برهان رؤوف: دواجار ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریش بوو به داوی ئه‌مریكاوه.
دواجار ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری كه له دوای كوژرانی ئوسامه بن لادن، بوو به ئه‌میری رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده له ئۆپه‌راسیونێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا له ناوچه‌ی شێرهبۆری ناوه‌ڕاستی كابووڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستاندا، له دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێكی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به ئامانج گیراو كوژرا .
ناوه خوازراوه‌كانی زه‌واهیری
زه‌واهیری چه‌ند ناوێكی خوازراوی هه‌بوو، كه پێی ده‌ناسرایه‌وه، له ناو رێكخراوه تیرۆریستیهكهیاندا وه‌كو (ئه‌بو محه‌مه‌د، ئه‌بو فاتیمه، محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌بو عه‌بدوڵا، ئه‌بو مهعهز، ته‌بیب، موعه‌لیم ،نور، ئوستاز، ئه‌بو محه‌مه‌د نوره‌دین، عهبدولمهعهز).
زه‌واهیری له مانگی نیسانی 2022ی ئه‌مساڵدا، واته پێش چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر كاسێتێكی ڤیدیۆیی بڵاوبۆوه، كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه هێنا كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا باسیان له مردنی ده‌كرد.
ئه‌م تیرۆریسته كه پزیشكی چاو بوو له دوای كوژرانی بن لادن له ئایاری 2011 دا سه‌ركردایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی گرته ئه‌ستۆ، پێشتریش وه‌كو ده‌سته‌ڕاستی بن لادن سهیردهكراو هه‌ندێك كه‌س به بیرمه‌ند و نه‌خشه‌داڕێژه‌ری رێكخراوه‌كه‌یان ده‌زانی.
ده‌زگای زانیاری فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI) تاوانباریان ده‌كرد، به كوشتنی هاووڵاتیانی له ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌و په‌لاماردانی داموده‌زگا فیدراڵییه‌كانی ئه‌مریكا، كه بۆته هۆی كوژرانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو به‌رنامه‌ی پاداشتی له پێناو دادوه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (25) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ته‌رخان كردبوو بۆ هه‌ركه‌سێك زانیاری بداتێ له‌سه‌ر زه‌واهیری به‌مه‌به‌ستی كوشتنی یان ده‌ستگیركردنی، چونكه له‌و باوه‌ڕدابوون كه زه‌واهیری داڕێژه‌ر و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر بووه.
ئه‌م كه‌سه دامه‌زرێنه‌ری حه‌ركه‌ی جیهادی ئیسلامی میسری بوو، كه رێكخراوێكی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی میسری بوو و هه‌وڵی رووخاندنی ده‌دا به شێوازی توندوتیژی، دواتر جیهادی ئیسلامی له ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده یه‌كیان گرت.
ژیانی زه‌واهیری
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له 19 حوزه‌یرانی 1951 له قاهیره له دایك بووه له خێزانێكی مامناوه‌ند، كه پێكهاتبوون له پزیشك و زانایانی ئاینی، باپیری ره‌بیع زه‌واهیری پێشه‌وای گه‌وره‌ی مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر بوو، یه‌كێك له خاڵه‌كانی (عه‌بدولره‌حمان عه‌زام پاشا) یه‌كه‌م ئه‌مینداری كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوو، باپیره‌ی واته باوكی دایكی زه‌واهیری مامۆستای ئه‌ده‌بی خۆرهه‌ڵاتی بوو و سه‌رۆكی زانكۆی قاهیره بوو، باوكیشی پزیشكێكی به‌ناوبانگ و مامۆستا بووه له زانكۆی عه‌ین شهمس، خاڵێكی تریشی به ناوی مه‌حفوز عه‌زام جێگری سه‌رۆكی حزبی كاری میسری بوو.
زه‌واهیری ساڵی 1974 كۆلیجی پزیشكی چاوی ته‌واو كرد، ئه‌وكاته‌ی كه شاره‌زایانی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان به سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی سه‌حوه‌ی ئیسلامی وه‌سفی ده‌كه‌ن، دواتر له 1978 بڕوانامه‌ی ماجستێری له زانكۆی قاهیره له نه‌شته‌رگه‌ری چاو وه‌رگرت، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ته‌مه‌نی شازده ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌م شانه‌ی نهێنی ئیسلامییه‌وه كردووه، وه‌كو زۆربه‌ی گه‌نجانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو سه‌رسام بوو به بیر‌و بۆچوونه‌كانی سه‌ید قوتب.
زەواهیری و بن لادن سەرکردە کوژراوەکانی قاعیدە
له ساڵی 1981 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی میسر ئه‌نوه‌ر سادات تیرۆر كرا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی ئیخوانی به ناوی خالید ئیسلامبولی، سه‌دان كه‌سی سه‌ر به ره‌وته ئیسلامییه‌كان دران به دادگا كه، زه‌واهیریش یه‌كێكیان بوو. سێ ساڵ له زینداندا بوو به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌بێ مۆڵه‌ت، دواتر دادگا ئازادی كرد و بێ تاوان ده‌رچوو.
دواتر زه‌واهیری سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی كرد و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌فغانستان چوو بۆ ئه‌وه‌ی بن لادن بناسێت، له‌وێشه‌وه پێكه‌وه چوون بۆ سودان، دواتر بۆ ئه‌فغانستان له سه‌رده‌می حوكمڕانی تالیباندا، دواتر ناوی چووه لیستی دیارترین تاوانباران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی كول و هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر.
ئه‌و وێستگانه‌ی كاریگه‌ریان له سه‌ر زه‌واهیری هه‌بووه
زه‌واهیری له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانی به ناو و شوێنی یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی ناوه كه له سه‌ركرده‌كانی جیهادی ئیسلامی بوو به ناوی (عیسام ئهلقهمهری)، كه دواتر پۆلیسی میسری له روبهڕووبوونهوهیهكدا كوشتیان، ئه‌م رووداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جێهێشتووه، له پاڵ رووداوی كوژرانی ژنه‌كه‌ی به ناویعیزه نوێر و محه‌مه‌دی كوڕی، له په‌لامارێكی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان.
ئه‌و رووداوانه وای له زه‌واهیری كرد، رقێكی زۆری لا دروست بێت دژ به پۆلیس و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان، له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و به كافریان بناسێت، به هه‌مان شێوه هه‌موو رژێمه‌كانی به كافر ده‌زانی و هه‌موو شتێكی خۆرئاوایی و ئه‌مریكیشی ره‌تده‌كرده‌وه، پێشی وابوو هه‌موو رووداوه‌كان ئاكامی زنجیره‌یه‌ك پلانی ئه‌مریكی و خۆرئاواییهكانن دژ به جیهانی ئیسلامی.
زه‌واهیری بۆ دواجار له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2001 له شارۆچكه‌ی خۆست له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان بینرا، دواتر ون بوو له به‌رچاوان كاتێك ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، تالیبانیان وه‌ده‌رنا له ئه‌فغانستان، به هاوكاری خێڵه‌كان توانی خۆی حه‌شاربدات له ناوچه شاخاوییه‌كانی نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان.
زه‌واهیری وه‌كو دیارترین كه‌س له وته‌بێژانی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده ده‌ركه‌وتنی هه‌بوو، به جۆرێك 16 گرته‌ی ڤیدیۆیی و كاسێتێكی ده‌نگی هه‌بوو تا ساڵی 2007 كه چوارجار له ده‌ركه‌وتنه‌كانی بن لادن زیاتره.
ئه‌وه‌ی كه له رێكخراوه تیرۆریست و ئوسووڵیهكاندا به‌دی ده‌كرا، سه‌ركرده‌كانیان زیاتر له هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان بوون، به‌ڵام زه‌واهیری جیاواز له وان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌رستۆكراتی بورجوازیی میسرییه‌وه هاتبوو، دوا پێگه‌شی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده بوو له‌دوای بن لادن.