عیماد عەلی: دەستەبەری ئایندەی خۆت رەگەزپەرستی نیە.
ئەگەر تۆزێک تەماشای میژووی جیهان و بەتایبەتی رۆژهەڵات بکەین، ئەو هاوکێشەیەمان بۆ روون دەبێتەوە کە تاوەکو ژمارەی دانیشتوانی شوێنێک زیاد بکات و پێویستی ژیان زۆرتر بێت، پێداویستیەکانی رۆژانەش لە نێوخۆدا کەمتر دەبێت و بۆ دابینکردنی بەدوای ئامراز و شوێنی نوێدا دەگەرێیت. ئەو کۆچ و داگیرکاری و تێهەڵدانانەی وڵاتان لە کاتی لاوازیاندا لەبەرچاوە، کەس لە هاتنی مەغۆلەکان و داگیرکاری رۆژهەڵاتی ناوەند و هاتنی گەلانی هیندوئۆرپی و دەرپەراندنی گەلی یۆنان و دورگەی کریت و هاتنی ئەسکەندەری مەکدۆنی و سوپا زەبەلاحەکانی رۆژئاواو و شەروشۆرٍی ئیمپراتۆریەتەکانی بیزەنتە و رۆمان و فارس و دواتریش داگیرکاری ئیسلام و خۆسەپاندن و دەرپەرٍاندنی دانیشتوانە بنەرٍەتەکەی ناوچەکە لە کاتی داگیرکاریە هەمەجۆرەکاندا، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە سێ فاکتەری سەرەکی هەن بۆ داگیرکاری و غەزوی ناوچەکانی جیهان لە میژوودا کە پاڵ بە گەلانەوە دەنێن لە شوێنی خۆیان بجوڵێن و شوێنی دیکە داگیربکەن:
* برسێتی و قاتوقرٍی و نەبوونی و بارودۆخی لەباری ژیانی میلەتان و گەرٍان بەدوای رزق و پاروو بۆ تێربوون دابینکردنی ژیانی ئاسایی خەڵک.
* زۆربونی ژمارەی دانیشتوان و گەرٍان بە دوای شوێنی نوێ بۆ دەستەبەری پێداویستی و شوێنی ژیان و ئاسوودەیی.
* هەوڵی بەدەستهێنان و یان زەوتکردن و دزین و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئەویتر.
بەکورتیەکەی: ئێستا خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەو ئاستە رۆشنبیریانەوە لە وەزعێکدان سەرجەم فاکتەرەکانیان تێدایە بۆ هەرچۆرە داگیرکاریەک بەهەر شێوەیەک بێت، بە سیاسەت بێت یان بە فرتوفێڵ، یان بە هێز و زۆرەملێ.
* ژمارەی دانیشتوانی عیراق تەقیوەتەوە و کەس لەکەس نیە و بەردەوام زاوزێ و زۆربون بە شێوەیەکی نارێکخراو و پشێوی بوەتە هۆکاری سەرەکی ئەو وەزعەی عیراقی ئەمرٍۆی تێدایە و کەس باسی ناکات.
* سیاسەتی دەوڵەت بەم شێوەیە و بە خۆدزینەوە و پشتگویخستنی قەیرانە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر دەکات و هۆشیاری و ئاستی رۆشنبیریی گەلی عیراق و بەو پشێویە خێزان دروستکردن، دەرئەنجامەکەی ئەوەندە ترسناکە کە کەس بیری لێناکاتەوە، پرژەی زیانەکانی تا گوێدەگات.
* زۆرینەی خەڵکەکە هەژار و داماون (سەرەرای داهاتی نەوت)، سیاسەتی دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ خەڵک لە سەدەکانی پێشودا دەسورێتەوە.
* نەبوونی پێداویستیە سەرەکیەکانی خەڵک پاڵی پێوەی دەنێن کە بەهەر شێوەیەک بێت لە کەمترین ئاستدا بژێوی ژیان دابین بکەن و بەتایبەتی بە گەندەڵی و هەوڵی داگیرکاری و زەوتکردنی مافی خەڵی دیکە بدەن.
* لە حاڵەتێکدان هەوڵی بە ئاسان دۆزینەوەی سەرچاوەی بژێوی ژیان لەسەر حسابی ئەویتر دەدەن بێ ئەوەی بیر لە هیچ شتێکی راست بکەنەوە، جا بە هەر شێوەیەک بێت، لەسەر حسابی شەرەف و ئەو قسە زلانەش بێت کە رۆژانە تەنها بۆ قسە باسی دەکەن.
بۆیە، ئەو فاکتەر و هۆکارە سەرەکیە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریە وادەکات، ئەگەر بە وردی تەماشای کوردستان بکەین دەبینین لە عیراق زیاتر لە ژێر هەرٍەشەی ئەو خەڵکەن کە لە زیان زیاتر هیچی بۆ ئێمە تێدا نیە و ئایندەی ئەو واقعەی دەیبینین لە کوردستان زۆر مەترسیداە و دەسەڵاتی هەرێمیش لەو بارەوە لە گوێی گادا نوستووە. هەر بۆیە ئەگەر پێشتر بە ئاگر و ئاسن و زولًم و داگیرکاری مامەڵەیان لە گەلڕ ئەم میلەتە کردووە ئەوا ئەمرٍۆ بەو جۆرە و ئایندەی کوردستان لە ژێر هەرٍەشەی ئەو داگیرکاریە نوێیەی عیراقدایە.