بورهان شێخ ڕەئوف: عیراق هه‌وڵی خۆ پڕچكردنهوه ده‌دات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه رۆژی یه‌كشه‌مه 8/5/2022، كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتنامه‌ی گرێداوه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا به مه‌به‌ستی كڕین و هاورده‌كردنی تۆپی قورس و دوورهاوێژ بۆ به‌هێزكردنی تۆپخانه‌ی سوپا (المدفعیه).
ئیمزاكردنی گرێبه‌ست بۆ كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوو
له لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی دهنگوباسی عیراق (واع) له زاری فه‌رمانده‌ی به‌شی تۆپخانه له وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق (لیوا روكن عه‌بد ئهلعهرداوی) بڵاوی كردۆته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتووی ئیمزاكردووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا، به تایبه‌تی بۆ به‌شی تۆپخانه‌ی قورس كه له ماوه‌كانی پێشوودا له شه‌ڕی داعشدا ده‌ركه‌وت كه رۆڵێكی كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا.
سوپای عیراق له ئێستاشدا وه‌كو پێشوو ئاڵه‌نگاری گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه، چونكه چه‌كدارانی داعش جموجووڵیان به‌دی ده‌كرێت له زۆر ناوچه‌ی جیاواز له پارێزگاكانی موسڵ و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ئه‌نباریش، شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن و هێزه كانی ئاسایش و سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ش غافڵگیر ده‌كه‌ن و دهستدهوهشێنن، جگه له‌مه‌ش ئه‌م دواییه كێشه‌ی شه‌نگالیش زیادی كردووه كه هێزه‌كانی (یه‌به‌شه) له‌وێن و سوپای عیراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دووریان بخاته‌وه له‌و شاره.
تۆپخانه‌ی سوپای عیراق
فه‌رمانده‌ی باسكی تۆپخانه‌ی سوپای عیراق نه‌یشاردۆته‌وه كه ده‌وڵه‌ت زۆر به گرنگیه‌وه له هه‌وڵی پێشخستنی تواناكانی تۆپخانه‌ی سوپادایه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه كاری خراپ ده‌كه‌ن و له یاساكانی ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌چن و به‌ره‌و رووی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای عیراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشخستنی تواناكانی هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو روویه‌كه‌وه به تایبه‌تی دابینكردن و كڕینی تۆپخانه‌ی دوورهاوێژ كه ده‌توانێت له مه‌ودایه‌كی دووره‌وه دوژمن به ئامانج بگرێت و له ناو به‌رێت، به تایبه‌تی له شه‌ڕه‌كانی تیرۆریستانی داعشدا ئه‌و راستیه‌مان بۆ وه‌ده‌ركه‌وت كه تۆپخانه‌ی دوورهاوێژ له فڕۆكه و تفه‌نگ كاریگه‌رتره.
له لایه‌كی تره‌وه سوپای عیراق له هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی هه‌موو چهكو سیستمی به‌رگری خۆیه‌تی له رێگه‌ی كڕین و هاورده‌كردنی چه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی پێشخستن و به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی چه‌ك و فیشه‌ك له ناوخۆی وڵات به هاوكاری وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش.
هه‌ر هه‌فته‌ی پێشوو ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عیراق رایگه‌یاند، كه چه‌ند هێلێكی به‌رهه‌مهێنانی نوێی چه‌ك و فیشه‌ك كه‌وتوونه‌ته كار‌و خزمه‌ته‌وه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان فرۆكه‌ی جه‌نگی له‌ناو عیراقدا ببه‌ستن واته پارچه‌كانی هاورده بكه‌ن و لێره ته‌جمیعی بكه‌ن، فرۆكه‌ی تریش دروست بكه‌ن بۆ چاودێری.
هه‌ر تایبه‌ت به‌و هه‌واڵه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عیراق (موحه‌مه‌د ساحیب دوراجی) به ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، كه وڵاته‌كه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی ئیمزا كردووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی توركیا و پۆله‌ندا بۆ پشتگیری و پشتیوانی پرۆسه‌ی چه‌كداركردنی هێزه‌كانی ئاسایش و گواستنه‌وه‌ی زانست و ته‌كنۆلۆژیا بۆ یارمه‌تیدان و پێشخستنی پیشه‌سازی سه‌ربازی عیراق، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ده‌سته‌كه‌یان له هه‌وڵی ئیمزاكردنی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شدایه له گه‌ڵ به‌ریتانیا و پاكستان، ئه‌وه‌شی وت كه پیشه‌سازی سه‌ربازی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی نیشتمانی و له ده‌ست نه‌دانی دراوی قورسی عیراق و به فیرۆنهچوونی، ئه‌مه رێگر ده‌بێت له‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ین، چونكه له‌ناوخۆ به تێچوویه‌كی كه‌متر به‌رهه‌م دێت.
ره‌نگه تائێره ئاسایی بێت، عیراق مافی خۆیه‌تی سوپاكه‌ی چه‌كدار بكات و به‌رگری له سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی خۆی بكات، چونكه ساڵانێكه عیراقی نوێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نا هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا، رۆژانه گوێبیستی بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كانی عیراق ده‌بین له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندیش له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه به‌دی ناكه‌ین، له كاتێكدا و به‌پێی سیستمی فیدراڵی به‌رگری كردن له سنوورهكن له ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ناوهندییدایه.
پشكی هه‌رێم چی ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی له‌ناو عیراقدا، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه و له ده‌ستووری عیراقیشدا جێگیر كراوه وه‌كو پاسه‌وانی هه‌رێم، پشكی چییه له‌م پڕچهكردنهدا؟ ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری ئه‌م سیاسه‌تی نوێكردنه‌وه و پڕچهكردنهی سوپای عیراقه؟ له كاتێكدا چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی له پشكه بوودجه‌ی سه‌روه‌ری عیراق ته‌رخان ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه دوور نییه، ئه‌م پڕچهكردنه سه‌ره‌تایه‌ك نه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق له‌مه‌ڕ نه‌وتی هه‌رێم و لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری نه‌وتیش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره. له‌و رووه‌وه له كۆتاییدا ده‌كرێت بپرسین له عیراقی نوێی فیدراڵیدا كه كورد رۆڵی گرنگی بینی له دروستكردنهوهیدا و به تایبه‌تی له دامه‌زراندنی سوپای نوێی عیراقدا ئه‌م پۆستانه‌ی هه‌بوو:
1- ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، كه دواتر به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه پۆسته‌كه‌ی جێهێشت.
2- سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا .
3- فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی.
زۆر پێگه‌ی تر له فه‌رمانده‌ی تیپه‌كانه‌وه بگره و… تد، كه ئێستا به ده‌ست كورده‌وه نه‌ماون.
كێ به‌رپرسیاره له‌و پاشه‌كشانه؟ ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكن ده‌بێت شاره‌زا و به‌رپرسانی سه‌ربازی كورد له حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه و روونی بكه‌نه‌وه كێ هۆكاری هه‌موو ئه‌و پاشهكشانهیه له به‌غدا.