عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: قوتابخانه‌ی بێکه‌س/ بەشی کۆتایی.
بۆ یادی مامۆستا ئه‌کره‌م فه‌وزی، یه‌که‌م پیت و یه‌که‌م وشه و یه‌که‌م رسته‌ی فێرکردم.
قوتابخانه‌ی بێکه‌س و مه‌وله‌وی له یه‌ک بینا بوو، به‌رامبه‌ر ئینزیباتخانەی سلێمانی، کاتی خوێندن بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کیان سێ رۆژ به‌یانیان و سێ رۆژ ئێواران بوو، ئه‌کره‌م فه‌وزی مامۆستا‌و هاوڕێمان بوو ، به هه‌ڵسوکه‌وته جوان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناخ و هه‌ست و نه‌ستمان دروست کردبوو، له زمان و رۆحی په‌پو‌له ئاسای ئێمه‌ی قوتابی ده‌گه‌یشت، میهره‌بانانه ده‌یتوانی ناخمان بخوێنێته‌وه، گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کمان هه‌بوایه مامۆستا‌و هاوڕێمان بوو، به په‌رۆشه‌وه پاڵپشتی هه‌موومان بوو.
ئه‌و رۆژه‌ی ده‌سڕمان بیر بچووایه، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌داره‌که‌ی ده‌ستی لێی بداینایه، ده‌ستی ده‌کرد به گیرفانیدا و ده‌ستڕه کلێنسه‌که‌ی خۆی به‌سه‌رماندا دابه‌ش ده‌کرد،ئه‌م مامۆستایه فریشته‌یه‌ک بوو له ئاسمانه‌وه هاتبووه خواره‌وه، پڕ بوو له هه‌ست و سۆزوخۆشه‌ویستی و پاکی و به‌های باڵای مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.
رۆژێکیان له ویستگه‌که‌ی کاره‌باکه‌ی شه‌قامی سالم، زۆر وه‌ستام چاوه‌ڕوانی ئامانه‌که بووم، دره‌نگ هات. سه‌رکه‌وتم، جابیه‌که زانی پاره‌م پێ نییه، چاوی لێ زه‌ق کردمه‌وه، له ویستگه‌ی سه‌هۆڵه‌که دایبه‌زاندم.
بۆ ئه‌وه‌ی له وانه‌ی یه‌که‌م دوانه‌که‌وم، به‌ڕاکردن به هه‌ورازه‌که‌ی نێوان سه‌هۆڵه‌که‌و ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانیدا سه‌رکه‌وتم. ئه‌وسه‌رده‌مه ئه‌و شه‌قامه یه‌ک ساید بوو، ئه‌م لاو ئه‌ولای شه‌قامه‌که گردی لمایی و خۆڵ بوو، له ناکاو قاچم له قه‌راغی چاڵێکی سه‌ر رێگاکه خلیسکا، سه‌رم به توندی دای له قه‌راغ چاڵه‌که و که‌وتمه ناو چاڵه‌که‌وه، سه‌رم شکا، خوین به سه‌ر و ده‌م و چاوم و جله‌کانمدا هاته خواره‌وه. هه‌موو بیر و هۆشم لای وانه‌که‌م بوو، دوانه‌که‌وم، به په‌له هه‌ستامه‌وه، به‌ده‌م ئازاره‌وه، تا هیزم تیا‌بوو رامکرد، گه‌یشتمه به‌رده‌م پۆله‌که‌مان، مامۆستا ئه‌کره‌م که خوێنه وشک بووه‌که‌ی بینی به‌سه‌رو جه‌سته‌مه‌وه، یه‌کسه‌ر وانه‌که‌ی به‌جێ هێشت، بردمی بۆ مه‌غسه‌لی مامۆستاکان، خۆی به‌ده‌ستی خۆی، ده‌م و چاو و سه‌ری بۆ شۆردم، بردمییه ژووری مامۆستاکان بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌م.
مامۆستا ئه‌کره‌م کوردی پێ ده‌وتین، به (مره‌که‌بی سوور‌ی پاندانه‌که‌ی )بۆ رێنوس و نوسینی رۆژانه‌ی وانه‌که‌مان ده له ده‌و زۆر باشه‌ی به‌ده‌ست و خه‌ته جوانه‌که‌ی بۆ دا ده‌ناین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر زمانی کوردی و رێنوسمان لا خۆشه‌ویست بکات.
ته‌خته ره‌شه‌که‌ی ناو پۆله‌که‌ی له ئاستی هه‌ر سێ ریزه‌که‌دا به ده‌باشیری ره‌نگاو ره‌نگ ده‌کرد به سێ به‌شه‌وه، له هه‌ر ریزێک، قوتابی یه‌کی له ئاستی ئه‌ستێره‌کان ده‌هه‌ڵده‌ستاند، رینوسی کوردی پێ ده‌کردین، بۆ ئه‌وه‌ی پێشبڕکێ له نێوان هه‌ر سێ ریزه‌که‌دا دروست بکات، خولیا‌و حه‌زمان بۆ زمانه‌که‌مان زیاتربکات، زیاتر کۆشش بکه‌ین و خۆمان ماندوو بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی توانا‌و که‌سێتی خۆمان به عه‌شقه‌وه له ناو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌دا بدۆزینه‌وه.
یادگار تاهیر بابان، جار کتێبێکی چیرۆکی منداڵانی ره‌نگاو ره‌نگی به زمانی عه‌ره‌بی له ماڵه‌وه له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنا بۆ قوتابخانه، مامۆستا ئه‌کره‌م دوای ئه‌وه‌ی وانه‌که‌ی پێ ته‌واو ده‌کردین، ئه‌و چیرۆکانه‌ی راسته‌وخۆ له پۆله‌که‌دا به‌زمانه پاراو شیرینه‌که‌ی خۆی له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ده‌کردین به کوردی، وێنه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگی لاپه‌ره‌ی رووداوی چیرۆکه‌که‌ی نیشانی هه‌ر هه‌موومان ده‌دا.
ئێمه به جۆرێک تێکه‌ڵ به روداوی ناو چیرۆکه‌کان ده‌بوین، هه‌موومان خۆمان به پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌که‌ی ناو چیرکه‌کان ده‌زانی، له پۆله‌که‌مان داده‌بڕاین، حه‌زمان ده‌کرد زه‌نگی کۆتایی وانه‌که لێ نه‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی له و زنجیره رووداوانه‌ی ناو چیرۆکه‌که دانه‌بڕین، هه‌ر پاڵه‌وانی خه‌یاڵی چیرۆکه‌کان بین.
مامۆستا ئه‌کره‌م فه‌وزی، رۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێبی منداڵانی وه‌ک خۆی کرد به هاوڕێ و مامۆستامان، یه‌که‌م پیت و یه‌که‌م وشه‌و یه‌که‌م رسته‌ی فێری کردین.
ئه‌وه چه‌ندان ساڵه سه‌رقاڵی نوسینم، هه‌ر قوتابییه‌که‌ی جارانی ئه‌و رابه‌رو مامۆستا مه‌زنه‌م، هه‌موو ئه‌و پیت و وشه‌ونوسینانه‌ی بواری ئه‌زمونی رۆژنامه‌نوسیم ونوسینی کتێبه‌کانم هه‌ر هه‌مووی به هی مامۆستا ئه‌کره‌م فه‌وزی رابه‌رمان ده‌زانم.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts