عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مۆنۆمینتی ئه‌نفال.
دوای راپه‌رینی ئازاری 1991 و گۆرانکاری 9- 4- 2003 ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران دۆکۆمێنتی پڕ له نهێنی تراژیدیای گۆڕی به کۆمه‌ڵی بێ سهرشوێنهکان کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفاله‌کان که‌وه‌تنه ڕوو.
له دوای کۆده‌تای 14ی گه‌ڵاوێژی 1958 تا گۆڕانکاری 9- 4- 2003 له‌ماوه‌ی 45 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق به شێوه‌ی جیاجیا، کۆمه‌ڵ کوژی مرۆڤی کوردیان کردوه‌و ته‌رمه‌کانیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی باشوری کوردستان و خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق شوێن بزر کردووه.
ئه‌و چاڵانه نهێنی پر له‌په‌نهانی هه‌زاران گۆڕی به کۆمه‌ڵی مرۆڤی کورد و هاوڵاتی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراقی خستووه‌ته ڕوو. چاڵه‌کان پره له که‌له‌سه‌ر و ده‌ست و قاچ و ئێسک و پروسکی ژن و پیاو گه‌نج و منداڵ و ئه‌و که‌ره‌سه سادانه‌ی که پێیان بوو، زۆربه‌ی گۆره به کۆمه‌ڵه‌کان کوردن.
ئه‌و ژن و پیاو و منداڵانه‌ی له 8 زنجیره‌که‌ی ئه‌نفالدا له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه تا زاخۆ ده‌سگیر کران و کۆمه‌ڵ کوژ کران، زۆربه‌یان خه‌ڵکی گه‌رمیان و ناوچه جیاجیاکان و بادینانن، ئێسک و پروسکی 8 هه‌زار بارزانی و کورده فه‌یلیه‌کان و ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ن که له زیندانه‌کانی کوردستان و موسل و ئه‌بوغریب و نوگره‌سه‌لمان دوای گوله باران و له سێداره‌دان، ته‌رمه‌کانیان له چاڵی تاک تاک و بەکۆمه‌ڵ، بێ سه‌روشوێنکران.
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو به هاوکاری به‌غداد، له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی وردی زانستی به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی و جوله‌که‌کانی هۆڵۆکۆست، به‌راوێژ به پسپۆرانی بواره جیاجیاکان، به به‌شداری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یەگرتوهکان، ریكخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و پزیشکی پسپۆری بواری دادوه‌ری، به ئامیری نوێی پزیشکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ، به به‌شداری میدیاکانی ده‌ره‌وه، گۆره‌کانیان ههڵبدایهتهوهو لیکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ورد و چڕیان له هه‌موو بواره‌کاندا له سه‌ر بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی جۆری کوشتنه‌کانیان بۆ هه‌موو دنیا بخه‌نه روو، له ئه‌نجامی گه‌ڵاڵه‌کردنی ئه‌و توێژینه‌وانه‌وه سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و هه‌موو جه‌لاده‌کانی تر رووبه‌رووی دادگا بکرانایه‌ته‌وه.
له مه‌راسیمێکی گه‌وره‌و پر له شکۆی به‌ربڵاودا ئه‌و گۆڕه به کۆمه‌ڵه ونانه له جه‌به‌ل حه‌مرین له مۆنۆمێنتێکی گه‌وه‌ره به قه‌د قه‌باره‌ی جینۆسایده‌که به خاکی جه‌به‌ل جهمرینی سنووری نیشتمان بسپێرانایهو پارێزگاریان له هیماو شکۆمه‌ندیی ئه‌نفال و سنوری جوغرافیای کوردستان بکردایه. نه‌ک گۆڕه به‌کۆمه‌له‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین و ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بهێننه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ و گوندی دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری و دوکان و ناوچه کانی تر. بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌راپا هه‌رێمی کوردستاندا، ته‌نیا یه‌ک مۆنۆمێنتی گۆڕی به کۆمه‌ڵی ئه‌نفال هه‌بێت. له ئاستی سه‌نگ و قورسایی ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردا بوایه، به ئێسک‌و پروسکی گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و خوینی شه‌هیده‌کان ، باڵای[ جه‌به‌ل حه‌مرین ] ی سنوری جوغرافیای کوردستانیان سوور بکردایه.
ئه‌و سنووره‌یان بکردایه به مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و شکۆی جینۆسایدی کورد، بۆ ئه‌وه جارێکی تر، کورد کۆمه‌ڵ کوژ و ئه‌نفال و جینۆساید نه‌کرێته‌وه.