ئەفسانەی مه‌لا مسته‌فا له بیره‌وه‌رییه‌كانی زرار سڵێمان به‌گدا.
نوسینی/ دانا مەنمی
كورد له نوسینه‌وه‌ی مێژوودا زۆر ده‌ست و پێ سپی یه، كه‌م شاره‌زای مێژووه‌و زیاتر بۆی نوسراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی مێژویان نوسیووه‌ته‌وه ڕاستگۆ نه‌بوون و له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر سێبه‌ری بنه‌ماڵه‌چێتی دا هاوشێوه‌ی دوژمنانی كورد مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی مێژوودا كردووه، ڤۆڵتێر ده‌لێت: بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی مێژووییانە لەڕابردوو ڕزگارمان بێت، پێویستە لەسەرمان هەموو ئەو ڕابردووە بەقوڵی بخوێنینەوەو لێی وردبینەوە. كاتێكیش ژه‌نه‌راڵ مارشاڵ بیتان له جه‌نگدا فه‌ره‌نسای دایه ده‌ست هێزه‌كانی نازی، له ژنەڕاڵ دیگۆل یان پرسی چۆن بەو ئاسانییە فه‌ره‌نساتان ڕاده‌ستی بەدەستی هێزەكانی نازی كرد؟ دیگۆل لەوەڵامدا گوتی: چونكە مارشاڵ بیتان مێژووی نەخوێندبۆەوە..!
ئیدوارد هالت كار لەكتێبی (مێژوو چییە؟) لەڕوونكردنەوەی سوودەكانی مێژوودا، ڕوانینێكی دی دێنێتە پێش:( دەوری تایبەتی مێژوونووس نە خۆشەویستی‌و نە دەربازكردنی خۆی نییە لەڕابردوو، بەڵكو تێگەیشتنو دەستگرتنە بەسەر ڕابردوودا وەك كلیلێك بۆ تێگەیشتن لەئێستا”.
زرار سڵێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی پێشمەرگەی کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلول و یاوەری مەلا مستەفا بۆ یەکێتی سۆڤیەت له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا ساڵانی 1977-1943 نهێنی زۆری بۆ ئاشکراکردووین، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مه‌لامسته‌فای بارزان، که مێژووه‌که‌ی و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بۆ خستووینه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، زرار سڵێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی ڕاستگۆیانه‌و ئازایانه و نه‌ترساوه‌و رووداوه‌کانی باسکردووه، بابه‌ته‌کان هێنده به‌زمانێکی شیرین نووسراونه‌ته‌وه له‌یه‌که‌م په‌ڕه‌وه خوێنه‌ر بڕیار ده‌دات ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت، بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا زرار سڵێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی خوێنه‌ر به که‌سایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا ده‌ناسێنێت، خوێنه‌ر تووشی شۆك ده‌كات، ئه‌و كتێبه ئێستا له‌بازاردا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت، چونكه پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ڕێگه‌ی پاراستنه‌وه ئه‌و کتێبه‌یان له بازاڕه‌کاندا كۆكرده‌وه‌و له ناویان برد.
له‌بابه‌تی ڕوخانی کۆماری مه‌هاباددا مامۆستا زرار سڵێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی، له‌بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا نوسیویه‌تی و ده‌لێت: مه‌لامسته‌فایان لێ کردووین به‌ئه‌فسانه‌یه‌ک که له‌ڕاستیدا وانه‌بووه، هه‌میشه دژایه‌تی که‌سانی ڕۆشنفکر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کردووە دژی زانست بووە، له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا باسی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و چاره‌نووسی كۆمارده‌كات و ده‌لێت: قازی محه‌مه‌د نە بڕوای بە بەرگریکرن بووە و نەبڕوای بە دەرچوون بووە و بڕیاری داوە مه‌هاباد و خەڵکەکەی جێ نەهێڵێ، قازی محەمە ڕۆحێکی گاندیانە دەبینی، بەڵام لەگەڵ دوژمنێکی هەڵەدا، ئەو سۆفییەکی پاک بووە، بەڵام شا و ڕژێمەکەی دڕندەبوون.
له‌باره‌ی مه‌لا مسته‌فاشه‌وه زرار سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی نوسیویه‌تی: مەلا مستەفا دوای ئەوەی شەوێک خۆی لەجێگەکەی دەدزێتەوە و دەچێتە قونسوڵی ئەمەریکی لەتاران، ئیتر بەختی دەکرێتەوە بۆ ئەوەی شا ببینێت و مانگی دواتر دەگەڕێتەوە و پەیامی شا دەگەیەنێت بە شوێن کەوتۆکانی، کاتێ لە مەلا مستەفا دەپرسن ئەی چارەنوسی قازی و هاوەڵەکانی بەچی دەگات؟ مه‌لا مسته‌فا له وه‌ڵامدا دەڵێ: شا ده‌لێت: ئەوانە (خائینن بەرامبەر بە ئێران) هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: مەلا مستەفا دەچێتە گوندەوێرەو کاتێک مەلا مسته‌فا ده‌بینن باسی شەڕەکانی ورمێی تاوتوێ ده‌كه‌ن، پاشان ڕەییس عێزەت گووتی: بە پەرۆشەوە دوێنێ نا پێرێ قازی محەممەدو ئەوانەی دەگەڵی بون لە سێدارە دراون!
مەلامستەفاش له‌وه‌ڵامدا زوو وەدەنگ هات وگوتی: تۆ بۆ پەرۆشی؟ حکومەتی ئێڕان بە خائین پێناسەی کردون!
رەییس عێزەت کە ئەو قسە ناخۆشەی لە زاری مەلا مستەفا بیست ڕۆییشت و نەگەڕایەوە! بە بێ ئەوەی خواحافیزیان لێ‌بکا.
حەمەد ئاغا گووتی: عێزەت بۆ کوێ ڕۆیی بۆ نەگەڕاوە؟ بێ گومان لە قسەکانی مەلا مستەفا نیگەران بووە لە بەر ئەوە ماڵ ئاواییشی لێ نەکردین.
ئەوجار مەلا مستەفا پرسی: ئەوە عێزەت چی لێهات دیار نییە؟
فەقێ حەسەن له‌وه‌ڵامدا گوتی: ئەزبەنی وادیارە لە قسەکانی تۆ کە دەربارەی قازی محەممەد کردتان نیگەران بووە و گەراوەتەوە گوندی حەسەن نوران.
مەلا مستەفاش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كات!
سه‌باره‌ت به كاروانه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بۆ سۆڤیه‌تیش زرار سلێمان ده‌رگه‌ڵه‌یی ده‌لێت: مەلامستەفا ڕازی بووە لە سایەی شادا بچنە هەمەدان و تەسلیم بن و چەک دابنێن، بەڵام شێخ ئەحمەد ڕازی نابێت و ئیتر شەڕ دەست پێ دەکات، دوای مشت و مڕێکی زۆر خێزانی بارزانییه‌کان ئاودیوی کوردستانی باشور دەبن و خۆشیان بەرەو کۆماری باکۆ و یەکێتی شورەوی ده‌كه‌ونه ڕێ، لە لاپەڕەی 173دا تالاپەڕەی 175 باسی دواشەر لەگەڵ عەشایرەکانی ناوچەکە و جاش و سوپای ئێران ده‌کات، نوسیویه‌تی و ده‌ڵێ: مەلامستەفا لە دوری چەند کیلۆمەترێکەوە لە شەڕەکە دەڕوانێ، ئەمەیە پاڵەوانی ڕێگەکە! له لاپه‌ڕه 175 ی كتێبه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌لێ: دوای تەواو بوونی شەڕەکه مه‌لا مسته‌فا لە هێزەکەی خۆی به دوو كه‌س ده‌لێت: ئافه‌رین بەراستی سەری خێڵی بەرزانتان بەرز کردەوە!
له كۆتایی دا ده‌لێم ئەم کتێبە دەبوو زۆترین قسەی لەسەر بکرایە و دەبوو مامۆستا لە دەیان مێزگردا دانیشتنی لەگەڵدا بکرێت و پرسیارە شاراوەکانی ناو ئەم کتێبه‌ی پێ ئاشکرا بکرێت.