هیوا ناسیح: چۆن ڕێکخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ هاته پاڵ که‌یسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی؟
دوای ئه‌وه‌ی له‌م پێشه‌وه که‌ناڵی العرب چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تاوانباری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و سوپاسالاری پێشووی رژێمی سه‌ددام دا کرد، قسه‌وباسێکی زۆر له‌سه‌ر ناوبراو به‌دوای خۆیدا هێنا، خه‌زره‌جی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له (1987 – 1991) له نوێترین دیمانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت:
له قۆناغی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌می ئه‌نفال به‌شداربووم… بڕیاری ئه‌نفالمان دا له ده‌ره‌نجامی هاوكاری كورد به دیاریكراوی گروپه‌كه‌ی تاڵه‌بانی‌و ئێرانی دوژمن.. ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌ك بوو بۆ لێدان له یاخیبوان‌و چه‌كدارانی كورد.. بڕیارماندا سه‌ری چه‌كداره تێكده‌ره‌كان پانکه‌ینه‌وه‌و… هتد.
خه‌زره‌جی له مانگی کانوونی یه‌که‌می 1984ـه‌وه تا مانگی حوزه‌یرانی 1987 فه‌رماندەی فه‌یله‌قی بووه، له ناوچه‌یه‌کی فراوانی باشووری کوردستان، له 1987تا 1990 سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق بووه. له 1987 فه‌رماندەی فه‌یله‌قی بووه، دوای داگیرکردنی کوێت له ساڵی 1990 کراوه به‌راوێژکاریی عه‌سکه‌ری سه‌دام حسینی سه‌رۆکی عێراق. ئه‌م فه‌رمانده تاوانبار و پله باڵایه‌ی سوپای عێراق رۆڵی کاریگه‌ر و دیاری هه‌بووه له سه‌رپه‌رشتیکردنی کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی باشووری عێراقیش، ده‌یان بڕیاری بۆ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفاله‌کان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی تری کوردستان ده‌رکردووه.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر/ چۆن ئەمنستی چووه پاڵ دادگایی‌کردنی خەزرەجی