هیوا ناسیح: پڕۆژه‌یه‌ک بۆ سۆراخی کچانی ئه‌نفال و فرۆشراوی کورد، که بێ وەڵام مایه‌وه!
کاتی خۆی و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وتارێک به ناوی [ کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال] له 24- 6- 2003 و له ژماره 3100 ی کوردستانی نوێ دا، له لایه‌ن نوسه‌ری بواری ئه‌نفال عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک هه‌موو میدیای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستانی هه‌ژاند، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، بواری ئه‌نفال، ژنان، هه‌روه‌ها روناکبیرانی گه‌له‌که‌مان و له ناوه‌وه و هه‌نده‌رانیش. چونکه له‌و وتاره‌دا بۆ یه‌که‌م جاربهڵگهنامهیهک تێدا بڵاوکرایه‌وه، که هی به‌عسه و به ژماره [ 1601]ی رێکه‌وتی 10- 12- 1989 له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی ته‌ئمیم ـه‌وه نێراوه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی گشتی – عێراق له به‌غداد ، به نهێنی و خێرا بۆ کاری پێویست به‌رز کراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتوه:
( دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌نفالی یه‌که‌م و دووه‌م له‌و کۆمه‌ڵه جیاجیایانه‌ی که ده‌ستبه‌سه‌رن لامان، له ناو ئه‌وانه‌دا، کۆمه‌ڵێک له کچان که ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 29ساڵدان، به پێی جێ به‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانتان ئه‌و کۆمه‌ڵه کچه‌مان نارد بۆ سه‌ماگه و یانه‌ی شه‌وانی کۆماری میسری عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر داواکاریتان، ئه‌مه‌ش لیستێک له ناوی ئه‌و کچانه‌یه ، ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌که‌یان تۆمار کراوه، بفه‌رمون بۆ زانیاریی زیاتر.
له‌گه‌ڵ ڕێز دا.
مۆر و ئیمزا، بهرێوهبهرایهتیمخابهراتی پارێزگای ته‌ئمیم ، 10- 12- 1989)
له نامه‌که‌دا لیستی ناوی 18 کچه پاکیزه‌ی کوردی تێدایه، که ته‌مه‌نیان له نێوان 14 تا 29 ساڵه. ئه‌م بابه‌ته ویژدانی هه‌ر کوردێکی هه‌ژاند، هه‌ر که‌س هه‌ستی به برینداربوون ده‌کرد له ویژدانی خۆیدا، چونکه جگه له لایه‌نه مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف و ئابڕوهوه هه‌بوو، که بابه‌تێکی زۆر تراژیدی و هه‌ستیاره له نێوکۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا و بگره سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا. ئه‌و ناوانه‌ش ناوی سیانی کچانێک بوون، که که‌سوکاره‌کانیان زۆربه‌یان گه‌رمیانی بوون و ناسرابوون، واته که‌سانی خه‌یاڵی نه‌بوون. بۆیه که مرۆڤ ره‌وشی برینداریی هه‌ستی که‌سوکاریانی ده‌بینی، ئه‌وه‌نده‌ی تر گڕی ده‌گرت و نیگه‌ران ده‌بوو.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی نوسینەکە کلیک بکەرە سەر/ پڕۆژه‌یه‌ک بۆسۆراخی کچانی ئه‌نفال و فرۆشراوی کورد، که بێ وڵام مایه‌وه!