خالید مەجید فەرەج: ماتریالیزم لە ئیبکورەوە وە بۆ مارکس/ بەشی چوارەم و کۆتایی.
ماتریالیزمی مێژوویی
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو بناغەیەیە کە ماتریالیزمی مێژووی لەسەر بنیات دەنرێت شیکاریەکانی بۆ کۆمەڵگە لەسەر دوو بنیات دەکات کە ژێر خان و سەرخانە ژێرخان بریتییە لە هێزەکانی بەرهەم هێنان و پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنان لەوەشدا نهێنی پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگەی ئینسانی تێدایە لە هەموو کۆمەڵگەکاندا هێزەکانی بەرهەم هێنان و توانای پێشکەوتنی بەردەوامی هەیە، بەڵام پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان لە ناسازیەکی(تناقض) بەردەوام دایە لەگەڵ هێزەکانی بەرهەم هێناندا تاوەکوو پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنان شێوازی تازە وەردەگرێت کە ڕێک دەکەوێت لەگەڵ هێزەکانی بەرهەم هێنان دا لێرەدا پێکهاتە ئابووریە نوێیەکە دەچێتە قۆناغێکی پێشکەوتن و گەشە سەندنەوە بەڵام سەرلەبەری ژێر خانەکەش دەچێتە باری ناسازیەوە لەگەڵ سەرخانەکە.
هێزەکانی بەرهەم هێنان ئامرازەکانی بەرهەم هێنانن وەک گاسن مەکینە دەستی کرێکار، پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنانیش بریتین لەئوروستکراتی سەرمایەدار و مەللاکەکانن (بۆرجوازی) ئەمانە پێیان دەڵێن پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنان کە بەردەوام دژی ئامرازەکانی بەرهەم هێنانن واتا چینی کرێکار، سەرخان لە دامەزراوەکان و سیستمەکان و ڕۆشنبیری ئەخلاق و یاسا و پێوەرەکان (معاییر)و بەها و ئایین وهتد پێک دێت، پێکهاتەکانی سەرخان پشتیان بە ژێر خان بەستووە بە ئابووری پێکهاتەکانی، سەرخانەکە هەمووی ئەسیری گۆڕانکارییەکانی ژێرخانەکە دەبن، با باسی شێوازەکانی بەرهەم هێنان بکەین قۆناغەکانی پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەپێی تیۆرییە مارکسیەکە:
یەکەم/ قۆناغی پێشکەوتن قۆناغی (مشاعی)یە سەرەتاییەکە بکەین کەس خاوەنی هیچ نییە شتەکان بۆ هەمووە لەم قۆناغەدا مرۆڤایەتی هیچ شێوەیەک لە شێوەکانی موڵکداری نەزانیووە زیاتر کشتوکاڵیان کردووە کڕین و فرۆشتن نەبووە ئەوەی چاندوویانە خۆیان خواردوویانە ئیکتیفای خۆیان هەبووە.
دووەم/ قۆناغی کۆیلایەتی لە سەردەمی گریک و ڕۆمانەکاندا سیستەمی کۆیلەیان هەبووە ئیشی زۆریان پێکردوون خاوەنەکەی بۆی هەبووە بیانکوژێت یان بیانفرۆشێت هەقیان نەبووە ژن بهێنن و شوو بکەن چینێکی زۆر گەورە بوون هیچ مافێکیان نەبووە بۆ نانی ڕۆژانەیان ئیشیان کردووە.
سێیەم/ قۆناغی دەرەبەگایەتی (موڵکیەتی زەوی) جۆرێک لە پێشکەوتنی لەبارەی سەربەستی مرۆڤ تێیدا بوو بە بەروارد لەگەڵ قۆناغی کۆیلەیەتیدا چونکە هێزەکانی بەرهەم هێنان پێشکەوتن و ئەوەش وا پێویستی کرد بە پەیوەندی بەرهەم هێنانی نوێ دروست ببێت.
چوارەم/ قۆناغی پێشکەوتنی سەرمایەداری لەم قۆناغەدا شێوەی نوێی ئامرازەکانی بەرهەم هێنان دەرکەوتن چونکە هەموو بوارەکانی زانست و تەکنیک پێشکەوتن.
پێنجەم/ مارکسیزم مژدەی قۆناغی شیوعیەتمان دەداتێ کە دواین قۆناغی پێشکەوتنی مرۆڤایەتییە کە تێیدا ئیدی هیچ تناقض ناسازیەکی ناوەکی نامێنێت.
ئامرازەکانی بەرهەم هێنان چییە ئەو ئامێرانەیە کە بۆ بەرهەم هێنانی پێداویستییە مادیەکانیان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەبیعەت بکەن، سەرەتا دەست بوو دواتر بەرد، مرۆڤی یەکەم بەردی بەکار هێناوە دواتر چەکوشی دروست کردووە ئەو ئامرازانە پێشکەوتن و پەرەیان سەند بە زیاد بوونی دەسەڵاتی مرۆڤ بەسەر سروشتدا دواتر چەقۆ و تیر و کەوان و ڕم دروست کرد و دواتر هەڵم و زەڕە و کارەبا.
دەڵێن کارل مارکس بۆیەکەم جار کە دەگاتە لەندەن لە یەکێک لە شەقامەکاندا پیاسە دەکات سەرنجی بۆ لای مۆدێلی بزوێنەرێکی قیتار دەڕوات کە لەبری بە خەڵووزی بەردی بە کارەبا ئیش دەکات یەکێک لەو کاتەدا لەلایەوە دەبێت دەڵێت یەکسەر مارکس عەسەبی و تووڕە دەبێت نەک لە داهێنانەکە بەڵکوو لەو عاقیبەتە ئابوورییانەی کە ئەو ئامێرە بەدوای خۆیدا دەیهێنێت بە برادەرەکانی دەڵێت کێشەکە چارە سەر بوو بەڵام پیشبنی کردنی ئاکامەکان زۆر قورسن دەبێت شۆڕشی سیاسی لە ڕەحمی شۆڕشی ئابووریدا هەڵگبیرسێت. شۆڕشی سیاسیش تەنها گوزارەشە لە شۆڕشی ئابووری مەبەستی لەوەیە ئەو قیتارەی کە بینیویەتی وا دەکات زۆر لە کرێکارەکان وازیان لێ بهێنرێت چونکە شوێنی ئەوان دەگرێتەوە، دەڵێن هەر کەسێکی دیکە لەبری مارکس ئەو بزوێنەرەی ببینیایە سەراسیمە دەبوو بەو داهێنانە و هیچی تر، ئاگاداری عاقیبەتەکانی نەدەبوو.
چۆن لە ئامرازەکانی بەرهەم هێنان بزوتنەوەی مێژووی و ژیانی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت ئامرازەکانی بەرهەم هێنان بزوتنەوەی مێژووی بەپێی پێشوەچوون و ناسازیەکانی دروست دەکات، هێزەکانی بەرهەم هێنان لە پێشووە چوون نەشونمای بەردەوام دان و لەهەر قۆناغێکی دیاری کراو دا ئەو هێزانە شێوەیەکی تایبەتیان هەیە لە شێوەکانی بەرهەم هێنان ئەو بەرهەمەی کەپشت بە ئامرازە بەردینە سادەکان دەبەستێت جیاوازە لە بەرهەمەی کە پشت بە تیر و کەوان دەبەستێت بەرهەمی ڕاوکەر جیاوازە لە بەرهەمی شوان و فەلاح بەو شێوەیە هەر قۆناغێک لە مێژووی کۆمەڵگەی مرۆیی شێوازی تایبەتی خۆی هەیە لە بەرهەمهێنان پشتبەستوو بە جۆری هێزە بەرهەمهێنەکان و پلەی گەشەسەندن و پێشکەوتنی، کاتێک کە خەڵک لە خەباتیاندا دژی سروشت بۆ ئەوەی بیڕەخسێنن بۆ پێداویستییە مادیەکانیان لە یەک جیا و دانەبڕاو نەبوون لە یەکتری ئەو بەرهەمە بەرهەمی بەکۆمەڵ بوو شتێکی سروشتی بوو کە لە نێوان ئەو خەڵکانەدا پەیوەندی دروست ببێت بە سیفەتێک کە کۆمەڵەیەکی پێکەوە گرێ دراو بوون لە کاتی پرۆسەی بەرهەم هێنانەکەدا ئەو پەیوەندییانە واتا پەیوەندی بەرهەم هێنان کە لەنێوان خەڵکەکدا دروست دەبوو لەبەر ئەوەی ئەوان کۆمەڵایەتی بوون ئەو پەیوەندییانەی بە پەیوەندی موڵکداری ناو دەبرێن ئەوەیە کە دۆخە ئابوورییەکە دیاری دەکات و شێوازی دابەشکردنی سەروەتە بەرهەم هێنراوەکە لە کۆمەڵگەدا بە واتایەکی دیکە چی دیاری دەکات؟
یەکەم/ شێوەی موڵکداری مەشاعی، کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی، سەرمایەداری سۆشیالیزمی.
دووەم/ جۆری موڵکدار و پێگەی هەر تاکێک لە ناتجی جەماعی – بەرهەمی کۆمەڵ- واتا ئەو پەیوەندییانە کە پەیوەندی بەرهەم هێنان و پەیوەندی موڵکیەتن (بەپێی مارکسیزم) بناغەی واقیعین کە سەرخانەکەی لەسەر دروست دەبێت لەناو کۆمەڵگەدا وەک سیاسەت و ئایین و یاسا کان هەموو دیاردە فیکرییەکان ئەوانە هەموویان پشتیان بە پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنان بەستووە لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنان شکڵی موڵکداری باڵادەست لە کۆمەڵگەدا نوێ دەکاتەوە هەروەها ئەو شێوازەی کە بەپێی ئەو سەروەت بەسەر تاکەکانیدا دابەش ئەرٶلەیە کە وزەعە سیاسی وفیکری وئایینەیەکە دیاری دەکات و دەکرێت ماتریالیزمی مێژووی دەڵێت پەیوەندییەکانی بەرهەم هێنان کە پەیوەندییەکانی موڵک دارییە لە کۆمەڵدا بەپێی دوو شت پێک دێت شێوەی بەرهەم هێنان و پلەی دیارکراوەی کە هێزەکانی بەرهەم هێنان تێدا دەژین هێزەکانی بەرهەم هێنان وەزعی ئابووری دروست دەکات ئەم شەرحە تەقریبەن بنەمای تیۆرییە مارکسیەکەیە دەربارەی ململانێکە هەر پلەیەک لە نەشونماکردنی ئەم هێزانە پەیوەندییەکانی موڵکداری و دۆخە ئابووریەکە لەگەڵ پلەی پێشکەوتنەکەیدا جووتە، هێزە بەرهەمهێنەرەکە وەزعە ئیقتیسادیەکە و پەیوەندییە موڵکداریە نوێیەکان دروست دەکات بەهۆی هێزە بەرهەمهێنەرەکانەوە هەموو وەزعە کۆمەڵایەتییەکان کە لەگەڵ ئەو دۆخە ئابوورییەدا دێتەوە(مطابق) دەبن و بەردەوام دەبێت. بەڵام هێزەکانی کۆمەڵگەی بەرهەمهێنەر دەگاتە پلەیەکی نوێ لە گەشە سەندن پێش دەکەوێت لە کشتوکاڵییەوە بۆ دەرەبەگایەتی بۆ پیشە سازی کاتێک کە پێش دەکەوێت، دەکەوێتە ناسازییەوە لەگەڵ دۆخە ئابوورییەی کە ئەو دەمە هەیە چونکە ئەو وەزعە لە ئاکامی قۆناغێکدا بووە کە هێزەکانی بەرهەم هێنان تێیان پەڕاندووە بۆ دۆخێکی نوێ ئەوە وا دەکات کە وەزعێکی ئابووری نوێ بێتە کایەوە وا دەکات کە پەیوەندییە موڵکداریەکە لە جۆرێکی دیکە بێت واتا ئامرازەکانی بەرهەم هێنان لە بۆرجوازیەتدا وەکوو ئەوەی دەرەبەگ نییە ئەوەی دەرەبەگیش وەکوو ئامرازەکانی بەرهەم هێنانی کۆیلایەتی نییە و دوای ئەوەی کە دۆخە ئابوورییەکەی پێشوو تەگەرە دەخاتە بەردەمی گەشە سەندنی بەو جۆرە ململانێ دەست پێ دەکات لە نێوان هێزەکانی بەرهەمهێنەری ئامرازەکانی بەرهەم هێنان لە قۆناغە نوێیەکەیدا (چینی کرێکار) لەلایەکەوە و لەلایەکی دیکەوە لە نێوان پەیوەندیەکانی موڵکداری و وەزعە ئابوورییەکان کە قۆناغی پێشوو لە هێزەکانی بەرهەم هێنان دروستیان کردووە مەرج نییە شۆڕشێکی سەرتاسەری بێت کە تەڕ و وشک پێکەوە بسوتێنێت.
