رێباز مام شۆرش: چۆنێتى گەوجاندنى که‌سێتى مرۆڤ له به‌رێوه‌به‌ردنى کۆمه‌ڵگادا.
بێگومان ئه‌مرۆ له نێو کۆمه‌ڵگاى سه‌رده‌مدا نیاز و ئومێد زۆرن و مرۆڤ به خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌وه کرێوهى ژیانێکى ئاسوده و شادمان داده‌ڕێژێت و به بیر و هێزه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له ژیاندا زاڵ بێت به سه‌ر ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى که به شێوه‌یه‌کى سروشتى و ناسروشتى ده‌که‌ونه سه‌ر رێگاى. هه‌موو بونه‌وه‌رێک که بارودۆخى ژیانیش به شێوه‌یه‌کى فراوان ده‌ورى ده‌بنێت، چه‌ندین هۆکاریش ده‌ور له سه‌ر مرۆڤ ده‌بینێت وه‌ک هۆکارى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیرى که ئه‌مانه گرینگ‌ترین هۆکارن که کار ده‌که‌نه سه‌ر ناخى مرۆڤ. ئه‌مانه به ئه‌رێنی و نه‌رێنی ده‌ور له سه‌ر مرۆڤ ده‌بینن.
بۆیه مرۆڤ به دوو شێوه ده‌بینرێت؛ هه‌ندێکیان زیاد له‌و هێز و توانایه‌ى که هه‌یانه شوێن و پله‌یان پێ به‌خشراوه و شایه‌نى ئه‌وه نین، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌که‌ى که هۆشمه‌ند و ژیرن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کاره‌کانى کۆمه‌ڵگا و ده‌توانن کاره‌کانى میلله‌ت زۆر به سهرکهوتوییهوه به‌ڕێوه به‌رن، پشتگوێ خراون.
پێویسته یاسایه‌کى باش و عادیلانه هه‌بێت و ئه‌و مرۆڤانه‌ى لێوه‌شاوه نین له شوێنه‌کانیان و ناتوانن دڵى جه‌ماوه‌ر رازى بکه‌ن و کاره‌کانیان به باشى ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنى ساکارتر و بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا نه‌ڕوخێنن. له هه‌مان کاتدا ئه‌و مرۆڤانه‌ى که چالاک و ژیرن له به‌ڕێوه‌بردنى کاره‌کانى کۆمه‌ڵگا پێیان نه‌زانراوه یان گرینگ‌یان پێ نه‌دراوه ئه‌وانه له شوێنه گرینگ و بایهخدارهکانى وڵات دابمه‌زرێن و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا ئاسوده بن، ده‌بێ پسپۆرانى کۆمه‌ڵگا هه‌ڵسه‌نگاندنى واقعى دابڕێژن بۆ ئه‌وه‌ى هێزى بیرى و سیاسى که‌سێتى هه‌ر مرۆڤێک به شێوه‌یه‌کى گونجاو هه‌ڵبسه‌نگێنن بۆ ئه‌وه‌ى چاک و خراپ ده‌ستنیشان بکرێن. هه‌ر که‌سێک به پێ یاسا و هێزى خۆى شوێنى به‌ڕێوه‌بردنى کارى له کۆمه‌ڵگا پێ بسپێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کسانى و دادپه‌روه‌رى له ناو هه‌موو تاکێکدا به‌رقه‌رار بێت. پێویسته له سه‌ر گه‌نجان و خوێندکاران به حوکمى ئه‌وه‌ى توێژێکى رۆشنبیرى کۆمه‌ڵگان ده‌توانن کۆمه‌ڵگا به ده‌ست بهێنن و ئاسوده‌یى بۆ میلله‌ت به‌دى بێنن. پێویسته له لایه‌ن خودى ئه‌م توێژه زیاتر بایه‌خ به باره جیاوازه‌کانى ژیان بده‌ن و تێکه‌ڵاوى زیاترى ئازاره‌کانى جه‌ماوه‌ر بن. ده‌بێ هه‌موو تاکێکى ناو کۆمه‌ڵگا به گوێره‌ى ئاستى رۆشنبیرى و سیاسیان و خه‌مخۆریان بۆ پێشخستنى کۆمه‌ڵگا شوێنى گونجاویان پێ بسپێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا له‌و رێگاوه له ژیانێکى پڕ له یاسا و ئاشتى هێمنى بژین. بەڵام ئەوەی ئێستا لە کۆمەڵگای کوردی و حکومرانی بنەماڵەی بارزانی گەوجاندنی کۆمەڵگاو بە کۆیلەکردنی تاک و ریسواکردنی تاکە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی یان کۆبوونەوەکان.
سەردانیکردنی وەفدی حکومەت و پێدانی زانیاری درۆینە، بە کۆمەڵگاو چەواشەکردنیان لەسەر خۆشگوزەرانی و پەیوەندی دیبلۆماسی هەموو لە پێناوی مانەوەو گەوجاندنی کۆمەڵگایە