رێباز مام شۆرش: هاوپه‌یمانێتی دوژمن لە پێناو مانەوە.
ئەوەی ئێستا لە باشوری کوردستان دەگوزەرێت، بەتایبەت لە زۆنی زەرد دەسیسەی دووژمن و هاوپەیمانیکردن بۆ لە ناو بردنی هێزێک، داوای مافی زمان، کەلتور، خاک و مافی مرۆڤ دەکات، هاوزمان دۆستی دوژمن و دژی هاوزمانە.
بۆیە بیرمەندان بەو جۆرە دوژمنایەتیە دەڵێن، لایه‌نێك كه چه‌ند دوژمنێكی هه‌یه و، هه‌رچه‌ند له هه‌موویان لاوازتر بێت، ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م یه‌كه‌م هێرشدا خۆی بگرێت، ده‌شێ شه‌ڕه‌كه بباته‌وه.
هه‌ر كات (چه‌ند هێزێكی جیاواز) له دژی (یه‌ك هێز) یه‌كبگرن، و هێزه یه‌كگرتووه‌كان پێكه‌وه، به‌هێزتربن له هێزه ته‌نیاكه، هه‌میشه هیوام به سه‌ركه‌وتنی هێزه ته‌نیاكه زیاتره. چونكه جگه له هه‌موو لایه‌نه باشه‌كانی كه هێزه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانن هه‌یانبێت، هێزه ته‌نیاكه ده‌توانێت به پشت به‌ستن به زیره‌كی درز بخاته ناو ریزی هێزه یه‌كگرتووه‌كان و لاوازیان بكات.
ساڵی 1408 (هه‌موو شاره‌كانی ئیتالیا) له دژی (ڤێنیسیا) یه‌كیانگرت. كاتێ كه ڤێنیسیا به ته‌واوی شكستی خوارد و لاوازبوبو، له‌و كاته‌ی هیچ سوپایه‌كی نه‌ما بوو تا بۆ مه‌یدانی جه‌نگی بنێرێت، ڤێنیسییهكان به‌رتیلیان دا به حاكمی شاری میلان و توانیان رازی بكه‌ن كه رێككه‌وتنێكی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ببه‌ستن. له‌ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه، نه‌ك ته‌نها هه‌موو خاكی داگیركراوی ڤێنیسیایان وه‌رگرته‌وه كه له‌شه‌ڕا دۆڕاندبویان، به‌ڵكو به‌شێكی ناوچه‌ی (فیرارا)شیان لكاند به قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیانه‌وه.
مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی به‌شه‌ڕ له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین، له ئاشتی دا نه‌یبه‌ینه‌وه. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، پێویستمان به جۆرێك له ئاشتییه، كه بردنه‌وه‌مان مسۆگه‌ر بكات. ئەو هاوپەیمانیە لەگەڵ دوژمن بۆ مانەوە و بردنی سەروەت و سامانی سەر زەویی و ژێر زەویە، ئەمەش تاسەر بۆ هیچ لایەنێک ناچێتە سەر، تاک ئێستا وشیارترە، بەس لەسەر کات ماوەتەوە، کۆرانگارییەکان، لە پێناو بەدەستهێنانەوەی کەرامەت و بنبرکردنی چەوسانەوە.
حسێن جەمیل، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی نیشتیمانی دیموکراتی عێراق، لە ساڵی 1946 دەڵێت: حیزبی سیاسی بریتیە لە پێشەنگی ئەو چەوساوانەی، هەوڵی بنبڕکردنی هەموو شێوازەکانی چەوسانەوە خەبات دەکەن.
بۆیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە هەموو سێکتەرەکانی ژیان، تەنها لە سەر کات وەستاوە.
ماكیاڤیلی. ١٩٧٧. گوتاره‌كان. كتێبی سێهه‌م. لل٣٣٦-٣٥