بورهان شێخ ڕەئوف: کێبركێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
شكستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، به گوێره‌ی واده دیاریكراوه ده‌ستوورییه‌كان، به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرا‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ناكۆكی و جیاوازی زۆری بیروبۆچوونهكانه له نێوان فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
به‌ڵێ دوای شه‌ش مانگ له راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ ئومێدێك له ئاسۆوه دیار نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كۆتایی هاتنی بنبه‌ستی سیاسی، كه هه‌موو رۆژێك ئاڵۆزی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت و باس له سیناریۆی جیاواز ده‌كرێت، له‌وانه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و په‌نا بردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر.
هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان هه‌رچه‌نده له شه‌ش مانگی رابردوودا ده‌ستپێشخه‌ری تریشی هه‌بووه، وا سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تازه‌ی خستۆته‌ڕوو كه نۆ خاڵ له خۆده‌گرێت بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستی سیاسی، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه پێش هه‌فته‌یه‌ك له كۆتایی هاتنی ئه‌و واده چل رۆژییه دێت كه سه‌ید موقته‌دا سه‌در له كۆتایی مانگی ئازاری 2022 دا دابووی به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت له ناو فراكسیۆنی یه‌كگرتووی شیعه‌كان وه‌كو گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی عیراق دیاری بكرێت، ده‌ڵێن نابێت ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كه له دوای 2003 به‌ر شیعه كه‌وتووه له ده‌ستی بده‌ن، له لایه‌كی تره‌وه سه‌درییه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ماهه‌نگی واده‌بینن كه ئه‌و مافه‌یان لێده‌ستێنێته‌وه وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2021 كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن، له هه‌مانكاتدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات هه‌ردوو به‌ره‌ی ناكۆكی شیعه پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی دیاریكراو بكه‌ن و به یه‌كه‌وه شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی به شكست و سهركهوتنیهوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه داوا له لایه‌نی كوردی ده‌كات كاربكات بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ها داوا لهسهربهخۆكان ده‌كات ئه‌وانیش كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش بكه‌ن، كه مه‌رجه‌كانی شاره‌زایی و پاكی و بێلایه‌نی تێدابێت .
موقته‌دا سه‌دریش له ده‌ستپێشخه‌رییه نوێكه‌یدا باس له شكستهێنانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له ماوه‌ی چل رۆژدا، بۆیه داوا له سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات كه (40) په‌رله‌مانتارن له ماوه‌ی (15) رۆژدا دوور له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به فراكسیۆنی گه‌وره‌وه و حكومه‌ت پێكبهێنن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه فراكسیۆنی گه‌وره ده‌نگ به حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌دات.
له كۆتاییدا گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌كان بزانن، خستنه‌ڕووی پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری زۆر و زه‌وه‌ندی دوور له واقیعی ئێستای عیراق، به هه‌موو هاوكێشه و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه ئیقلیمی و نێو دهوڵهتییهكانهوه، كۆتایی به بنبه‌ستی سیاسی نایه‌نێت و عیراق به‌ره‌و به لوبنان بوون ده‌بات و رێخۆشكه‌ر ده‌بێت، بۆ لێكترازان و بۆشایی ده‌ستووری و ده‌ستوه‌ردانی زیاتر و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ناكۆكی و ململانێكان.