به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: عێراق و ئەگەری دەرچوون لە کۆڵانە داخراوەکان، کورد و دەرفەتەکان.
ڕۆژگارێك “ئه‌بو حه‌نیفه‌ى نو‌عمان” خوێندكار یان قوتابى “ئیمام جه‌عفه‌رى سادق” بو، ڕۆژێكیان پرسیارى له ئه‌بو حه‌نیفه كرد: چۆن له ژیان تێگه‌یشتویت؟. له وه‌ڵامدا، وتى: ژیان ناسینه‌وه‌ى خێر و شه‌ڕه‌كانه. ئیمام جه‌عفه‌رى سادق، وه‌ڵامه‌كه‌ى پێ په‌سه‌ند نه‌بو، گوتى: ڕه‌نگه ئاژه‌ڵێكیش بتوانێت چاك و خراپ یان خێر‌و شه‌ڕ جیابكاته‌وه، ئه‌و كه‌سه ئه‌ناسێت كه به‌ردى تێ ئه‌گرێت و ئه‌وه‌ش ئه‌ناسێته‌وه كه نانێكى پێ ئه‌دات! بۆیه قورسییه‌ك له‌وه‌دا نییه خێر‌و شه‌ڕ بناسرێته‌وه. به‌ڵكو وتى ” ژیان ناسینه‌وه‌ى دوو شه‌ڕه كه ئاخۆ كام “شه‌ڕ” ه یان كه‌مترین زیانى هه‌یه‌و ئه‌هوه‌نتره.
دۆخى عێراق، مێژووى عێراق، ئێستا‌و ئاینده‌ى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى شه‌ڕ و خوێن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و، زیاده ڕۆیی بووه له په‌لاماردانى جۆراوجۆردا. خێرێکی تەواوەتی نییە. بۆیە ئەبێت پراگماتییانە لەناو “شەڕ” ەکاندا بەدوای “خێر” دا بگەڕێیت. دواى (9) مانگ له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، حكومه‌ت له عێراق هه‌ر پێك نه‌هات. له‌و ماوه‌یه‌دا ئێران و هێزه وه‌لائییه‌كانى له عێراق (7) جار به مووشه‌ك و درۆن هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ولێر، گرفتیان له پرسى نه‌وت و گازدا بۆ كورد دروستكرد. چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە (15) پرۆژەو دەستپێشخەرییان دا بە موقتەدا سەدر، ئێرانییەکان چەندین جار بە ئاشکراو نهێنی لەگەڵ سەدر دانیشتن. هەروەها (3) جار چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەکان پێکەوە دانیشتن.
ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه بو، موقته‌دا سه‌در له په‌رله‌مان و ته‌واوى پرۆسه‌ى سیاسى كشایه‌وه. سه‌در براوه‌ى هه‌ڵبژاردن بوه له (329) كورسى (73) كورسى به ده‌ست هێنابو، هه‌ڵبژاردنێك كه له ساڵى (2018) ته‌نها (32%) ى عێراقییه‌كانى به‌شدارییان تێداكردو، دوا هه‌ڵبژاردنیش له (10 ى ئۆكتۆبه‌رى 2021) دا رێژه‌كه (40%) ى تێنه‌په‌راندووه.
یه‌كه‌م/ سه‌در نابێتە ئەفسانەی عێراقییەکان
له دواى كشانه‌وه‌كه‌ى سه‌در له پرۆسه‌ى سیاسى و قبوڵكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى، له شه‌قامى عێراقى و له‌ناوه‌ندى سیاسى و میدیایى دا بۆچونێكى وه‌ها زاڵ دروستكراوه، كه به بێ سه‌در هیچ شتێك له عێراقدا به‌ڕێوه ناچێت! سه‌در ئه‌توانێت هه‌موو شت بگۆڕێت، هه‌موو شتێك تێك بدات، سه‌در هه‌موو شتێك ئه‌زانێت بۆیه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ى نواندووه. به جۆرێكه كه هه‌موومان ده‌ست له كتێب و ته‌ماشاكردنى فیلم و دیراساتى زانكۆكان و ته‌ماشاكردنى قه‌یرانى ئاسایشى ووزه‌و خۆراك و ژینگه‌ى جیهانى هه‌ڵبگرین، ته‌نهاو ته‌نها چاوه‌ڕێ بكه‌ین و بزانین سه‌در چى ئه‌كات و چی ناكات! له ڕاستییدا ئه‌م دیدگایه زۆر زێده‌ڕۆیى تیاكراوه.
