عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نزار خه‌زره‌جی له‌قه‌فه‌زی دادگای دانیمارکه‌وه بۆ ئه‌مارات.
له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌که‌می 2001 دا، نزار عه‌بدولکه‌ریم خه‌زره‌جی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراق و ده‌زگا نهێنییه باڵاکانی سوپای عێراق، دوای سه‌دام حسین و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید رۆڵی دیار‌و سه‌ره‌کی بینیووه له زنجیره‌ی ئه‌نفاله‌کان و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و گۆپتهپەو عه‌سکه‌رو سێوسێنان و بالیسان و بادینان و سه‌راپا ناوچه جیاجیاکانی کوردستان، بوو به مانشێت و هه‌واڵی رۆژنامه‌کانی دانیمارک و کوردستان و جیهان.
هه‌واڵی خه‌زره‌جی و تاوانه‌کانی بوو به جێگه‌ی باس و مقۆمقۆی کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی کورد‌و خه‌ڵکی ئه‌وروپاو دنیا.
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی یه‌که‌م په‌نابه‌ری کوردی دانیمارک به رێکه‌وت نزاری له یه‌کێك له شه‌قامه‌کانی کۆپنهاگنی پایته‌خت بینیووه، وه‌ک هه‌ڵوێستێکی پڕ له وه‌فاو ئه‌مه‌ک بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی، پێشمه‌رگانه هه‌موو کاته‌کانی بۆ ئه‌و ئه‌رکه ته‌رخان کردووه، به خێرایی هه‌موو پۆلیسی دانیمارکی لێ ئاگادار ده‌کاته‌وه. به‌مه‌ش نهێنییه‌کانی تاوانی ئه‌نفال و ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمانی وروژاندووه، له دیدارێکدا له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه: له‌سه‌ره‌تادا جالیه‌ی کورد‌و لایه‌نه سیاسییه‌کان لێ ی بێده‌نگ بوون، دواتر شه‌پۆلی ده‌نگی پڕ له تراژیدیای ناڕازیی سه‌راپا دانیمارک و کوردستان و ئه‌وروپاو دنیای هه‌ژاند.
خه‌زره‌جی بۆ خۆده‌ربازکردن له‌و تاوانه، ته‌واوی کۆمه‌ڵکوژی و تراژیدیا‌کانی له 1986- 1990له کوردستان و عێراق، خسته پاڵ سه‌دام حسین و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.
نزار به بیانووی به‌شداری پرسه‌ی که‌سێکی نزیکی له به‌عقوبه مردبوو، به دوو ئۆتۆمۆبیل رووی کرده به‌عقوبه، له سینایۆیهکدا رێڕه‌وی جاده‌که‌ی گۆڕێ رووی کرده جاده‌ی موسڵ. له 14- 03- 1996 گه‌یشته عه‌قره، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه پێشوازی لێکراو دوای دوورۆژ گه‌یاندیانه زاخۆ و له‌وێوه ناردیان بۆ تورکیا، له 21- 03- 1996 گه‌یشته عومان. دواتر رووی کرده ئیسپانیا، شه‌ش مانگ له‌وێ مایه‌وه، له 1998 گه‌رایه‌وه ئورده‌ن، له 1999 گه‌یشته دانیمارک، له‌وێ به چه‌ند ناوێکی جیا جیاوه داوای مافی په‌نابه‌رێتی کرد، دوای دادگای باڵایان لێ ئاگادار کردبووه، سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به نیشته‌جێکردنی خه‌زره‌جی له‌وڵاته‌که‌یدا ده‌ربری و بڕیاریدا مافی په‌نابه‌رێتی لێ بسه‌نرێته‌وه.
له رۆژنامه‌ی میدیادا ئه‌وه خراوه‌ته روو: خه‌زره‌جی له 1963 ملازمی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌کان بووه، به‌شداری جینۆسایدی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان و عێراقی کردووه، له یانه‌ی وه‌زشی عهزهمییه ده‌یان کۆمینستی عێراقی ده‌سگیرو ئه‌شکه‌نجه‌و بێسه‌روشوێن کردووه.
له ساڵی 1998 لهبهرئەوهی ئه‌ڵقه له‌گوێیه‌کی جدی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی سه‌دام بووه، پله‌ی سه‌ربازی به پێی ههلو مه‌رجه‌کان به‌رز کرایه‌وه تا کردیان به ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان و سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندووه، نزار خه‌زره‌جی به حکومه‌تی دانیمارکی وتووه: ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له 1988دا شوین بزرکراون 182 هه‌زار که‌س نییه، به‌ڵکو 250 هه‌زار که‌سه، به هۆی ئه‌و ره‌خنه قورسانه‌ی که حیزبه راست و چه‌په‌کانی ناو په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ی حکومه‌تیان کردووه، له‌سه‌ره‌تای تشرینی یه‌که‌مه‌وه نزار خه‌زره‌جی خرایه ژێر چاودێری پۆلیسی دانیمارک.
فرانک جنسن ی وه‌زیری دادی دانیمارک وتی: دادوه‌ری گشتی خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی داوایه‌کی یاسایی دژ به‌م تۆمه‌تباره تۆمار بکات، حکومه‌تی دانیمارک داوای له وڵاته ئه‌وروپییه‌کان کردووه، ئه‌م تۆمه‌تباره له‌وڵاته‌که‌ی دا دادگایی بکرێت.
نا بۆ جینۆساید و تیرۆر
ئاڵای ئازادی رۆشنایی خسۆته سه‌ر( بیوون ئهلمهکویستی ) پارێزه‌ری دانیمارکی و سکاڵایه‌کی دژی خه‌زره‌جی به ناوی ژماره‌یه‌ک کوردی عێراقی نیشته‌جێی دانیمارک به‌رز کردوه‌ته‌وه ( له سکاڵاکه‌دا جینۆسایدی کوردی تیا خراوه‌ته روو.
هێنێک فۆده‌ی سه‌رۆکی دادگا وتویه‌تی: خه‌زره‌جی ئه‌و عێراقییه تاوانباره‌یه که ده‌بێت رووبه‌رووی دادگایه‌کی دانیمارکی بکرێته‌وه.
پ. دانیمارک له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێ: ژماره‌یه‌ک کوردی نیشته‌جێ ی ئارخوس ARAKHOS ی دانیمارکی له 26ی تشرینی یه‌که‌می 2001 دا خۆپیشاندانێکیان بۆ دادگایی‌کردنی خه‌زره‌جی ساز کرد، یه‌کێک له دروشمه‌کان: نا بۆ جینۆساید‌و تیرۆر.
دلێر ئیبراهیم به‌شداربووی ئه‌و خۆپیشاندانه وتی: ئێمه بۆیه لێره کۆبوینه‌ته‌وه تا خه‌زره‌جیش نه‌کرێته قاره‌مانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ دادگایی کردنی خه‌زره‌جییه، وه‌ک دادگای تاوانبارانی جه‌نگ له لاهای.
ئه‌وه چه‌ندان ساڵه، که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان و قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه جیاجیاکانی نیشتمان، به‌دوای یه‌کێک له‌سه‌رانی سوپای عێراقی ئه‌نفال دا عه‌وداڵن، بۆ ئه‌وه‌ی گرێ کوێره‌ی ئه‌و نهێنیه بکه‌نه‌وه که پڕه له هه‌زاره‌ها تاوان دژ به مرۆڤی کورد له خاکه‌که‌ی دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو راستییه په‌نهانه‌کان، بگات به رۆژنامه‌و که‌ناڵه جیاجیاکانی میدیاکانی جیهان.
رۆژانه رۆژنامه‌کان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵی کورت و ستوونی رۆژنامه‌وانی و دیدار‌و ریپۆرتاژو به‌ڵگه‌نامه له باره‌ی ئه‌م تاوانباره‌وه ده‌خه‌نه روو، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاره‌ها هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه بۆ دادگایی خه‌زره‌جی له لایه‌ن رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و نووسه‌ران و که‌سایه‌تی جیاجیا و ته‌واوی چین و تۆیژه جیاجیاکان خراوه‌ته روو.
هاوڵاتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌ی 28- 10- 2001 ی دانیمارکی خسته روو، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی چه‌ند رێکخراوێکی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، (گروپی خستنه گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی خه‌زره‌جی پێک هێنرا. ئه‌و رۆژنامه‌یه وێنه‌یه‌کی خه‌زره‌جی له 4- 5- 1988ی له ناو گوندی عه‌سکه‌ری سه‌ر به ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر گیراوه، خستوه‌ته روو، له‌و کاته‌دا خه‌زره‌جی بڕیاره‌کانی سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بۆ ئه‌نفالی کورد و خاپوورکردنی گونده‌کان جێ به‌جێ ده‌کات.
سه‌رچاوه:خه‌زره‌جی به‌ره‌و رووی قه‌فه‌زی دادگای لاهای ده‌کرێت، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م،ل 117-119.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts