عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دوو گروپ..!
ئه‌مه‌ریکاو و وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له ماوه‌ی 8 ساڵی جه‌نگی عێراق – ئێران له رووی مادیی و مه‌عنه‌ویی و میدیاوه، هاوکاری سه‌دام حسێن یان کرد. به‌و پاڵپشتی یه به‌رده‌وامه‌یان سه‌دامیان توشی نه‌خۆشی سایکۆلۆجی له خۆبایی بوون کرد.
سه‌دام له 8 زنجیره‌ی ئه‌نفال له 21- 02- 1988 تا 6- 9- 1988 سه‌رپا ناوچه ئازادکراوه‌کانی له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه و بێ‌جیاوازیی و تا زاخۆ خاپوورکرد و خه‌ڵکه‌که‌ی له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا بێ سه‌روشوێن کرد.
لە 2- 8- 1990 به‌بڕیاری سه‌دام سوپای عێراق کوێتی داگیرکرد، له 17- 1- 1990 ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان له گه‌رده‌لوولی بیابان سوپای عێراقیان تێک شکاند، راپه‌رین له خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق و باشووری کوردستان به‌رپا بوو.
له 4- 2- 1991 کۆچ و ره‌وی 3 ملوێن ژن و پیاو و منداڵی کورد بۆ سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و تورکیا ویژدانی دنیای شه‌رمه‌زار کرد.
سه‌دام چه‌که کۆکوژییه‌کانی حه‌شاردا، بواری به لیژنه‌ی پشکنین نه‌دا ئه‌رکه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن، ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان له 9- 4- 2003 ده‌سه‌ڵاتی سەدامیان تێک شکاند.
دوای داگیرکردنی کوێت، سه‌دام خۆی به‌سه‌رۆکی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌زانی، سوپاکه‌ی به‌هیزتر کرد، به نیازی ژێرخانێکی ئابووری خه‌یاڵی به‌پێی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی دیارکراو پرۆسه‌ی ئه‌نفالی شاری سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆک و که‌رکوک) دانابوو. بهنیا زبوو کوردی ئه‌وچوار شاره‌ی کوردستان بگوێزێته‌وه بۆ خوارووی عێراق، عه‌ره‌به‌کانی خواروی عێراق له شاره‌کانی کوردستان نیشته‌جێ بکات.
به‌مه‌ش په‌یامه‌که‌ی میشیل عه‌فله‌قی سکرتێری حیزبی به‌عسی له باشووری کوردستان جێ به‌جێ ده‌کرد: ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له نیشتمانی عه‌ره‌بیدا ده‌ژیان ده‌بێ بتوێنه‌وه، کورد له باشووری کوردستان و به‌ربه‌ر له رۆژئای مه‌غریب. به‌م پرۆسه‌یه جوغرافیای باشووری کوردستانی له رووی دیمۆگرافی و خاک و زمان و کلتووره‌وه ده‌سڕییه‌وه.
گه‌ر گۆڕانکاری 9- 4- 2003 هاوکێشه سیاسییه‌کانی نه‌گۆڕایه، ئه‌م جوغرافیا دیاریکراوه‌ی باشووری کوردستان ناوی نراوه هه‌رێمی کوردستان، پێک نه‌ده‌هێنرا.
دوای راپه‌ڕین، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم، له ئایاری 1994- ئهیلووولی 1998 هێزی پێشمه‌رگه‌و ژێرخانی ئابووری و میدیان به جۆرێک ئاڕاسته کرد، کوردیان کرد به جه‌للاد، کورد کورد بکوژێ، کورد دیلی لایه‌نه‌که‌ی تر بکوژێ، کورد شاخ و لادێ و شاری کورد ستان به زه‌بری هێز بگرێ، کورد تاڵانی ماڵ و موڵکی لایه‌نه‌که‌ی به‌رمبه‌ری بکات.
دوای گۆڕانکاری 9- 4- 2003 هه‌موو ده‌سکه‌وتی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه بوو، ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان و ماده‌ی 140 یان خسته په‌راوێزه‌و کاڵیان کرده‌وه. به هه‌مان کلتووری خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه و کلتووری به‌عس، جیاوازی نێوان شاره‌کانیان دروست کرد.
ئێستا شه‌ڕی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حکومه‌تی هه‌رێم به جۆرێکه، مایه‌ی ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵامه. هاوڵاتیان سه‌ریان سووڕماوه سه‌رۆکی حکومه‌ت ته‌نیا سه‌رۆکی هه‌ولێرو دهۆکی زۆنی زه‌رده بێ و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت نوێنه‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕینی زۆنی سه‌وزبێ. په‌رله‌مان نه ده‌نگی هه‌یه، نه ره‌نگ، نهههڵوێست. هه‌موو شه‌ڕه‌کانی حیزب و حکومه‌ت بۆ داهاتی نه‌وت و غاز‌و بودجه‌یه، سه‌رۆ کی حکومه‌ت ده‌ڵێ: حکومه‌ت به‌رپرس نییه له دابینکردنی موچه‌ی هاوڵاتیان. ئه‌ی کێ به‌رپرسه؟ ئه‌ی رۆڵی حکومه‌ت چییه؟ ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ حکومه‌ت ته‌نیا دروشمێکی بریقه‌داره، دوو گروپی کورد یاری به‌داهات و بودجه‌وه ده‌که‌ن.
هاوڵاتیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌رینم، رووبه‌رووی بارودۆخێکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزی ده‌رروونی و ئابووری بونه‌ته‌وه، نه سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و نه په‌رله‌مان و نه‌حکومه‌ت نوێنه‌ری هاوڵاتیان نین.
حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ته‌نیا دروشمێکن، نوێنه‌ری داهات و ده‌سکه‌وت و بودجه‌ی (دوو خانه‌واده‌و دوو بنه‌ماڵه و دوو گروپی) ته‌ریبی دژ به یه‌کن.
ئیستا هاوڵاتیان کورد به عیزه‌تی نه‌فسیان باجی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وت و گرێی ئاڵۆزی سایکۆلۆجی و جینۆسایدی ئابووری و ئه‌و دوو گرپه‌ی کورد ده‌ده‌ن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts