عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شاری قورس و سه‌ری مارەکه!
له 1784 تا 2022 ته‌مه‌نی شاری سلێمانی ( 238) ساڵه، گه‌ر به‌راوردی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م شاره له گه‌ڵ شاره‌کانی تری عێراقدا بکرێ، له رووی سیاسیی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووریی و هه‌ڵویست و گۆڕانکارییه‌کانه‌وه له ته‌مه‌نی گه‌وره‌تره.
له 1921 تا 1958 له ماوه‌ی 37 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، سوپای عێراق به هه‌ماهه‌نگی سوپای به‌ریتانیا و فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا، ( 1927 تا 1923، 1931 تا 1930 ) په‌لاماری شاری سلێمانییاندا، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا شاری سلێمانیان بۆردمان کرد.
6ی ئه‌یلوولی 1930 شه‌پۆلی خه‌ڵکی شاری سلێمانی، پێشه‌نگی راپه‌ڕین و شۆڕشی شاربوون، وه‌ک بورکانێک رووبه‌رووی ئینگلیزه‌کان دژ به غه‌در و سسته‌م و ناعه‌داڵه‌تی و بێ ده‌ستووریی و بێ یاسایی ته‌قینه‌وه، به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌کانی شاریان هه‌ژاند.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق له 1958 تا راپه‌ڕینی 7- 3- 1991 تا گۆڕانکاری 9- 4- 2003 له‌ماوه‌ی 45 ساڵدا 5 سه‌رۆک کۆمار، سلێمانی شاری رێپێوان و مانگرتن و راپه‌ڕین و هه‌ڵوێست و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش بوو.
له منعتهجهولهکهی 9ی حوزه‌یرانی 1963 ئیزیباتخانه و حامیه‌ی سلێمانی پڕکران له خه‌ڵکی شار، چه‌ندان که‌س گوله بارانکران، یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و ده‌یان تراژیدیای شاری سلێمانی دۆکۆمینتی نێو ده‌وڵه‌تین.
زۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد له سلێمانی داڵده‌دراون، ره‌وتی سیاسیی و رووناکبیریی له‌م شاره‌دا فێر بوون، دوای راپه‌رین ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌ت به هه‌موو بۆچوونه جیاجیاکانه‌وه، بێ وه‌فاو بێ ئه‌مه‌کانه ئه‌م شاره‌یان خسته په‌راوێزه‌وه.
سلێمانی باجی هه‌ڵوێستی باڵا‌و پێشه‌نگی خۆپیشاندانی شار‌و راپه‌رین و شۆڕشی شار ده‌دات، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامی سیاسیی و حیزبه‌کانی تره‌وه به هۆی ململانیی نا سروشتی و نا دیموکراتی و نابه‌جێ و نا دروستی یانه‌وه، به‌هۆی بێ سیسته‌میی و بێ ده‌ستووریی و بێ یاساوه، هه‌ر هه‌موویان به عه‌قڵی مهزاجیانەیان، غه‌دریان له‌م شاره کردووه.
ئه‌وه ( 31 ) ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد وه‌ک سه‌دام سلێمانی یان له بازنه‌ی شه‌قامی شه‌ست مه‌ترییه‌که کردووه به زیندان، له ماسته‌ر پلانی شار‌و سیمای شار و ره‌وتی خزمه‌تگوزاریی و گۆڕانکارییه‌کان بێ به‌ریان کردووه.
سه‌دام حسین به‌شاری سلێمانی ده‌وت: سلێمانی شاره مه‌ترسییه قورسه‌که، سه‌ری ماره‌که‌یه. ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد سه‌دام ئاسا هه‌مان به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه و هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتیان به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره نواند. جینۆسایدی ئابووریان به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره په‌یڕه‌و کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێست و شکۆی باڵای خه‌ڵکی شار که‌م بکه‌نه‌وه. به گرێی ئاڵۆزی ده‌روونیان، سه‌دام ئاسا: سلێمانی سه‌ری ماره‌که یه و به عه‌قڵی حهکمانهیان ورد‌و خاشی ده‌که‌ن. نیازیان بوو، سیمای شاری سلێمانی بکه‌ن به کهلاوهیەکی دوای کۆتایی جه‌نگی ده‌رونی گرێی ئاڵۆزیان.
له دوای راپه‌رینه‌وه، (10) پارێزگار له سلێمانی کاریان کردوه، هیچ کام له‌و پارێزگارانه هیچ ههڵوێستێکییان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ناعه‌داڵه‌تی و ئه‌و هه‌موو غەدرهی له‌م شاره کرا نه‌بووە، کامیان ده‌ستبه‌رداری کورسیه‌که‌یان بوون، رووبه‌رووی سته‌م و ژه‌هری زنجیره سزاکانی سلێمانی وه‌ستانه‌وه.
سه‌ردار قادر دووساڵ جێگری پارێزگار و نۆ مانگ به‌وه‌کاله‌ت پارێزگاری سلێمانی بوو، له ماوه‌ی ئه‌زموونی کاره‌کانیدا،گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له ژێر دروشمی بریقه‌داری (سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبییرییه )، به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و سیاناریۆی جیاجیا، سزای ئه‌م شاره ده‌ده‌ن، داهاتی سلێمانی نادیار‌و ونه، جیاوازی له نێوان سلێمانی و دهۆک ده‌که‌ن، ده‌یان غه‌درو کاری ناعه‌داله‌تی بینی.
له هه‌ڵوێستێکی دیار‌و باڵادا، رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و ژه‌هری سزایه‌ی سلێمانی وه‌ستایه‌وه، دهستبهردارو پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئیمتیازه‌کانی بووه‌وه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts