بورهان شێخ رەئوف: ده‌ره‌نجامه‌كانی لووتكه‌ی جه‌ده بۆ ئاسایش و په‌ره‌پێدان.
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی جده بۆ ئاسایش و په‌ره‌پێدان كه رۆژی 16ته‌مموزی 2022 به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداوی عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها وڵاتانی میسر و عیراق و ئوردن و ئه‌مریكا.
ئامانج و داخوازییه‌كانی لووتكه‌ی جه‌ده
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له ئێران كرد هاوكار بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و ده‌ستوه‌رنه‌دات له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها داوای له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كرد رێز له بارودۆخی مێژوویی شاری قودس بگرێت.
سه‌ركرده‌كانی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی جه‌ده بۆ ئاسایش و گه‌شه‌پێدان، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به پاراستنی ئاسایشی دۆست و هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و به‌رگری كردن له خاك و سه‌روه‌رییان له كاتی پێویستدا.
لووتکەی جەدە- محەمەد بن سەلمان و جۆ بایدن
تایبه‌ت به فه‌له‌ستین
سه‌ركرده‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه، به پێویستیان زانی چاره‌سه‌رێكی رهواو دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بدۆزرێته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها پێداگیرییان كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو رێكارێكی تاك لایه‌نه بووه‌ستێنرێت، كه كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها رێز له دۆخی شاری قودس و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی بگیرێت، له پاڵ رۆڵی سه‌ره‌كی شانشینی هاشمی ئوردن بۆ چاودێریكردنی.
ئێران و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی جه‌ده ئه‌و داخوازیه‌یان دووپات كرده‌وه بۆ ئێران كه هاوكاری ته‌واو بكات له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو خاڵی بێت له چه‌كی ئه‌تۆمی و كۆكوژ و وێرانكه‌ر، له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئیقلیمی و جیهانیش.
سهركۆنەکردنی په‌لاماری دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان
سه‌ركرده‌كانی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی جده زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌كانیان كرد، بۆسه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ئابوورییه‌كان له سعودیه و ئیماراتی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها په‌لاماردانی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان له رێڕه‌وه ده‌ریاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ردوو ته‌نگه‌ی هورمز و باب ئهلمندهب.
هه‌روه‌ها به‌یانی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه پێداگیریی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی و گفتوگۆی ئاشتیانه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی یه‌مه‌ن و سوریا و لیبیا و سودان كرد، هه‌روه‌ها داوایان له هه‌موو لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی لوبنان كرد رێز له ده‌ستوور و ماوه‌و واده ده‌ستورییه‌كان بگرن تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
میسر و به‌نداوی نه‌هزه
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی جه‌ده پشتیوانی خۆشی بۆ ئاسایشی ئاوی میسر دووپاتكرده‌وه له قه‌یرانی به‌نداوی نه‌هزه‌ی ئه‌سیوبی و خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی سیاسیی و دیپلۆماسی بوون كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت، هه‌روه‌ها خوازیاری گه‌یشتن به رێكه‌وتن و میكانیزمێك بوو بۆ چۆنییه‌تی پڕكردنی به‌نداوی نه‌هزه و كارپێكردنی له ماوه‌یه‌كی ماقووڵدا كه هیچ كام له وڵاتانی سه‌ر ئاوی نیل زیانی گه‌وره‌یان به‌ر نه‌كه‌وێت.
تایبه‌ت به جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا
به‌شداربوانی لووتكه‌ی جه‌ده خوازیار بوون هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یه‌شتن به چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا كه له 24 شوباتی 2022 هه‌ڵگیرساوه، هه‌روه‌ها هاوكاری كردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران و هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندانی ئه‌و جه‌نگه، له‌گه‌ڵ ئاسانكاری بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نم و ماده خۆركییهكان و هاریكاری پێویستی ئاسایشی خۆراك بۆ وڵاتانی زه‌ره‌رمه‌ند له‌و جه‌نگه.
جامی جیهان له قه‌ته‌ر
لووتكه‌كه هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ قه‌ته‌ر ده‌ربڕی كه یارییه‌كانی جامی جیهانی 2022 له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كیان بۆ سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه له كۆتاییدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه پابه‌ندن به‌وه‌ی له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه ده‌به‌ستنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه، تێیدا سه‌ردانی ئیسرائیل و سعودیه‌ی كرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، بایدن هه‌وڵیشی دا له‌م گه‌شته‌یدا دید و بۆچوونێكی نوێ بخاته‌ڕوو له‌مه‌ڕ رۆڵی ئه‌مریكا له‌م ناوچه ستراتیژیه‌دا كه كانگا‌و مه‌كۆی كێشه‌و ململانێی قووڵ و ئاڵۆزه، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه‌یه له جیهاندا.
له كۆتاییدا:
1- محه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنیشینی شای سعوودیه كه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، وتی: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی قووڵ و به‌هێزی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه ئه‌م وڵاتانه ده‌به‌ستێت به‌یه‌كه‌وه‌و به ئه‌مریكاشه‌وه.
2- ئه‌مریكا و ئیسرائیل خوازیاری هه‌موو شتێكن له وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌ڵام ئاماده نین هیچ به وڵاتانی تر بده‌ن به تایبه‌تی فه‌له‌ستینییه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هۆكار و ماكی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی زۆرێك له ره‌وته توندئاژۆ و تیرۆریستییه‌كانه كه هه‌میشه زه‌مینه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت خه‌ڵك سازبده‌ن بۆ توندوتیژی و خوێنڕشتن.
3- بایدن كه پێشتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خاشقچی زۆر ره‌خنه‌ی له سعوودییه‌كان و محه‌مه‌د بن سه‌لمان گرت، به‌ڵام ئه‌مجاره كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وای خواست هه‌موو وته‌كانی خۆی له بیرچوویه‌وه، جارێكی تر وته‌كه‌ی كیسنجهرمان بیركه‌وته‌وه ئه‌مریكا دۆستی هه‌میشه‌یی نییه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌یه.