رزگار شێخ حه‌سه‌ن: روانگه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و كێشه‌كانی په‌روه‌رده.
له‌ماوه‌ی رابردوودا گفتوگۆیه‌ك ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی هه‌ندێك گۆرانگاری له نێو په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی هاته ئاراوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئیسلامی و خه‌ڵكی جیاوازی لێكهوتهوه. له راستیدا بابه‌تی گۆرانكاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن نابێت وه‌ك بابه‌تی شه‌رێكی ئایدۆلۆژی ته‌ماشا بكرێت، یان وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی پروپاگه‌نده بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ندێك لایه‌ن، به‌ڵكو پێویسته وه‌ك به‌شێك له چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵات و وانه فێركارییه‌كانی لێكبدریته‌وه، ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و شاره‌زایانی بواری پرۆگرام و په‌روه‌رده‌یه نه‌ك لایه‌نی سیاسی، هه‌ر گۆرینی گفتوگۆكان به ئامانجی پروپاگه‌نده‌ی سیاسی زیانی زۆر به هه‌وڵه‌كانی گۆرانگاری و چاكسازی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، هیچ هه‌وڵێك بۆ لابردنی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له خوێندنی قوتابخانه‌كان له ئارادا نه‌بوه، به‌ڵكو هه‌وڵێك هه‌بوه بۆ گۆرانكاری ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر ره‌وا و گونجاوه، هیچ وانه‌یه‌ك نیه هیچ پێویستی به چاكسازی و نوێكردنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته به پێ هه‌ڵومه‌رج و گه‌شه‌كردن كۆمه‌ڵگا نوێبكرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئایین رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا پێویسته وانه‌ی ئایین و هه‌موو وانه‌كانی تریش به‌پێ پێویستی كۆمه‌ڵگا و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌وڵه‌ت گۆرانكاری تیا بكرێت، كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی فره ره‌نگ و فره ده‌نگه، نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و ئایین و مه‌زهه‌بی جیاوازی تیایه، كوردستان كه‌ش و هه‌وای ئازادی هه‌یه و ئه‌بیت ده‌رفه‌تی ئازادی ویژدان ده‌سته‌به‌ر بیت، ئه‌بیت وانه‌ی په‌روره‌ده‌ی ئایینیش گونجاو بیت له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌دا، ناكری ئایین ناكۆكی هه‌بیت له‌گه‌ڵ فره‌یی مه‌زهه‌ب و ئایینی كوردستان، ناكری گیانی ته‌كفیر و دوژمنكاری په‌ره پێبدات، ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه و دژ به فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی حكومه‌ته.
له ئیستادا زۆر گرنگه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌موو مرۆڤێكی شاره‌زا و به‌رپرسیار له په‌روه‌رده به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆرانكاری و چالاكسازی له وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئایین، نابیت هه‌وڵی هه‌لپه‌رستانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن كه ئه‌یانه‌وی ئایین و سۆزی ئایینی ئیستغلال بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، نابی هه‌وڵی ئه‌م جۆره كه‌سانه ساردمان بكاته‌وه له هه‌وڵی گۆرانكاری و چاكسازی له سیستمی په‌روه‌رده و له ناویشیاندا وانه‌ی په‌روره‌ده‌ی ئایینی.
خاڵێك له‌م پرۆسه‌یه‌دا زۆر جێگای سه‌رنجه، سیستمی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، كیشه كه‌می قوتابخانه و نه‌بوونی شوین و ناوه‌ندی پێویستی خوێندن كه زۆر جار قوتابیان ناچار ئه‌بن سێ ده‌وام بكه‌ن، نه‌بوونی قوتابخانه كه زۆر جار ناچار ئه‌بن به رێگایه‌كی دوور ببرن بۆ گه‌یشتن به قوتابخانه‌یه‌ك، نه‌بوونی پێداویستی خوێندن، گه‌لێك كیشه‌ی قورس له بواری په‌روه‌رده، به‌ڵی ئه‌وه راسته حكومه‌ت به‌رپرسیاره له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه، به‌ڵام خێره فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی له ئاست ئه‌م هه‌موو كێشه گه‌وره‌یه‌دا بێده‌نگ بێت و قسه‌یه‌ك پرۆژه‌یه‌ت نه‌بیت بۆ چاكسازی ، به‌شدارییه‌ك نه‌كه‌یت له باشتركردنی دۆخی په‌روه‌رده‌و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی، بیر له‌و هه‌زاران مناڵی كورده نه‌كه‌یته‌وه كه له خوێندن دابراون، به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گۆرانكارییه‌كی ساده‌ی ناو په‌روه‌رده‌ی ئایینی هه‌ڵای راگه‌یاندن به‌رپا بكه‌یت و بته‌وێ كه‌ڵكی سیاسی لێوه‌ربگریت خه‌ڵك فریو بده‌یت و ریگریش دروست بكه‌یت له ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆرانكارییه‌ك كه پێویسته بۆ كۆمه‌ڵگا.
پرسێكی گرنگ كه پێویسته هاوشانی گۆرانكاری له‌ناو سیستمی په‌روه‌رده بجوڵێنرێت، ئه‌وه‌یه وانه‌كانی تری ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ دروستكردنی تاكێكی بیركه‌ره‌وه، یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س عه‌قڵێكی كراوه‌ی هه‌بێت و توانای ره‌خنه‌گرتن له خۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵی هه‌بێت بۆ دیارده و روداوه‌كان، وانه‌كانی زانست، مێژوو، په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مانه وانه‌ی گرنگن كه پێویسته هه‌م ناوه‌رۆكی وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دابریژرێن كه توانای فكر و عه‌قڵ له مرۆڤدا گه‌شه پێبدات، نه‌ك عه‌قڵی مرۆڤ بكات به میمۆری مه‌علومات، نه توانیت رۆڵ ببیت له هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی و توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ، وێرای گرنگی ناوه‌رۆكی وانه‌كان خاڵێكی دیكه‌ش كه زۆر گرنگه بریتیه له توانای كادری په‌روه‌رده‌یی، لیهاتووی مامۆستایانه له وتنه‌وه و گه‌یاندنی ناوه‌رۆك و په‌یامی زانستی وانه‌كانه، هه‌تا ئه‌و ئامانجه زانستیه‌ی كه پێویسته بگات به خوێندكار وه‌ك خۆی بگات، ئامانجی زانستیش دروستكردنی توانای عه‌قڵیه له مرۆڤدا كه بتوانیت رۆڵی هه‌بێت له گه‌شه‌پێدان و بیركردنه‌وه‌ی زانستیدا، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌بێت به‌رده‌وام خوڵی هوشیاری زانستی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها چاودێری ئاستی هوشیاری مامۆستایان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ ئه‌ندازه‌یه‌ك رۆڵیان هه‌یه له گه‌شه‌پێدانی توانای زانستی و له توانای بیركردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان، هه‌تا مامۆستا به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌و ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌ی هه‌ڵه‌ستی و ئاستی فكر و عه‌قڵی ره‌خنه‌گرنه و بیركه‌ره‌وه له خوێندكاردا گه‌شه‌پێنه‌دات ههیچ وانه‌یه رۆڵی خۆی نه‌بینیوه و ئامانجی خۆی به‌دینه‌هێناوه، بۆیه زۆر گرنگه له‌م روانگه‌یه‌وه به جدی كاری بۆ بكرێت و جێگای بایه‌خی دام و ده‌ڤای په‌یوه‌ندیدار بێـت، هه‌ر مامۆستایه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه زانستیه‌دا ئه‌وا پێداچوونه‌وه به ئهرۆك و رۆڵیدا بكرێت به‌ریگه‌ی جیاواز هانبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاكتر بكریت و رۆڵی خۆی ببینیت.