بورهان ڕەئوف: كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسێۆنی ره‌وتی سه‌در به كۆمه‌ڵ كه (73) كه‌سن له‌سه‌ر فه‌رمانی رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌یان سه‌ید موقته‌دا سه‌در له 12- 6- 2022 دهستلهكاركێشهوهیان پێشكه‌شی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه به‌پێی یاسا
شایانی وتنه شاره‌زایانی یاسایی باس لهوهدهكهن ئه‌م دهستكارلهكێشانهوهیه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و پێویستی به ده‌نگدانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نییه، په‌رله‌مانی عیراقیش كه ئێستا له‌وه‌رزی پشووی خۆیدایه، سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی بڕیار بدات به بێ ده‌نگدان، مه‌سه‌له‌ی ته‌واوكردنی یه‌ك ساڵ له‌ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان ته‌نها بۆ مافی خانه‌نشین كردنه، به‌ڵام ته‌نها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به ده‌نگدان هه‌یه .
موقته‌دا سه‌در له هه‌شت مانگی رابردوودا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه خوازیاره حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێك بهێنێت، نه خۆرهه‌ڵاتی بێت نه خۆرئاوایی له نامه‌یه‌كدا كه به ده‌ستوخه‌تی خۆی نووسیبووی سه‌در ده‌ڵێت: من قوربانیم له پێناو گه‌ل و وڵات‌دا داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له چاره‌نووسێكی نادیار رزگاریان بكه‌م !!
هه‌رچه‌نده ره‌وتی سه‌در یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2021 بوو، سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ڕزگاری نیشتمانیش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و سوننه‌كان نه‌یان توانی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرن و حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌هۆی ململانێی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان .
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئه‌م هه‌نگاوه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی سه‌در، دۆخی سیاسی عیراق زیاتر ئاڵۆز ده‌كات و ناكۆكییه‌كان زیاتر قووڵتر ده‌كاته‌وه، سه‌درییه‌كان له‌وه ناچێت وه‌كو خۆیان وتیان ببن به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام خۆ ده‌یانتوانی له‌ناو په‌رله‌ماندا رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن و ببنه چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام به چوونه ده‌ره‌وه‌یان ئه‌و هه‌له له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه پێشهاتێكی تازه‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه له ژیانی سیاسی و په‌رله‌مانیدا، به‌وه‌ی یان ده‌بێت هه‌موو شت بم یان هیچم ناوێت .
دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت
به‌ڵام سه‌درییه‌كان له‌وه‌ناچێت و پێشبینیش ناكرێت به‌بێ ده‌نگ دانیشن، به‌ڵكو وه‌كو چلۆن له رابردوودا خۆپیشاندانی ملیۆنیان كردووه و زۆرجاریش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه \شه‌قام ده‌جوڵێنن و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌درییه‌كان خواستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان هه‌بێت، چونكه داداگای فیدراڵی بڕیاری داوه ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا هه‌یه، جارێكی تر هه‌ڵبژاردنی پێ ناكرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موار بكرێته‌وه یان یاسایه‌كی نوێ له جێی ده‌ربكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و كاره بكات و كۆمیسۆنێكی تازه بۆ سه‌ر په‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن دابمه‌زرێنێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت له عیراقدا پێشبینی ناكرێت گۆڕانكاری بنچینه‌یی له ئه‌نجامه‌كاندا روو بدات، ئه‌گه‌ر هه‌یه لایه‌نێك چه‌ند كورسییه‌ك زیاد بكات، لایه‌نێكی تر چه‌ند كورسیه‌ك كه‌م بكات .
سه‌ید سه‌در زۆر سوپاسی ئامۆزاكه‌ی خۆی جه‌عفه‌ر سه‌دری كرد، كه كاندیدی سه‌ربه‌خۆی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان بوو بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو پۆسته‌كه وه‌ربگرێت به‌هۆی ململانێ توهندهكانهوه، له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه خوازیاری حكومه‌تی سازانی نیشتمانی بوون.
له هه‌مانكاتدا سه‌ید سه‌در وه‌كو كۆتایی هاتنی هاوپه‌یمانێتی سێ قۆڵی رزگاری نیشتمان په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی و و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه كرد و سوپاسی كردن و ده‌ستی ئاوه‌ڵا كردن بۆ هه‌نگاوی داهاتوویان.
كورد چی بكات؟
ئه‌گه‌رچی كورد له هه‌شت مانگی رابردوودا دابه‌ش بووبوون، به هۆی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه كه دوو كاندیدیان هه‌بوو، حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ئه‌گه‌ر بۆ شیعه گونجاو بێت ئه‌وا بۆ كورد پێشهاتێكی مه‌ترسیداره له داهاتوودا، ئێستا كه ئه‌و تێزه شكستی هێنا گرنگه كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی سازانی نیشتمانی و ماڵی خۆی رێك بخاته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای بانگه‌واز و لێدوانه‌كانی جینین بلاسخارت نێرده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له عیراق ده‌رباره‌ی خراپی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و راپۆرته‌كه‌ی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازن و پێمان ده‌ڵێن كه تا زووه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی یه‌كێتیی و پارتی كێشه و ناكۆكییه‌كانیان وه‌لا بنێن و ریفۆرمی سیاسی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ن.
له كۆتاییدا بوار بۆ مانۆڕ و ململانێ و موزایه‌ده‌ی سیاسی نه‌ماوه چاكسازی و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی خواستی خه‌ڵكه و دواخستنی باجی قورسی ده‌بێت، به تایبه‌تی كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا دۆخی ژیانی هه‌موو جیهانی به گشتی تێكداوه.