداری سیستمه‌كه بن، سوود له ئةزموونه پێشكه‌وتوه‌كانی دنیا وه‌رگرن كه له بواری په‌روه‌رده پێشه‌نگن ، ئه‌وه‌ى گرنگه له‌ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتیار به‌دواداچونه بۆ ناوه‌نده‌كانى خویندن، بهدواچونى پێشكه‌وتنه پهروهردهیهكان تا بیگوێزنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن.
سێ یه‌م/ به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ییه‌كان هێنده سه‌ر قاڵى ژماره‌و ئامار‌و سه‌ر موچه‌و فۆرمه جۆراو جۆره‌كانى داواكراو له مامۆستان ( كه بێگومان ئه‌ركێكی كارگێری پێویسته ) ، به‌ڵام نایانكرێت به‌شداربن له داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى هه‌ر سالێكى خوێندن ،نیشانی ناده‌ن ئامانجى دیاریكراویان به دیاریكراوى چیه‌و چه‌ندى ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌یان ، واتا گرنگه له كۆتایی ساڵ ئاستى جێبهجێكراوى پلانیان نیشان بده‌ن، باشان پاشماوه‌ى پلان بۆ ساڵێكى نوێى به نوێكاریهوه بخه‌نه به‌رده‌ست قوتابخانه‌كان.
كۆمه‌ڵگایه‌كى دابه‌شكراو ماندوو به‌ده‌ست هێزسیاسیهكانى كه‌هه‌میشه به‌ترسه‌وه ده‌ڕواننه مه‌ترسیه‌كانى شه‌ڕى ناوخۆ و ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زى، به جۆرێك ڕازیكراوه گه‌ر هه‌رچى بڵێن ده‌بێ بڵێن به‌ڵێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى خاوه‌ن هێزێكى ئۆپۆزسێونى ئیسلامی كهبهردهوام كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م تۆمه‌تباركردنی ئه‌خلاقیدایه، خه‌ریكی پۆلێنكردنی كۆمه‌ڵگان به‌سه‌ر ئه‌خلاق و بێ ئه‌خلاقدا، ئیمان و بێ ئیمان، ئه‌مانه به شێوازێكی تایبه‌تی خۆیان ئه‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده بكه‌ن كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ماف و ئازادییه تاكه‌كه‌سی و مه‌ده‌نییه‌كان، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌بڵاو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاردێت، هه‌ندێك بۆ شكاندنی سیاسی و هه‌ندێكی تر بۆ سه‌پاندنی ئه‌جێندای سیاسی و په‌روه‌رده‌یی خۆیان بهكاریدێنن.
گرنگه دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان رۆڵێكی زیاتری په‌روه‌رده‌یی ببینین و ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی خۆی بێت، رێگا نه‌درێت په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ مزگه‌وت و واعیزهكانی شۆشیال میدیا جێبهێڵریت ، به‌ڵكو دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان به‌و ئه‌ركه هه‌ڵسن.