عەتا قەرەداخی: گەڕان بە دوای بەهاکانی جوانیدا لە شیعری گۆران‌دا/ بەشی هەشت.
گۆران شووناسی جوانی سرووشت و ئافره‌تیش دیارى ده‌كات، ئه‌گه‌رچی له ئاستی قوڵتردا ئافره‌تیش وه‌كو به‌شێك یان ڕه‌گه‌زێكی سرووشت سه‌یر ده‌كرێت. ئه‌م له ئاستێكدا باسی جوانی ده‌كات وه‌كو چه‌مكێكی گه‌ردوونی و به‌رهه‌مهێنی چێژ و ته‌نانه‌ت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى كه وه‌كو مۆتیڤی ژیان و به‌رده‌وام بوون و نه‌مریش سه‌یرى ده‌كات، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌دا، شووناسی كوردبوونیش به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى جوانی سرووشت و ئافره‌تیش ده‌به‌خشێت و هه‌ندێجاریش به‌جۆرێك هاوتاو هاوسه‌نگ دایان ده‌نێت كه هه‌ست نه‌كرێت كامیان یه‌كه‌مه‌و كامیان دووه‌مه، به‌ڵكو ئه‌م وه‌كو ته‌واوكه‌رى یه‌كتر سه‌یریان ده‌كات و به‌رده‌وامیش له نێوان ئه‌م دوو ئاسته‌ى جوانی به‌رهه‌مهێندا، یان لێكچواندن ده‌كات یان به‌راورد ده‌كات و هه‌ندێجاریش بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌كانی دووانه‌ى دژ ده‌كاته بنه‌ماى به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌یه‌كی جوان. به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌و ئامانجێكی ئاشكرا له پێش چاوى دیاره كه ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی جوانیه. ئه‌و جوانیه‌ش ته‌نیا جوانی نیه بۆ گه‌یشتن به چێژى دنیایی به‌ڵكو جوانی رۆحیشه كه گه‌یشتنه به بڵندبوونی رۆحی و به‌رزبوونه‌وه بۆ تواندنه‌وه له رۆحی باڵادا. واته گه‌ڕانی گۆران به دواى جوانیدا به‌رده‌وام گه‌ڕانه به دواى یه‌قیندا، یه‌قینی لوتكه‌ى چێژى جوانی و یه‌قینی گه‌یشتن به چێژى رۆحی له تواندنه‌وه له رۆحی باڵادا. به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی گۆران له گه‌ڕان ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و هه‌رگیز ناگات به‌و یه‌قینه‌و ئه‌وه‌ش هۆكارى به‌رده‌وامی و درێژه‌دانیه‌تی به گه‌ڕان، چونكه به‌ده‌ستهێنانی شووناسی ره‌هاى جوانی كاڕێكی سه‌روو ئاساییه. هاوسه‌نگكردنی جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌تیش به‌جۆرێك بۆ راگرتنی شێوه‌ك له هاوسه‌نگی و پاڕاستنی هارمۆنیاى سرووشته له‌گه‌ڵ پاڕاستنی گه‌وهه‌رى جوانیدا.
له ڕاستیدا ره‌نگه ئاماژه‌ى ئه‌وه هه‌بێت كه گۆران وه‌كو ئامراز، یان هۆكارى چێژوه‌رگرتن سه‌یرى جوانی ئافره‌ت و سرووشتیش بكات و له‌م رووه‌شه‌وه به تایبه‌تی بایه‌خدانی به وه‌سفی جوانی ئافره‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌وه بێت كه ئافره‌ت له روانگه‌ى به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و چێژه‌وه لاى ئه‌م به‌هاى هه‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌هاى ئافره‌ت زۆر له سه‌رووى ئه‌وه‌وه‌یه كه ته‌نیا وه‌كو ئامرازى چێژێكی دنیایی یان جه‌سته‌یی سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو ئه‌و ئافره‌ت وه‌كو هێزى جوانی به‌رهه‌مهێن و رووناكه‌كه‌ره‌وه‌ى ئه‌م سرووشته سه‌یر ده‌كات. له‌م رووه‌وه ده‌ڵێت:
به‌ڵام ته‌بیعه‌ت هه‌رگیزاو هه‌رگیز
بێ رووناكیه بێ بزه‌ى ئازیز.
