عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: کۆمه‌ڵ کوژی 9ی حوزه‌یران.
عه‌بدولسلام عارف و به‌عسییه‌کان 4 مانگ بوو بهکۆدهتا ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق گرتبووه ده‌ست، تاریک و لێڵی به‌یانی 9- 6- 1963 به بلندگۆ سه‌راپا شاریان هه‌ژاند، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوو چۆی ناو شاری سڵمانی یان راگه‌یاند.
هیزه‌کانی سوپای عێراق و حه‌ره‌س قه‌ومییه‌کان به سه‌رپه‌رشتی لیوا زه‌عیم سدیق رژانه ناو سه‌راپا کۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کانی ناو شار، ده‌رگای ماڵ به ماڵیان ئاواڵاکرد، نێرینه‌ی ماڵه‌کانیان ده‌سگیر ده‌کردو ده‌یانبردن بۆ ئینزیباتخانه‌ی سلێمانی و حامیه‌ی سلێمانی، هه‌موو زیندانه‌کانیان به زیندانی سیخناخ کرد، زیندانییه‌کانی تر یان برده ژووری ئێستره‌کانی حامیه‌ی سلێمانی.
ده‌یان و سه‌دان که‌سی تێکۆشه‌رو خاوه‌ن هه‌ڵوێست و رووناکبیر‌و که‌سێتی جیاجیان له هه‌موو چین و توێژه‌کانی شار ده‌سگیر کرد، هه‌موو ره‌شه کوژییه‌کانی زه‌عیم سدیق دوور له چاوی میدیا ده‌کرا، له‌به‌ر به‌ربڵاوی ره‌شبگیریی و کۆمه‌ڵ کوژییه‌که، هه‌ندێک ده‌ڵێن 170 زیندانی کۆمه‌ڵکوژ کراون، له نامیلکه‌ی 9ی 1963، که چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی خوێناوی به خه‌باتی گه‌لی کورد ناوی 84 زیندانی خستوه‌ته روو.
سوپای عێراق و حه‌ره‌س قه‌ومییه‌کان، به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ر ته‌ها الشکرچی له‌شاری کۆیه ره‌شبگیریی کاسبکاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانیان کرد، 9که‌سێکیان له ناو بازاری کۆیه‌دا کۆمه‌ڵکوژ کرد.
زه‌عیم سدیق 33هاوڵاتی گوندی سه‌یاره‌ی لای ده‌ربه‌ندیخانی گوله باران کرد، مه‌لای گونده‌که به قورئانه‌وه چوو به پیر زه‌عیم سدیقه‌وه، زعیم بێ ڕێزی نواند.
له 18- 11- 1963 عه‌بدولسه‌لام عارف کۆده‌تایه‌کی کرد به‌سه‌ر بهعسییهکانداو خۆی به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، سوپای عێراقی کرد به ئامرازێکی زه‌برو زه‌نگی توند‌و تیژیی بۆ زنجیره کۆمه‌ڵکوژی زیاتری کورد.
عه‌بدولسه‌لام له کۆنفراسێک‌دا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی کۆکردبووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد و بزوتنهوەی کورد، فائق السامرائی سه‌رۆکی یانه‌ی پارێزه‌رانی عێراق یه‌کێک بوو له نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عه‌ره‌بی (الناسسری )وتبووی: توانه‌وه‌ی کورد له بۆته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی عه‌ره‌ب و نه‌هێشتنیان له سه‌ر رووی زه‌مین تاکه چاره‌سه‌ره.
موفتی ئه‌رده‌ن له کۆنفراسێکی زانایانی ئاینیدا فتوایدا: هه‌موو چه‌کداره کورده‌کان دژ به سیسته‌مه ئیسسلامییهکهی عێراق ده‌جه‌نگن، (کافرن )و کوشتنیان ره‌وایه.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێز: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دوه‌م، ل9-10
* عه‌بدولسه‌لام عارف: له 21ی ئازاری 1921 له به‌غداد له‌دایک بووه، له1938 چوه‌ته کۆلیژی سه‌ربازی، له 1957 له‌سه‌رداوای عه‌بدولکه‌ریم قاسم په‌یوه‌ندی کردووه به رێکخراوی ئه‌فسه‌رانی ئازادی خواز، رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌موو له کۆده‌تای 14ی گه‌لاوێژی 1958، دوای کۆده‌تای 8ی شوباتی 1963 بووه به‌سه‌رۆک کۆماری عێراق، له 13/4/1966به هۆی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌یه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. گۆران ئیبراهیم ساڵح، دۆزی کورد له بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو عیراقدا 6ی ئازاری 1975- 2ی ئازاری 1990، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات –هه‌ولێر، چ 1 ، 2013، ل 40.
* سدیق مسته‌فا ناسراو به زه‌عیم سدیق: ئه‌فسه‌رێکی سوپای عێراق و خه‌ڵکی شاری موسڵ بوو، فه‌رمانده‌ی لیوای 5ی سوپای عێراق بوو.کورد پێدیا.