عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سۆیبه‌ی باڵابه‌رز.!
عه‌تا چاوشین ی هونه‌رمه‌ند، عاشقی هۆنراوه‌و ده‌نگ و ئاوازبوو، یاده‌ورییه‌کی پڕ له رۆمانسی تاڵی له‌بواری ده‌نگ و ئاوازدا هه‌یه، به ئیحساسێکی هونه‌ری میللی گۆرانی و هۆنراوه‌ی بۆ عه‌شق و خۆشه‌ویستی یاده‌وه‌رییه کانی وتووه.
چاوشین زوو ده‌رکی به‌وه‌کردووه، زۆربه‌ی ئه‌و هۆنراوه‌ی شاعیره‌کان نوسیویانه‌و هونه‌رمه‌نده‌کان چڕیویانهو بوون به وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک، چیرۆکێکی پڕ له عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، شۆخێک به نهێنی پاڵه‌وانی نێو هۆنراوه‌و ده‌نگ و ئاوازهکهیانه، زۆربه‌ی پاڵه‌وانی نێو گۆرانیه‌کان پڕن له هه‌ناسه‌ی نامۆیی و دابران، ئه‌مه‌ش وای لهچاوشین کردوه عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی نهێنی چیرۆکی گۆرانیەکان و شۆخی پاڵه‌وانی گۆرانی هونه‌رمه‌نده‌کان بێت.
له 1985 – 1988 عه‌تا چاوشین له شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، عه‌وداڵێ بینینی هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌وێ بووه، شار به‌شارو تۆمارگه به تۆمارگه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌ڕا، به‌دوای شریتی هونه‌رمه‌نده‌کان دەگەڕاو، به ده‌یان شریتی لای خۆی ئه‌رشیف کرد.
رۆژێک له دوکانی شیرینی فرۆشێک له شاری سه‌قز به‌رێکه‌وت حسین شۆخ که‌مان زی‌زی بینیووه، پرسیاری سۆیبه‌ی باڵابه‌رزی لێ کردوه، چۆن له‌و گۆرانی یه‌دا ئه‌و شۆخه بوه به هێمای پاڵه‌وانی ئه‌و گۆرانی یه بێ ئه‌وه‌ی که‌س بیناسێت، به‌ڵام ناوی له‌سه‌ر زاری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه، برایانی زی‌زی له‌وه‌ڵام دا ئاماژه به‌وه کردووه:
سۆیبه جوانترین شۆخ و ره‌خشی گه‌ڕه‌که‌که‌مان بوو، ماڵیان له کۆڵانه‌که‌ی ئه‌و به‌رمان بوو، سۆیبه جوانییه‌که‌ی و باڵابهرزییهکهی له ناو گه‌ڕه‌ک و شاردا ده‌نگی دابوه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک گۆرانی بێژ خه‌ونمان به‌وه‌وه دهبیبینی، رۆژێ له رۆژان سۆیبه‌ی باڵا به‌رز ببینین و گۆرانی بۆ جوانیه‌که‌ی و باڵاکه‌ی بلێین.
به رێکه‌وت زه‌ماوه‌ندێک له‌و گه‌ڕه‌که‌ی ئه‌وان سازکرا، خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک و شار له‌و زه‌ماوه‌نده‌دا هه‌ڵده‌په‌ڕین و ره‌شبه‌ڵه‌کیان گرت، له ناکاو سۆیبه‌ی باڵابه‌رز له کۆڵان ده‌رکه‌وت و رووی کرده زه‌ماوه‌نده‌که، جوانی سۆ یبه و باڵا چنارییهکهی هه‌موانی توشی تێڕامان کرد، بوو به هۆی له دایک بوونی ( گۆرانی سۆیبه‌ی باڵابه‌رز)،
ره‌شبه‌ڵه‌کی گه‌رمتر کرد و بازنه‌ی ههڵپهڕکیهکهی به‌ربڵاو تر کرد، هه‌ردوو سۆیبه، سۆیبه‌ی باڵابه‌رز و گۆرانی سۆیبه‌ی باڵابه‌رز، زهماوهندهکهو گه‌ڕه‌ک و شار و هه‌موو کوردستانی هه‌ژاند.
رۆژێک عه‌تا چاوشین له زه‌ماوه‌ندێکی شار شۆخێکی تری بینی بوو، وه‌ک سۆیبه‌ی باڵا به‌رز جوان بوو، به‌جۆرێک هه‌ڵده‌په‌ڕی و سه‌رچۆپی گرتبوو، ببوه هۆی هه‌ر پێنج کۆپله‌ی گۆرانییه‌که، به‌سه‌رئه‌و (ره‌خش) ـه‌دا بڵێ. به‌ڵام سۆیبهیهکی باڵا به‌رزی بێ ناو و نیشان.
+ سه‌رچاوه: محه‌مه‌د مه‌ردان، به‌رنامه‌ی فۆلکلۆر، که‌ناڵی کوردسات.
عهتاچاشین/ عه‌تا ئه‌مین زۆراب له ساڵی 1962 له گه‌ڕه‌کی باخی شێخ له‌تیف له‌دایک بووه، له کۆتایی حه‌فتاکان خوێندنی ئاماده‌یی پێشه‌سازی ته‌واو کردوه، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکان کرێکاری کاشی بووه لای وه‌ستا کاروان، دواتر بووه به‌وه‌ستای کاشی. له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید عه‌لی عه‌بدوڵڵا ره‌باتی دا گۆرانیان له‌سه‌ر شریت تۆمارکردوه، له 17/ 6/ 2020 توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، له 22/ 6/ 2020 له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ دوا هه‌ناسه‌ی سپارد، هه‌موو خه‌ونه هونه‌رییه‌کانی دوو توێی خاک بوو.
حسین شۆخ که‌مان ناسراو به‌زیزی، له شاری سه‌قز له‌دایک بووه، نازناوی زی‌زی له‌وه‌وه به‌سه‌ریا دابڕاوه به منداڵی زمانی گرتویه‌تی، وتویه‌تی زازا .. زازی .. زی زی، له شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان و تا هه‌شتاکانیش به ناوی برایانی زی‌زی یه‌وه به ئامێری فۆلکلۆری ده‌ف و باڵه‌بان و دوزه‌له، گۆرانی میللی یان له زه‌ماوه‌نده‌کانی شاری سه‌قزدا وتووه، خاوه‌نی 46 گۆرانی یه له رادیۆی سنه‌و کرمانشاو قه‌سری شیرین و ورمێ و مهابادو رادیۆی کوردی به‌غداد وه‌ک سۆیبه‌ی باڵابه‌رز، فاتم، شه‌مامه‌و خاڵ خاڵ، یه‌کێکه له ده‌نگه ره‌سه‌ن و دیاره‌کانی گۆرانی میللی کوردییه/ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts