ئارام قزلەری: بۆ بەرێزان باڤێڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و خاتو شاناز، دەسەڵاتدارانی یەکەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
ئەم کاتەتان باش
پێم باش بوو چەند ڕاستیەک بخەمە ڕوو هیوادارم ئەم نامەیەم بیگەیەنە دەست بەڕێزتان. بەڵام زۆر سێ دڵم نەک دو دڵیش لەوانەی لەزیکتانەوە کار دەکەن هەر شتێک لە بەرژەوەندی خۆیان نەبێت ئێوەی لێ ئاگادار بکەنەوە.
ڕاستیەک هەیە حاشا هەڵنەگرە کەخودی خوا لێخۆش بوو سەرۆک مامی ڕەحمەتی سلێمانی بە شارە حەیاتەکەو بە شاری هەڵمەت و قوربانی ناو دەبرد لە هەموو بۆنەو وتارەکانیدا .
سەرکردەیەکی وا بلیمەت سیاسەتمەدار دەیزانی کە سلێمانی و دانیشتوانەکەی هەمیشە پێشرەوی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان بون و یەکێتیش لە سەر ئێسک و پروسکی خەڵک و بنەماڵە تێکۆشەرەکانی شاری سلێمانی گەشەیکردو بوە ئەم یەکێتیەی ئەمڕۆ.
ئەوەی بینیمان لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسی فاشستا جگە لە بەڕێوبەری ئەمنی سلێمانی، پارێزگارو زۆرینەی بەرپرسە باڵاکانی فەرمانگاکانی شاری سلێمانی لە دانیشتوانەکەی خۆی بون ئەگەر خۆفرش و کاسەلێسیش بو بن.
بەتەمەنی مێژوی دەسەڵاتی بەعس مەگەر دەگمەن بوبێت لە شارێکی ترەوە بەرێوبەرێکی فەرمانگەیەکی هێنابێتە سلێمانی ئەگەر خەڵکی ئەو شارە نەبوبێت، بەڵام ئێستا بە دەگمەن خەڵکی سلێمانی لە دەسەڵاتدان.
هەموان دەزانین کە دڕندەیی بەعسیەکان چۆن بوە بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و بە تایبەتیش لە بەرامبەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانیدا. تەنانەت سلێمانیان بە ( راس الحيه ) ناو دەبر واتە سەری مارەکە ئەمەندە ڕق ئەستورو بەداخ بون بەرامبەر بەو شارە.
شاری سلێمانی و دانیشتوانەکەی پشکی شێریان بەر دەکەوێت لە قوربانی دان و خەبات و تێکۆشاندا لە سەردەمی بەعسدا غەدری لێ کراوەو لە ئێستاشدا هەر بە هەمان شێوە غەدری لێ دەکرێت.
کاک باڤێڵ لەم سەردەمەی جەنابتاندا کە دەسەڵاتداری موتڵەقی یەکەمن!! لە پێشتریش بە بەرنامە سلێمانی و تێکۆشەرکانی ئەو شارە قارەمانە پشتگوێخراون و هیچ حسابێک نە بۆ سەرکردەکان و نە پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخستنە دێرین و زیندانە سیاسیەکانی ئەو شارە برینداو غەدر لێکراوە کراوە.
بەڕێزتان ئازادن لە هەموو ئەو کەسانەی کە لە لاتان کاردەکەن وەک راوێژکارو سکرتێرو بەرپرسی نوسینگەکانی خۆتان دیارە متمانەتان پێیان هەیە بۆیە لە نزیکتانن.
بەڵام شوێنە هەستیارو سەرەکیەکانی وەک فرۆکە خانەو بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و پۆلیس و مەڵبەند و چەندین فەرمانگەی تری گشتی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە.
ئەوانە بە تەنها موڵکی حیزبەکان و بەر پرسەکان نین و بە خوێنی هەزاران هەزار ڕۆڵەی فەقیرو هەژار هاتۆتە بەرهەم و پێش ئەوەی موڵکی حیزب و بەرپرسان بێت موڵکی گشتین.
پێویستە لێپرسراو بەڕێوبەرەکانیان لەسەر بنەمای شارەزایی ولێهاتوی و مێژوی قوربانی دانیان دابمەزرێن !! نەگ لەسەر حسابی خزم خزمێنەو کاسە لێسی و تەسکێی حیزبایەتی ببنە کەڵەگا بەسەر خەڵکانی دڵسۆزو تێکۆشەرو خاوەن بروانامەکانەوە.
ئایا ئاگادارن دەیان پێشمەرگەی دێرینی خاوەن بڕوانامەو خاوەن باوک و برای شەهید غەدری لێ دەکرێت تەنها لەبەر ئەوەی پیاوی کەس نین و سەر بە دام و دەزگا تایبەتەکان نین و خەڵکانی فەقیرو هەژارو بێ پشت و پەنان.
ئایا ئاگادارن چ پاشاگەردانیەکە بۆ بۆ کۆمەڵێ خەڵکانی ناموستەهەق و چ کورەیەکی دۆزەخاویش داگیرساوە بۆ دڵسۆزان و تێکۆشەرانی یەکێتی بە پاساوی گۆڕانکاری و خەڵکانێک دەخرێتە شوێنەکانیان تەنها بە روکەش یەکێتین و مافی تێکۆشەرەکانیان خواردوە.
بەڕێز کاک باڤێڵ شاری سلێمانی بۆتە جێنزرگەو شوێنی حەوانەوەی سێ بەشی بەرپرسانی یەکێتی کەخەڵکی ئەو شارەش نین و ئەو موڵک و ماڵ داهاتەی بەس بە تەنها بەپرسێک لەوانە هەیانە بە هەموو خەڵکە دێرینەکەی ئەو شارە نیانەو ناشیان بێت.
گەر وەک وەفاداریش بوایە بۆ سلێمانی و دانیشتوانەکەی کە هەر هەموی تیایدا حەواوەتەو تیایدا دەوەڵەمەند بوە حەق نیە ئاوا بەو جۆرە بیەڵن بکەوێتە ژێر پێ لەقەی بەرژەوەند پەرستەکانەوە و پشت گوێ بخرێت.
چیتر لەوە زیاتر سلێمانی و تێکۆشەرەکانی شاری سلێمانی پشت گوێ مەخەن و غەدری لێ مەکەن . سوێند بە گۆڕی مامی رەحمەتیمان هەر حیزب و لایەنێک لە بەرزترین لوتکەی هێزو دەسەڵاتیشدا بو بێت شاری سلێمانی و تێکۆشەرەکانی پشتگوێ خستبێت سەرکەوتو نەبوە چارەنوسیان هەر شکست هێنان بوە.
بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەم ئەگەر خوێنی شەهیدانتان لا پیرۆزەو رێز لە مێژوی پڕ لە سەروەری تێکۆشەرەکانی یەکێتی بە هەموو چین و توێژەکانەوە دەگرن. کەمێک وردتر بە بەرنامەو سیاسەتی یەکێتی نیشتیمانیدا بچنەوە با کار لە کار نەترازێت و لەوەزیاتر سلێمانی و تێکۆشەرەکانی لە دەست نەدەن!! دڵنیا بن ئەوەی یەکێتی ڕاگرتوەو لە هەموو شکستکاندا هەڵیساندۆتەوە شاری سلێمانی و خەڵکە رەسەن و تێکۆشەرەکەی بوە نەگ بەژەوەند پەرست و ماستاو چیەکان.