دواین شت باس لە چینایەتی دەکات لە ماتریالیزمی مێژوویدا ڕۆڵی چیانیەتی دێت لە ماتریالیزمی مێژووییدا ململانێ لەنێوان هێزە بەرهەمهێنەرە کە نەشونمایان کردووە و نێوان پەیوەندییەکانی موڵکداری کە هەیە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی لە ململانێدا لە نێوان دوو چیندا ڕەنگ دەداتەوە، چینێکی کۆمەڵایەتی کە بەرژەوەندییەکانی ڕێک دەکەون لەگەڵ نەشونماکردنی هێزە بەرهەمهێنەرەکە و پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی و چینێکی کۆمەڵایەتی دیکە کە بەرژەوەندییەکانی ڕێک دەکەوێت لەگەڵ پەیوەندیەکانی موڵکداری قائیم بە واتا هێزی کار و هێزی موڵکدار لە نیوانیاندا ململانێ هەیە بەڵام لە قۆناغە مێژووییەکەی ئێستادا بۆ نموونە ناسازیەکە لەنێوان گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکان و پەیوەندیە سەرمایەداریەکانە لەناو کۆمەڵگەدا لە ئاکامی ئەوەدا ململانێ لە نێوان چینی کرێکار کە بە هوشیاری چینایەتییەوە لایەنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان دەگرێت و پەیوەندییە موڵکداریە سەرمایەداریەکان ڕەت دەکاتەوە و لەنێوان چینە مالیکەکەدا کە چۆتە پاڵ سەرمایەداری و داکۆکی لە دەستکەوتەکانی دەکات ئەم ناسازیە لەنێوان هێزەکانی بەرهەم هێنان و پەیوەندییەکانی موڵکداری ئاکامە کۆمەڵاتیەکەی دەکاتە ناسازی چینایەتی، لە هەموو کیانێکی کۆمەڵایەتی دا ناسازی هەیە لەنێوان هێزە بەرهەمهێنەر و پەیوەندییە موڵکداریەکاندا چ کاتێک ئەوە ڕوو دەدات کاتێک کە پەیوەندییەکانی موڵکداری ڕێگر دەبێت لە تەکامولی هێزەکانی بەرهەم هێنان ئەو چینە کۆمەڵایەتییەی کە لە شەڕەکەدا بوو لە ڕیزی هێزە بەرهەمهێنەرەکان مارکس دەڵێت لە کۆتاییدا سەردەکەوێت بەسەر چینەکانی دیکەدا کە ناساز بوون لەگەڵی هەوڵیان دەدا پارێزگاری لە پەیوەندییە مڵکداریەکانیان بکەن وەکوو خۆی کە هەیە هەروەها دەڵێت بەردەوام ئەو چینە سەر دەکەوێت کە هاوپەیمانی ئامرازەکانی بەرهەم هێنانە بەسەر پێچەوانەکەیدا و ئەو کاتە پەیوەندییەکانی موڵکداری تێک پێک دەشکێنرێت و ڕووی ئابووری کۆمەڵگە دەگۆڕێت و وەزعی ئابووری دەگۆڕێت و هەموو سەرخانی کومەڵگە هەڵدەوەشێنێت لە سیاسەت و ئایین و ئەفکار و ئەخلاق هەمووی چونکە ئەمانە هەمووی لەسەر بناغەی وەزعە ئیقتیسادیەکە دروست بوون، ئەگەر بناغە ئابوورییەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت ڕووی کۆمەڵگەش بەتەواوی دەگۆڕێت، مەسەلەکە لێرەدا کۆتایی پێ نایەت ناسازی لە نێوان هێزەکانی بەرهەم هێنان و پەیوەندییەکانی موڵکداری واتا ناسازی لە نێوان ئەو دوو چینەدا کە نوێنەری ئەو هێز و پەیوەندییانەن ئەو ناسازیە هەتا ئەگەر چارە سەری کاتی بۆ بدۆزرێتەوە بە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی گشتگیر ئەوە چارەسەرێکی کاتی دەبێت بۆ چی؟ لەبەر ئەوەی هێزە بەرهەمهێنەرەکەش لە گەشەی بەردەوامدا دەبێت و پێش دەکەوێت تاوەکوو جارێکی دیکە دەکەوێتەوە ناو ناسازیەکان لەگەڵ پەیوەندییەکانی موڵکداری و ناسازی بەردەوام دەبێت لەگەڵ پەیوەندی کانی موڵکداری و دۆخە ئابوورییە نوێیەکە و لەو ناسازیە وە چینێکی کۆمەڵایەتی نوێ سەر دەردەهێنێت کە بەرژەوەندییەکانی یەک دەگرێت لەگەڵ گەشەی نوێی هێزەکانی بەرهەم هێناندا چینێک کە هاوپەیمانی بەرهەم هێنان بوو دەبێت بە دژی و لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا ساز نابێت لە کۆتاییدا پەیوەندییەکانی موڵکداری و دۆخە ئابوورییەکە ئیحتیفاز بە وجودی کۆمەڵایەتی خۆیەوە دەکات هەتا هێزە بەرهەمهێنەکان لە چوارچێوەکەی دا دەبزوێت و گەشە دەکات ئەگەر بەربەست بوو لەو ڕێگەیەدا ناسازیەکان کۆدەبنەوە و ئیدی ڕەنگە چارەسەرەکە شۆڕشگێڕانە بێت یان بتەقێتەوە و تەڕ و وشک پێکەوە بسووتێنێت مارکس دەڵێت بەردەوام ئامرازەکانی بەرهەم هێنان بە سەلامەتی لێی دەردەچن دوای ئەوەی بەربەستەکان دەشکێنن وەزعێکی ئابووری نوێ بەدی دەهێنێن تاوەکوو دوای ماوەیەک دەگەرێتەوە بۆ بەرەنگاری کردنەوەی سەرلەنوێ هەموو ئەمانە بەپێی یاساکانی دیالەکتیک روودەدەن تاوەکوو تێک دەشکێت مێژوو بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت..
سەرچاوەکان: کارل مارکس الرأسمال.
البیان الشیوعی، کارل مارکس.
غازی الصورانی مدخل الی الفلسلفة المارکسية.
المادیة التأریخیة عند کارل مارکس.
المنهج الجدلی عند هیجل.. انعام هاشم غضبان
فلسفة الدین و جدل اللاهوتی و الأنثروبولجی عند لودیفج فیورباخ …عبد اللطیف الخمسی.
جوزیف ستالین المادیة الدیالکتیکیە و المادیة التأریخیة.
اصل الدین – فیورباخ
قاموس الکتاب المقدس – إبیقور و ملخص الفسلفة الأبيقورية