عوسمان عومەر: زەردەشتیەت و کاریگەریەکانى لەسەر پەیامبەرو ئاینى ئیسلام/ بەشى یەکەم.
ئاڤیستا بەپێى هەندێ سەرچاوەی مێژوویی دەگەرێتەوە بۆ 3.500 ساڵ بەر لەئیستا. ئەو بابەتەم سەبارەت ئافێستا لەچەند سەرچاوەیەکەوە هاتە پێش, لەوانە ئاڤیستا لە نوسینى دکتۆر خلیل عبدالرحمن و چەند سایت و پێگەى ئەنترنێت.
ئاڤێستا کتێبى پیرۆزى زەردەشتیەکانە بەعەرەبى پێى دەگوترێ ئەبستاق. زەردەشتیەت یامەجوسیەت ئاینێکى فارسەکانە هەر لەدێر زەمانەوە ئاینى فەرمى ئیمپراتۆریەتى ئەخمینى و فارسى و ساسانیەکان بووە. ئاینى زەردەشتى بەناوى زەردەشتى دامەزرێنەریەوە ناونراوە، یەکێکە لە هەرە ئاینەکۆنەکان لەجیهان دەژمێردرێ, تا ئیستاش پەیرەوانى هەیە. ئەم ئاینە 3.500 ساڵ پێش ئیستا بونى هەبووە, واتە لەئاینى ئیسلام زۆر کۆنترە, یەکێکە لە ئاینە کۆنەکان کە چەمکى خێروشەرى ناسیوە و نزیکیشە لە ئاینە ئیبراهیمیەکان و بەتایبەت ئاینى ئیسلام.
مەگوس یا مەجوس کاهین و پیاوى ئاینى دەگەیەنێ بنچینەى مەگوس لە ماگۆسى یۆنانیەوە وەرگێراوە کە یونانیەکان بەپیاوانى زەردەشتییان گوتوە, چونکە لەسیحر زۆر شارەزاو بلیمەت بون, مەگوس پیاوە ئاینیەکانى مەملەکەتى میدیاى کۆن چینێکى داخراوبون پلەوپایەیان تەنها ڕاسپاردە ئاینیەکان بووە. بیروڕایەکى هەڵە لەلایەن ئاینە ئیبراهیمیەکان هەبووە گوایە زەردەشتیەکان ئاگر پەرست بون ئەمەش تەواو پێچەوانەى ڕاستیە، چونکە یەکتا پەرست بون خوادیەکیان ناسیوە بەناوى ئاهوڕامزدا, ناوى ئاهوڕامزدا لەسەر یەکێ لە نەخش و نیگارى ئەخمینیەکان دۆزراوەتەوە.
بنچینەى ووشەى ئاهوڕامزدا لەدوو برگە پێکهاتوە یەکیان (ئاهورا) بەواتاى گەورە (مزداش) بە واتاى حەکیم عاقل, ئاهوڕامزدا لاى زەردشتیەکان چاکەیە و خراپەش واتە ئەهریمەن, ئاهورامزدا خوداى ڕوناکى و چاکە سیفەت و نەرم و نیانى و عەقل و راستی و دەسەڵاتە و مانەوەوتواناى هەموو شتێکى هەیەو لەهەمو شوێنێک ئامادەگى هەیە نە سەرەتاو نەکۆتایی هەیە، ئاهوڕامزدا هەمان سیفاتى خوداى موسلمانانى هەیە.
خودا بە زەردەشت لە ئافێستادا برگەى 12دەلێت: ( خالق أنا,نصیر محافظ وعليم اسمى الروح القدس اسمى الشافى اسمي الناجع, اسمي الراعى, الراعى الاقدس واسمى ئاهورا و اسمى مازدا واسمى الصالح واسمى کل البصرواسمى ثاقب النظر واتە من ئافرینەرم, پشتیوانم, پاریزگاروئاگادارم ناوم روح القدسە, ناوم شافیە, ناوم ناجعە واتە بەسود ناوم ئاهوڕایە و ناویشم مازدایە و ناوم صالحة, ناوم ديتنە ناوم تیژبینە…. ل392.
لەبرگەی 13دا چەند ناوێکى دیکە دەخاتە ڕوو وەک المراقب, المطارد, اسمى الصانع اسمى الحارس,اسمى المدافع واتە ڕاونەرم, ناوم دروستکەرە, ناوم پاسەوانە, ناوم پارێزەرە….ل392
لەبرگەى 14ى ئاڤیستادا چەند ناوێکى ترى هەیە وەک اسمى الصاق, اسمى اللا مخادع اسمى المدیر اسمى الساحق، واتە ناوم ڕاستگۆیە, ناوم بێفێلە ناوم مودیرە ناوم ساحیقەو لە برگەى 15دا چەند ناوێکىترى هەیە…ل393
لەبرگەى 11 دا هاتوە حیث خلقت یامازدا الوجود, الضمائر والارادە و حیث خلقت روح الحیاة و نفختها فى الجسد وخلقت الافکارو الکلمات و الافعال… واتە ئەى مازدا من ئەفرینەرى بونم, ویژدان و ئیرادەم و ئەفرینەرى ژیان و گیانم خستە ناوجەستەوە و داهێنەرى بیرو ووشەم. لەلاپەرەى 66 ى کتێبى ئاڤێستا بە مازدا دەلێت: من لەسەرەتاوە ئەفرێنەرى بون و ویژدان و من ئەفرێنەرى روح و خستومەتە ناو جەستەوە و من ئەفرێنەرى بیرو ووشەو کردارم تا مرۆڤ بەئازادى باوەڕى بەویستى ئازاد بێ.
وەک لەو دەقانەدا دەبینرێ خودا وەند ئاهوڕامزدا ژیانى هێناوەتە بون و گیانى کردوە بەبەردا ئەمانەو زۆرى تر ئاینە ئیبراهیمیەکان لە زەردەشتیان وەرگرتووەو خزاندویانەتە ناو ئەو ئاینانەوە دیسان لە خالەکانى 3, 4 ,5 لەلاپەرە 77 دا بزانن چى بە زەردەشت دەلێت: ئەى ئاهور بەتۆى دەبێژم باوەرم پێبکە, کێ پارێزەرى مافە لەسەرەتاى بونەوە کێ رێڕەوى خۆرو ئەستێرەکان؟کێ ئەفرێنەرتە؟ کێ مانگى خستە گیانەوە کێ ووردە ووردە مانگ کەم بکات و بگاتە موحاق. ئەى ئاهوڕا بەتۆى دەبێژم باوەرم پێ بهێنە کێ زەوى و ئاسمانى دروست کرد کە هەرگیز ناروخێ. قورئان هەمان شتى وەرگرتوە لە سورەتى رحمن ئایەتى 7 و 9 دا هاتوە قال الله تعالى في سورة الرحمن: {وَالسَّمَاء رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ . أَلاَّ تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ . وَأَقِيمُوا الْوَزْنَ بِالْقِسْطِ وَلا تُخْسِرُوا الْمِيزَانَ} ئەمانە هەموى موناجات و نزاو داواکارى زەردەشت بووە خوداوەند ئاهوڕامزدا.
خۆرهەلاتناسەکان ناوى زرەدەشتیان بەواتاى ڕوناکى و تیشک یاخودانى ڕوناکى, یا روناکى خودایی لێکداوەتەوە, زۆرکەس واى بۆچون کە زەردەشت کەسایەتیەکى خەیالى بێت لەوانە فەیلەسوفى ئەلمانى بەناوبانگ نیچە لەکتێبەکەى( هكذا تكلم زرادشت- زەردەشت بەو شێوە دوا ) لە ڕۆمانە فەلسفیە بەناوبانگەکەى,بەلام زەردەشت خەیالى نەبووە بەلکو ڕاستەقینە بوو بەلام شتى ئەفسانەیی لەسەرکراوە. پرۆفیسور سلیمان مەزهەر لە (کتێبى قصة الدیانات چیرۆکى ئاینەکان) باس لەوە دەکات کە باوکى زەردەشت شوان بووە,لەدەشتو دەرئاژەلى لەوەڕاندوە لەنکاوێکا دوو تارمایی لی بەدەرکەوتوە چلێک گیاى( هوماى) پیرۆزى داوەتێ کە بیدات بە هاوسەرە شۆخەکەى, ئەویش ئەوچلەى لەگەل ئاو تێکەل کردوەو لەگەل هاوسەرەکەى خوردویانەتەوە دواى ماوەیەک ژنەکەى سکپربووە دواى چەند مانگێ خەوێکى دیوە کە هەورێکى ڕەش دەورى داوەو منالەکەى لەرەحمى دەرهێناوەو بردوە ویستویەتى بیکوژێ دایکەکە هاوارى کردووە بەلام لەنکاوێکا تیشکێک یا ڕوناکیەک لە ئاسمانەوە دەرکەوتوە وئەو هەورە ڕەشەى رەواندۆتەوە,لەناو ئەو ڕوناکیەوە گەنجێ دەرکەوتوە کۆرپەکەى داوەتەوە بەدایکى و پێى ڕاگەیاندوە ئەومنالە دەبێتە پەیامبەر ئەوکاتە ساڵى 660 پ.ز بووە کە زەردەشت هاتۆتە دونیاوە, وەک منال نەگریاوە بەڵکو پێکەنیوە بەدەنگى بەرز ئەو مالەى لەرزاندوە پڕ لە ڕوناکى و هەمو گیانە خراپەکان ونبون ئەم بەسەرهاتەوە هەمان قسەى ئامینەى کچى وەهبمان بیردەخاتەوە کە گوتویەتى ڕوناکیە لەناو لەشمەوە دەرچوە هەرچى کۆشکى شامە روناکى کردۆتەوە لەمولود نامە زۆر گوێمان لەوقسانە بووە…
سەرچاوەکان ناکۆکن لەسەر تەمەنى زەردەشت کاتێ سروشى بۆ هاتوە هەندێکیان دەلین لەتەمەنى 20 ساڵى بوە, هەندێکیان دەلێن 30 ساڵى هەندێ دەلێن 40 ساڵى بەلام زەردەشتیەت ئاینى ئیمپراتۆریەتى فارسى بووە پێش پەیدا بونى ئاینى ئیسلام بە 1000 ساڵە، بەلام لەسەدەى حەوتەم ڕووى لەپاشەکشە کرد بەهۆى هێرش و پەلامارو فتوحاتى ئیسلامى بۆ وولاتى فارس لە سالەکانى 633 و 654 زاینى, موسلمانان دەستیان کرد بەچەوساندنەوەى زەردەشتیەکان بەهەموو جۆرەکانى چ بەکوشتن چ بەترس و تالانکردنى گوندو شارەکانیان وروخاندنى پەیکەرەکانیان و تەنانەت سوتاندنى زۆربەشى ئاڤیستا هەروەها سەرانە لێسەندن گەر موسلمان نەبونایە ئایا لکم دینکم ولى دینى لەگەل ئەوە دەگونجێ؟ ئایا ئیسلام باوەرى بەپێکەوە ژیان و ئاینەکان هەبوە؟ بۆیە زۆرێک لەپیرەکانى زەردەشتیەت خۆیان حەشارداوە یا روویان لەشوێنى لاچەپ کردووە.