عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: گریانه به کوڵه‌که‌ی کیژه.
سه‌یرانی خوشکم، په‌پوله‌یه‌کی پاک و بێ گه‌رده، له خۆشه‌ویستیدا باوکم ناوی ناوه کیژه.
کیژی خان و مانی خانه‌واده‌که‌مان و چرای ماڵه‌که‌مانه, نه‌ک ته‌نیا خۆشه‌ویستی ئێمه، هاوڕێی خۆشه‌ویستی دراوسێ و هه‌موو خزمانه. هه‌ر که‌س له نزیکه‌وه بیبینێ ده‌بێت به هاوڕێی و خۆشی ده‌وێت، هه‌ندێک که‌سیش به چه‌ند وشه‌یه‌کی نه‌شیاو په‌ڕه‌ی ناسکی هه‌ستی وه‌ک گوڵی بریندار ده‌که‌ن.
له 20- 05- 2013 باوکم ماڵئاوایی له‌ژیان کرد، دوای پرسەکه‌ی کیژه رووی ده‌کرده ژووره‌کان، ژوور به ژوور به دوای باوکم دا ده‌گەڕا، هیچ سۆراخێکی بۆ نه‌کرا. ئێواره‌یەکیان له به‌رده‌رگای ده‌ره‌وه وه‌ستا، هه‌ر چاوه‌ڕوانی باوکمی ده‌کرد، به‌ڵکو بگه‌ڕێته‌وه، باوکم دیار نه‌بوو، تا به‌ته‌واوی له شوێنی خۆی ماندوو بوو، دوایی رووی کرده هه‌موومان و وتی:کوا باوکه؟. باوکه گیان که‌ی د ێته‌وه؟
له ناکاو ده‌ستی کرد به گریانێکی زۆر به‌کوڵ، تا خه‌و به‌لای دا هێنا.
له 25- 04- 2018 دایکم ماڵئاوایی له ژیان کرد، کیژه له ماڵی ئیسماعیلی ئامۆزامان بوو، له گوندی دێکۆنی خورماڵ، دوای پرسه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌موو ژووره‌کان به دوای دایکم دا ده‌گه‌ڕا، نه‌یبینی یه‌وه، رووی پرسیاری کرده هه‌موومان:کوا دایە؟؟ دایه گیان که‌ی دێته‌وه؟
ده‌ستی به گریان کرده‌وه.گریانێک ژیر بوونه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو.
کیژه به به‌رده‌وامی به‌دوای باوکم و دایکم دا ده‌گه‌ڕێت.
بڵێی به ده‌باشیرەکه‌ی ده‌ستی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌خته‌یه‌ی تابلۆکه‌ی تیاکێشاوه
دایکم و باوکم ی به رۆح دۆزیبێته‌وه؟
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts