رێباز مام شۆرش: ئێمه له كوردستانی عێراق حزبێكمان پێویسته مێژوو به‌ره‌و كامڵبوون به‌رێت.
ئێستا لە بەرێوەبردنی کۆمەڵگا و حوکمرانی، مشتومرێکی زۆر لە سەر شێوازی بەرێوەبردن و سەرچاوەکانی داهات و خزمەتگوزاری هەیە. هەر حیزبە و خۆی بەحەق و لایەنی بەرامبەر بەناحاق دەزانێ، لە شێوازی حکومرانی و خزمەتگوزارییەکان، بەڵام زۆر لایەن هاتنە دروسبوون و هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی نارازیی و کۆکردنەوەی کورسی دا، بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات. دەیان ویست باشترین خزمەتگوزاریی و ژیان پێشکەش بکەن، بەڵام هیچ.
حیزبەکانی باشور ئایا دەتوانن، گۆرانکاری دروسبکەن، یان ئێمە لە کوردستان پێویستمانە، مێژوو بگۆرین و حیزبایەتی بخەینەوە سەر رێچەکە ئەسڵیەکەی ئەویش خزمەتکردنە، نەک چەو سانەوە، کامڵبوونەوەی حیزب و گۆمەڵگا و پێشبرکێ بۆ گۆرانکارییەکی ڕیشەیی ئەرکمانە و بگەرینەوە بۆ خوێندنەوەی رابردوو چۆن مێژوو گۆراوە و بابەتەکان جێگای سەرنج بوون.
ئەگەر بۆ مێژوو بگەرێینەوە،گرنگترین بابه‌تی جێی سه‌رقاڵیی لە رابردوو، بەتایبەت بۆ بیرمەندانی وەک ئه‌نتۆنیۆ گرامشی (1891- 1937 )، بریتی بوو له گۆڕینی مێژوو. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌م كه‌ڵه شۆڕشگێڕه، له ساڵانی ژیانی ناو گرتوخانه، میكانیزمی گۆڕینی فیكر بو بۆ هێزی كار، به‌و ئامانجه‌ی ئیراده‌ی به‌هێزی مرۆڤ له گۆڕینی مێژوودا به‌رجه‌سته بكا. ئه‌و پێی وابو ” ئه‌گه‌ر مێژوو نه‌گۆڕین، هیچمان نه‌كردوه.
له قۆناغی ماكیاڤیلی، ئه‌ركی میری ره‌سه‌ن ئه‌وه بوو خه‌ڵك به‌ره‌و بیناكردنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ، سه‌ركردایه‌تی بكات. گرامشی ئه‌م باوه‌ڕه‌ی گۆڕی. رایوابو كه ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه ده‌توانێت ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵ دابین بكات، حزبی سیاسییه، نه‌ك تاكه كه‌س. چیتر میر ناتوانێت به ته‌نها یه‌ك كه‌س بێت، به‌ڵكو ده‌توانێت حزبێكی سیاسی بێت كه ئیراده‌ی ده‌سته‌جه‌معی له خۆیدا به‌رجه‌سته بكا و مێژوو به‌ره‌و كامڵبوون به‌رێت. بۆیە دەڵێم ئێمه له كوردستانی عێراق حزبێكمان پێویسته مێژوو به‌ره‌و كامڵبوون به‌رێت.