عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامه ریشە، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان.
ئێستا لێره بوون،کوێ‌ڕا ون بوون
له ساڵی 1983 مامهریشهو 4 پێشمه‌رگه‌ی که‌رتی 4ی جه‌باری، یه‌کێکیان [خه‌بات ]بوو، له‌خۆشه‌ویستیدا پیان ده‌وت: به‌خه بچکۆل، سواری ئوتۆمۆبیلێکی به‌رازیلی بوون و به‌ره‌و جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر که‌وتنه رێ، دواتر له جاده‌ی قهرهوهیسهوه به‌ره‌و دێی زه‌رده‌ی جه‌باری کهوتنە رێ، مقه‌رێکی گه‌وره‌ی جه‌یش شه‌عبی له سه‌رجاده‌ی قادرکه‌ره‌م – که‌رکوک له ئاوایی زه‌رده دانرابوو، به‌درێژایی جاده‌ی قادر که‌ره‌م – که‌رکوک، مقهرو ره‌بییه‌ی جه‌یش شه‌عبی بوو.
مامه ریشه‌و هاورێکانی له گوندی زه‌رده ده‌رچون به‌نیاز بوون روو بکه‌نه له‌یلان. له‌و کاته‌دا جه‌یش شه‌عبییه‌کانی ناو رهبییهکهی خوار ئاوایی، مامه ریشه‌و هاورێکانیان بینی، وایان ده‌زانی به‌ره‌و لای ئه‌وان دێن. له رهبایهکهوه دابه‌زینه سه‌ر جاده‌که‌و بۆ ئه‌وه‌ی داوای ناسنامه‌یان لێ بکه‌ن، مامهریشهو هاورێکانی به رێژنه‌ی گوله دایان گرتنه‌وه، دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له جه‌یش شه‌عبییه‌کان دوور که‌وتنه‌وه، کۆپته‌ر گه‌یشته سه‌ریان و جاشی دابه‌زاند، ئوتۆمۆبیله بهرازیلهکەیان سوتاند، دیار بوو کۆپته‌ره‌کان زوتر زانیاریان له‌سه‌ر جموجوڵی مامه رێشهو پێشمه‌رگه‌کان پێ گه‌یشتبوو.
له کاتی گفت‌و گۆدا مامه‌ریشه مامۆستا ئه‌حمه‌د گۆکچهیی بردبووه شوێنی روداوه‌که‌و پێی وتبوو: من و هه‌ر 3 هاورێکه‌م که له به‌رازیلییه‌که دابه‌زین، ماوه‌ی 3 کیلۆ مه‌تر له‌و شوێنه دوور که‌وتینه‌وه، خۆمان کرد به هه‌رده‌ی زه‌رده‌دا له شیوێک خۆمان حه‌شاردا، به‌خێرایی هه‌ر سێکیانم له ژێر پوشدا حه‌شاردا، ده‌سکه پوشم ده‌دا به‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا بۆ ئه‌وه‌ی جاشه‌کان نه‌یانبینن، جاشه‌کان بست به بست به‌دواماندا ده‌گه‌ڕان، گه‌یشتنه نزیکمان به‌دواماندا ده‌گه‌ڕان، له ناو خۆیاندا ده‌یان وت:
به خوا سه‌یره ئه‌م ریشه‌یه غه‌یبییه، ئێستا چاومان لێیان بوو، چی یان لێ هات؟ زه‌وی قوتی دان؟ ئاسمان هه‌ڵی کێشان. دواتر جاشه‌کان پاشه‌کشه‌یان کرد، ئینجا مامهریشهو هاورێکانی، به‌ره‌و ته‌کیه‌ی جه‌باری گه‌ڕانه‌وه.
داستانه‌که‌ی سیامه‌نسور
له کاتژمیر 1 ی نیوه‌ڕۆی هاوینی 1983 پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری به سه‌رپه‌رشتی مامه ریشه، خۆیان گه‌یانده سیامه‌نسور، 14کیلۆمه‌تر له له‌یلانه‌وه دوور بوو،رژێم هه‌واڵی پێگه‌یشت که مامهریشهو پێشمه‌رگه‌کان له‌وێن، 4کۆپته‌ری نارده سه‌ر ئاسمانی ئاوایی یه‌که، که‌وتنه بۆردومانی ناو گونده‌که و ده‌وروبه‌ری، پێشمه‌رگه‌کان له ماڵه‌کان دامه‌زران، مامه ریشه به RPG مشتی له کۆپتهوهرهکان گرته‌وه، له ناکاوفڕۆکهی[ هه‌نته‌ر] په‌یدا بوو، مامه ریشه‌و قادر مه‌ملی یان به[ ساروخی24] گرتنه‌وه، خانوه‌کان روخان، پێشمه‌رگه‌کان و خه‌ڵکی ئاواییه‌که مامه ریشه‌و قادر مهملێ یان بینی چۆن له ناو دوکه‌ڵ و ته‌پ و تۆزوی خانوه روخاوه‌کاندا هاتنه ده‌ره‌وه خۆیان ده‌ته‌کاند. شه‌ڕه‌که سه عاتێک درێژه‌ی کێشا، دوژمن هێزێکی زۆری به‌پاڵپشتی 4 ناقیله نارد بهرهوشهڕهکه، 4 کۆپته‌رو 2فڕۆکه‌ی پیلاتۆزیش له‌ئاسمانه‌وه به به‌رده‌وامی ئاواییه‌که‌یان بۆردومان ده‌کرد، قادر مه‌ملی وتی : له‌و شهڕەدا من له گه‌ڵ مامه ریشه‌دا بووم، پێشمه‌رگه‌کانمان به‌سه‌رده‌کرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وره‌یان به‌رز بکه‌ینه‌وه،هه‌ندێ جار له گه‌ڵ مامه‌ریشه‌دا له‌ناو دوکه‌ڵی تۆپ و باروتی ساروخ دا یه‌کترمان لێ ون ده‌بوو. پێشمه‌رگه‌کان مامه‌ریشه ئاسا، بێ باکانه به‌رگریان کرد. دوو ماڵ له‌و لای گونده‌که به جیا دروست کرابوو، 4پێشمه‌رگه‌ی لێ بوو، ئه‌ویش شه‌هید خه‌باتی جێگری مامه ریشه‌و سواره باوایی و شه‌هید سه‌ردار و ئازاد چاوزه‌قی که‌رکوکی ] بوون، کۆپته‌ره‌کان به چڕی بۆردومانی ئه‌وانیان ده‌کرد، دواتر مامهریشهو پێشمه‌رگه‌کان خۆیان گه‌یانده لایان، هه‌ر چواریان بریندار ببوون، به‌ڵام سواره باوایی ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕی گۆرانی دهچڕ ی، شه‌ڕه‌که تا ئێواره به‌رده‌وام بوو، دوژمن به شکاوی گه‌ڕایه‌وه،کۆپته‌ره‌کان نه‌یان وێرا نزم ببنه‌وه‌و له قوڵایی ئاسمانه‌وه ئاگر بارانی ناو ئاواییه‌که‌یان ده‌کرد، چه‌ند که‌سێ له خه‌ڵکی گوندی [ سیا مه‌نسور و وه‌سمان له‌که] یان شه‌هید کرد.
پیژی ،، پیژی
شوانی کادر بۆی گێڕامه‌وه: مانگی ته‌موزی 1982له جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر له ئاستی [چه‌می زه‌نگه‌نه] بۆسه‌یه‌کمان دانا، توشی قافڵه‌یه‌کی سه‌ربازی بوینه‌وه،شه‌ڕ دامه‌زرا، له‌وکاته‌دا مامه ریشه به‌په‌له‌و له‌سه‌ریه‌ک ئه‌یوت: پێژی پێژی.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئاڕ پی جیهکهی پێ بوو.له قسه‌کانی مامه ریشه تێ نه‌ده‌گه‌یشت. وتی: مامه ریشه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێێت چی؟
له‌و کاته‌دا مامه‌ریشه ده‌ستی بۆ ئاڕ پی جیهکه درێژ کرد، ئه‌مجا تێگه‌یشت داوای ئاڕپی جیهکه ده‌کات.
حاجی سه‌عید پیاوێکی به ته‌مه‌ن بوو، دانیشتوی گوندی [حه‌سه‌ن خان ] بوو . مامه ریشه‌ی زۆر خۆشده‌ویست، گوندکهیان چه‌ند کیلۆ مه‌ترێک له حه‌مکه‌وه دوور بوو،دوای داستانی حه‌مک، به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه نێته حه‌مک، زۆرپه‌رۆشی بینینی مامه رێشه ده‌بێت، چاوه‌کانی کز بوو، ئه‌و رۆژه به درێژایی شه‌ره‌که، ئه‌و هه‌ر گریابوو بۆ مامهریشهو هاوڕێکانی، دوای کۆتایی شه‌ڕه‌که خۆی گه‌یاندبوه ناو ماڵه روخاوه‌کانی حه‌مک، مامه‌ریشه‌ی به ریشیه تهپو تۆزاویهکهیهوه ناناسیبوهوه. له مامه ریشه ده‌پرسێ: ئه‌رێ کاکی پێشمه‌رگه مامه ڕیشه له کوێ یه؟ مامهریشهش ده‌یزانێ که حاجی سهعیدەو نایناسێ ته‌وه، هه‌رچه‌ند زۆر ماندووی شه‌ڕه‌که بوو، حه‌زی ده‌کرد گاڵته‌و سوعبه‌تی له گه‌ڵدا بکات،
پێی ده‌ڵێت: مامه حاجی مامه‌ریشه شه‌هید کراوه. حاجی سه‌عید ده‌ست ده‌کات به گریان و هاوارو باوکه ڕۆ، ئه‌و دیمه‌نه زۆر کار ده‌کاته سه‌ر مامه ریشه. یه‌کسه‌ر باوه‌ش به حاجی سه‌عیدا ده‌کات و ده‌ڵێت:نمن مامه ریشهم.
ئه‌بو ریشه
کاک قادری حاجی عه‌لی ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌کرد:
– له 1984دا له گفتوگۆ دا بوین له گه‌ڵ به‌غداد، من و ملازم عومه‌ر له به‌غداد گه‌ڕاینه‌وه، رومانکرده که‌رکوک، ملازم عومه‌ر له‌وێ هه‌واڵی هاوڕێیه‌کی پرسی،کاتی خۆی هه‌ردووکیان له کولێجی سه‌ربازی له به‌غداد پێکه‌وه بوون، دوای ماوه‌یه‌ک بانگیان کرد و هاته لایه‌وه، دوای هه‌واڵ پرسین، لێمان پرسی وه‌زعتان چۆنه وتی:
ئه‌گه‌ر ئه‌بو ریشه وازمان لێ بێنێت، هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئامری قوه‌ی مدرعات بوو له که‌رکوک
وتی: ما تمر قافله مدرعات الا ابو ریش یضر بها و ئنهزم.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، کتێبی پێشه‌رگه پۆڵاینه
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts