عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: حه‌مرین پایته‌ختی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان.
سه‌دام حسین دوای کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و خاپورکردنی ئه‌و شاره‌و 8 قۆناغی ئه‌نفالی کورد، شارێکی نوێی به ناوی (هه‌ڵه‌بجه‌ی نوێ) دروست کرد.
له دوای ڕاپه‌ڕین باره‌گای زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ی حیزبه بەرههڵستکارهکانی شیعه‌ی عێراق له سلێمانی و هه‌ولێر بوو، دوای گۆڕانکاری 9- 4- 2003 و راماڵینی سه‌دام و دام و ده‌زگا دابڵوسێنهرکان و سوپای عێراق، زۆربه‌ی سه‌رکرده شیعه‌کان و حیزبه‌کانیان له کوردستانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد. به‌ڵام زۆر له‌و سه‌رکردانه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته‌کانیان له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق له به‌غداد دژی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه.
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد‌و حیزبه سیاییه‌کان ده‌بوایه دوای روخانی سه‌دام راسته‌وخۆ روویان نه‌کردایه‌ته ناو کۆشکه‌کانی سه‌دام له ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غداد.
له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، له سه‌ره‌تادا له ناو خێمه‌دا له جه‌به‌ل حه‌مرین، پێشوازیان له‌و وه‌فدانه بکردایه که روویان له کوردستان ده‌کرد، دواتر بناغه‌ی شارێکی نوێیان له نزیک گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفال له جه‌به‌ل حه‌مرینی بنیات نایه، به ناوی(جه‌به‌ل حه‌مرین) ی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
ئیسک و پروسکی ئه‌نفالی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌یان له جه‌به‌ل حه‌مرین ده‌رنه‌هێنایه، ئێسک و پروسکی ئه‌نفاله‌کان یان نههێنایهتهوه بۆ کوردستان، هه‌موویان له بۆنه‌یه‌کی پڕ له شكۆدا له جه‌به‌ل حه‌مرین به خاک بسپاردایه، له شوێنی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین، مۆنۆمینتێکی گه‌وره‌ی پڕ شکۆیان بۆ ئیسک و پروسکی ئه‌نفال و جینۆساید کورد دروست بکردایه.
له 14- 4 ی هه‌موو ساڵێك له جه‌به‌ل حه‌مرینی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفالی نیشتمان و سنووری جوغرافیای کوردستان، نوێنه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه و ئه‌و میدیای بینراو بیستراو تۆمارانه‌ی تراژیدیای ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفالی کوردیان گه‌یاند به دنیا، بانگ بکرانایه بۆ گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین، وه‌ک پایته‌ختی ئه‌نفالی کورد‌و،جینۆساید به‌دنیا بناسیایه.
سه‌رکرده‌کانی کورد، هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان به گیانی چه‌ق به‌ستوی حیزبایه‌تی بۆ دژایه‌تی یه‌کتریی په‌روه‌رده نه‌کردایه، به خۆشه‌ویستی خاک له هێڵی جه‌به‌ل حه‌مرینی سنووری نیشتمان وه ک پارێزه‌ی خاک دابمه‌زراندایه، کۆلێجی سه‌ربازیان له‌جه‌به‌ل حه‌مرین بۆ خزمه‌تی خاک به زانستی تیوری و پراکتیکی سه‌ربازی بۆ گه‌نجه‌کان دروست بکرایه. نه‌ک ئه‌م هه‌موو لیوا تایبهتیانهیان بۆ پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی تاک ره‌وانه‌ی شه‌خسی خۆیان دروست بکردایه.
سه‌رکرده سیاسییه کان ده‌بوایه له حه‌مرین وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌نفال و گۆڕی به کۆمه‌ڵ و جینۆساید، له‌شاری حه‌مرین به وتاری نه‌ته‌وه‌یی پێشوازیان له سه‌رکرده‌و وه‌فدی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و عێراق بکردایه، کاره دبلۆماسییه‌کانیان دوور له چوار چێوه‌ی حیزبایه‌تی وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌و شوێنه‌دا ههڵسوڕانایه
به‌مه‌ش سه‌رکرده کانی کورد سنووری سروشتی جوغرافیای کوردستانیان به ئیسک و پروسکی شه‌هیدانی نیشتمان و گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفال به عێراق و به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و عه‌ره‌بی به جینۆساید ده‌ناساند. پێویستمان به ناوچه‌ی دابڕاو ماده‌ی 140 نه‌ده‌بوو . به‌ڵام ئه‌مان گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین و خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق یان ده‌رهێنا و گواستیانه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری نزیک که‌لار، سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد له هه‌رێم و به‌غداد وتاری نه‌ته‌وه‌ی کورد یان کرد به‌قوربانی عه‌قڵی چه‌ق به‌ستوی حیزبایه‌تی به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌یان له به‌غدادی پایته‌ختی بڕیاری ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد، خۆیان یه‌کتری یان سڕییه‌وه.
ئه‌زمونێکی حیزبی تێک شکاویان پێشکه‌ش به ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کرد، به‌هاو شکۆی تراژیدیای ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و جینۆسایدی کوردیان کاڵ و بچوک کرده‌وه.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد مۆدیلێکی حوکمرانی وایان به هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه نیشاندا، له سه‌رکرده‌ی هیچ نه‌ته‌وه و نیشتمانێکی دنیا ناچێ، وه‌ک چۆن نه‌یانتوانی به ئیسک و پروسکی ئه‌نفالی جه‌به‌ل حه‌مرین بپارێزن، شاری جه‌به‌ل حه‌مرین دروست بکه‌ن، بواریان ره‌خساند جه‌به‌ل حه‌مرین بکرێ به حه‌شارگه‌و بنکه‌ی جم و جۆڵی داعش.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts