عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: بۆ یادی مامۆستای خۆشه‌ویستم مه‌حمود ی مه‌لا عیزه‌ت.
ئه‌و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و تویژهرهوە و حه‌لاج ئاسا، هیچ که‌سێک نه‌یتوانی هه‌ڵوێسته باڵاکانی خامۆش بکات.
تۆ ته‌مه‌نێك بوویت له یاده‌وه‌رییه رۆمانسییه‌کانی وه‌فا و خۆشه‌ویستی ئه‌وسا ی کۆڵانێکی گه‌ڕه‌کی سهکارێز و شه‌قامه‌کانی شاری هه‌ڵمه‌تی بووی، ده‌نگ و هه‌ناسه و هه‌ڵوێستی زیندانیانی ئه‌منی سلێمانی و هه‌یئه‌ی خاسه‌ی که‌رکوک و ئه‌منی عامه‌ی به‌غداد و قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ و ئه‌بوغرێب بویت.
له‌گه‌ڵ چه‌پکێ سروودی پێشمه‌رگه و چیادا، وه‌ک نه‌رمه بارانێك به سه‌ر سه‌یواندا دادهباریت. له ده‌فته‌ری ته‌مه‌نی پر له هه‌ڵوێستی جوامێری مه‌لا عیزه‌ته‌وه فێری عه‌شقی بێ سنووری مرۆڤ و زمان و خاك و کلتوور بویت، له‌و ئه‌زمونه‌وه به‌کۆڵێ وشه‌و رسته‌و کتێبه‌وه خۆت کرد به شاری ئه‌رشیفی پر لهدیکۆمێنتی مێژووی نهتهوهکهتا.
تۆ له باڵای خۆت هه‌ڵکشاوتر بویت، باوه‌شت بهچوارباخی حاجی داودای سابڵاخدا کرد، مێژویهکت تۆمار کرد پربوو له هه‌ڵوێست و شکۆی باڵای شه‌هیدان، له دوا هه‌ناسه‌ی قازییه‌وه هه‌نگاوه‌کانت له هه‌نگاوی هاورێیانی گه‌ڕه‌ک و پۆله‌که‌ت به‌رینتر بوو.
هاوڕێكانت له‌ده‌یان پۆل و قوتابخانه‌ی تردا مۆمی بیره‌که‌ی تۆیان داده‌گیرساند، تۆ به باڵای میژوودا ههڵگژایت، له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی نیشتیمانه سه‌ربراوه پر له تراژیدیاکهتا به‌جۆرێک تێکه‌ڵ بویت، به‌ری ره‌نجت ده‌کرد به گوڵ.
ئاسمانێک بویت له باڵای وره‌و سروودی شکۆمه‌ندی شه‌هیدان و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، مه‌حمودی مهلاعێزهتهکهی سه‌رده‌می زه‌عیم سدیق بویت، ئیمزات دژ به پێشمه‌رگه و شۆرش ره‌تکرده‌وه.
له‌گه‌ڵ یادهوهییه تاڵه‌کاندا باڵات کرد، کۆترێکی سپی بویت به‌ناو قوڵایی هه‌وری ئاسمانی نیشتماندا له شه‌قه‌ی باڵت دا، گه‌یشتیته سه‌ر ئارامگا بێ نازه‌که‌ی قازی و سه‌یف و سه‌در، له‌گه‌ڵ رۆحی پر له هه‌ڵوێست و یاده‌وه‌رییه شکۆمه‌نده‌کانی ئه‌واندا ده‌دوایت. هه‌موو شه‌وێك قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌ستت ده‌بێته بلاجکتۆری چوارچرای خامۆش کراوەی سابڵاخ و شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌و شاره مه‌زنه دهرهوێنیتهوه، تۆ هه‌ڵوێسته‌کانی زه‌بیحی و کتێبه‌کانی قاسملۆ و هۆنراوه پر له رۆمانسییه‌کانی هێمنت کردبووه تێشوی قوتابیانی ده‌وڵه‌تی جمهوریهتهکهی کوردستان.
ئێستاش هه‌روه‌ک جاران، هه‌ناسه پر له حه‌سره‌ته کانی به‌ختیاری هاورێ و برازات به‌ئه‌مه‌که‌وه باڵا گه‌ردانی ئارامگاکەت و جمهوریه‌تی کوردستان و کاروانی بێ کۆتایی ده‌بێ.
تۆ ده‌نگ و هه‌ناسه‌و هه‌ڵوێستی قازی و زهبیحیت، وه‌ک حهلاجیت له سه‌ر هه‌ق نه‌یانتوانی خامۆشت که‌ن.
مامۆستاکه‌م هه‌ڵوێسته‌کانی تۆ چرایه‌ک بوو، رێچکه‌ی هه‌نگاوه‌کانی ئێمه‌ی کرد به چراخان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts