رێباز مام شۆرش: رێككه‌وتنێكی تازه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی.
ئێمه كه له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان ده‌ژین، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایین. قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی بیری سیاسیمان نه‌بڕیوه. دوای زیاتر لە حەوسەد ساڵ، هێشتا به‌نده‌كانی مهگنهكارته نه‌گه‌یشتۆته لامان. تاكڕه‌ویی ده‌سه‌ڵاتداری ره‌ها، عه‌یار نه‌كراوه. هێشتا تۆماس هۆبز پێی نه‌خستۆته ئه‌م سه‌رزه‌مینه. به‌و په‌ڕی ئاسوده‌یی، هێشتا گورگین بۆ یه‌كتر. له‌سه‌رده‌می پێش كۆمه‌ڵگه و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك دا ده‌ژین. رۆشناییهكانی (په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی) له باڵه‌خانه سیاسییه‌كانمان نادات. ماویه‌تی تا بێ دادی، ماركس و مارتن لۆسه‌ری كورد دروستبكات.
له‌سه‌ر ئاستی سیستم و ده‌سه‌ڵات
له جیهانێكی بێ جهمسهرداین كه راگره‌كانی سیستمه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی، هه‌ره‌سیان هێناوه. ره‌نگه زیاده‌ڕه‌وی نه‌بێت، له دوای هه‌ردوو په‌یمانی ئاشتی وێستفاڵیای 1648، هیچ كات دنیای سیاسی هێنده‌ی ئێستا بێ مۆڕال نه‌بووه. به ره‌هایی، هێزی په‌تی، حوكم ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنمان نه‌بوه له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی ئاشتی وێستفالیا، کە پێش ئەمە دوو مەزهەب لە شەر و ملمڵانێدا بوون، بەڵام لەدوایدا، کۆنگرەی ئاشتی ویستیفالیا چەند خەلێکی تێدا چەسپا لە رووی دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان، گێرانەوەی هاوسەنگی هێز، ئاین نەکرێتە بنەمای کارکردن.
بەڵام ئێستا لە کوردستان لە دروستبوونی ئەو هەموو قەیرانە، هێشتا دانوستان نه‌بووه به كو‌لتور، و رێككه‌وتنێكی رهگداكوتراو، له ناخماندا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ دانه‌مه‌زراوه. ئێمه له جه‌نگ و ئاشتی، جه‌نگ، و له چه‌ك و دانوستان، چه‌ك، و له سیستم و فه‌وزا، فه‌وزا و له بنیادنان و كۆچه‌ربوون، كۆچهریمان هه‌ڵبژاردووه. ئه‌م بژاردانه، كورد ناگه‌یه‌نێته هیچ كوێ. ئێمه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سیستمێكی رادیكاڵمان پێویسته كه پاڵی دابێت به راگره سه‌ره‌كییه ئه‌خلاقیی سیاسی.
له‌سه‌ر ئاستی پێگه و سه‌ركرده
مرۆڤایه‌تی مانایه‌كی ده‌سته‌جه‌معیی نه‌ماوه. وشه‌ی ئینسان ناتوانێت به یه‌كجار گوزارشت لە عێراقییه‌ك و سورییه‌ك، ناكه‌نه ئه‌مریكییه‌ك و كورد، له‌هه‌مووان لاوازتره. ئێستا كه فریادڕه‌سێك نابینرێت بۆ “مرۆڤایه‌تی”. ئێمه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سه‌ركرده‌یه‌كمان پێویسته. ماكیاڤیلییهكی كورد، كه نه‌ك بۆخۆی، به‌ڵكو بۆ چه‌سپاندنی کار بەدەستێکی ره‌سه‌ن، بیركاته‌وه.
له جیاتی ئه‌نجام:
ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه داڕزاوه تێپه‌ڕێنین. ده‌كرێت پێكه‌وه له‌سه‌ر: په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیسته‌مێكی ئه‌خلاقی و کار بە دەستێکی ره‌سه‌ن بۆ هه‌رێم و كوردستانه‌كه‌مان، رێككه‌وین.