عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: لۆزان.
له سه‌عات 11- ی 11- 11- 1918 جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م وه‌ستا. وڵاتانی هاوپه‌یمان بڕیاریان دا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه، بۆ هه‌موو گه‌لانی دنیا وڵاتی سه‌ربه‌خۆ له نیشتمانه‌که‌یاندا دروست بکه‌ن.
له رێکه‌وتننامه‌ی سایکس بیکۆی 1916و کۆنگره‌ی ئاشتی 1919و کۆنگره‌ی سان ریمۆ له 19-ی مایسی 1920و کۆنگره‌ی سیڤه‌ر له 10- 8- 1920به 3 ماده ی (62- 63 -64).گرنگی به کورد‌و نیشتمانه‌که‌ی درابوو، بۆ ئه‌وه‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسینی پێ بدرێت. دوای ئه‌و هه‌موو رێکه‌وتن و کۆنگرانه،کوردستان دابه‌ش کرا به‌سه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و سوریا‌و تورکیا.
له 24- 7- 1923 له کۆنگره‌ی لۆزان، له شاری لۆزانی سویسرا له نێوان/ به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئیتالیا‌و ژاپۆن و یۆنان و رۆمانیا و سبریا و کراواتیا و سلۆنیاو تورکیا، بۆ ناسینی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا بۆ پیاچونه‌وه به په‌یمانی سیڤه‌ر، له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورکیای نوێ و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا رێکه‌وتننامه‌ی لۆزان ئیمزا کرا. له ناو ئه‌و هۆڵه‌ی لۆزان ناوی کورد‌و نیشتیمانه‌که‌ی سڕایه‌وه.
له لۆزانه‌وه تا ئێستا 99ساڵه کورد له نیشتمانه‌که‌یدا کۆمەڵ کوژدهکرێت. له‌و سهردهمەوه ههمووشۆڕشهکانی کورد تێکشکاون، کورد هه‌ر خه‌ریکی خۆخۆری و شه‌ڕی برا کوژی بووه، زۆربه‌ی له‌سه‌رکرده‌کانی کورد، مه‌قاشی داگیرکه‌ران بوون، پێش سوپای داگیر که‌وتون، شانازیان به‌خیانه‌ت و جاشایه‌تییه‌وه کردووه.
مێژوونووس و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسه ده‌رباره‌کان، رووداوه مێژوه‌کانیان بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی و به چه‌واشه‌یی تۆمار کردووه. ئه‌و زنجیره خیانه‌ت و هه‌ڵه مێژوویانه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی یان زیاتر تێک شکاند، نیشتمانه‌که‌یان خاپوورتر کردووه. زۆر له سه‌رکرده کورده‌کانی کورد، ئه‌وه‌نده خاکه‌که‌یان خۆش ده‌وێ، کام داگیرکه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌رو نۆکه‌رییان بداتێ، خاکیان پێ هه‌راج کردووه.
ئه‌وه زنجیره تراژیدیا‌کانی 99ساڵی مێژوومان بوو له لۆزانه‌وه تا ئێستا، ئه‌وه‌ی ئێستا له نیشتمان ده‌یبینن تراژیدیایه‌کی سامناک تره، ئاینده‌شمان ونه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts