ڕه‌ووف محه‌مه‌د ئالانی: گۆرانی كوردی له‌نێوان، چه‌قبه‌ستن و داهێناندا.
هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، خواست وپێویستیهكی له‌مێژینه‌ی مرۆڤ بووه، ئه‌توانین بڵێین، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه، بۆ گه‌شانه‌وه‌ی پشكۆی شارستانێتی مرۆڤایه‌تی و قۆناغبه‌ندی ژیانی مرۆڤ، به‌و هۆیه‌ی مرۆڤ یه‌كه‌مجار لاسایی دیارده‌و هۆكاره سروشتیه‌كانی كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی تێگه‌یشتن به‌ئاماژه‌ی جه‌سته‌ی تێپه‌ڕاند، (لیۆناردۆ داڤنشی) ده‌ڵێت: لاسایی كردنه‌وه‌ی ساده، تاكه لاساییكردنه‌وه‌یه، بۆسه‌رجه‌م شێوه بینراوه‌كانی سروشت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای زمانپژان و فێربوونی وشه و ناودانان بۆ هه‌موو شته‌كانی ده‌روبه‌ری خۆی، ئینجا گه‌شه‌كردنی زمان و هه‌ڵپه‌كردن بۆ فراوانكردنی دهسهلاَتی مرۆڤ به‌سه‌ر ده‌وروبه‌رو سروشتدا، گیانی ته‌ماعكاری و پاوانخوازی له گیانی مرۆڤدا زیاد بوو،ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی هێزی هه‌بێت، هانای برد بۆ كۆكرنه‌وه‌ی توانا‌و هێزه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی وه‌ك، یه‌كه‌ی بچووك، بچووك، تا فراوانبوونی گه‌وره‌تر، به‌م جۆره: خێزان و ده‌سته‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و خێڵ و هۆزو عه‌شره‌ت و نه‌ته‌وه، تا بتوانن هێزو دهسهلاَتی خۆیان بپارێزن، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی ململانێ و شه‌ڕو كوشتن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر بوو به‌ئامانج، ته‌نها بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون.
له‌گه‌ڵ بوونی ململانێكان، پێویستی ئاڵوگۆڕو سوود وه‌رگرتن له‌یه‌كتر، بووه به‌شێكی دی، له‌و تێكه‌ڵبوون و نزیكیه، ئاڵوگۆڕی كه‌لتور و نه‌ریت و كارپێككردن په‌یدا بوون، كه هه‌نگاوه‌كانی شاره‌زابوون و وه‌رگرتن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خوو و ڕه‌وشت و تێكه‌ڵكردن و بوون به‌به‌شێكی كه‌لتووری گه‌لان، زۆر جار ئایین هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه، بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریتانه له‌یه‌كتر، چونكه ئه‌و گه‌لانه‌ی پابه‌ندن به‌و ئایینه، زۆربه‌ی مه‌راسیم و ڕێوڕه‌سمه‌كانیان له‌یه‌ك سه‌رچاوه، وه‌رده‌گرن و له‌ناو كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ڕه‌نگده‌داته‌وه، ده‌بنه كه‌لتورو نه‌ریتی گشتی .
دیاره ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره ئاماژه‌ی بۆبكه‌م و لێی بدوێم، لاسایی كردنه‌وه نیه به‌شێوازه گشتییه‌كه‌ی، چونكه وه‌ك له‌سه‌رتادا، ئاماژه‌م بۆكردوه، هه‌موو داهێنانه‌كانی مرۆڤ و گه‌یشتن به‌زانیاری نوێ سه‌رچاوه‌كه‌ی لاسایی كردنهوهبووه،ئه‌و شێوه لاساییكردنه‌وه‌یه، وه‌ك هونه‌ر تهعبیركراوهو نزیك له‌خۆی ده‌ربڕراوه، ئه‌ویش وه‌ك فێربوون و پێشخستن و نوێگه‌ری، ئه‌مه‌ش وته‌یه‌كی (ئارنه‌ست فیشه‌ر)مان بیرده‌خاته‌وه، كه ده‌ڵێ: (هونه‌ر له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایكبووه، تا باشتر‌و چاكتر له‌ژیان بگات و بیگۆڕێ).
كه‌واته لاساییكردنه‌وه بۆ نوێگه‌ری و داهێنانی دی، هونه‌ره، بهلاَم بۆ هونه‌ری گۆرانی ئه‌و لاساییكردنه‌وه‌یه، نابێته داهێنان و ویستێكی باشتر، كاتێ ئه‌و كه‌سه‌ی لاسای گۆرانبێژێكی تر ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت، ئه‌و ده‌نگه وه‌ك خۆی بڵێته‌وه، بێگومان ئه‌وه ده‌بێته زیانگه‌یاندن، به هونه‌ره ڕه‌سه‌ن و خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی پێشووتری، زۆرمان بیست و كه‌سیان نه‌یانتوانی تینوێتی دڵمان به لاساییكردنه‌وه بشكێنن.
بۆزیاتر ئاشنابوونمان به‌لاساییكردنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌هونه‌ری گۆرانیدا، ئه‌مجۆرانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- لاساییكردنه‌وه‌ی ساده و ئاسایی
ئه‌مجۆره ته‌نها خواستی بكه‌ری كاره‌كه‌یه‌و ناچێته چوارچێوه‌ی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵ، ئه‌م كه‌سانه له‌شوێنێكی گشتی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی كۆڕ‌و دڵخۆشكردن، لاسایی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێك ده‌كه‌نه‌وه، یان كه‌سێك خه‌مێكی قوڵی هه‌یه و له وتنی گۆرانیه‌كی هونه‌رمه‌ندێكدا، ئه‌و خه‌مه ده‌رده‌بڕێت، زۆرجار به‌باشی ده‌چێته ناو خه‌ڵك و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌م خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌م هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی تریش جارێكی تر دێته‌وه ناو گۆڕه‌پانه‌كه، له‌م شێوازی لاسایی كردنه‌وه‌یه‌دا، زیان و زه‌ره‌ر به هونه‌رو هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نه‌كه ناگه‌یه‌نێ و بگره سودی ده‌بێت.
2- لاساییكردنه‌وه‌ی شێواندن
ئه‌مجۆره له‌لاساییكردنه‌وه، كه‌سێك یان گروپێك كاری بۆ ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، یان خاوه‌نی هونه‌ره ڕسهنهكه، ئاگاداربكه‌نه‌وه، به‌خراپی كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن و به ناڕێكی و ناشیرین ده‌گاته گوێگر‌و بینه‌ر، یان له خاوه‌ندارێتی هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نه‌كه، لایده‌بات و ده‌نوسێت ئاوازی كۆن یان فۆلكلۆر، ئه‌مه‌ش زوڵمێكی گه‌وره‌یه، ده‌رهه‌ق له هونه‌رو هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی پێش خۆی ده‌كات، (ئۆجین فیرۆن) ده‌ڵێت: (كاریگه‌ریه‌تی كه‌سایه‌تی مرۆڤ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی تاكه بناغه‌یه بۆ زانستی جوانی) .
3- لاساییكردنه‌وه‌ی زیندوو هێشتنه‌وه
ئه‌مجۆره،جیاوازتره له‌وانیتر، چونكه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو شاره‌زا، به‌شێوازێكی زانستی و هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی گونجاو كه ده‌نگیان له هونه‌رمه‌نده‌كه نزیك بێت، دیاری ده‌كه‌ن، تاڕاده‌یه‌ك ماف بۆ به‌رهه‌مه‌كه ده‌گێڕنه‌وه، هونه‌رمه‌نده‌كه باشتر به بینه‌رو بیسه‌ر ئاشنا ده‌كه‌ن.
نمونه‌ی ئه‌م جۆره، وه‌ك زیندووكرنه‌وه‌ی ده‌نگی مامۆستا سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر كورددستانی، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (بێژه‌ن كامكار)و تیپی مۆزیكی كامكاران و هه‌ندێ كاریتر.
به‌ڵام ئه‌مجۆره‌ی سێیه‌م، كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ی من بهدیمكردبێت، له‌كاتی نوسینی به‌رهه‌م و ژیانی هونه‌رمه‌ندان، مامۆستا (عادل محه‌مه‌د كه‌ریم)له‌گه‌ڵ تیپی مۆزیكی سلێمانی، چه‌ند كارێكیان نمایشكرد، بۆ هونه‌رمه‌ندانی نه‌مر(كه‌ریم كابان و عوسمان عه‌لی)كه مایه‌ی رێزگرتن و سوپاس و ده‌ستخۆشییه.
لهمكات و ساته‌دا له‌ناو ناوه‌ندی ڕۆشنبیری كوردی به‌گشتی و هونه‌ری گۆرانی به‌تایبه‌تی ، هه‌ست به گرفتی گه‌وره ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێ به‌ناو ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژ، ئه‌و كه‌سانه دێن گۆرانیه‌كی فۆلكلۆر ئه‌هێنن و ده‌ستكاری ئاوازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به‌شێوازێكی تر ده‌یڵێنه‌وه، ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی نانوسن، یان ده‌یكه‌ن به خاوه‌ندارێتی خۆیان.
(كۆنفیشیۆس) فه‌یله‌سوفی چینی ده‌ڵێ ( ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌شارستانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك شاره‌زا بیت، گوێ له‌گۆرانیه‌كانی بگره) ئه‌م وته‌یه، ماناگه‌لێك له‌خۆده‌گرێت، كه پێویسته زۆر به‌ووردی كار له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره بكرێت و ده‌رخه‌ری ئاستی گه‌شه‌كردنی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌بێت، كێ و چۆن و كه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات و سهرپهرپهرشتی ده‌كات؟
بێگومان ده‌بێت لایه‌نێكی به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئه‌زموون پێی هه‌ڵبستێت و به‌رنامه‌و پلان و بڕیار دابنێت تا هونه‌ره‌كه له‌ئاستێكی باڵادا نمایش بكرێت و ڕێوشوێن دابنێت بۆ كاره‌كان و دارایی باشی له‌به‌رده‌ست بێت، چونكه كاری باشی هونه‌ری تێچووی زۆری پێویسته.
له‌لایه‌كیتر نابێ ڕۆڵ و كاریگه‌ری میدیاكان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، چونكه ئه‌وانن چاوی خه‌ڵك ئاراسته ده‌كه‌ن، بۆ بینینی كاره‌كان و ڕاهێنانیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ناوازه‌و دڵڕفێن.
به‌بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ڕێگه بگرێت له‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوازی دوور له فلته‌رو تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێپێدان و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن، هه‌ڵده‌ستن به لاساییكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی پێش خۆیان، یان سزا‌و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی دابنێن، بۆئه‌و كه‌سانه‌ی سنوری هونه‌ری ڕه‌سه‌ن تێكده‌شكێنن و ده‌بنه نه‌یاری هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان.