عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: چۆن ده‌توانین ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنین؟بەشی دووەم و کۆتایی.
تێبینی/ گرتە ڤیدیۆیەک، کە بەڵگەی فڕۆشتنی پاکیزەکانی ئەنفالە بە میسر لەخوارەوەیە، دامان ناوە
گه‌ر به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی موخابه‌راتی عێراق بڵێین ته‌زویره.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌کیان پێك هێنا بۆ به دا داچونی کچه پاکیزه‌کانی ئه‌نفال، له دوو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی کچه پاکیزه‌کان و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا یاسین نوێنه‌ری ی . ن . ک ، له میسر. دوای ساڵێک لیژنه‌که ئه‌م رونکردنه‌وه‌ی له ژماره 6437-ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاو کرده‌وه:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
دۆسیه‌ی کچه پاکیزه‌ییه‌کان هیچ بنه‌مایه‌کی نییه، له هه‌موو راستی یه‌کانه‌وه دووره, لیژنه‌که داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرد، به دواداچونی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌س و ده‌زگاو لایه‌نانه بکات، قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کردووه، زانیاری ناڕاست و درۆیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه دادگا، ریکاری یاساییان له به‌رامبه‌ردا بگرنه‌به‌ر .
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئه‌و داوایه‌ی په‌سه‌ند کردووه، سوپاسی هه‌وڵ و ماندو بوونی لیژنه‌که‌ی کرد، بڕیاری (ره‌دی ئیعتبار ) بۆ خانه‌واده‌ی کچه ئه‌نفالکراوه‌کان بکرێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه لیژنه‌ی به‌داداچونی کچه پاکیزه‌کان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، نه‌یان توانی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ به داداچونێکی وا بخنه روو، که بیسهلێنن ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه بێ بنه‌مایه.
له21- 9- 2014 له ماڵپه‌ڕی میلله‌ت پرێس ئه‌م بڕیاره‌یان بڵاو کرده‌وه، له 3- 9- 2014 سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ری گشتی هه‌رێمی کوردستان به نوسراوی ژماره 1277 سکاڵا ی له‌سه‌ر چوار تاوانبار داوه به دادگای به‌رایی که‌لار، به پێی ماده‌ی 248 بدرێن به دادگا.
1- دکتۆر روشدی جاف، بازرگان
2- فه‌رمان عه‌لی، په‌یامنێری ته‌له‌فیزیونی زاگرۆس
3- ئومید ئه‌بوبه‌کر حه‌مه
4- عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس
نه ده‌بوو لیژنه‌که ناوی (عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود )به تاوانبار دابنێت و ناوی بخرێته پاڵ ئه‌و 3 که‌سه، ئه‌وان هه‌ریه‌که‌یان سیناریۆیه‌کیان کردوه، بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ویستویانه له به‌های ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه و تراژیدیای ئه‌نفال که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌م کاره له کاتی ئه‌نفاله‌کاندا له نێوان موخابه‌راتی عێراق و موخابه‌راتی میسر به نهێنی کراوه، به‌لام سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌دواداچون له میسر، له گه‌ڵ لێپرسراوانی میسردا، به دواچوونی ئه‌م پرۆسه به‌و شێوه‌یه به‌تاڵ کرده‌وه:
گوایه. له 1988 و 1989 دا هیچ کچێك نه به‌هێڵی وشکایی و نه به ئاسمانی و نه به ده‌ریادا له عێراقه‌وه رووی نه‌کردوه‌ته میسر.
به چ ده‌ستورو یاسایه‌ک به چ لۆژکێک بەمه بڕوا ده‌کرێت.! چۆن میسر دان به تاوانی جینۆسایدی کوردا ده‌نێت، پێی ببێ به‌وڵاتێکی به‌شدارو هاوکاری تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید کورد.،سه‌رۆکی لیژنه به‌و شێوه یه کاره‌کانی راپه‌راندوه، که هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نییه، کاره‌کانی له په‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراق و میسردایه.
ئه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه، ئێوه چۆن به‌و به‌دواداچون به‌و کاره رازی بوون، ئه‌ی ئێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان، خۆ ئێوه‌ی به‌رێز پسپۆری خاوه‌ن ئه‌زمونی ده‌ستورو یاسا و رێسان. ئه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، ئێوه چۆن رازی بوون به‌و سیناریۆ بۆشه.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود له گه‌ڵ کاروان ئه‌نوه‌ر سه‌ۆکی سه‌ندیکای کوردستان –لقی سلێمانی و قادر سه‌رچناری نوێنه‌ری یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد –لقی سلێمانی، روویان کرده دادگای به‌رایی که‌لار، عه‌بدوڵا که‌ریم هه‌موو راستی یه‌کانی بۆ دادگا خسته روو: نه‌ک ته‌نیا ئه‌و 18 کچه، هه‌موو کچی کوردی ئه‌نفاله‌کان، هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌و 18 پاکیزهیهی هه‌یه.
ئه‌ی ئه‌نجومه‌نی داوه‌ری گشتی هه‌رێمی کوردستان، ئێوه‌ی به‌رێز له 2014 بۆ 2019 ، ئه‌وه 5 ساڵه نه‌تان توانی بڕیاره‌که‌ی خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن، دکتۆر روشدی جاف و فه‌رمان عه‌لی و ئومید ئه‌بوبه‌کر، ببه‌نه دادگا.
ئیتر چۆن ده‌تونن چاره‌نوسی ئه‌و 18 کچه پاکیزهیهکهی ئه‌نفال، دوای ئه‌نفال دیاری بکه‌ن؟
فۆتۆ: سه‌نگه‌ر عه‌بدوڵا
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts