عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: زنجیره سیناریۆکانی ئۆ‌ردۆگان.
دوای تێكشکانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌می، به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو و کۆماری تورکیای نوێ و وڵاتانی هاوپه‌یمان به جۆرێک دارێژرا، له 24- 7- 1923 له په‌یمان نامه‌ی لۆزان له ئاستی نیوده‌وڵه‌تی، دانی‌نا به کۆماری تورکیای نوێ، به سه‌رکردایه‌تی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک، له سیناریۆی لۆزانی سویسرا، په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌رو ناوی کورد‌و جوگرافیای نیشتمانه‌که‌یان سڕییه‌وه.
ئه‌و سیناریه‌یەی نێوان به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو کۆماری تورکیا ی نوێی ئه‌تاتورک پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نوێ بوو، ئه‌تاتورک بێ ده‌نگی نواند به‌رامبه‌ر ولایه‌تی موسڵ، به مه‌رجێ له جوگرافیای تورکیا لا ببڕێت، جوگرافیای کوردستان به جۆرێک دیاری و دابه‌ش بکریت، کورد نه‌توانێت له نیشتمانه‌که‌یدا، مافی چاره‌ی خۆنوسین دیاری بکات.
کۆماری تورکیا به سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمار مسته‌فا ئه‌تاتورک، بوو به ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ناتۆ، مسته‌فا ئه‌تاتورک وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی و سه‌ربازی کۆماری تورکیای، وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سکۆلاریزمی نوێ،کۆپی وڵاتانی ئه‌ورپا، ئه‌نقه‌ره‌ی کرد (به پایته‌ختی کۆماره‌که‌ی.
له ماوه‌ی 15 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می سۆکۆلاریزمی مسته‌فا که‌مال، له رووی فۆڕمی یاسایی و ئاینی و سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوورییه‌وه، جیاواز له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عوسمانی.
به‌شێکی کۆماری تورکیا که‌وتوه‌ته ئاسیاوه‌و به‌شێکی له باشوری ئه‌وروپاوه، کۆماری تورکیا ئاسیا‌و ئه‌وروپا به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، تورکیا پێک هاتووه له تورک،کورد، ئه‌رمه‌ن، یۆنان، جوله‌که، سریانی، ئاشووری، له‌ز، چیچانی.
کۆماری تورکیا له ماوه‌ی 99ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دا، له چه‌ندان سیناریۆی جیاجیادا، زنجیره کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نی و کوردی کردووه، تورکیا نه‌ک دژی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردی باکوری کوردستانه.
به هێزی ئاسمانی و سوپای پیاده‌ی سه‌ربازیی و فرۆکه جه‌نگییه‌کانی، هه‌موو سنووی یاسای نیوده‌وڵه‌وتیه‌کان ده‌به‌زێنن، ده‌گه‌نه ئاسمان و خاکی رۆژهەڵا‌تی کوردستان و باشووری کورستان و کۆمه‌ڵکوژی کورد ده‌که‌ن.
له 10ی حوزه‌یرانی 2022، سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا، له وتارێکی دا له به‌رده‌م سه‌ربازانی تورکیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: سه‌رۆکمان فه‌رمانی ده‌رکردووه، ئاماده‌بن بۆ به‌رپاکردنی ئۆپراسیۆنه‌کانمان له ته‌لره‌فعه‌ت و منیج، پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری تورکیا ببێ به100ساڵ، ئاهه‌نگی یادی ده‌وڵه‌ته‌که‌مان بگێڕن. له 29ی تشرینی یه‌که‌می 2023 قه‌ندیل له تیرۆریستان پاک بکه‌ینه‌وه، ئاڵاکه‌مان له به‌رزاییه‌کانی قه‌ندیل هه‌ڵبکه‌ین.
ئایا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ( حیزبه‌کان، په‌رله‌مان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به هامه‌هه‌نگی کۆماری عێراق، چ کاردانه‌وه‌یه‌کیان له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو پلان و به‌رنامه‌و زنجیره کۆمه‌ڵکوژیی و نه خشه ژه‌هراویانه‌ی ئۆردوگاندا هه‌یه.
بۆ سوپای تورکیا و میتی تورکیا ره‌وایه هه‌موو ده‌ستوورو یاسا‌و پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان پێشێل بکات، ئاسمان و خاکی نیشتمان به‌فرۆکه‌ی جه‌نگی و سوپا ی تورکیا داگیر بکات، کۆمه‌ڵکوژی کورد بکات، به‌ڵام خاکی نیشتمان و قه‌ندیل بۆ پارتیزانانی په‌که‌که ناڕه‌وایه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts