عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سیناریۆیی کۆده‌تا.
سه‌عات 10 به‌یانی 16- 7- 1979سه‌دام حسین ی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق، له سیناریۆی کۆدهتایهکدا له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆک کۆماری عێراق و خه‌یروڵڵا تلفاح و عه‌دنان خه‌یروڵڵا و هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر، له‌ماڵی خه‌یروڵڵا تلفاح کۆبوونه‌وه، دوای مشت و مڕێکی زۆر سه‌دام به ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری وت: تۆ له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا‌و حیزبی به‌عسی سوریای، چه‌ند دانوستانێکتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی حافز ئه‌سه‌د ببێ به‌جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی حیزبی به‌عس و من له‌حیزب دوور بخه‌نه‌وه.
سه‌دام داوای له ئه‌حمه‌د کرد ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ببێ، ئه‌حمه‌د ڕازی نه‌ده‌بوو، گرژی سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌یسه‌م ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رهێناو فیشه‌کێکی ته‌قاند، ده‌ستی عه‌دنان خیروڵڵای بریندار کرد، خه‌یروڵڵا بارودۆخهکەی ئارام کرده‌وه، به‌کر هه‌ر رازی نه‌ده‌بوو، سه‌دام پێ وت: سوپای عێراق و موخابه‌رات و گاردی کۆماری و هه‌موو دام وده‌زگاکان له ژێر فه‌رمانی مندایه. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر به ناچاری رازی بوو. سه‌دام بوو سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش و سه‌رۆکی حیزبی به‌عس.
ئێواره‌که‌ی سه‌دام له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی (قیاده‌ی قوتری کۆبوه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان بزانن به‌یانی چی رووده‌دات، هه‌ندێکیان پاڵپشتی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بهکربوون و پارێزگاریان لێ ده‌کرد، سه‌دام ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆمارکرد، بریتی بوون له:
1- عه‌دنان حه‌مدانی
2- غانم عه‌بدولجه‌لیل
3- محه‌مه‌د مه‌حجوب
4- مه‌حه‌مه‌د عایش
له 22- 7- 1979، سه‌دام 6 رۆژبوو ببوو به سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی حیزبی به‌عس، کۆنگره‌یه‌کی بۆ کادیره پێشکه‌وتوه‌کانی حیزبی به‌عس له هۆڵی خولد له بەغداد به‌ست، سه‌دام له ناو هۆڵه‌که‌دا سیناریۆی پیلان و به‌رنامه‌و نهخشەی کۆده‌تاکه‌ی سوریای خسته روو:
محی عه‌بدولحسین مهشههداوی وه‌ک یه‌کێک له پیلانگێڕه‌کان وتی: من و عه‌دنان حه‌مدانی و غانم جه‌لیل (شیعه )و محه‌مه‌د مه‌حجوب و محه‌مه‌د عایش (سونه) پیلانی کۆده‌تا که‌مان دارشت بوو.
سه‌دام به چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه به هه‌ماهه‌نگی پێشکه‌شکاری کۆنگره‌که فرمانی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌دا له‌ناو هۆڵه‌که‌وه بکرێنه ده‌ره‌وەی هۆڵه‌که، ناوی (68 )کادێری پێشکه‌وتووی حیزبی به‌عسییان خوێنده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هۆڵه‌که بکرێنه ده‌ره‌وەو ده‌سگیر بکرێن، دانیشتوانی هۆڵه‌که چه‌پڵه‌یان لێده‌داو وتافیان به‌شان و باڵی سه‌رۆک سه‌دامدا هه‌ڵده‌دا، یه‌ک به یه‌ک تاوانباره‌کانیان ده‌برده ده‌ره‌وه، سه‌دام ئه‌و وه‌زیرو سه‌رکرده به‌عسیانه‌ی که له ناو هۆڵه‌که‌دا مابوونه‌وه ناچار کرد به شداری ئه‌و تیمانه بکه‌ن،که تاوانباره‌کانیان گوله باران ده‌کرد.
دوای دادگایی کردنیان ئه‌و 22 کادیره‌ی حیزبی به‌عسیان به ده‌ستی ئه‌ندامانی کۆنگره گوله باران کرد، له 1- 8- 1979، (450 )کادێری پێشکه‌وتوی تریان له سیداره‌دا.
سه‌دام له سیناریۆی کۆده‌تای (ماڵی تلفاح )و (هۆڵی خولد ) به پاڵپشتی سوپا‌و ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و گاردی کۆماری به زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی به‌ترس و تۆقاندن به کوشتن و بڕین، ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریی خۆی له هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌ی حیزبی به‌عسه‌وه بۆ کایه‌کانی خواره‌وه سه‌پاند.
سه‌ره‌تای ئه‌م سیناریۆیه‌ی سه‌دام بوو به زنجیره‌یه‌ک سیناریۆو کۆده‌تای کلتووری خوین رشتن، سه‌دام سه‌دان گه‌نجی ئاست نزمی له خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌کان به پۆستی پله باڵا له ریزه‌کانی حیزبی به‌عس و دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی عێراق دامه‌زراند، ده‌یان سه‌رکرده‌و کادێری پێشکه‌وتووی به‌عسی و هاوڵاتیان به‌و به‌عسیانه گوله باران و له سێداره‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکێک و گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراق به سونه و شیعه‌وه به‌شداربن له کوشتن و بڕینی هاوڵاتیانی عێراق، به سیناریۆی ترس و تۆقاندن و خوین رشتن و بێ سه‌روشوین کردن، مافی هه‌موو تاکێکی عێراقی سڕییه‌وه‌و کران به ئامێر.
سه‌رچاوه:
1- محه‌مه‌د رزگار، رووداوی هۆڵی خولد 1979، زانیاری گه‌وره‌ترین ئینسکلۆپیدیای کوردی، 15- 7- 2021
2- پۆله‌تیک Politic20 یولۆ 1019.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts