عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نزار خه‌زره‌جی له‌قه‌فه‌زی دادگای دانیمارکهوهبۆ ئه‌مارات/ بەشی دووم و کۆتایی.
دوای ئه‌وه‌ی گروپێک خسستنه گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی خه‌زره‌جی ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد: خه‌زره‌جی له مانگی کانوونی یه‌که‌می 1984 ـه‌وه تا مانگی 7ی 1987فه‌رماندی فه‌یله‌قی بووه، له جوغرافیایه‌کی به‌ربڵاو فراوانی باشووری کوردستان، له 1987- 1990 سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق بووه.
دوای داگیرکردنی کوێت له ساڵی 1990 کرا به‌راوێژکاریی عه‌سکه‌ری سه‌دام حسینی سه‌رۆکی عێراق.
ئه‌م فه‌رمانده پله باڵایه‌ی سوپای عێراق، رۆڵی دیاری هه‌بووه له سه‌رپه‌رشتیکردنی کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی باشووری عێراق، ده‌یان بڕیاری بۆ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفاله‌کان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و دۆڵی جافایه‌تی و شاناخسێ و قه‌ره‌داغ و گۆپته‌په‌و شێخ وه‌سان و گه‌ڵاڵه‌و بادینان و گوندی چیمه‌ن ده‌رکردووه.
پێنج هه‌زار گوندی خاپوورکردووه، رۆڵی له راگواستنی شارۆچکه‌ی گه‌ڵاڵه و حاجی ئۆمهرانان و جۆمان و بنگرد و قه‌ڵادزێ و سیروان و دیبه‌گه‌دا هه‌بووه‌و خاوه‌نی چه‌ندان تاوان و تراژیدیای که‌م وێنه بووه.
دوای راپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9- 4- 2003 عێراق، کورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌یتوانی رۆڵی گرنگ له نێو گۆڕانکارییه تیژ تێپه‌ڕه‌کان ببینێ، به‌پێی ئه‌و هه‌زاران به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌دوای راپه‌ڕین له نێو دام و ده‌زگا جیاجیاکانی رژێمی عێراقدا ده‌ست جه‌ماوه‌ر که‌وتن، ته‌واوی نهێنییه‌کانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکان، هه‌شت زنجیره‌که‌ی ئه‌نفال بۆ رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و بۆ میدیاکان و دادگای نێو ده‌وڵه‌تی بۆ دنیا ده‌خه‌نه روو.
ئه‌و هه‌موو په‌رۆشی و هه‌وڵه تاکه که‌سیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌س و رێکخراوه جیاوازانه‌ی دانیمارک ئه‌نجامدرا بۆ داگایی نزار خهرزرهجی به‌شیوه‌یه‌کی حه‌ماسی پڕ له لۆژیکانه، نمونه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بوو به‌رامبه‌ر بە به‌بێ سهوروشوێن کراوه‌کانی ئه‌نفال و قوربانیانی ناو گه‌رده‌لولی ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه جیاجیاکان.
ئه‌وان له ئاستی شکۆی لێپرسینه‌وه‌یه‌کی باڵادا، له دانیمارک ئه‌رکی خۆیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ده‌بوایه هه‌موو حیزب و رێکخراوه جیا جیاکان و سه‌راپا گه‌لی کورد‌و ئۆپۆزسیۆنی عێراق له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه له هه‌ڵوێستێکی گه‌وره‌دا هه‌موو توانایان بۆ به دادگایی‌کردنی خه‌زره‌جی بخستایه‌ته گه‌ڕ .
ده‌بوایه هه‌موو ده‌نگه‌کان بۆ پشتگیریی له گروپی خستنه گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی خه‌زره‌جی له دانیمارک بخرایه‌ته گه‌ڕ، ده‌بوایه ئه‌و گروپه بکرایه به سه‌نته‌رێکی گه‌وره‌ی گرنگی ده‌نگی گه‌لی کورد و عێراقی، بازنه‌یه‌کی فراونتر و گه‌وره‌تر له خۆبگرتایه لهدانیمارکهوه په‌لی بۆ په‌رلامانی وڵاتانی ئه‌وروپا و دنیا بهاویشتایه.
رۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکی هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانی هاوڵاتی ده‌رباره‌ی نزار جهزرهجی کردوه به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کانیان: حکومه‌تی دانیمارک ده‌مێک بوو به په‌رۆشه‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی کۆ کردبوه‌وه، که تاوانه‌کانی خه‌زره‌جی ده‌خسته روو تا لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی یاسایی له گه‌ڵدا بکرێت.
غاسمۆسن سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک ره‌خنه‌ی له‌وه‌زیری داد گرت که به په‌رۆشه‌وه کاره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی خه‌زره‌جی راناپه‌ڕێنێت.
رێکخراوی لێبووردنی نێو ده‌وڵه‌تی لقی سهنگالن له سویسرا نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی سویسرا کردووه، پشتیوانی خۆی له باره‌ی لێکۆڵینه‌وه ی نزار خه‌زره‌جی خستوه‌ته روو.
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی له دانیمارک داوای له‌سه‌راپا خه‌ڵکی کوردستان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه کردوه به هاوکاری حیزب و رێکخراوه جیاجیاکان و رۆشنبیران، هه‌موو توانایان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دابینکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان، ئه‌و (500)دۆلار ده‌به‌خشی به‌و که‌سه‌ی ئه‌و کاسێته ڤیدۆ ییه‌ی لایه، لای که‌سێک بووه ونی کردووه، ئه‌و کاته نزار خه‌زره‌جی و سه‌دام حسین له‌شاری سلێمانی بوون، خه‌زره‌جی خۆی سه‌رپه‌رشتی ژه‌هر ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه، هیچ کام له وه‌فیق سامه‌رائی و نزار خه‌زره‌جی و حسین کامیل، ئه‌وسا که بۆ ماوه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌تی عێراق دابڕان، به‌هیچ جۆرێک نه له کۆڕێکی رۆژنامه‌وانیدا، نه بۆ رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، نه بۆ کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان باسی تراژیدیای ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچهجیا جیاکانیان نه‌کردووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان رۆڵی سه‌ره‌کی و دیاریان له‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌دا هه‌بووه.
ده‌وڵه‌تی کوێت چه‌ند دیلێکی له عێراق مابوو، ده‌یانزانی کۆمه‌ڵ کوژکراون، به‌ڵام سه‌راپا که‌ناڵه‌کانی ناوخۆ‌و دنیایان هه‌ژاند، به هیچ جۆرێک ئاماده‌ی سازکردن و ده‌ست به‌رداری چاره‌نووسیان نه‌بوون، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو بهداواداچونیان بۆ ده‌کرد.
كورد به هه‌موو حیزب و رێکخراو بۆچونه جیاجیاکانه‌وه، چ به‌رنامه‌یه‌ک و نه‌خشه‌یه‌کی دیاری کراویان هه‌یه بۆ به‌دواداچوونی نهێنییه‌کانی ئه‌نفال، بۆ خستنه رووی تاقی کردنه‌وه‌ی ره‌شه‌بای ژه‌هر له هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکان، کاریگه‌ری ژه‌هره‌که له‌سه‌ر مرۆڤی کورد و ژینگه، تراژیدیای 82 ساڵی کۆمه‌ڵکوژی کورد ، ئه‌و تاوانانه‌ی هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ناتوانێتت نکۆڵی لێ بکات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم خۆیان به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی دیاریکراو، نزار خه‌زره‌جیان له کوردستانه‌وه گه‌یانده تورکیا‌و، پاشان ئوردن و دواتر دانیمارک.
ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌دانیمارک بواریان نه‌دا گروپی خستنه گه‌ری هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایکردنی خه‌زره‌جی کاره ده‌ستووریی و یاساییه‌کانیان هه‌ڵسوڕێنن. نوێنه‌ری حیزبه‌کانی کوردستان له ده‌ره‌وه دژی دواکاری گروپه‌که‌ی دانیمارک بوون، به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان که نزار خهرزرهجی تاوانبار بوو، ئه‌وان نزار خهرزرهجیان کرد به که‌سێتیه‌کی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ناساند، به هه‌موو توانایانه‌وه بوون به پارێزه‌ری نزار خه‌زره‌جی و له قه‌فه‌زی دادگای دانیمارکه‌وه به سیناریۆیه‌ک هێنایانه‌وه بۆ کوردستان و گه‌یاندیانه ئه‌مارات.
* سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردی هه‌موو لایه‌نه‌کان، هه‌موو توانای دبۆماسی خۆیان خسته گه‌ر، نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک دادگایی نه‌کرێ، بوون به پارێزه‌ری ئه‌و تۆمه‌تباره و پارێزگاریان لێ کرد، بۆ ئه‌وه‌ی دادگا ره‌وتی کاره یاساییه‌کانی ههڵنهسوڕێنێت.
به سیناریۆیه‌ک هێنایانه‌وه بۆ کوردستان و، دوای رێز‌و میوانداریه‌کی بێ سنوور، ناردیان بۆ ئه‌مارات بۆ ئه‌وه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان نه‌توانن له رووی یاساییه‌وه بیده‌ن به‌دادگا، هه‌موو ئه‌و رووداوه تراژیدیایه‌ی ئه‌نفالی کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکان به نهێنی بمێنێته‌وه‌و له هیچ شوێنێک باسی نه‌کات؟
گه‌ر نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک بدرایه به‌دادگا، که‌یسی ئه‌نفال له سنووری جوغرافیای قه‌تیس ماوی عێراقه‌وە هه‌موو سنووره داخراوه‌کانی تهی ده‌کرد، ده‌گه‌یشته دادگای دانیمارک و دنیای ده‌روه.
جارێکی تر ئه‌نفال به‌هۆی دادگایی نزار خهزرهجییهوه له ناو دادگای دانیمارک و وڵاتانی ئه‌ورپا ده‌بوو به دۆکیۆمینتێکی جیهانی، هه‌موو میدیای دانیمارک و ئه‌وروپا و دنیای ده‌هه‌ژاند.
ئه‌م هه‌نگاوه ستراتیژه بۆ که‌یسی ئه‌نفال به‌هایه‌کی سیاسیی و دبلۆماسیی و یاسایی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی ده‌بوو، ئه‌نفال له سه‌ر ئاستی دانیمارک و وڵاتانی ئه‌وروپا به جینۆساید بناسێنێت.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: خه‌زره‌جی به‌ره‌و رووی دادگای لاهای ده‌کرێت، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م، ل119-121.*