ته‌نانه‌ت ئه‌م سرووشته‌ى كه بارگاویكراوه به‌و هه‌موو جوانیه‌ى كه ده‌بینرێت، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نه‌بێت ده‌بێته تاریكستان و به‌و پێیه‌ش ژیانی تێدا نامێنێت چونكه ئافره‌ت به‌رهه‌مهێنی رووناكی سرووشت و پارێزه‌رێتی.
ئایا گۆران سرووشتی له پێناوى ئافره‌ت و جوانی ئافره‌تدا خۆش ده‌وێت، یان جوانی ئافره‌تی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و جوانیه هێزو تینی پێبدات بۆ پاڕاستنی جوانی سرووشت، یان جوانی نیشتیمان؟ یان به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو سه‌یرى ئافره‌ت و سرووشت ده‌كات و به‌ته‌واوكه‌رى یه‌كتریان داده‌نێت. ئێمه ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كرد كه چه‌ندین جار جوانی ئافره‌ت ده‌چوێنێت به جوانی سرووشت و هه‌ندێجاریش جوانی سرووشت و جوڵه‌ى سرووشت ده‌چوێنێت به جوانی ئافره‌ت و جوڵه‌و له‌نجه‌ولارى ئافره‌ت. ده‌شێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م لێكچواندنانه‌و هه‌ندێجاریش له‌سه‌ربنه‌ماى ئه‌و دووانه به‌رامبه‌رانه‌ى كه له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌م دوو رووبه‌ره فراوانه‌دا درووستی ده‌كات، واده‌رده‌كه‌وێت كه گۆران سرووشت و ئافره‌ت به جوانیه‌كانیانه‌وه له ئاستی یه‌كتردا دابنێت. سرووشت بۆ ئه‌و زێد‌و نیشتیمان و جوانی و چێژوو بوون و بنه‌ماى بوونه. ئافره‌ت و جوانی ئافره‌ت بۆ ئه‌و یه‌كه‌م وێنه‌و سه‌رچاوه‌ى سۆزى له بن نه‌هاتووى دایكه، ئافره‌ت عیشق و خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رو هاوتاو هاوشان و مرۆڤه وه‌كو ئه‌م، ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ى ژیان و مۆتیڤى داهێنان و هۆكارى جاویدانی و نه‌مریه بۆ ئه‌می پیاو، ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ى چێژى جه‌سته‌یی و رۆحیه. ئافره‌ت جه‌سته‌یه وه‌كو سرووشت و رۆحه وه‌كو هیزى باڵاى نادیار كه ئه‌م ده‌یه‌وێت پێی بگات و له‌نێویه‌كتردا بتوێنه‌وه، هه‌رچۆن سۆفی ده‌گات به رۆحی خواوه‌ندو تیایدا ده‌توێته‌وه. گۆران بۆ ئه‌وى ئافره‌ت ده‌ڵێت من قه‌رداربارى سرووشتی نیشتیمانم كه تۆى بۆ من ئه‌فراندووه‌و په‌روه‌رده كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت:
وه‌زیفه‌م بوو له پێناوى وڵاتێكا گیانم به‌خت كه‌م
كه تۆى بۆ من په‌روه‌رده‌كرد له ئامێزى چیا‌و ده‌شتیا.
سه‌رئه‌نجام گۆران جوانی سرووشت و جوانی ئافره‌ت وه‌كو یه‌كه‌یه‌ك ده‌بینێت و به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیی ده‌زانێت كه خۆى له پێناوى ئه‌و وڵاته‌دا به‌خت بكات كه ئه‌وى ئافره‌تی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مهێناوه. سروشتی جوانی نیشتیمان كه به‌شێكه له سرووشت به‌گشتی به‌رهه‌مهێنی ئه‌و ئافره‌تی جوانه. ئه‌وى ئافره‌تیش مۆتیڤ و پاڵنه‌رى ژیانی ئه‌مه. بۆیه كاتێك نیشتیمانى دایكی ئه‌وى ئافره‌ت له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، ئه‌می پیاو به ئه‌ركی خۆیی ده‌زانێت كه ده‌ستبه‌ردارى ژیانی خۆى بێت له‌پێناوى پاڕاستنی ئه‌وى نیشتیمانی به‌رهه‌مهێنی جوانی و ئه‌وى ئافره‌تی سه‌رچاوه‌ى ژیاندا. گۆران شووناسی ئاشكرا ده‌دات به جوانی، چ جوانی سرووشت و چ جوانی ئافره‌ت، وه‌كو چه‌مكێكی گه‌ردوونی و ناوخۆیی یان تایبه‌تی، به‌ڵام هه‌ردووكیان له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یر ده‌كات كه چێژبه‌خش و ئاسووده‌یی هێنه‌رن بۆ مرۆڤـــ به‌گشتی ئه‌ویش له‌و روانگه‌یه‌وه كه مرۆڤـــ له بوونی خۆیدا بوویه‌كی جوانیپه‌رسته‌و جوانیش هه‌ڵگرى ئه‌و به‌ها به‌رزه‌یه كه شایانی په‌رستنه، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شایانی خۆشویستنه‌و ته‌نانه‌ت له ئایینه ئاسمانیه‌كانیشدا به‌هاى جوانی به‌رزڕاگیراوه‌و هه‌روه‌ك هاتووه (خودا جوانی خۆش ده‌وێت). سه‌ربارى ئه‌م شووناسه گشتیه، گۆران شووناسی كوردیبوون یان كوردستانیبوون به جوانی سرووشتی كوردستان ده‌دات كه جوانی ئافره‌تتیش به‌شێكه له‌و جوانیه. گۆران له هه‌ڵبه‌ستی كوردستاندا ده‌ڵێت:
(كوردستان: ئه‌گه‌رچی دووره دنیاى تۆ
دۆڵ و دارستانی چۆڵ و ته‌نیاى تۆ
دوورى له شارستان، له ژینی تازه
له شه‌وى رووناك پڕ له ئاوازه
پڕ له پێكه‌نین و پڕ له نه‌نووستن
پڕ له سووڕانه‌وه‌و پڕ له كۆڕبه‌ستن..
ئه‌گه‌رچی تۆ دوورى له ڕۆژى شاران
ڕۆژى پڕ له زانست، پڕ له فه‌نی جوان
كتێب، ڕۆژنامه، هه‌یكه‌ل و مه‌یدان
ڕۆژى پڕ له خۆراك بۆ گیان،
ڕۆژى پڕ ئافره‌ت، پڕ له باغچه‌ى گه‌ش
………….. بۆ له‌ش
ئه‌گه‌رچی تۆ دوورى له‌م گشت جوانییه
جوانییه‌كی تر هه‌یه كوردستانییه
جوانییه‌ك كه ده‌ستی هونه‌رى یه‌زدان
نه‌خشی كێشاوه، نه‌ك سه‌لیقه‌ى فه‌ننان
به‌ڵێ! ئه‌گه‌ر بێتوو ڕۆژێ له ڕۆژان
له كۆشتا لێك بده‌ن جوانی هه‌ردووكیان
ئه‌و حه‌له سه‌رانسه‌ر ئه‌بیته به‌هه‌شت
له لوتكه‌ى شاخته‌وه تا پانتایی ده‌شت.
گۆران وه‌سفی كوردستان ده‌كات وه‌كو به‌شێك له په‌راوێزى دنیاى دواكه‌وتوو، كه بێ هیچ دوودڵیه‌ك و بێ هیچ پێوه‌نانێك به‌شێوه‌یه‌كی ریالیستانه وه‌سفی بارى كوردستان ده‌كات، كه چۆن له هه‌موو پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ و له به‌رهه‌مه‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆژیاو پیشه‌سازى به‌دووره‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ئه‌م جوگرافیایه دواكه‌وتوو دوور له هه‌رجۆره شارستانێتیه‌ك بێت و، به ته‌واوه‌تی له په‌راوێزى مێژوو، یان له ده‌ره‌وه‌ى مێژوودا بێت. مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش نه‌بوونی توانایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شارستانێتی و نه‌گه‌یشتنێتی به ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ى به‌رهه‌مهێن، واته به‌رهه‌مهێن له هه‌موو ئاستێكدا. له‌ڕاستیدا گۆران له وه‌سفه‌كه‌یدا بۆ كوردستان وێناى به‌شێك له سرووشت ده‌كات له‌پێش ده‌ستپێگه‌یشتنی مرۆڤـــ و كارلێكردنی و دانانی نیشانه‌ى خۆى له‌سه‌رى. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كوردستان هه‌ر وه‌كو ئه‌و سرووشته ماوه‌ته‌وه كه هێشتا مرۆڤـــ نه‌یتوانیووه هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا بكات و خۆیشی وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی ئاسایی نێو ئه‌و سرووشته ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و وێنایه‌ى گۆران بۆ كوردستان و كوردى ده‌كات، له وه‌سفی جوانی كوردستاندا، جوانی سرووشتی خاوێن و بێگه‌رده وه‌كو سرووشت كه هاوشانی ئه‌م سرووشته‌ش ئه‌گه‌ر باسی كۆمه‌ڵگه بكرێت ئه‌وا بێگومان ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت له قۆناغی پێش نووسیندا بێت كه ئه‌ویش به كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌ره‌تایی ناوده‌برێت.
گۆران به هوشیارى به‌ربڵاویه‌وه‌و به هه‌ستی جوانیناسی و جوانیپه‌رستی به‌رزیه‌وه‌و به ئاستی ئینتیماى به‌هێزو پته‌ویه‌وه بۆ زێد‌و خاك و نیشتیمانه‌كه‌ى، ناتوانێت وێنه‌یه‌كی ته‌ڵخی ئه‌م سرووشته جوانه پێشكه‌ش بكات، یان ناتوانێت له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌و جوانیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌دا وێنه‌یه‌كی ناواقیعیانه‌ى كوردستان به‌رجه‌سته بكات و بڵێت پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی كوردستان و هوشیارى و به‌ئاگایی میلله‌ته‌كه‌ى شانبه‌شانی جوانیه‌كه‌یه‌تی. ئه‌م روانینه واقیعیانه‌یه كه گۆران له زۆرێك له شاعیرانی تر‌ى كورد جیاده‌كاته‌وه. سه‌ربارى ئه‌و واقیعه تفت و تاڵه دواكه‌وتووه‌و، سه‌ربارى نائاماده‌یی كورد‌و بێ شووناسی كورد، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ى گۆرانه‌وه، زۆربه‌ى شاعیرانی تر، وه‌كو رووبه‌ڕێكی پێشكه‌وتوو، شارستانی و گه‌شه‌كردو و وێناى كورستانیان كردووه. كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى خه‌یاڵی شیعرى و روانینی یۆتۆپیانه سه‌یر بكرێت، په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و ڕاستیانه‌یه كه هه‌ن، ئه‌ویش وه‌كو جۆرێك له ده‌مامك كردن ده‌رده‌كه‌وێت. واته شاردنه‌وه‌ى رووى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌وه‌ى كه هه‌یه.
گۆران به كوردستان ده‌ڵێت تۆ دووریت له دنیاى تازه‌و شارستانی، دووریت له زانست و زانیارى و له هونه‌رو داهێنان، تۆ دووریت له‌وه‌ى خۆركی گیان و له‌ش ببه‌خشیت… واته ئه‌و هیچ مۆركێكێكی ژیانی نوێ له كوردستاندا نابینێت و وایشی بۆ ده‌چێت كه ته‌نیا ئه‌م سرووشته جوانه به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ى خۆراكی رۆح و جه‌سته‌ى مرۆڤـــ بدات، به تایبه‌تی مرۆڤێك كه هه‌ست به پێداویستی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه بكات. گۆران هه‌موو ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌تن و شارستانێتیه‌ى له جیهاندا به‌رهه‌مهاتووه، وه‌كو جۆرێك له جوانیه‌كی به‌رزو باڵا وه‌سف ده‌كات كه كوردستان لێی بێبه‌شه. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستباردارى ئه‌و جوانیه سرووشتیه‌ش نابێت كه سیماى كوردستانه. گۆران ڕاسته‌خۆ ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی كوردستان له هه‌موو جوانیه‌كانی پێشكه‌وتن بێبه‌شه، به‌ڵام جوانیه‌ك هه‌یه كوردستانیه كه دیاره ئه‌ویش جوانی سرووشتی كوردستان و جوانی ئافره‌تی كوردستان و جوانی ساده‌یی و خاوێنی و بێخه‌وشی مرۆڤى كورده، كه ئه‌ویش خاوێنی و پاكژى رۆحی مرۆڤى كورده له نێو سرووشتی جوانی كوردستاندا. لێره‌دا گۆران هه‌وڵی خۆى بۆ به‌خشینی شووناسی كوردبوون و كوردستانیبوون به جوانی كوردى ده‌خاته‌كار و شووناس به جوانی كوردى ده‌به‌خشێت و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه جوانی دیارده یان خاسێتێكی گه‌ردوونی هه‌یه، به‌ڵام گۆران تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جوانی كوردى ده‌ستنیشان ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاوازى له‌گه‌ڵ جوانی ئه‌وانی تردا شووناسی كوردیبوون و كوردستانیبوون به‌م جوانیه ده‌به‌خشێت.
جوانی كوردستان جوانیه‌كی ده‌ستكرد نیه‌و به‌رهه‌می ده‌ستی مرۆڤـــ نیه، به‌ڵكو جوانیه‌كی خۆڕسكه و وه‌كو گۆران ده‌ڵێت ده‌ستی هونه‌رى یه‌زدان به‌رهه‌می هێناوه، نه‌ك ده‌ستی مرۆڤى هونه‌رمه‌ند. ئه‌مه‌ش سه‌رنجمان بۆ لاى ئه‌و بۆچوونه‌ى ئه‌فلاتون راده‌كێشێت كه جوانی كوردستان كۆپی یه‌كه‌مه، واته ره‌سه‌ن و خاوێنه و لاسییكردنه‌وه نیه. ئه‌مه‌ش واى لێده‌كات كه شایه‌نی ئه‌وه بێت شووناسی تایبه‌تی پێبدرێت كه ئه‌ویش شووناسی كوردیبوونه. ڕاسته كورد وه‌كو گوتمان له ده‌ره‌وه‌ى مێژوودایه، به‌ڵام دیسان به‌و ساده‌یی و سه‌ره‌تاییبوونه‌ى خۆیه‌وه سرووشته‌كه‌ى خۆیی پاڕاستووه یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناشیرینی نه‌كردووه‌و هارمۆنیاو گونجاندنه‌كه‌یی تێكنه‌داوه، هه‌رچه‌نده له‌ڕاستیدا سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازى و ته‌كنۆلۆجیا هۆكارى یه‌كه‌من بۆ تێكدان یان شێواندنی هارمۆنیاى سرووشت و له‌و رووه‌شه‌وه له‌سه‌رده‌می گۆرانداو تاكو ئێستاش كوردستان نه‌بووه‌ته وڵاتێكی پیشه‌سازى تا به‌رهه‌مه‌كانی پیشه‌سازى ببنه هۆى تێكدانی جوانی و هارمۆنیاى سرووشت.
گۆران دیدێكی هاوچه‌رخانه‌و داهێنه‌رانه‌ى هه‌یه بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی هه‌ردوو ئاستی جوانی پێكه‌وه، واته پێكه‌وه‌به‌ستن و تێكه‌ڵكردنی جوانی سرووشتی و جوانی داهێنراوى ده‌ستی مرۆڤـــ له به‌رهه‌مه‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆجیا و پیشه‌سازى و هونه‌رو ئه‌ده‌ب. ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ئاسته‌ى جوانی لێكبده‌ن ئه‌وا لوتكه‌ى جوانی به‌رهه‌م ده‌هێنن و له‌باڕێكی وه‌هادا كوردستان ده‌بێته به‌هه‌شتی سه‌ر رووى زه‌مین. كه‌واته له روانینی گۆرانه‌وه پڕۆژه‌ى گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووه‌و ده‌بێ هه‌موو ڕه‌گه‌زه خۆماڵیه‌كان و هه‌موو ڕه‌گه‌زه زانستی و ته‌كنۆلۆجی و پیشه‌سازى و هونه‌رییه‌كان به‌شدارى تێدا بكه‌ن. ئه‌وكاته نه‌ك ده‌توانرێت بگوترێت جوانیه‌ك هه‌یه كوردستانیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و جوانیه‌و به‌رهه‌مه‌كانی زانست و پێشكه‌وتن شووناسێكی تر به‌ده‌ست دێت كه شووناسی شارستانێتی كوردستانی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Leary M. R. Tangney. Handbook of Self and Identity, New York, 2003, p. 76.
2- Wikipedia . 3- Ibid
4- Lynn Altenbernd and Lesie. L. lewis. A Handbook for the Study of Poetry, Macmillan, London, 1966, p. 12.
5- John Drury , The Poetry Dictionary, Writer’s Digest Books, 2nd ed. 2006, pp. 141-142.
6- Oxford Advanced Learner’s Dictionary, 7th edition, Oxford University press, 2005, p.24.
7- Northrop Frye, Anatomy of Criticism, Princeton and Oxford, 1990, p. 81.
8- عه‌تا قه‌ره‌داخی، گۆران و گه‌ڕان به دواى یه‌قیندا، سلێمانی، ده‌زگاى چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، 1999، ل. 104.
9- Gaston Bachelard, The Poetic of Space, tran. Maria Jols, Boston: 1969, p. 132.
10- سه‌رجه‌م ده‌قه شیعریه‌كان له دیوانی گۆران، ئاماده‌كردن و له چاپدانی محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم، به‌غدا، 1980، وه‌رگیراون.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts