عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌لته‌رناتیڤ.
له 27- 12- 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراقی دروستکرد، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و سه‌ربازی به‌خشی به که‌مایه‌تیه‌کی قه‌ومی سونی عه‌ره‌بی خه‌ڵکی چه‌ند شارێکی دیاریکراوی عێراق. له ده‌سه‌ڵاتی فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م، غازی یه‌که‌م، عبدئیلا – خاڵی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، له 1920 – 1958، له ماوه‌ی 38ساڵی پاشایه‌تی، عێراق وڵاتی ململانێ و کێشه‌ی ئاڵۆزیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی ووڵاتی گرتن و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن و بڕین و کۆمه‌ڵکوژیی بووه.
له 1958 تا 9- 4- 2003 له دامه‌زراندنی کۆماری عێراق له سه‌رده‌می عه‌بولکه‌ریم قاسم، عه‌بدولسه‌لام عارف، عه‌بدولره‌حمان عارف، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر، سه‌دام حسین. له ماوه‌ی 45 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق، وڵاتێک بێ ده‌ستوریی و بی یاسا، هاوڵاتیانی به حوکمی عورفی کۆمه‌ڵکوژ کراون. عێراقی زه‌برو زه‌نگ و کوشتن و خوین رشتن، هه‌موو سه‌رۆک کۆماره‌کانی دیکتاتۆر بوون،کێشه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌کانی عێراقیان ئاڵۆز تر‌و قورس‌تر کردووه.
له ماوه‌ی 83ساڵی ده‌سه‌لاتی پاشایه‌تی و کۆماری عێراق، 11کۆده‌تای سه‌ربازی سه‌رکه‌وتو سه‌رنه‌که‌وتو له به‌غدادی پایته‌ختدا به‌رپا کراوه، مافی ئازادی بیر‌و باوه ڕاوبۆچوونی جیاواز‌و و خۆپیشاندان و مانگرتن و ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی نه‌بووه.
له دوای گۆڕانکاری 9- 4- 2003، له 2005 دا ده‌ستوری نوێ بۆ عێراقی نوێ دانرا، کورسی ده‌سه‌ڵات له که‌مایه‌تی سونی عه‌ره‌به‌وه گۆڕا به شیعه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌بی عێراق، ئیبراهیم جه‌عفەر، مالیکی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، عادل مه‌هدی، هیچیان نه‌یانتوانی یاساکانی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جی بکه‌ن، عێراقیان کرد به شه‌ڕگه‌ی وڵاتی ئاژاوه‌و جه‌نگ و کێشه‌ی ئاڵۆزیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی.
له تشرینی یه‌که‌م و دووه‌می 2019، شه‌پۆلی شه‌قامی عێراقی، دوور له هێزی سوپا‌و زه‌برو زه‌نگ له به‌غدادو خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق رژانه سه‌رشه‌قامی شاره‌کان بۆ راماڵینی گه‌نده‌ڵکاران. ئێستا وا جارێکی ترشهپۆلی شه‌قام، ساحه‌ی تحریری به‌غداد ی هه‌ژاند، به‌ڵام ئایا ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، ده‌بنه نوێنه‌ری داوا‌و خواستی هاوڵاتی عێراقی؟ یا چه‌ند ده‌م و چاوێک و چه‌ند دیکتاتۆرو گه‌نده‌ڵکاری تر دێننه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات؟
ئایا عیراقی نوقمی کێشه‌ی گرێی ئاڵۆزیی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، عێراقی نوقمی زەلکاویی سیناریۆی دزی و فێڵ و که‌ڵه‌ک و راوروت و به‌رتیل خواردن، به‌و شه‌پۆلی ده‌نگه ناسازنهو به‌و هه‌موو دروشمه بریقه‌دارانه‌ی گۆڕه‌پانی تحریرو به‌غدادو شاره‌کانی تری عێراق، ده‌توانن، ئه‌و ئه‌زموونی کلتوره ژهنگاویییهی ته‌مه‌نی 102ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی خوێناویی رابماڵن؟.
ئایا عێراقی عه‌ره‌بی شیعه‌و سونه و کورد‌و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌توانن له نیشتمانێکی دوور له جه‌نگ و کۆمه‌ڵ کوژیی، یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن؟ و یه‌کتریی نه‌سڕنه‌وه؟ ئایا ده‌توان دوور له جینۆساید، ئه‌م خاکه نه‌که‌ن به گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ؟
ئایا ئاراسته‌ی شه‌پۆلی شه‌قامی به‌غداد ده‌توانێ خاوه‌نی په‌یامی ئه‌لته‌رناتیڤ و ئاشتی بێ بۆ عێراق؟ ئایا ده‌توانن مافی تاکی هاوڵاتی عێراقی و گه‌لانی عێراق به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز‌و ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز وه به‌دی بهێن؟.
گه‌ر ئاراسته‌ی شه‌پۆلی شه‌قامی به‌غداد، نه‌توانێ سوود له زنجیره هه‌ڵه مێژوویه‌کانی سه‌د ساڵی عێراقی خوێناویی وه‌رگرێت، نه‌توانێ ئه‌لته‌رناتیڤ بێ بۆ عێراقی چاره‌نوسی ون. عێراقی وڵاتی ئه‌زموونی هه‌زاران سیناریۆیی خوێناوی، عێراقی په‌روه‌رده‌ی ده‌یان زنجیره کۆده‌تا، نیشتمانی سه‌دان زیندان و کۆمه‌ڵکوژیی و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
چۆن به‌و ده‌نگه دۆگما ناسازانه‌ی شه‌قامی به‌غدادو به‌و ره‌نگ و سیما نه‌رجسیانه ده‌توانێ ره‌وایی ماف و ئازادیی بۆ تاکی عێراق بێ جیاوازی دابین بکات.
گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، به هه‌موو پێکهاته جیاجیاکانه‌وه له ئاستی لێپرسینه‌وه‌یی هه‌ڵوێستی نیشتمانیدا نه‌بن، گێژه‌ڵوکه‌ی ده‌نگی شه‌قامی عه‌فه‌ویی عێراقی، به‌ره‌و شه‌ڕی هیستریای ماڵ به ماڵ و کۆڵان به کۆڵان و شه‌قام به‌شه‌قام و گه‌ڕه‌ک به‌گه‌ڕه‌ک و شار به‌شار هه‌ڵ ده‌کات.کوشتن و بڕینێکی وا هێستریاو وا جانه‌وه‌رانه به‌رپا ده‌بێت، مێژوویی تراژیدیای کۆمه‌ڵکوژیی عێراق خوێناوی تر ده‌کات.