ڕه‌وتى سه‌درى (880) هه‌شت سه‌ت و هه‌شتا هه‌زار ده‌نگده‌ریان له دوا هه‌ڵبژاردندا هه‌بوه، خاوه‌نى هێزه‌كانى سه‌رایا سه‌لام و چه‌ند گروپێكى بچوكى دیكهىه كه مه‌زه‌نده ئه‌كرێن به (120 – 160) هه‌زار چه‌كدار له عێراقدا. كه‌سێكى موعهممهمهو تواناى گه‌مه‌ى سیاسى هه‌یه‌و، باوك و باپیره‌ى له ناوه‌ندى سیاسى و فیقهیی- شیعى عێراقییدا مێژووییه‌كى دیاریان هه‌یه. دواجار، ئەم کاراکتەرە به پێى خۆى له ته‌واوى پرۆسه‌ى سیاسى عێراقدا چۆته ده‌ره‌وه، كه نه‌یاره‌كانى به هیچ نرخێك نهیانئهتوانى ئه‌وه بكه‌ن كه خۆى كردوویه‌تى. ئه‌مه بۆ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌رفه‌تێكه وه‌ك هه‌ناسه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیان وایه.
دووه‌م/ پرسیار ئەوەیە چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى چى ئه‌كات؟
سه‌ركرده‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌ر هه‌مویان تێكشكابون، حەیدەر عەبادی ( 41 ) کورسی هه‌بو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بو بە ( 2 )کورسی، عەمار حەکیم لە (٢١)کورسی بوو دابه‌زی بو بۆ ( 2 ) کورسی. به هه‌مان شێوه هه‌ریه‌كه له هادى عامرى و فالح فه‌یاز و قه‌یس خه‌ز عه‌لى و سه‌ركرده‌كانى دیكه‌ى شیعه داکشابون، هه‌ره جه‌مسه‌ره كاریگهرهكهى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان، كه حزبى ده‌عوه‌ى ڕاگرتوه نورى مالیكیه (33) كورسى په‌رله‌مانیی هه‌یه. حزبی دەعوە (12) ساڵ فەرمانڕەوایی عێراقی دوای سەددامی کردووە، خاوەنی 2 هەزار و 760 بەڕێوەبەری گشتی، 28 دەستە و 47 بریکاری وەزیرە لە حکوومەتدا، تەنانەت زۆربەی ئەفسەرە پلە باڵاکان لە دەستی نووری مالیکی دان. مالیکی ئەو پیاوەیە، کە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی (10ی ئۆكتۆبه‌رى 2021)دا زۆرترین دەنگی لەناو هێزەکانی ناوخۆ و بەرگری و حەشدی شەعبیدا هێناوە. بۆیه چۆن ئه‌وترا به بێ سه‌در پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌سته‌مه، ئاوهاش ڕاسته كه به بێ مالیكى پێكهێنانى جكومه‌ت كارێكى ئاسان نییه. ئه‌وه جگه له پاڵپشتییه بێ چهندوچونهكانى ئێران بۆ مالیكى و ته‌واوى سه‌ركرده‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له عێراقدا. ئێران لە تەواوی ناوچەکەدا لە عێراقەوە بۆ سوریا‌و لوبنان و فەلەستین و یەمەن ئیشی لەسەر لاواز کردنی دەوڵەت وەک دامەزراوەو کاراکتەری فەرمی کردوە، لەهەموو ئەو شوێنانە دەستی وەرداوەو گروپ-گروپی جیای لەناو دەوڵەتەکاندا دروست کردوە. ئەمە ڕۆڵێکی خراپە، بەڵام دواجار قسەو شیکاریی لەسەر جۆر‌و شێوازی دابەشبونی پەیوەندییەکانی هێزە.
به دڵنیاییه‌وه، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌رفه‌تێكى وه‌ها له ده‌ستى خۆى نادات. ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ى كه كه‌مترین ئاوڕى لێ ئه‌درێته‌وه، ئه‌وه‌یه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بتوانێت حكومه‌ت پێك بهێنێت و، پاره‌و داهاتێكى زۆریان له به‌رده‌سته، مه‌رزه‌كان و بانكه‌كان و كه‌رتى نه‌وت به‌شێكى زۆرى پێشوتر هه‌ر له به‌رده‌ست ئه‌واندا بوه نه‌ك حكومه‌ت و خه‌زێنه‌یه‌كى یه‌كگرتوو له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه‌ى نیشتیمانى دا، وه بتوانن داواكاریی شه‌قامیش (تاڕاده‌یه‌كى باش) جێبه‌جێ بكه‌ن كه خۆى له مووچه‌و چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌باو هه‌ندێ هه‌لى كاردا ئه‌بینێته‌وه، به ئه‌گه‌رى زۆریش شه‌قام چه‌ند مانگێك ده‌رفه‌ت به‌و حكومه‌ت بدات كه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێكى ئه‌هێنێت.
سێهه‌م/ پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى!
یه‌كێك له پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به تایبه‌تى “نورى مالیكى” ببێته ڕێبه‌رى پرۆسه‌ى سیاسی له عێراق دا‌و، جڵه‌وى حكومه‌ت بگرێته ده‌ست، ئایا قورس نییه بۆ جیهانى خۆرئاوا‌و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات؟
نازانرێت ئه‌م پرسیارانه بۆ ئه‌كرێت؟ مه‌گه‌ر وڵاتانى هه‌رێمى و خۆرئاوا و كه‌نداو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى تاڵیباندا ناكه‌ن؟ بۆ قورسه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه نوێیه‌دا بكه‌ن؟
به پێچه‌وانه‌وه، له‌ماوه‌كانى ڕابردوو زۆرینه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كان ئه‌و فیگه‌رانه بون كه ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوو ئێران و ئه‌مریكایان له‌سه‌ر بوه. به ئاشكرا ئیداره‌ى بایدن له هه‌لومه‌رجێك ئه‌گه‌ڕێت كه له‌گه‌ڵ ئێران ڕێك بكه‌وێت.
هه‌رچى چوارچێوه‌ى ههماههنگیشه، بۆ خۆیان له‌وه تێگه‌یشتون كه پێویسته ڕه‌زامه‌ندى خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا بۆخۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وه دێته دى كه كورد‌و سووننه له عێراقدا په‌راوێز نه‌خه‌ن. هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه هه‌مه‌لایه‌نه بێت بۆ ئه‌وه‌ى شهرعییهتێكى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى وه‌ربگرێت.
چواره‌م/ كورد‌و ده‌رفه‌ته نوێیه‌كان
به‌رده‌وام له عێراقى دواى سه‌دام حوسه‌ینه‌وه كورد ده‌رفه‌تى گه‌وره- گه‌وره‌ى له‌به‌رده‌ستدا بوه، هەندێکیانی بە باشی قۆستۆته‌وه. به ئاشكرا هه‌زاران بیانى له عێراقدا بگه‌ڕێن هه‌ست ئه‌كه‌ن، هه‌رێمى كوردستان به هەر كهموكورتییهكهوه كه هه‌یه‌تى، جیاوازییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غداو شاره‌كانى دیكه‌ى باشوردا، وه‌ك جیاوازى نێوان ئیمارات و سودانه.
ده‌رفه‌تى كورد، ته‌نها ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى تر بكات له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا، پێویسته سەرەتا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆى بكات. سیاسەت و مامەڵەکردن لە بەغدا جیاوازە، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ناوچه‌و نفوس و هێزى هه‌یه، فاكته‌رێكى گرنگه، به‌ڵام دیاره كه زۆرینه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستاندا لاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه و فاكته‌رێكى گرنگتره بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش. له سنورى كه‌لار یان چه‌مچه‌ماڵ كه قائیمقامێك یان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌یه‌ك دائه‌نه‌ن پرس به‌هه‌ندێ خه‌ڵكى ناوچه‌كه ئه‌كه‌ن، ناكرێت بۆ پرسه ستراتیجییه‌كان پۆسته سیادییه‌كان له به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى پارتى وه‌ك حیزبێكى ده‌سته‌ڵاتدارو زۆرینه وه‌ر نه‌گیرێت! یان ته‌نانه‌ت له به‌غداو ناو پێكهاته‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیشدا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌بێت!
بۆ كورد ده‌رفه‌ته‌كه خۆیه‌تى، لەهەموو شوێن و کاتێکدا دەرفەت هەن. ئەگەر له به‌غدا پارتى و یه‌كێتى و ئیسلامییه‌كان و ئه‌وانى دیكه‌ش، چوارچێوه‌یه‌ك بۆ لێك تێگه‌یشتن و كۆبونه‌وه‌ى ده‌ورى دروست بكه‌ن، به‌ته‌واوى بچنه ناو جومگه‌كانى حكومڕانییه‌وه، پۆسته سه‌ربازیی و ئیدارییه‌كان كه پشكى كوردن له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه پڕ بكه‌نه‌وه، تواناى ڤیتۆیهكى به‌هێزیان هه‌بێت. سیاسەت بۆ کورد بابەتێکی پراگماتییە لە بەغدا، داواکاریی و بەرژەوەندی هەیە، کێ لەم پاکێجەوە نزیکە لەگەڵی ڕێک بکەوێت. ئینجا له‌وه ئه‌ولاتر ئه‌وه‌یه كه به بێ بونى كورد پایه‌كانى حكومه‌ت له عێراقدا زیاتر دائهڕوخێن (هه‌روه‌ك چۆن داڕوخاوه). دەرفەتەکە بۆ کورد لە عێراقدا لەبارە، ئەو دەنگۆیانە ئەبن بە هەڵم کە لایانوابو کیانی هەرێمی کوردستان مەترسی لەناوچونی لەسەرە. دەرفەتەکە بۆ کورد گەورەیە چونکە بە بێ کورد (پارتی و یەکێتی و لایەنە کوردسییەکانی تر) حکومەت لە بەغدا پێک نایات، تەنانەت بە چونی کوردیش بۆ ناو پرۆسەکە هێشتا کەموکورتی لە شەرعیەت و دەنگەکانی ناو پەرلەماندا هەیە.
به‌پێچه‌وانه‌وه، مه‌ترسییه‌كانى هاتنى حه‌شدییه‌كان و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى گه‌وره‌تر ئه‌بن له‌سه‌ر كورد، به‌تایبه‌ت ڕه‌نگه وه‌زیرى نه‌وتى نوێ كه دێته پێشه‌وه توندتر بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها به درێژایی ئه‌و هێڵه سنورییانه‌ى كورد هه‌یه‌تى له ناوچه دابڕاوه‌كان مه‌ترسیی گروپه چه‌كداره‌كان دروست ببێته‌وه. بۆ ئه‌مه پێشوه‌خت پێویسته كورد ڕێككه‌وتنى هه‌بێت كه به‌غدا ڕێگه‌ى پێ بدات (وه‌ك چۆن به پێى یاسا مافى هه‌رێمى كوردستانه) ئاسمانى هه‌رێم له ڕێگه‌ى ڕادارو به‌كارهێنان و كڕینى درۆنه‌وه بپارێزێت. هەروەها کورد بتوانێت گازی سروشتی بە عێراق بفرۆشێت، ئەوەش فاکتەری ئابوریی و ئەمنی هاوبەشە.
پێنجه‌م/ دۆخى نوێ بۆ سووننه‌كان پێچه‌وانه‌یه
دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2021، سووننه‌كان پێش هه‌رلایه‌نێك به‌هۆى تێگه‌یشتنى خۆیان له مه‌ترسییه‌كان و هه‌ماهه‌نگى و ڕۆڵى توركیا‌و ئوردن و كه‌نداو ناو ماڵى خۆیان یه‌كخسته‌وه. ئه‌گه‌رچى هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر هاوپه‌یمانى به‌ره‌ى سه‌در بون. زانیارى هه‌یه كه پێش هه‌ركه‌س و لایه‌نێك حه‌لبوسى و خه‌نجه‌ر ئاگاداربون كه سه‌در له پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌كشێته‌وه. سووننه خۆیان سێ به‌ره بون “عه‌زم” له‌سه‌ره‌تاوه كه‌وته تاى تهرازووهكهى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌وه. بێگومان ئه‌م واقیعه نوێیه‌ى هاتۆته ئاراوه، وا ئه‌كات كه ڕێبه‌رایه‌تى عه‌زم “موسه‌نا سامه‌ڕائى” ئه‌و دۆخه دروست نه‌كات حه‌لبوسى و خه‌نجه‌ر له‌ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى دا ڕۆڵێكى ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یان پێ بدرێت خۆى تیایدا بچوك ببێته‌وه. جگه له‌وه‌ى كه له‌ناوخۆیاندا چه‌ندین فیگه‌رى دیار هه‌یه به مه‌رجى وه‌رگرتنى پۆست كه‌وتونه‌ته ناو بازنه‌ى حه‌لبوسى و خه‌نجه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له پێكهاته‌ى حكومه‌ته- شیعییهكهى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییدا ڕۆڵیان پێ نه‌درێت جیا ئه‌بنه‌وه‌و، به‌ملاو لاى دیكه‌دا ئه‌چن.
ده‌رئه‌نجام
موقته‌دا سه‌در له پرۆسه‌ى سیاسى كشاوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌یه بۆ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى. چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كاتێك ئه‌توانێت ئه‌م قۆناخه‌و قۆناخى دواتر به سه‌ركه‌وتوویی ببڕێت، كه سێ خاڵى سه‌ره‌كى بكاته بنه‌ماى جێگیر له سیاسه‌ت و ئه‌جێنداى ئێستا‌و داهاتویان:
یه‌كه‌م/ ناكرێت و ناگونجێت عێراق به ته‌واوى بكه‌وێته ده‌ستى ئێران و، حكومه‌تێكى وه‌لائى- ئێرانى دروست بكرێت كه ڕه‌زامه‌ندى ئهمریكاو ئه‌وروپاى تیا ڕه‌چاو نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته شكستێك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ماناى نه‌بونى ڕوئیاو پلانى نوێیه بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنى سێكته‌ره‌كانى حكومڕانى.
دووه‌م/ دواى كشانه‌وه‌ى سه‌در له پرۆسه‌كه، به بێ هاتنى كورد بۆ ناو حكومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م حكومه‌ته هیچ سیمایه‌كى شه‌رعى و فاكته‌رى خۆ-ڕاگرتنى نابێت. به‌هه‌مان شێوه بۆ سووننه‌كانیش وه‌هایه. بۆیه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به جیا-جیا ده‌ست به گفتوگۆ ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كورد‌و سووننه‌كان.
سێهه‌م/ حكومه‌ته‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى دوو مانگدا نه‌توانێت به‌و ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت كه شه‌قام و خه‌ڵكى ناڕازى ئه‌یخوازێت. به‌تایبه‌تى ته‌واوى هێزه چه‌كداره‌كان بخاته ناو چوارچێوه‌ى هێزى نیشتیمانى ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى توانى ئه‌و سێ گرێ گه‌وره‌یه تێ بپه‌ڕێنێت، ئیتر ئه‌مه عێراقه‌و، چه‌ندین سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى تێدایه، به‌ڵكو بتوانن تا ئەندازەیەک دیوێكى مۆدێرن له حكومڕانى نیشان بده‌ن و، نه‌بنه مه‌ترسى بۆ سهركوردو سووننه. به‌ڵكو له‌و قووڵاییه تێبگه‌ن كه گه‌نج له عێراقدا ته‌كنه‌لۆژیا-یان له به‌رده‌سته‌و، جیاوازى ژیان و سه‌رده‌مه‌كه ئه‌بینن، خواستى خۆیان ئه‌ناسن، ناچنه ژێر بارى فتواو مه‌رجه‌عه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه په‌یڕه‌و كرا، ئه‌وا ده‌نگوباسى موقته‌دا سه‌در له هه‌واڵه‌كاندا نامێنێت و، ڕه‌نگه له حهوزهیهكدا خه‌ریكى خوێندن و ئیعتیكاف بێت. به پێچه‌وانه‌وه به هه‌مان تێگه‌یشتنى پێشوو، گرفت له‌گه‌ڵ كورد و سووننه دروست بكه‌ن و، كێشه ژینگه‌یی و مرۆیی و ئه‌منى و ئابورییه‌كان به‌رده‌وام بن، زەمینە بۆ مانۆڕيکانی سەدر خۆش بکەنەوە، ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌رفه‌ته‌كه له ده‌ست ئه‌ده‌ن. بێگومان ئەگەر حکومەت لە عێراق بەوجۆرەی سەرەوە پێک نەیەت، ئەوا تێک-بەربونی ناوخۆیی و جەنگە مەترسیدارەکە سەرهەڵئەدات. کە پێویستە کورد هەر لە ئێستاوە لە ئاستی ناوخۆی هەرێم و بەغداو دەرەوە زەوی بەیاری خۆی بکێڵێت و، پێ- بە پێ لەگەڵ ئەو دابەشبون و جەمسەرگیرییە جیهانییە نوێیەی بەڕێوەیە، بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت و، ئامادەیی لە گفتوگۆکاندا هەبێت.