عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دکتۆر ساجید و هه‌ڵوێسته‌کانی.!
مرۆڤێک به‌قه‌د به‌رینی قوڵایی ئاسمان، هه‌ستی ناسکی دڵسۆزی و به‌خشنده‌یی بوو، سه‌نگی به‌های مرۆڤایه‌تی بوو، هه‌ڵوێستی مرۆیانه‌ی ئه‌و ئاسایی نه‌بوو، ئه‌وه‌نده میهره‌بان بوو، هه‌ر هاوڕێ یه‌کی زیندان و پێشمه‌رگه‌یه‌کی شاخ، له یاده‌وه‌رییه‌کانیاندا ده‌یان چیرۆکی دکتۆرساجید ده‌گێرنه‌وه. ئه‌و زنجیره چیرۆکانه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگه مه سیحه، درامای ئه‌و عه‌شقی رۆحی و پاکێتی یه بۆ خاک، بۆ مرۆڤ، بۆ زیندانی و بۆ پێشمه‌رگه، بۆ نه‌داران بۆ یاده‌وه‌ری بۆ هاوڕێکانی، رۆمانێکه تا ئێستا تۆمار نه‌کراوه.
ئه‌و به کۆڵه پشتێکی پڕ له ده‌رمانه‌وه له سه‌نگه‌ری هه‌موو چالاکی و داستانه‌کاندا بوو، به ناو رێژنه‌ی گوله‌و ره‌تڵی تۆپ و به نێو رۆکێتی فرۆکه‌و گوله‌ی دۆشکه‌ی کۆپتهرهکاندا له‌م سه‌نگه‌ره‌وه ده‌گه‌یشته ئه‌و سه‌نگه‌ر، قوڵپی خوێنی پێشمه‌رگه برینداره‌کانی ده‌وه‌ستاند، زامی جه‌سته‌یانی ساڕ‌ێژ ده‌کرد، ئازاره‌کانی که‌م ده‌کردنه‌وه، مه‌رگیانی بۆ ده‌کرده‌وه به ژیان، خه‌ڵکی گونده‌کان به جۆرێک هه‌ڵوێسته جوامێرییه‌کانی دکتۆر ساجید ده‌گێڕنه‌وه:
– هه‌مووی چیرۆکی ئه‌فسانه‌ی خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی بوو، هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌کانی بووه، به‌نوکته سه‌رنج راکێشهرهو جوانه حازر به‌ده‌سته‌کانی پێکه‌نین و خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشی یه هاوڕێکانی، له‌گه‌ڵ خاڵه به‌هادین مه‌جیدی پورزای دا به‌گۆرانی و ده‌نگ و ئاوازه کانیان، دنیایه‌کی پڕ له رۆمانسیه‌تی وایان ده‌به‌خشی یه هاوڕێکانیان پڕ بوو له عه‌شقێکی ئه‌به‌دی و تێرامان بۆ هونه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی بۆ ژیان.
دوو هۆده‌و هه‌یوانێک
دکتۆر ساجید له دوای راپه‌ڕین له خانوویه‌کی کرێ دابوو، دوو هۆده‌و هه‌یوانێک بوو، جه‌رده‌و مافیاکان خه‌ریکی دزی و راورووت بوون، هه‌موو که‌ره‌سه‌و که‌ل و په‌لی دام و ده‌زگاکانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان تاڵان کرد‌و ئاودیوی ئێرانیان کرد. به دۆلاری دزی و راووڕووت بوون بە خاوه‌نی به‌نزیخانه و ته‌لارو کۆمپانیا و ده‌یان پرۆژه‌ی خه‌یاڵی،
بوون به ده‌وڵه‌مه‌ندو که‌سێتی دیار، به‌ڵام خه‌ڵک هه‌موو ئه‌و ده‌م و چاوانه ده‌ناسن.
زۆریان مه‌سئولی حیزب و حکومه‌تن، بوون به هاوڕێی مسته‌شارو جاش و خائینه‌کان، له دام و ده‌زگا باڵاکانی هه‌رێمدا رۆڵیان هه‌یه، ئه‌وان چاره‌نووس و ستراتیجی وتاری نه‌ته‌وه‌یی کورد له په‌رله‌مان و حکومه‌تدا دیاری ده‌که‌ن، هه‌موو ئه‌م نیشتمانه به گردو شاخیه‌وه موڵکی ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ن. ئه‌وان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه بوون و له حیزب و حکومه‌ت و په‌رله‌مان خاوه‌نی بڕیاربوون.
ئا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا دکتۆر ساجید، هیچ موڵک و خانویه‌کی به‌عسی و ئه‌منه‌کانی داگیر نه‌کرد، هه‌ر له خانووه کرێکه‌یدا بوو، خانویه‌کی حکومه‌تیان پێ به‌خشی، له‌و کاته‌شدا دکتۆرێک…. داوای خانووی کرد، دکتۆر ساجید به دڵ و ده‌رونه به‌خشنده‌یه‌که‌ی و به‌عیزه‌تی نه‌فسی گه‌وره‌یی خۆی له دکتۆره‌که زۆر موسته‌حه‌ق تر بوو، به‌ڵام کلیلی ئه‌و خانوه‌ی که ده‌بوایه ببوایه به لانه‌ی خۆی و هاوسه‌رو جگه‌ر گۆشه‌کانی به‌خشی به‌و دکتۆره. تا دوا هه‌ناسه‌ی به کرێچێتی مایه‌وه.
پێشمه‌رگه بریدارەکه
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین له شه‌ڕێکدا بریندار کرا، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه، که‌م ئه‌ندام بوو، له‌ده‌رگای زۆر له‌م لێپرسراوانه‌ی دابوو، ده‌ستیان نابوو به روویه‌وه. هه‌ستی ئه‌و که‌م ئه‌ندامه‌یان به جۆرێک بریندار کردبوو، برینی ده‌رونه برینداره‌که‌ی له برینی جه‌سته‌ی قوڵ تر کرد. به پێی راپۆرتی پزیشکی چاره‌سه‌ری ئه‌م پێشمه‌رگه برینداره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کرا. دکتۆر ساجید بوو به هه‌موو که‌سێکی ئه‌و برینداره، هه‌موو پێداویستییه‌کانی بۆ دابین کرد، به په‌رۆشییه‌وه هه‌موو توانای خۆی خسته گه‌ر تا نه‌یگه‌یانده نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.
سه‌رچاوه: ئه‌م زانیاریانه‌م له به‌رێزان خاڵه به‌هادین مه‌جید ی پورزای دکتۆر ساجید و کاک ئازاد جاف وه‌رگرتووه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts