عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نه‌هامه‌تی.
سه‌رۆکی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کان و په‌رله‌مانتاران و ئه‌نجومه‌نی داواکاری گشتی و سه‌رۆکی حیزبه‌کان و مه‌کته‌ب سیاسیەکانیان، ئێوه که‌ی له ناو ئۆفیسی ته‌لاری ده‌سه‌ڵاته‌کانتان، که‌ی له ناو کۆشه‌که تایبه‌تییه‌کانتان دێنه ده‌ره‌وه‌و روو ده‌که‌نه ناو خه‌ڵک.
که‌ی روو ده‌که‌نه شه‌قام و کۆڵانی گه‌ڕه‌که میللی و ناو بازاره‌کان له نزیکه‌وه له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌پرسنه‌وه، خۆتان به نوێنه‌ریان ده‌زانن، به چاوی خۆتان ده‌یان و سه‌دان خانه‌وا ده ده ببینن، بژێوی ژیانیان ئه‌وه‌نده دژوار‌و قورسه، نه‌هامه‌تی و نه‌داری به‌جۆرێک تێکی شکاندون، له پێویسته سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌رین و
به‌کوله مهرگیهکی وا ده‌ژین، رووبه‌رووی ده‌یان کێشه‌ی ئاڵۆزی بژێوی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی بونه‌ته‌وه، هیچ ده‌ستوورو یاسا و رێسا‌و ویژدانێک ناتوانێ ئه‌و ژیانه پڕ له نه‌هامه‌تیانه قوبوڵ بکات.
بازاڕه کان سارد‌و سڕن و به جۆرێک مردون، خه‌ڵک له بێزاریدا رۆژو مانگ و ساڵ به‌ڕێ ده‌کات، به‌هۆی سیاسه‌تی ناحه‌کیمانه‌ی ئێوه‌وه، به هۆی کۆمپانیای گرێ به‌ستی حه‌په‌لوشی و دزی ئێوه‌وه، هیچ کاسپی یه‌ک نه‌ماوه، هه‌موو کایه‌کانی ژیانتان داگیر کردوه‌و به خۆرێک سست کردووه، خۆڵی مردووی له سه‌ر که‌ڵه‌که بووه.
گه‌ر رۆژێ له رۆژان روو بکه‌نه ناو شه‌قام و بازاڕ‌و گه‌ڕه‌که میللییه‌کان، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بێ ئیش و کاره ده‌بینن، ئه‌و هه‌موو گه‌نجه ده‌بینن خوێندنیان ته‌واو کردوه، نه حکومه‌ت دایان ده‌مه‌زرێنێ، نه له که‌رتی تایبه‌تی کارێکیان چنگ ده‌که‌وێت، شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن و به‌رێگای نایاسای به یه‌خت له شه‌پۆله سه‌رکه‌شه‌کانی ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای ئایون ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌ورپا. به‌ڵام یه‌خته‌کان نقومی ده‌ریا یان ده‌که‌ن، ده‌بن به خۆراکی ماسی و زینده‌وه‌رانی ده‌ریا.
ئێوه وه‌ک خۆتان ناچنه ناوخه‌ڵك، گوێ له‌و هه‌موو کاسه لێس و هه‌لپه‌رست و مسته‌شار و کادره پهرپوتانه ده‌گرن. رۆژانه به درۆی ره‌نگاو ره‌نگ به شان و باڵای خۆتان و رێبازهکهتاندا هه‌ڵده‌ده‌ن، کامه‌یه رێبازه‌که‌تان؟ له‌وه‌ته‌ی ئێوه سه‌رکرده‌ن هه‌ر ژیانی ئه‌م میلله‌ته نه‌هامه‌تی و مه‌رگه‌سات بووه.
ئه‌و ئینتیهازیانه به درۆ‌و فیشاڵ یاری به عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌تان ده‌که‌ن، ئه و ماستاوچیانه‌ی دهوربهرتان وه‌ک خۆتان له سه‌ر هه‌موو په‌ته‌کان یاری ده‌که‌ن، ئه‌وان له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی پێش ئێوه‌ش و رێبازی ئێوەو دوای ئێوه‌ش گه‌مه‌و سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن. رۆژانه ده‌یان و سه‌دان درۆتان بۆ ده‌که‌ن. فێڵتان لێ ده‌که‌ن و ئێوش سه‌رکرده‌کان حهقیقهتهکانتان لا تاڵه.
د ڵتان به درۆ و فێڵی ده‌وروبه‌ره‌کانتان ده‌کرێته‌وه. ئێوه ده‌تان وت: کوردستان ده‌که‌ین به دوبه‌ی، هه‌لی کار بۆ خه‌ڵک دابین ده‌که‌ن، ئیوه به ئاشکرا بیره نه‌وته‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌رده‌هێنن و دابه‌شی ده‌که‌ن و ده یفرۆشن، نیشتمانی ده‌ریایه‌ک نه‌وتان کردوه به وڵاتی که‌شتیه‌کی تێک شکاو.
سه‌دام به نه‌وتی کوردستان، فڕۆکه‌ی جه‌نگی و بۆمبی هێشوی و تۆپی قورسی دورهاوێژ و ناپاڵم و چه‌کی کیمیاوی و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌کراوی ده‌کڕی و جینۆسایدی کوردی ده‌کرد.
ئێوه‌ش فیرعه‌ونه‌کان، سه‌رکرده‌ی نوێنه‌ری کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، به گرێ به‌ستی نه‌وتی کوردستان به جۆرێکی وا نه‌وت تاڵان ده‌که‌ن و ده‌یدزن، مرۆڤی کوردتان به جۆرێک نه‌دارو برسی کردوه، که‌سێتی تاکی کوردتان به جۆرێک تێک شکاندوه به مه‌رگێکی به‌رده‌وامتان سپاردون. تاکی کوردتان کردوه به کویله.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts